کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باشوری کوردستان و قەیرانی بێ شوناسی

Monday, 08/02/2010, 12:00



ده‌سه‌ڵات له‌ باشوری کوردستان ‌ تا ئه‌مرۆ نه‌یتوانیوه‌‌ خۆی یه‌کلا بکاته‌وه‌ ،داخوا ده‌سه‌ڵاتێکی سێکولاره‌ یان ئاینی ومه‌زهه‌بی‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌خۆی بگات داخوا ناسیونالیزمه‌ یان عیلمانیه‌کی پێشکه‌ووتوخواز دیمۆکراتێکی لیبراله‌ یان سۆسیال دیمۆکرات...کۆنه‌په‌رسته‌ یان نوێخواز بۆیه‌ ئه‌و خۆنه‌دۆزینه‌وه‌یه‌ وای کردووه‌ ده‌سه‌ڵاتێکی بێ سترکتوربێ و له‌سه‌ر ئه‌ساسی خێڵ و خزم و دۆستایه‌تی بنیات بنرێ،ئه‌و‌ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانێت ببێته‌ ده‌سه‌ڵاتێکی خۆنوێکه‌ره‌وه‌ و تاکه‌کان له‌سه‌ر ئه‌ساسی متمانه ‌به‌ خۆبوون په‌روه‌رده‌ بکا. ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ری باشوری کوردستان بچوکترین ڕه‌خنه‌ی لێ بگره‌ ئه‌و گه‌وره‌ترین تۆمه‌تت بۆ دروست ده‌کات (ده‌ستی ده‌ره‌کی،جاش قه‌ڵه‌م ،گێره‌ شێووێن...ده‌یان ناوناتۆره‌ی له‌و بابه‌ته‌.... که‌ هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵاتنه‌ له‌ وه‌ڵامه‌کانی واقیعێک که‌ له ‌لای ده‌سه‌ڵاتی له‌مه‌ڕ خۆمان قابیلی قبوڵ نین و بێ جوابن .....ئاخر چۆن ده‌کرێ خۆمان به‌ پێشه‌نگی پێشکه‌وتنه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین بزانین ، له‌ کاتێکدا بچوکترین ئاماده‌گی به‌ره‌و پێشوه‌چونمان تێدا به‌دی ناکرێت وساده‌ترین به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌شمان 19 ساڵ ژیان به‌سه‌ر بردن له‌ تاریکی و بێ کاره‌بایی بێ به‌رنامه‌یی ئیداری دایه‌.هێنده‌ی له‌ باشوری کوردستانداو له‌ ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا ژن ده‌سوتێنرێن و ده‌خنکێنرێن و سه‌رده‌بڕێن له‌ هیچ کوێیێکی تری ئه‌ودنیایه‌ ئه‌و دیارده‌یه به‌و قه‌باره‌یه‌ به‌دی ناکرێت .قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێک به‌درێژایی بزوتنه‌وه‌ی کو‌ردایه‌تی چ له‌شاخ وچ له شار بچوکترین نموونه‌ی بڕوا نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته‌ به‌ساده‌ترین بنه‌مای دیمۆکراتی .پاوان کردن و‌ به‌شینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی ده‌یان که‌نا‌ڵی ڕاگه‌یاندنی ئاسمانی و زه‌مینی له‌سه‌ر حسابی داهاتی خه‌ڵکی کوردستان و به‌ڕێوه‌ بردنی باره‌گای حزب و به‌خێوکردنی کادیرانی حیزب له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵکی کوردوستان و دامه‌زراندنی هه‌زاران ناکارامه‌و مشه‌خۆری لایه‌نگری حیزب لێره‌و له‌وێ و به‌ ناونیشانی جیاواز ، دابه‌ش کردنی زه‌وی به‌سه‌ر کادیرو ئه‌ندامانی حیزب و به‌شینه‌وه‌ی دیوه‌خانانه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی گه‌نده‌ڵی ده‌بێ چ پێناسه‌یه‌کی تر هه‌ڵبگرێ له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی هاوڵاتیانی بێکاری بێلایه‌ن ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیاد بووندایه‌.کادیری حزب بێ بڕوانامه‌ ده‌بێته‌ خوێندکاری‌ زانکۆ و چۆن به‌ قبوڵ خاس وه‌رده‌گیرێت به‌ قبوڵ خاسیش ده‌رده‌چێت . په‌رله‌مان له‌ هه‌موو دونیا باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسایی یه‌ که‌ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بکات که‌چی %50 ی په‌رله‌مانتێری کورد مه‌لاو شێخ و دوعا خوێن و نوشته‌چی و پیاوی ناکارامه‌ ن و ته‌زکیه‌ی حیزب به‌وێ ی شاد کردوون .ئه‌رێ من دڵی چم به‌ شوقه‌کانی زه‌که‌ریاو شاری خه‌ونه‌کان و ناز ستی ونیو ستی خۆش بێت وه‌ختێک به‌نێو کۆڵانه‌کانی شار گوزه‌ر ده‌که‌ی له‌به‌ر بۆنی زبڵ وپیسایی ده‌بێ هه‌ناسه‌ت ڕابگری و وه‌زیری شاره‌وانیش مێش میوانی نیه‌ . له‌گه‌ڵ هه‌موو سبه‌ینه‌ییێکی ساڵحان سوتانی ژنێک ، مه‌رگی ئه‌یوبێک ، خنکانی له‌رێ .... یه‌که‌مین ده‌نگوو باسی ڕۆژو سه‌ردێری هه‌واڵه‌کانن ، ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی سه‌روه‌ری بۆ تاکی ڕوخاوی کورد بگێڕێته‌وه‌ ،به‌ڵکو کاریگه‌ریه‌کی به‌هێزبوو بۆداڕوخان و له‌بار بردنی ستروکتوری کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری . له‌ ڕووی پیشه‌سازیه‌وه‌ تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ پیشه‌سازیه‌کانی له‌ دروست کردنی کڵاشه‌ی هه‌ورامی و ڕانکو چۆغه‌ی بوزو تێبپه‌ڕێنێت که‌ ئه‌ویش ده‌سکردی خه‌ڵکی هه‌ژارو گوند نشینن ،جوتیارو وه‌رزێر ساڵانه‌ هه‌قده‌ستی ماندبونه‌که‌یان بۆنامێنێته‌وه‌ له‌ به‌رگرانی خه‌رجی تێچون و گواستنه‌وه‌ .ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی ئیداره‌ی ئه‌و چه‌ند کارگه‌یه‌ بچوکه‌ بدات که‌ به‌عس له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتن(به‌نداوی بێخمه ‌و کارگه‌ی له‌قوتونانی هه‌ریرو کارگه‌ی شه‌کرو جگه‌ره‌ی سلێمانی نمنوونه‌ی ئه‌و‌ ڕاستیه‌ن) .

گوێنه‌دانه‌ داخوازیه‌کانی خه‌ڵک به‌ته‌نیا تاوانێک نیه‌ له‌ملی ده‌سه‌ڵات بێت به‌ڵکو بێده‌نگی خه‌ڵکی کوردستانیش فاکته‌رێکی به‌هێزی دروست بوونی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ دژواره‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت بێده‌نگی وای له‌ هاولاتیانی کوردستان کردووه‌ ته‌نانه‌ت سیفه‌تی سه‌گ و بێ شه‌هامه‌تیا ن به‌ باڵا ببڕن..... له‌کاتێکدا بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ هی ته‌وا‌وی وڵاته‌کانی ئه‌فریقیاو و زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌مریکای لاتین و وڵاته‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات زیاتره‌ که‌چی هه‌ر که‌م ده‌کاو هه‌ر کورت ده‌کا ،ئه‌وه‌ی به‌ ناو ناوچه‌ی شوان و ‌جه‌باری‌و گوند نشینه‌کانی تری گه‌رمیان و بادینان و خۆشناوەتی و باڵه‌کایه‌تی بگه‌ڕێ تێده‌گا که‌‌ چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێکی ویژدان نوستومان هه‌‌یه‌ ،تێدەگا کە جیاوازی نێوان ئینسانەکان چ ئاسمان و ڕێسمانێکە .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە