کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێك بۆ 78 ماف پەروەركەی گەرمیان

Saturday, 11/07/2009, 12:00


دوای ئەو ناڕەزاییە زۆرەی كە لەسەر رەش نوسی دەستوری هەرێمی كوردستان لەناو چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردیدا دروست بوو و لەلایەن زۆرێك مامۆستای یاسا ناسو رۆشنبیرو خوێنكارو خەڵكی دیكەوە رەتكرایەوە، لەو سەروبەندەدا 78 بەناو ماف پەروەر لەگەرمیان ئیمزایان كۆكردۆتەوە بۆ پشتگیری كردن لەو دەستوورەو لەبەیاننامەكەشیاندا دونیایەك تەبریرو پاساوی نابەجێیان بۆ ئەو دەستورە هێناوەتەوەو بەدەستورێكی واقعیو دیموكراسیانە وەسفیان كردووە. ئێمەش بەیەك وشەی سادە پێتان ئەڵێن ئێوە بۆتان نییە بەناوی ئێمەو خەڵكی گەرمیانەوە قسەبكەن ئێوە دەزگایەكی حزبیو كۆمەڵێك خەڵكی ئەڵقە لەگوێی حزبەكانن ئێمە خاوەن ئیرادەو خاوەن ویژدانو بۆچوونی خۆمانین. ئێوە كە واسیتەی حزبو گەندەڵیو شمەخۆریەوە یاساتان تەواو كرد ئێمە بەشەو نخونیو هەژارییو شەرواڵی پینەپیناوییەوە یاسامان خوێند. ئێوە كەخۆتان لەرێگەی یاساكانی حزبو دەستماچكردنی حزبەوە چونە یاساو بەروو زەردی یاساتان تەواو كرد ئێمە بەسەر بەرزیو خۆماندوكردن یاسامان تەواوكرد، ئێمە نەهاتین یاسا بخوێنین تاشەرعیەت بدەینە گەندەڵیو رێگەی یاسایی بدۆزینەوە بۆ دروستبوونی دیكتاتۆر. ئێوە كەخۆتان قوربانی دەستی دیكتاتۆری بوون بۆ چی ئێستا پشتگیری لەدروستبوونی دیكتاتۆر ئەكەن، ئەگەر ئێوە وا لەو دەستورە گەیشتبنو بەدیموكراسی وەسفی بكەن ئەوا قور بەسەر ئەو دوایی كەنازانێ دەستور چییە، ئێوە كەتەخەروجیتان كرد سوێنتان خوارد وەفاداربن بەرامبەر بەخاكو وڵات بەڵام ئێوە سوێندێكی درۆینەتان خوارد، ئێوە سوێنتان خوارد كە لەخزمەتی حزبو ئایدیۆلۆژیایی حزبدا بن، بۆ ئەوەی بتان كەن بەمدیر ناحیەو دەستو پێوەندی حزب نەك بۆ خزمەتكردنی خەڵك. ئێوە یاساتان خوێند، چاك ئەزانن ئەو دەستورە پڕە لەهەڵەی گەورە، پڕە لەمەترسی گەورە بۆ ئایندەی سیاسی لەم هەرێمەدا، رێگە خۆشكەرە بۆ ئەوەی بەشەرعی دیكتاتۆرو موقەدەسات دروستبێت، بەلام ئێوە خۆتان لێی گێل كردووە، یان ئەو دەستورەتان نەخوێندۆتەوە، نەهەقیشتان نییە چونكە زۆربەتان تائێستاش دوو مەسەلەی یاسایی نازانێت چییە چونكە بەواسیتەو خزمخزمێنە هاتنە یاسا. بۆیە بەناوی ماف پەروەرانی گەرمیانەوە قسەمەكەن بەناوی خۆتانەوە قسەبكەن، ئێمە ئەو دەستورە بەتەواوی رەفدەكەینەوە وەك ئەركێكی ئەخلاقیو نیشتیمانو نەك وەك هەواداری بۆ لایەنێك, بۆچوونی ئێمە هاوكات نییە لەگەل هیچ بۆچونێكی سیاسیو حزبی بەڵكو هەڵقوڵاوی غەمخۆریمانە بۆ ئایندەی سیاسیو سەروەری یاسا لەكوردستان بەدوور لەهەموو میزاجێكی تاكە كەسیو هەڵوێستكی سیاسی.



* كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی 2002-2003 بەموعدەلی 92 لەپۆلی شەشو بەموعەدەلی 85 تەخەروج.

تێبینی: راناوی ئێمە تەنها وەك گوزارشتێك بەكارهاتوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە زۆرێك مافپەروەری دیكەی گەرمیان ئەوەیان رەتكردەوە ئیمزا لەسەر ئەو دەستورە بكەن.
*تكایە بۆ ئاگاداریتان ناوەكە خوازراوە. ناونیشانی ئیمەیڵەكە ناوی خۆمە لەگەلأ رێزدا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە