زەنگێك بۆ یەكیتى !
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
زۆربەى چاودێرانى سیاسى پێیان وایە رێكەوتنەكە ستراتیژیەكەى نبَوان یەكێنى وپارتى جگە لەوەى خال وناوەرۆكى رێكەوتنەكە لەسەر ئاستێكى زۆر تەسك ونیمچە نهێنى وداخراو واژۆ كراوە لە هەمان كاتیش بە پێى گۆڕانى بارودۆخى سیاسى وئەنجامەكانى هەردوو هەلبژاردنەكەى پەرلەمانى كوردستان و عێراق بوویتە پەیوەندیێكى موجاملەى سیاسى نێوان هەردوو لا و رۆژ لە دوواى رۆژ بەرەو كالبوونەوە دەچێت ، كە دەلێین رێكەوتنامەكەیان بەرەو هەلوەشانەوە دەچێت دیارە بەلگە هەیەو رۆژ لە دواى رۆژ نیشانەكان سەر هەلئەدەن و دەر دەكەون بێگومان دەستپێشخەریەكانیش لە لایەن پارتیەوەیە .
1. بلاوكردنەوەى وتارێكى دووروو درێژ لە ژمارە (774) ى گۆڤارى گوڵان بە ناونیشانى (هەڵسەنگاندنى گوڵان بۆ كابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان) ناوەرۆكى سەرتاپاى وتارەكە دەتوانین لەم چەند دێرەدا چڕى كەینەوە بەم شێوەیە (هەرچى نارێكى و كەم وكورتى لە بەرێوەبردنى حكومەتى هەرێمى كوردستاندا هەبووە هەیە بە تایبەتى لە ئیدارەى پێشووى سلێمانى ئۆباڵەكەى دەخاتە ملى بەرێز دكتۆر بەرهەم سالح و كابینەكانى چ ئەوەى ئیدارەى پێشووى سلێمانى چ ئەوەى ئیستا كابینەى شەشەم , لەبەرامبەریشدا شتە باشەكانى كردۆتە دەسكەوتەكانى بەرێز نێچیرڤان بارزنى وكابینەكانى ) هەڵبەتە هەر كەسێك ئەم وتارە بخوێنێتەوە یەكسەر دەگاتە ئەو باوەڕەى كە ئەم وتارە مەبەستدارە ،گەر لۆژیك بەكار بێنینو ویژدانمان بكەینە پێوەر ، ئەوە گریمان كابینەى سەردەمى ئیدارى سلێمانیش بەرپرس بێ لە شتە سلبیەكان ، ئەوە بۆ كابینەى شەشەم هێشتان زووبوو ، هەرچەندە مەكتەبى سیاسى پارتى ونووسینگەى بەرێز نێچیرڤان بارزانى روونكردنەوەیان دا لە مەڕ وتارەكە كە گوزارشت لە راو بۆچوونى ئەوان ناكات بەڵام گەر دیسان لۆژیك بەكار بهێنین بە بێ ئاگادارى سەروو ئەم جۆرە وتارە هەستیارە لە گۆڤارى گوڵان كە ناسراوە بە گۆڤارێكى حزبى و مەكتەبى ناوەندى راگەیاندنى پارتى دەرى دەكات ناتوانرێ بڵاو بكرێتەوە هەر هیچ نەبێ بەرپرسى مەكتەب لێى ئاگادارە و بۆچوونێكى ئاوا بە ئاسانى ناكەوێتە سەر لاپەرەى رۆژنامە .
2. هەر لە دواى ئەنجامەكانى هەلبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لە لایەن كادیرەكانى پارتى ئەو بۆچوونە سەرى هەلداو بووە جێگاى باس كە چۆن دەبێت یەكیتى لە دواى بە دەستهێنانى ئەم ئەنجامە لە گەل پارتى لە بەدەستهێنانى دەسكەوتەكانى هەلبژاردن نیوە بێت ، لە دواى ئەنجامەكانى هەلبژاردنى پەرلەمانى عێراق كە لە كوردستان پارتى زۆرینەى دەنگ وكورسیەكانى بەدەست هێنا كە ژمارەى كورسیكانى دووهێندەى كورسیەكانى یەكیتى یە ئەم بووچوونە زیاتر گەشەى كردووە لە نێو رێزەكانى پارتى كە چۆن دەبێت لە گەل یەكیتى بەردەوا بین لە بە شدارى نیوە بە نیوە لە دەسكەوتەكان .
3. سەردانەكەى بەرێز سەرۆكى هەرێم بۆ ئەمەریكا و ئەو وەفدەى یاوەرى بوو زیاتر پێكهاتەكەى حزبى بوو نەك حكومى لە كاتى خۆشى زۆرى لەبارەوە گوتراو نووسرا كە دەبوایە بە هەموو پێوەرێك سەرۆكى حكومەتى لەگەل بوایە و بەرێز نێچیرڤان بارزانى ئەندامى وەفدەكە بوو كە هیچ پۆستێكى حكومى نەبوو بەڵام وەك كەسێكى پلە بەرزى حكومەت مامەلەى دەكرد ، هەروا سەردانەكەى ئێستاى بۆ توركیا بە هەمان شێوە مامەلەو هەلسوكەوتى سەرۆكى حكومەت دەكات ، كە ئەمەش دەتوانین بیكەینە ئاماژەیەك بۆ ئەو بۆچوونەى كە لە رێزەكانى پارتیدا هەیە لە بەرامبەر یەكیتى دا .
4. دەنگۆى ئەوە هەیە لە كابینەى داهاتووى عێراق دكتۆر بەرهەم بكرێتە وەزیرى دەرەوە ، بە پێدانى ئەم پۆستە شوێنەكەى چۆل دەبێت لە هەرێمى كوردستان ، بە بۆچوونى پارتى باشترین ولێهاتووترین كەس بۆ ئەم بۆستە نێچیرڤان بارزانیە و گولانیش گەواهى دا كە سەركەوتوترین سەرۆكى حكوومەتە .
ئەو ئاماژانەى كە لە لایەن پارتى دەردەكەون رۆژ لە دواى رۆژ چ سەردانكەى بەرێز سەرۆكى هەرێم بۆ ئەمەریكا و ئەو بۆچوونانەى كە راستەوخۆو ناراستەوخۆلە سەر یەكێتى لە نێوان كادیرەكانى پارتى باسى لێوە دەكرێت كە هەندێكیان لە ئاستى پلە بەرزى حزبین ، هەروا وتارەكەى گولان و سەردانەكەى نێچیرڤان بارزانى بۆ توركیا كە هەموویان وا دەخوێندرێنەوەو مەبەست ئەوەیە پارتى بە یەكیتى و خەلك و لایەنەسیاسیەكان بڵێن ئەوە دەركەت ئێمە ئەتوانین حكومەت بەرێوە بەرین چ لەسەر ئاستى ناوەخۆ و چ لەسەر ئاستى پەبوەندیەكانى دەرەوە ، مەبەستێكى ترى پارتى ئەوەیە ئەو دەنگە كەمانەى كە پارتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە هەلبژاردنى پەرلەمانى عێراق بە دەستى هێنا بۆ ئەوەى كارى لەسەر بكات و زیاتر پێگەى خۆى لەو پارێزگایە فرەوان بكات ئیش كردنە لەسەر كەم وكورتیەكانى یەكیتى لە ئیدارەدانى سلێمانى كە كۆمەلێك كیشە لە بوارى خزمەتگوزارى لە سلێمانى دەركەوتن لە سەردەمى عومەر فەتاح ، پارتى بەخەلكى سنورى پارێزگاى سلێمانى بڵێت ئێمە دەتوانین خزمەتان بكەین نەك یەكیتى .
ئیستا یەكیتى لە مەوقیعێكى لاواز دایە لە دوولایەنەوە یەكەمیان ئەنجامەكانى هەلبژاردن رۆلى سەركى دەبینێت دووەمیان بۆ ئەوەى یەكیتى لە دەسكەوتەكانى هەلبژاردن وبەدەستهێنانى پۆست لە بەغدا بە تایبەتى سەرۆك كۆمارو مانەوەى رێكەوتنە ستراتیژیەكەیان لە هەموو بۆچوون و راگەیاندنەكانى پارتى بێدەنگ دەبێت .
ئەبێت یەكیتى لە دواى ئەم باروودۆخە كە زەنگێكە ئەبێت بیر بكاتەوەو بەرنامەو پیلانى هەبێت لە هەمان كاتیشدا گۆران بكات و بەخۆى دابچێتەوەو خۆى رێكخاتەوە نەوەك ئەو بارودۆخەى ئێستا بەسەرى دا هاتووە كە بارودۆخێكە لە لاوازبوون ئەبێتە سرۆشتى ئەم حزبە بەڵام دەبێت خۆرێكخستنەوە تەنیا بە گفتار نەبێ بە كردار بێت ، بۆچوونى زۆر هەیە كە پێیان وایە یەكیتى تا ئێستا بە جدى هەنگاوى بەو ئاراستەیە نەهاویشتووە ، گەر یەكیتى بیەوێت بگەرێتە بۆ سەردەمى رۆژانى هەڵكشانى ، لەتەك خۆرێكخستنەوەیدا لەگەل بزوتنەوەى گۆران ماڵیان بكەنەوە بە یەك ، نەوەك بایەكیتى بزانێت گەر بەردەوام بێت لەنێو ئەم باروودۆخە ئەنجامێكى باش و داهاتوویێكى گەش بەرەو ئەو یەكیەتیەى جارى جاران چاوەرێى ناكات ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست