کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ قادر عەزیز

Thursday, 24/06/2010, 12:00


هاوڕێ قادر ئەگەرچى لەوڵاتى ئێمەدا هەمیشە سەركردەكان خۆیان لەهەموو كەس بەڕاستتر دەزاننو بەقسەى كەس ناكەنو بۆچوونەكانى خۆیان بە سەند دەزانن، بۆ هەموو كاتو رووداوێك قسەیەك فڕێدەدەن، بۆ هەموو قەیرانێك راڤە دەكەنو هیچ كات خۆشیان بەهەڵە نازانن، ئەگەر بشزانن هەڵەن دان بە هەڵەكەیاندا نانێن، چونكە بە عەیبەى دەزانن بۆ سەر شانى خۆیان، ئێوە پێتانوایە ئەوەى ئێوە دەیكەنو هەمووى سیاسەتەو سیاسەتەكانیشتان هەمووى دروستە، لەگۆنگرەو كۆنفرانسو پلینیۆمو ئەو كۆبوونەوە جۆر بەجۆرانە بەبیرو دیدى خۆتان ئاراستەى دەكەنو چوونە سەر كورسییەك بە شەڕو نخۆشى نەبێت چۆڵى ناكەنو هەموو دەسەڵاتەكانو بڕیارە چارەنووس سازە نەتەوەیىو حزبییەكان هەر لەدەسەڵاتى خۆتاندا قەتیسى دەكەنو باوەڕتان بە ئەندامە دڵسۆزەكانى خۆشتان نییەو تا پێتان بكرێ هەموو ناكۆكىو ململانێ حزبییەكان لەئەندامانتان دەشارنەوە.
هەمیشە سەركردە بەرپرسە لەو ئەندامانەى كە لەبەر دەستیدان، بەرپرسە لەوەى ئاراستەى حزبو ئۆرگانەكانى حزب بە چ ئاراستەیەك دەبات، كەسى یەكەمى هەر حزبێك بەرپرسە لە هەر كێشەیەك كە لەناو حزبەكەیدا روودەدات (ئەگەر لەكێشەكەش بەرپرس نەبێت، بەرپرسە لەچارەكردنى).
ئێمە دەزانین ئێستا چى لەناو حزبى زەحمەتكێشان دەگوزەرێ بەو گروپەى سەر بەتۆش كە تا ئێستاش بەناوى زەحمەتكێشانەوە ناوى دەبەیت، ئێمە مێژووى ئەو حزبە دەزانین، ئاگامان لە بەرنامەو پەیڕەو وردەكاریى كارەكانى رابردوو و ئێستاشە، دەزانین چۆن زەحمەتكێشان دروست بووەو چەندجار ئینشیقاقو لەتبوون دووچارى زەحمەتكێشان بووە، لەهەر گرفتو كێشەیەكیشدا دەزانین چۆن لایەنى بەرامبەر تۆمەتبار كراوە، بیرم دێ كاتێ كە گروپێك بەناوى (رەوتى نیشتیمانى) لەساڵى 2003 لەحزب جیابووەوە چۆن جەنابت تۆمەتت دەدایە پاڵیانو دەتوت دەستى دەرەكییەكان لەپشتەو بەئاشكراو نهێنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانت بەو دەستە دەزانى كە لەپشت ئەو كارەوەن، جەماعەتى رەوتى نیشتیمانیش كە لەحزب جیابوونەوە پاش ماوەیەك چوونە نێو یەكێتىو د.سەردار و ژمارەیەكى كەم سوودمەند ماددى بوون بە چوونیان بۆ نێو یەكێتىو ئەندامانى خوارەوەش ئەوانەى كە لەگەلأ ئەو رۆشتن دەستیان لەبنى هەمانەكەوە دەرچوو و بەم دواییانەش دكتۆر سەردار شكستى هێنا و تەنانەت نەیتوانى ببێت بە ئەندامى كۆنگرەى سێیەمى یەكێتى كە لەماوەى رابردوودا بەسترا ئەو تاكە بەرپرسى مەڵبەندى یەكێتى بوو كە دەرنەچوو بە ئەندامى گۆنگرە.
ئێستاش دەنگۆى ئەوە هەیە كە جەنابتان دواى ئەو شكستە سیاسییەى كە دووچارى بوون دەتانەوێتو بگرە زۆریش رازین كە بەرامیەر بەوەى پۆستێكى مەكتەب سیاسىو ئەندامێكى ئەنجومەنى ناو یەكێتى بچنە نێو ریزەكانی ئەو حزبەوە لەكاتێكدا كە جەنابت دەیان جار لۆمەى ئەو حزبەو سیاسەتەكانى ئەو حزبەت كردووەو تۆمەتباریشت كردوون بەوەى كە دەستیان هەبووە لەجیابوونەوەى رەوتى نیشتیمانى، دەپرسم ئێستا چى پاڵى پێوەنایت كە بڕیار بدەیت كە ئەو ژمارە هاوڕێیەى ئێمە لەگەڵت ماونو هێشتا راستیان لا ئاشكرا نەبووە ببەیتە ناو یەكێتییەوەو بۆ خۆتو كوڕەكەتو براو كەسەكانت لەو دۆخە سودمەندبنو ئەو پێشمەرگەو كادیرانەیتر پاش ماوەیەك دەست بەردایان بیت؟ ئایا ئەوە هەڵوێستى سەركردەیەكە كە هەمیشە خۆى بە ئۆپۆزسیۆنو بەرگریكار لەمافى خەڵكى دەزانى؟ ئایا ئەو هەڵوێستەتان نابێتە پەڵەیەكى ناشرین لەمێژووى سیاسى جەنابتان؟ ئایا ئەو ئەندامانەى كە تا ئێستا لەگەڵت ماون بۆ ئەوە بوون بە زەحمەتكێشان كە تۆ سەریان بكەیت بەناو یەكێتیدا؟ ئایا هەستبەهەڵگەڕانەوەیەكى تەواو ناكەیت لەهەڵوێستە سیاسىو نەتەوەیىو حزبییەكانت؟ دەپرسم لەم كاتەدا تا چەند پرس بە ئەندامانى خوارەوە دەكەیت؟ ئایا پۆستۆ دەسەڵات ئەوە دەهێنى كە پشت بكەیت لە 25 سالأ خەباتى سیاسیت؟ بۆ نایت بەكەسێكى بەهەڵوێستو كەسانیتر چاوت لێبكەن؟ بۆ واز لەم ئەمسەرو ئەو سەرە ناهێنى؟ تۆ بەرگەى سزایەكى حزبیانەت نەگرت چۆن بەرگەى هەموو ئەو ململانێیانەى ناو یەكێتى دەگرى؟ ئاخر چ لۆژیكێك رێى بەجەنابت داوە كە بیر لەكارى وا بكەیتەوە؟
بۆیە من داوام ئەوەیە وەكو كادیرێكى زەحمەتكێشان كە ئەو هاوڕێیانە لەبەر خاترى بەرژەوەندى خۆتو چەند كەسێكى دەوروبەرت ئەو كادیرانەیتر دووچارى كێشەى سیاسى مەكەو سەریان مەكە بە ماڵیكدا كە پێى ئاشنا نەبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە