کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاره‌ی‌ بودجه‌ی‌ به‌خه‌ساردراومان ‌ده‌وێ‌ نه‌ك پاره‌ی‌ نانی‌ به‌خه‌سار دراو! وه‌ڵامێك بۆ ئازاد جوندیانی‌

Thursday, 12/08/2010, 12:00



له‌ ڕۆژی‌ 2010/8/8 ئازاد جوندیانی‌ ئه‌ندام یه‌ده‌كى م.س و و ووته‌بێژی‌ (ینك)، له‌نوسینێكی‌ كورتدا سه‌باره‌ت به‌ "نان" ووتارێكی‌ نوسیوه‌، باسی‌ ئه‌و نانه‌ به‌خه‌سارچوه‌ ئه‌كات كه‌ له‌ڕێستۆرانته‌كانه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ ناو زبڵدانه‌ه‌وه‌، له‌وێ‌ باس ئه‌كات كه‌ پاره‌ی‌ ئه‌و نانه‌ به‌خه‌سار دراوه‌ بكرێته‌ سندوقێكه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ مه‌سه‌له‌ی‌ برسێتی‌!! به‌ده‌ق ده‌ڵێت:
" ئێستا دوای ئەوەی ئەم مەسەلەیەم وورووژاند، ئەرێ جێی خۆی نییە کەڕاگەیاندنەکان ئەو عەیبە بوورووژێنن و ھانی ئەوە بدەن، کە لەجیاتی ئەو بەخەساردانەی نان، خوا پێداوەکان، ئەوانەی دەچینە ئەو جۆرە رێستۆرانتانە، پارەی بەخەساردانی خواردن و نانەکە بخەینە ناو سندوقێکی یارمەتیدانی نەداران، یان ھەر رێگەیەکی دیکە کەئەوە مسۆگەربکا پارەی نانی بەخەساردراو ببێتە لوقمەنانی ھەژارێکی ئەم وڵاتە؟"
ئه‌م خوا پێداوه‌ ئه‌یه‌وێ‌ له‌ڕێگه‌ی‌ سندوقی‌ خێرو سه‌ده‌قه‌و زه‌كاته‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ لوقمه‌نانی‌ هه‌ژاران بكات!! به‌ڵام چاوی‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ی‌ نه‌وت و گومرگ و بودجه‌ی‌ %17 ی‌ هه‌رێم و چه‌ند ملیۆن دۆلار مانگانه‌ی‌ حزبه‌كه‌ی‌ و پارتی‌ نابینێ‌ كه‌ مافی‌ هه‌ژانی‌ ئه‌م وڵاته‌یه‌، نه‌ك هه‌ر به‌خه‌سار ئه‌چێت، بگره‌ به‌تاڵان ئه‌برێت، نایه‌وێ‌ له‌وێ‌ و به‌و پاره‌ دزراوه‌ی‌ خه‌ڵك ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو ئه‌یه‌وێ‌ خه‌ڵك هه‌ر سه‌ركز و ده‌سپانكه‌ره‌وه‌ی‌ به‌رده‌گای‌ كۆشك و سندوقه‌كانی‌ ئه‌وان بن!!
سه‌یر كه‌ن ئه‌م نان به‌خه‌سارده‌ره‌ چۆن قسه‌ ئه‌كات:
"ھەر کە بەخاوخێزانەوە دەچینە ریستۆرانتێکی سلێمانی یان ھەولێر بۆ نانخواردن، زۆری ئەو خواردن و نانەی بۆمان دادەنێن سەرنجم رادەکێشێ، نەک تەنیا لەبەرئەوەی دەبێ پارەیەکی زۆرتر بدەم، بەڵکو لەبەرئەوەی بە بەرچاوی خۆمەوە دەبینم کەتەنیا لەمێزەکەی ئێمەوە، چەندە خواردن بەخەسار دەچێ و دەخرێتە ناو تەنەکەی زبڵەوەو بەو پێیە بەراورد دەکەم کە لەکوردستاندا رۆژانە خواردنێکی یەکجار زۆر بەخەسار دەچێ، لەکاتێکدا دەیان و بگرە سەدان ھەزار کەس لەکوردستاندا رووبەڕووی نەبوونی خواردن، یان خراپی خواردن دەبنەوەو ھێشتا لەکوردستاندا ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان لەژێر ھێڵی برسێتیدان"
به‌ڕێز، ئه‌وه‌ مێزه‌كه‌ی‌ ئێوه‌و (تڕزل) و (فشه‌كه‌ره‌ ئۆرتۆكراتیه‌كان)* ن كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نانی‌ تیا به‌خه‌سار ئه‌چێت كه‌ زیاتره‌ له‌و نانه‌ی‌ كه‌ پێویستیانه‌ بۆ خواردن، كه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌ ئه‌وه‌نده‌ خواردن بانگ ئه‌كاته‌ سه‌رمێزه‌كه‌ی‌ تالێی‌ بمێنێته‌وه‌؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌،‌ قسه‌ی‌ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خواردنی‌ چێشتخانه‌كان بایی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ نه‌فه‌رێك تێر بكات‌، تازه ئیوه‌و هاوشێوه‌ "نیوئۆرستۆكراته‌كان"تان كارێكتان كردوه‌ كه‌ ته‌ربیه‌تی‌ خاوه‌ن باڕو چێشتخانه‌و دووكاندارو ماركێته‌كانیشتان تێكداوه‌، ئێوه‌ ته‌ماشایه‌كی‌ حسابی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ناكه‌ن كه‌له‌سه‌ر وه‌سڵی‌ خوادرنه‌كه‌تان نوسراوه‌، ته‌نیا سه‌یرێكی‌ كۆی‌ پاره‌كه‌ ئه‌كه‌ن و به‌كه‌شوفشێكی‌ ئۆرستۆكراتیانه‌وه‌ پاره‌كه‌ هه‌رچه‌ند بێت ده‌یده‌ن، من چه‌ندینجار ئه‌م ڕیوایه‌ته‌م بیستوه‌ كه‌ خاوه‌ن نادی‌ و چیَشتخانه‌كان پاره‌ی‌ زیاتر ئه‌نوسن له‌و خواردن وخواردنه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ به‌كار هاتوه‌، چونكه‌ كاتێك ئه‌و خاوه‌نكاره‌ ئه‌بینێ‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێوه‌دا ئه‌و كاره‌یان بۆ چوه‌ته‌ سه‌ر، ئیتر ئه‌مه‌ بوه‌ته‌ ته‌ربیه‌تێك له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكیتریشدا دووباره‌ی‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌. به‌ڕێز، نانی‌ به‌خه‌سارچووی‌ گیرفانتان كه‌ مافی‌ خه‌ڵكه‌، زۆر كه‌متره‌ له‌پاره‌ی‌ به‌خه‌سار چوو!!
باسی‌ هه‌ژاری‌ ئه‌كه‌یت و نوسیوته‌:
" دەیان و بگرە سەدان ھەزار کەس لەکوردستاندا رووبەڕووی نەبوونی خواردن، یان خراپی خواردن دەبنەوەو ھێشتا لەکوردستاندا ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتیان لەژێر ھێڵی برسێتیدان"
ئه‌مه‌ دانپانانێكی‌ زۆر باشه‌؟ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ومانان بمانووتایه‌ هه‌ژارو برسی‌ ژێر هێڵی‌ هه‌ژاری‌ هه‌یه‌ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا، ئه‌وا خێرا قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانتان ڕائه‌سپارد كه‌له‌سه‌رمان بنوسن و داوای‌ ئامارو به‌ڵگه‌مان لێبكه‌ن!! به‌ڵام ئه‌مه‌یان قسه‌ی‌ خۆته‌و سه‌لمێنراوه‌، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆده‌بێت له‌م هه‌رێمه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی‌ كوردستاندا، هه‌ژاران و برسیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ ژماره‌یان زۆر بێت؟ بۆچی‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ كۆمه‌ڵگا له‌ژێر ده‌ستی‌ كه‌مینه‌یه‌ك كه‌ ته‌مه‌ڵترین و كارنه‌كه‌رترین كه‌سانی‌ كۆمه‌ڵگادا بێت و، ماندوترین و زه‌حمه‌تكێشترین كه‌سه‌كانیش كه‌زۆرینه‌ی‌ كۆمه‌ڵگان، برسی‌ و هه‌ژار بن؟ ئه‌مه‌ كێ‌ دایناوه‌؟ بۆ ئه‌بێت وابێت؟ تاوانی‌ هه‌ژاران چیه‌ كه‌ ئه‌وه‌ به‌شیانه‌؟ خوا وایداناوه‌؟ یان تاوانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌ك "نیو ئۆرستۆكراته‌كان" پێشمه‌رگه‌ی‌ كۆن نین؟ یان گێلن و به‌ندوبه‌ست نازانن له‌گه‌ڵ‌ ده‌زگا سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌و جیهان؟ ئه‌و سه‌دان هه‌زار برسییه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا تاوانه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌ستی ڕژێمی‌ پێشوو و ‌ ئێوه‌ن، ئێوه‌ش ژێرده‌سته‌كانی‌ خۆتان بێئیراده‌و بێئومێد و بێهیوا ئه‌كه‌ن و كارێكیان به‌سه‌ردا دێنن كه‌ له‌بری‌ پێدانی‌ نانێك نه‌ك هه‌ر كڕنوش به‌ڵكو پیڵاوه‌كانیشتان ماچ بكه‌ن. هه‌قه‌ بپرسین كه‌ ئایا چه‌ندسه‌د كه‌س له‌و كه‌سه‌ بێئیرادانه‌ له‌ده‌وری‌ هه‌ریه‌كه‌تانن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌سایه‌ی‌ئه‌وانه‌وه‌ نیه‌ كه‌ خۆتان لێبۆته‌ "غول" و جورئه‌ت ئه‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نوسن و به‌یانیشی‌ ئه‌كه‌ن؟
له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ت ئه‌بێت داوای‌ لێبوردن بكه‌یت له‌هه‌ژاران و برسیه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا، هاوكات ئه‌بێت داوای‌ لێبوردنیش بكه‌یت له‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌م نوسینه‌ت هه‌ست و شعوریانت بریندار كرد، ئه‌مه‌ كه‌مترین كاره‌ وه‌ك ده‌ڵێن "وژلك اچعف الایمان".
ووشیاره‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاش بۆ چاره‌سه‌ری‌ برسێتی،‌ چاویان بڕیوه‌ته‌ ئه‌و لافاوه‌ی‌ داهاتی‌ كوردستان و ئه‌یانه‌وێ‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌ژاری‌ و برسێتی‌ و نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ خه‌ڵك بكه‌ن.
*دەستەواژەى خودى نوسەرى بابەتى نان
زمناكۆ عزیز
11/8/2010
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە