ڕاگەیەندراوێك لە (گروپی گەنجانى یەكێتی لەبەرەی گەلدایە)

Wednesday, 20/04/2011, 12:00





سەركردە بەعس ڕوخێنەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان
پێشمەرگە ڕچەشكێنەكانى ڕاپەڕینی 1991ی یەكێتى نیشتمانى كوردستان
كادیروئەندام ودۆست ولایەنگرانى یەكێتی نیشتمانى كوردستان
جەماوەری بەوەفاودلێری كوردستان
سڵاوێكى ئازادیخوازانە
ئەگەر بەخێرایی چاوێك بە مێژووی یەكێتى نیشتمانى كوردستان دا بخشێنین دەبینین كە هەر لەسەرەتایی دروست بونیەوە تا ئێستا توانیویەتی كۆمەڵێك سەروەری زۆر گەورەو مێژوویی تۆمار بكات كەهەمیشە مایەی سەربەرزی وشانازین بۆسەركردەوكادیرو ئەندام ولایەنگرانى، كەدیارترینیان چاڵاكی ونەبەردیەكانى سەردەمى شاخ ودەستپێشخەری وڕچەشكێنى ڕاپەڕینى 1991بوون كەكەس ناتوانێ نكوڵی لەوە بكات كە یەكێتى كاریگەرترین لایەن بوو تییدا،لەدوای ڕاپەڕینیش گەورەترین شانازی بۆ یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئەوەبووە كە لەسنوری یەكێتى (پارێزگای سلێمانى بەقەزاوناحیەكانیەوە) جیاواز لەناوچەكانى تری هەرێم ئازادی میدیایی و بیروڕاو كاری سیاسی دەستەبەر وگەشەسەندوو بوو،تا كاتى مۆركردنی ڕێككەوتننامە شومەكەی بەناو ستراتیژی كە باشتر وایە ناوی (ڕێككەوتنى كەوتنى یەكێتى لێبنرێت) دەبینین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ یەكێتى بەرەو پوكانەوە دەچێت وبۆتە پاشكۆی لایەنێك كەڕق وقینى لەهەمبەر یەكێتی تائێستاش دانەمركاوەتەوە وهەمووسەروەری وشانازیەكانى كردۆتە قوربانی بەرژەوەندی چەند پۆستێك كەجگە لەبێ ئومێدكردنى جەماوەر لەیەكێتى وسودمەندبوونى چەند كەسێكی بەرژەوەندیخواز بەرهەمێكى تریان بۆیەكێتى نەبووە،تەنانەت یەكێتى بەڕاددەیەك بچوك و بێ هەیبەت كردوە كەلەحەڕەمی پەڕلەمان وبەبەرچاوی كامێڕاكان یاری بەمێژوو ڕەمزەكانى دەكرێت،سەرەڕای ئەمەش ڕاگەیاندنی یەكێتى بۆتە پاشكۆی هەندێ دەزگاو كەناڵی ڕاگەیاندن كەلەگەڵ ئەوەی هیچ میێداقیەتیان لای خەڵك نەماوە ڕۆژانەو شەوانە یاری بەهەست ونەست وعەقلی خەڵك دەكەن،بۆیە ئێمە وەك كۆمەڵێك كادیرو ڕاگەایاندكاری دڵسۆزی یەكێتی نیشتمانى كوردستان بەمەبەستى خستنە سەر ڕێڕەوی ئاسایی خۆی زۆر بەكورتی ئەم چەند خاڵە دەخەینە بەردەم سەركردایەتى یەكێتى.
1- هەرچی زووە ئەم ڕێككەوتنە نائومێدكارە هەڵبوەشێنێتەوەوچیتر لەسەر بنەمای سازش سەروەت وسامان وپۆست وپلە داهاتی وڵات دابەش نەكات.
2- ڕاگەیاندنەكانى بخاتە خزمەت خاك و وڵات وخەڵك وجەماوەر چیتر چاولێكەرو پاشكۆی هیچ دەزگاو لایەنێك نەبن.
3- لەنزیكترین كاتدا دەست لەسەرۆكایەتى ئەم حكومەتە دەست وپەل بەستراوە بكێشێتەوە.
4- چیتر مێژوو سەروەریەكانى تێكەڵ بەهیچ لایەنێك نەكات مەلەفی خۆی لەلایەنەكانى تر جیا بكاتەوە.
5- لەزووترین كات دا خۆی لەگەڵ شەقام ئاشت بكاتەوەو وەڵامی داوا ڕەواكانى خەڵك بداتەوە.
6- ڕێگە نەدات هیچ هێزێك لەشوێنەكانى تر بهێنرێنە سنوری سلێمانى بەكەیفی خۆیان سوكایەتى بەخەڵكى ئەم شارە بكەن.
7- پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لاەیەنە سیاسیەكان ئاسایی بكاتەوە،چیتر لەڕاگەیاندنەكان لاسایی لایەنەكانى تر نەكاتەوە لەجنێووسوكایەتیكردن بەسەركردە كەسایەتیەكانى لایەنەكانى تر.
لەكۆتایی :جارێكی تر بیری سەركردایەتى یەكێتى دەهێنینەوە كەلەبەردەم قۆناغێكی هەستیاری مێژوویی دان و داناییش لەوە دەردەكەوێت چۆن هەڵس وكەوت ومامەڵە لەگەڵ قۆناغەكە دەكەن،ئێمە دەنگی خۆمان گەیاند چاوەڕێی وەڵامین خۆ ئەگەر ئێوەش وەڵامی ئێمەتان بەلاوە گرنگ نەبێت بەم زووانە وەڵامی ئێمە دەبینن.
(گروپی گەنجانى یەكێتی لەبەرەی گەل دایە)
سلیمانی
20/4/2011
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە