ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاگادار بوونه‌وه‌تان
Saturday, 05/09/2009, 12:00
به‌و پێیه‌ی كه نزیكه‌ی 10 ساڵ و بێدابڕان وه‌ك كۆمۆنیستێك و به‌رپرسی چه‌ندین ئۆرگانی جۆربه‌جۆری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كارم كردوه، ئه‌مه وایكردوه كه ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌دۆستان و هاوڕێیان و كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی حزبیش ببێت، هه‌میشه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌م گه‌رم ڕاگرتوه‌و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین كه‌سم ڕاسته‌وخۆ دیوه یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ په‌یوه‌ندیم پێوه‌كراوه، له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و كاره‌كانی حزب پرسیارم لێكراوه‌و منیش قسه‌م بۆكردون، به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوساندا له‌مباره‌یه‌وه لێدوان و سیاسه‌تی ڕه‌سمی حزبم بۆ باسكردون. هه‌ر بۆیه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت زۆرێك له‌و هاوڕێ و دۆستانه به‌گشتی و ڕۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندی من له‌گه‌ڵ حزب نازانن، به‌هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندیم پێوه ئه‌كه‌ن و له‌پاره‌ی حزبه‌وه ئه‌یانه‌وێ ئه‌و شتانه‌ی كه‌خۆیان پێویستیان پێیه‌تی بیزانن. هه‌ر بۆیه له‌م ڕونكردنهوهیهدا به‌پێویستی ئه‌زانم كه به‌هه‌مووانی ڕابگه‌یه‌نم كه من له به‌رواری 24_6_2009 ئیستقاله‌م حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان داوه‌و نامه‌ی ئیستقالهكهشم به‌ڕه‌سمی داوه به‌سكرتێری حزب، بۆیه له‌م ڕێگه‌یه‌وه ویستم هه‌موانی لێ‌ئاگادار بكه‌مه‌وه.
له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك
5_9_2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست