کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی سیاسی كورد به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن

Thursday, 04/11/2010, 12:00



رۆژی چوارشه‌ممه‌ 3/11/2010 له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌شاری جنێفی سویسرا كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوان سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ جیهان به‌گشتی وعێراق به‌تایبه‌تی به‌سترا, له‌و كۆنگره‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناوداری جیهانی وه‌ك ڕامسی كلارك وه‌زیری دادی پێشوی ئه‌مه‌ریكاو دكتۆر دیرك ئادریانسین سه‌رۆكی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری دادگای برۆكسل,پرۆفیسۆر ئه‌ڵفرێد دی زه‌یاس یاساناسی ئه‌مه‌ریكی و مامۆستای زانكۆی جنێف, پرۆفیسۆر كورتیس دۆیبله‌ر پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ, جۆزی دێل پرادۆ ئه‌ندام و ڕاوێژكاری كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و چه‌ندین یاساناس و چالاكوانی ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ بون. شیاوی باسه‌ له‌و كۆنگره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌نوسان كاروان خانه‌قینی و قاسم ئه‌حمه‌د و هه‌ردوو چالاكوانی سیاسی شه‌وكه‌ت مه‌لا نوری و ڕه‌فیق زرگوێزی بانگهێشت كرابون.
له‌م كۆنگره‌دا بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ جیهان به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی خرایه‌ به‌ر باس وگفتوگۆو به‌وردی باس له‌ پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ عێراق و كوردستان كراو ئامارێكی وردی پێشێلكاریه‌كان خرایه‌ به‌رده‌م ئاماده‌بوانی كۆنگره‌كه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە