پاشای سعودیه و جۆرج بۆش مه‌ی ده‌نۆشن، ئیسلامییه‌کانی کوردستانیش ده‌روێشی سعودییه‌ن
Saturday, 18/04/2009, 12:00
عه‌بدولڵای کوڕی عه‌بدولعه‌زیزی پاشای سعودیه له‌گه‌ڵ جۆرج بۆش مه‌ی ده‌نۆشێت و ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستانیش خۆیان به ده‌روێشی ئه‌و ده‌زانن
ئه‌دیبه عه‌لی کاکه‌سوور
[email protected]له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو جیهانی ئیسلامی تووشی شۆکێکی گه‌وره بوو، کاتێ عه‌بدولڵای کوڕی عه‌بدولعه‌زیزی پاشای سعودییه‌یان بینی له‌گه‌ڵ جۆرج بۆش و چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێکی دیکه مه‌یی ده‌خوارده‌وه. بێگومان ئه‌وه شۆکێکی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وانه‌ی، که به ناوی خادم الحرمین الشریفین فریو دراون، ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی ئاگایان له مێژووی سیاسیی ئیسلامه، به‌ئاسانی له‌وه تێده‌گه‌ن و زۆر به‌لایانه‌وه ئاساییه. مه‌سه‌له‌ی خواردنه‌وه و نێربازی و که‌نیزه له کۆشکی خه‌لیفه‌کاندا شتێکی زۆر کۆنه و هیچ کاتێک مێژوونووسه‌کانی خۆیان ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌پێی قسه‌ی ئه‌و مێژوونووسانه هه‌تا حه‌مزه‌ی مامی محه‌مه‌د له ژیاندا بوو، ئه‌و مه‌ییه قه‌ده‌غه نه‌کرا، چونکه هیچ که‌سێک به‌قه‌ده‌ر حه‌مزه حه‌زی له مه‌ی نه‌کردووه. سه‌یره خوایه‌ک سه‌ره‌تا نه‌یزانیبێت مه‌ی حه‌رامه و پێشتر له ئایینی مه‌سیحیدا حه‌لاڵی کردبێت، بگره به پیرۆزی زانیبێت و دوایی بیری که‌وتبێته‌وه، که ئه‌مه حه‌رامه. له سعودییه مرۆڤ له که‌مترین ئازادی بێبه‌ش ده‌کرێت. پیاڵه‌یه‌ک مه‌ی به ده‌ست یه‌کێکه‌وه بگیرێت، ملی به شمشێر ده‌په‌ڕێنرێت، که‌چی عه‌وڵا پاشا وه‌کو خهلیهفهکانی باوک و باپیری ڕێگا به خۆی ده‌دات له‌گه‌ڵ جۆرج بۆشدا بخواته‌وه و مه‌ست ببێت. هه‌موو ئه‌وانه قه‌یناکا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه که‌سانێک هه‌بن له کوردستان به قسه‌ی یه‌کگرتوو و لایه‌ناکانی دیکه‌ی ئیسلامی ههڵبهخهڵهتێن و به‌شێکی داهاتی کوردستان به‌ناوی حه‌جه‌وه بخه‌نه ناو ده‌ستی ئه‌و تیرۆریست و دهبڵمۆڕاڵانهوه. که‌سێکی وه‌کو عه‌لی قه‌ره‌داغی، که له سه‌رده‌می شه‌ڕی حه‌ماسدا تووشی خورشت بووبوو، ژه‌هری حیجاب و ناوی عه‌ره‌بی له کوردستان بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت کوردستان بکاته به‌شێک له خه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی. سه‌یره سه‌رکرده‌کانی ئیسلام خۆیان ڕۆژێک له ڕۆژان له ئاگری دۆزه‌خ نه‌ترساون و به‌رده‌وام گاڵته‌یان له‌و ئایینه هاتووه. هه‌زارانیان له یه‌کتر کوشتووه، که‌چی حزبه ئیسلامییه‌کانی ئێمه خه‌ڵک به‌و ئاگره ده‌ترسێنن. ئایینێک سه‌رکرده‌کانی له خوا نه‌ترسابن و هه‌رچی سووکایه‌تی هه‌یه به مرۆڤیان کردبێت، خوێنی یه‌کتریان ڕشتبێت و ئاویان له که‌لله‌سه‌ری یه‌کتر خواردبێته‌وه، بۆ ده‌بێت یه‌کگرتوو و حزبه‌کانی دیکه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی خۆمان به‌و ئاگره بترسێنن؟ ئایا ئه‌و خه‌ڵکه، که له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئه‌نفال ده‌کرێت و خوێنی ده‌ڕژێت، چ گوناهێکی کردووه، هه‌تا ئه‌وان به ئاگرێک بیترسێنن، که خۆیان لێی نه‌ترساون؟ گوناهی خه‌ڵکی ئه‌نفالکراوی کوردستان گه‌ره‌یه، یان هی ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالیان کردین و به‌رده‌وام ئه‌نفالمان ده‌که‌ن؟ ئه‌ی ئه‌وه مه‌لا کرێکار و عه‌لی باپیر و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین بۆ ناڕه‌زایی ده‌رنابڕن؟ بۆچی له‌وه ئازان بۆ نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی خۆمان فه‌توا ده‌ربکه‌ن و خوێنیان بڕێژن، به‌ڵام نه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا قسه ناکه‌ن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ له خه‌ڵکیشی بشارنه‌وه؟
زۆر پێویسته خه‌ڵک هۆشیار بێته‌وه و له مه‌رامی ئه‌و حزبه ئیسلامییانه تێبگات. با چیی‌تر له‌وه نه‌ترسن، که ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌وانه نه‌ده‌ن، کافر ده‌بن. پارتی و یه‌کێتی و حزبه ئیسلامییه‌کان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو نیشانیان دا، که نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئێمه نیین. ده‌بێت هه‌موومان بیر له ئێلتهرناتیڤی دیکه بکه‌ینه‌وه.
سه‌یری ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، هه‌تا به چاوی خۆتان خادم الحرمین الشریفین ببینن، که چۆن به پاره‌ی ئێوه ده‌خواته‌وه و جاشه‌کانیشی له باشووری کوردستان پێتان ده‌ڵێن ناوی ئه‌وانه له منداڵه‌کانتان بنێن. جلی وه‌کو هی ئه‌وان بپۆشن. نه‌ورۆز هی مهجووسییانه و کورد نه‌وه‌ی میدیاکان نییه، به‌ڵکو نه‌وه‌ی عه‌ره‌به و زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی دیکه‌ی له‌م شێوه‌یه.
نۆۆۆشش عه‌وڵا پاشا، باوکی ڕۆحیی یه‌کگرتوو و حزب ئیسلامییه‌کانی دیکه. به هیوای ته‌عریبکردنی زیاتری کوردستان
ئه‌م بابه‌ته‌م بۆیه ئێستا نووسی، چونکه ئیسلامییه‌کان ماوه‌یه‌که زیاتر له جاران که‌وتوونه‌ته پڕوپاگه‌نده بۆ ڕژێمی سعودییه. وا دیاره پاره‌ی زیاتریان وه‌رگرتووه و داوایان لێ کراوه زیاتر کوردستان ته‌عریب بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست