ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی رێکخراوی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی
Friday, 25/02/2011, 12:00
سه‌رده‌شت گیانبه‌خشی ڕێگای ئازادی بوو. ئه‌و له دژی نایه‌کسانی، پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و سامان له ده‌ستی که‌مایه‌تیه‌کی ده‌سه‌ڵاتداردا ده‌نگی هه‌ڵبڕی و له‌و ڕێگایه‌دا تا دوا هەناسە دلێرانه به‌ره‌نگار بووه‌و نه‌به‌زی. ئه‌مڕۆ که هه‌زاران لاوی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌مان ئه‌و ئامانج و خواستانه‌ی سه‌رده‌شت هاتوونه‌ته مه‌یدان، ئێمه کۆمه‌ڵێک له لاوانی شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی به‌شداری چالاکانه له‌و خه‌باته‌دا به‌م ڕاگه‌یاندنه رێکخراوی سه‌رده‌شت بۆ داکۆکی له ئازادی پێک دێنین.
ئامانجی گروپه‌که‌مان کۆکردنه‌وه‌و ڕێکخستنی تواناکانی لاوانی ناڕازی کوردستان و هاوئاهه‌نگى کردنی هه‌وڵ و خه‌باتیانه بۆ خواسته سه‌ره‌تاییه‌کانیان که برێتین له:
1. ئازادی بێ قه‌ید و مه‌رجی سیاسی. نابێت به هیچ بیانوویه‌که‌وه ئازادی سیاسی پێشێل بکرێت. ئینسان و ماف و ئازادیه‌کانی پیرۆزن.
2. ئازادی ده‌ربڕین به هه‌موو شیوازه‌کانیه‌وه.
3. ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی لاوان له خوێندن، کارکردن، موماره‌سه‌کردنی ئاره‌زووه‌کانیان له وه‌رزش و هونه‌ر و زانست، ئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کان.
له ڕێگای خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه گروپی سه‌رده‌شت بۆ به‌رگری له ئازادی ئه‌م خواسته دهمودهستانهی له ده‌سه‌ڵات هه‌یه و بۆ جێگیرکردنیان خه‌باتی به‌رده‌وام ده‌کات:
1. ناساندن و دادگایی عادیلانه و ئاشکرای هه‌موو تاوانباران و بکوژانی تاوانی 17-2-2011 له شاری سلێمانی و هه‌روه‌ها تاوانباران و بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه.
2. کۆتایی هێنان به گوشار و هه‌ڕه‌شه و ترساندنی ڕۆژنامه‌نووسان و سزادانی یاسایی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی ڕۆژنامه‌نووسان و هاوڵاتیان ده‌ستیان هه‌بووه. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووچاری ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه بوون و سزادانی تاوانباران.
3. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خۆپیشاندان، دانانی یاسایه‌کی نوێ بۆ دابینکردنی ئازادی خۆپیشاندان.
4. کۆتایی هێنان به هه‌موو جیاوازیه‌ک له بواری خوێندندا، وه‌ک قبول خاس و تاد... مامه‌ڵه‌ی یه‌کسان له‌گه‌ڵ هه‌موو خویندکاران بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی، ئاینی، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز..تاد.
5. په‌یداکردنی کار بۆ لاوانی بێکار، یاخود فه‌راهه‌مکردنی بیمه‌ی بێکاریی‌و به‌رنامه‌ی بردنه سه‌ری کارامه‌یی و توانای لاوان له بواری کاردا.
6. فه‌راهه‌مکردنی هه‌موو ئیمکاناتێکی پێویست بۆ لاوان بۆ موماره‌سه‌کردنی ئاره‌زووه‌کانیان له هه‌موو بواره‌کانی وه‌رزش و هونه‌ر و زانست. فه‌راهه‌مکردنی شوێنه‌کانی سه‌رگه‌رمیی بۆ لاوان.
ڕێکخراوی سه‌رده‌شت بۆ داکۆکی له ئازادی له پێناوی وه‌دیهێنانی ئه‌م خواستانه‌دا به هه‌موو شێوازێکی سیاسی‌و مه‌ده‌نی وه‌ک مانگرتن، خۆپیشاندان، په‌ناگیری گوشار بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.
ئازادیخوازان
کچان و کوڕانی دڵ پڕ هیوای کوردستان
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه‌ی سه‌ره‌وه و له پێناوی به‌شداری کردنی چالاکانه له ناڕه‌زاییه‌کانی دژی ده‌سه‌ڵاتداران به گروپه‌که‌مانه‌وه په‌یوه‌ست بن و لق و کۆمیته‌کانی ڕێکخراوه‌که له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی کوردستاندا دابنێن.
با به خه‌باتی یه‌کگرتوومان کۆنه‌په‌رستی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه ڕاماڵین و به‌ردی بناغه‌ی ئاینده‌یه‌کی پرشنگدار دامه‌زرێنین.
2011-02-23
[email protected] http://www.serdasht-osman.org
ناومان لەسەر فەیسبوک : رێکخراوی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داکۆکی له ئازادی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست