کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە مسعود بارزانیەوە بۆ مەلا سعید پارێزگاری گەرمیان

Friday, 11/09/2009, 12:00


هەر ئیستا لە گوندی سەرقزڵی شەهیدەوە بروسكەیەكم بۆ هاتووە كە ماموستا مستەفا عزیز فتاح نیوەڕۆخوانێكی بۆ بەرپرسانی ناوچەی خانەقین رازاندۆتەوەو .وە ئەم هەواڵەیان بۆ ئێمە ناردووە گوایە مەلا سعید خەریكە پرۆژەی ئاو بۆ
ئاوایی قزڵ ئەنجام بدات بۆیە ئاگادارت دەكەمەوە كە دانیشتوانی ئەو گوندە لە عەشیرەتی بیویانین وە نزیكەی 180 خانەوادەن هەر هەموویان لە هەڵبژاردنی 25-7-2099 دەنگیان بە لیستی گۆڕان داوە تەنها مستەفا عزیز فتاح نەبێ بۆیە فەرمانت پێدەكەم كە ئەو پرۆژەیە راگریت و ئەو تانكی و بۆریانەی كە لە دێی سەرقزڵ دانراوە بیگەڕێنەوە بۆ پیرمام
ئەگەر ئەو كارە نەكەیت ئەوا چۆن فەوجێكی پارتیم لە رۆژی 10-9 ناردە سەر مدیر ناحیەی قورەتوو وە ئیهانەم كرد بەو شێوەش ئەو كابرایە دەنێرمە سەرت بە كەلەپچەیی هەواڵەی پیرمامت بكەن بیستومە گوایە گوتووتە ئەو گوندە خاوەنی 10 دە شەهیدە بەلام باش بزانە زانیاری تەواوم لە ناوچەی قۆرەتوو پارتیمانەوە بۆ هاتووە كە پێنج كەس لەو شەهیدانە لە بەر بێ ئاوی خنكاون وە شەهیدی راستەقینە نین ئەو 5 شەهیدەكەی تریش هەر هەموویان جەلالین وە ئەو شەهیدەش كە گوندەكە شانازی پێوە دەكات ناوی (كمال بێویانی) ە ئەوە فەرماندەیەكی جاش جەلالی بووە لە شەری سەرتەك بە زامداری بە دیلگیراو بە فرمانی جەنابم فەریدون جوانڕۆیی سەڕ بڕیوە بۆیە ئاكادارت دەكەمەوە كە ئەو پرۆژەیە راگریت وە ئەزانم سوزت بۆیان هەیەوەكو كونە جەلالی بەلام ئەوە بزانە ئیستا پارتیەكی دەرەجە دووی بە پێی پەیمانی ستراتیجی نیوان هەردوو بنەماڵەكە وە ئەبێ لە فرمانی ئێمە دەرنەچن وقد اعدر من اندر)..
مسعود بارزانی سەرۆكی قولابی هەرێم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە