قادر عەزیز ناسنامەى زەحمەتكێشانە
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
دواى ئەوەى ڕۆژى 13/3/ ڕوونكردنەوەیەك لەلایەن كۆمەڵێك كادیرى مامۆستایانى زەحمەتكێشتنى كوردستان لەناو سایتەكانى ئینتەرنێدا بڵاوبووەوە ن كەتیایدا هاتبوو كۆمەڵێك كادیرى دیارى ناو باڵى مەكتەبى سیاسى زەخمەتكێشان كەئەو ناوەیان بۆخۆیان لەخۆناوە و گەڕاونەوە بۆناو حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان كەحیزبى قادر عەزیزە نەوەك لاى من بەڵكو لاى تەواوى ڕاى گشتى و هەموو خەڵك تەواوى كوردستان وچاودێرانى سیاسى ،كەلەناویاندا سكرتێرى مامۆستایان و ئەندامانى سكرتاریەتى مامۆستایان هەیە ئەوەى كە گەرەكمە ئاماژەى بۆ بكەم ڕوونكردنەوەى باڵى مەكتەبى سیاسیەلەبەروارى 14/6/2009 لەسەر ئەو كۆمەڵەكە كادیرە كەبەخراپ ناویان بردوون و هەندێك تۆمەتى ناسیاسى ناو كێشمەكێشمى سیاسى تێدایە من باش بیرمە كەئەو كادیرانە داوى ماوەیەك لەجیابوونەوە ى ئەو حیزبە خۆیان خستە ناو باڵى مەكتەبى سیاسى كە بەشدارى كۆنگرەى حزبى زەحمتكێشانیان كردبوو(قادر عەزیز) بمبوورن كەناوى قادر عزیز لەگەڵ حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان دەهێنم چونكە واقیعە لاى ڕاى گشتى وەك لەسەرەوەش ئاماژەم پێداوە، بەڵام كاتێك چوونە ناوباڵى مەكتەبى سیاسى (كەبەهەموو پێوەرەكان پارتى پشتگیرى ئەو باڵە دەكات و دەستیان بەسەر دادێنێت) بەیاننامەیەكیان دەركرد كەئەو كادیرانەى تێدابوو كەئێستا ئەوان بەخراپ ناویان دێنن ، بەڵام ئەو كات شانازیان پێوەدەكردن .ئەمڕۆ لەڕوونكردنەوەكەیاندا بەجۆرێكى تر باسیان لێوەدەكرێت !!!
من دەپرسم ئەى كاتێك پێش ئەوەى جیاببنەوە ئەو مامۆستایە سكرتێرى ڕێكخراوى مامۆستایانتان نەبوو؟ چۆن گەر واخراپە ئەو پۆستەتان پێدەدا یان لەژێر دەسەڵاتى ئێوە وەریدەگرت؟یان بۆ ڕوونكردنەوەو وەڵامى ئێمەى هاووڵاتى دانیشتووى ئەو كوردستانە نادەنەوە كە بۆ ناوى قەوارەى سیاسى و كیانى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان بەناوى قادر عەزیز بوو لەبەغدا بەڵام لەكوردستان بەقودرەتى پارتى بۆ گۆردڕا؟بەڵام لێرەوە ڕێزو ستایشم هەیە بۆ زیرەكى و لێهاتووى قادر عەزیز كە جگە لەلیستى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان ناوى لیستێكى تریشى پێِشكەش بەكۆمسیۆن كردبوو بەناوى ئایندە كەواش پێدەچێت ببێت بەئایندەیەكى گەش بۆى وەبەتاڵبوونەوەى خەونى ڕەنگاو ڕەنگى پارتى و ئەوانەى دەیانەوێت هەموو ئەو جووڵانەوە سیاسیانەى كەدروست دەبن لەناو گۆڕەپانى سیاسى كوردستاندا پووچەڵ بكەنەوە هەروەها ئەوە بەلاى منەوە باشترە كەلەگەڵ لایەنە ئیسلامیەكان بەشدارى هەڵبژاردن بكات چونكە هیچ نەبێت ئەوان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە گەندەڵى ئێستا نین نەوەك بەبەرگێگى وەكو ئێوە داردەستى دەسەڵات بێت .بۆیە لەكۆتایدا بەبرادەرانى باڵى مەكتەبى سیاسى دەلێَم یان بگەڕێنەوە بۆلاى قادر عەزیز چونكە ئێوە بەوەوە جوانن یان دەبێت بەیانى قبووڵى بكەن گەرناوویان نان (زەحمەتكێشانى پارتى دیموكراتى كوردستان)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست