کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌نسک

Wednesday, 16/06/2010, 12:00



* به‌ توله‌ڕێی چاره‌نوسێكی
نادیارا هه‌ڵزنایت‌و به‌ده‌م بای سیحره‌وه‌
كۆچت كرد ..
هه‌نسكه‌ پایزییه‌كانت جێهێشت‌و
جوداییت له‌ بناری حه‌سره‌تدا بارخست،
ده‌نكه‌ قه‌زوانه‌كانی چاوه‌ڕوانی
ده‌هۆنییه‌وه‌‌و له‌ وێستگه‌ی چاوه‌نواڕیدا
خه‌و به‌ رابردووه‌وه‌ ده‌بینی!
له‌ شه‌وانی خه‌ڵوه‌تیشدا
زیكری نامۆیی ده‌كه‌ی!
نازانم جانتاكه‌ت هه‌ڵیگرتی، یان تۆ جانتاكه‌ت هه‌ڵگرت؟
جارێ نه‌تپرسی، ئیبلیس فریوی دای یان تۆ ئیبلیست فریودا
ئۆۆۆ .. هه‌ردوكتان به‌ گومانن له‌یه‌كتر
بۆ له‌ رۆخه‌ لماوییه‌كانی
ده‌ریاكاندا وه‌نه‌وه‌ز ده‌ده‌ن‌و ئاخی نێو یه‌خته‌كان هه‌ڵده‌كێشن ..
تا له‌نێو نه‌شئه‌ سه‌مایه‌كدا باسكه‌ مه‌له‌بكه‌ن ..!
* بووی به‌ باڵنده‌یه‌كی كۆچه‌ری‌و
له‌ ئێواره‌ پایزێكدا
سه‌فه‌رێكی دره‌نگ وه‌خت‌و
جوداییه‌كی ئه‌به‌دیت بڕیاردا ..
وه‌لی .. له‌په‌نا په‌سێوی ئه‌م شاره‌دا
كۆمه‌ڵێ‌ چاوی پڕ ئه‌سرین‌و
باوه‌شێ‌ خۆزگه‌‌و
چه‌پكێ‌ له‌ حه‌سره‌تی
منت
له‌ ئامێزی سه‌هۆڵبه‌ندانی نیگاكانت زنجیرڕێز كرد ..
* فرمێسك
له‌ پێكی شه‌راب و
هه‌ناسه‌م
له‌ قوڵپه‌یه‌كی په‌نگخواردو
هه‌نسكم دیل
بێزاریم
له‌ رۆژگاره‌كانی مه‌راق‌و
نه‌فره‌تم
له‌ شه‌وه‌كانی نامۆیی
كه‌ چۆن له‌ ته‌م تومانێكی
نادیارا ڕوحم ده‌خۆن
په‌شیمانی
له‌ هه‌نگاوه‌كانی دوێنێ‌
كه‌ یادگارییه‌كانی لێ شێواندم‌و
به‌ نێو جه‌سته‌ی سڕبومدا
تێپه‌ڕین‌و
وتت bay .. bay

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە