بۆ جارێكى تر میراوده‌لى داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كات و داواش ده‌كات هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌ولێرو بادینان دووب�
Sunday, 26/07/2009, 12:00
له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهگهریدا كه‌دواى نیوهرِۆى ئهمرِۆ له‌شارى سلێمانى سازیكرد، (د.كه‌مال میراوده‌لى) دووبارهداواى له‌سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد جه‌ست له‌پۆسته‌كه‌ى بكێشێته‌وه‌و دووبارهپرۆسهى ده‌نگدانیش لهشارهكانى هه‌ولێرو بادینان دووبارهبكرێتهوهبههۆى ئه‌و هه‌موو پێشێلكارى و تهزویرهوهكهلهههڵبژاردنهكاندا كرا.
(د.كه‌مال میراوده‌لى) كاندیدى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامهگهریدا سوپاسى ههریهكهلهلایهنگرانى (پارتى و یه‌كیتى و گۆرِان و چوار حزبه‌كه) ى كرد‌و رِاشیگهیاند: ئه‌و ئێستا له‌سنوورى شارى سلێمانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌و زۆرینه‌ى ده‌نگیشى به‌ده‌ست هێناوه.
لهبهشێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا میراوده‌لى ووتیشى: به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى به‌و گه‌یشتوون ئهوهدهركهوتووهكهلهههڵبژاردنهتایبهتییهكهى (23/7) له(70%) ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێناوه.
ناوبراو باسى له‌وه‌ش كرد كهلهتهزویرهكهى شارى هه‌ولێرو بادینان هێزه‌كانى ئاسایشى سهربهپارتى هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له10 ده‌نگیان داوه‌و به‌ڵگه‌كانیش لاى خۆى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و ووتیشى: هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى كوردستان نایاساین و نابێت حیسابیان بۆ بكرێت، چونكهبهشێوهیهك له‌شێوه‌كان نایاساییه.
كه‌مال میراوده‌لى ووتیشى: پێویستهلهسهر (مه‌سعود بارزانى) دان به‌وه‌دا بنێت كهژمارهیهكى زۆر له‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگیان به‌و نه‌داوه‌و بۆیهپێویستهدهست له‌پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت و به‌سنگ فراوانیهوهدهست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى رِابگهیهنێت.
له‌هه‌مان كۆنگره‌ى رِۆژنامهگهریدا میراوده‌لى ووتى: له‌به‌ر زۆرى ته‌زویرو خروقات هه‌ڵبژاردنه‌كان لهههولێرو بادینان حیسابى بۆناكرێت و ده‌بێت دووبارهبكرێنهوهئهگهرنا ئه‌و سكاڵاى یاسایى له‌دادگاى فیدرالى عێراقى و دادگاى لاهایى و لهرِاپۆرتێكیشدا پێشێلكارییه‌كان بۆ یه‌كێتى ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه‌كانى تر به‌رز ده‌كاته‌وه.
زانا رۆستایی : له پرۆسه‌یه‌كى ساخته‌كارى به‌رنامه بۆ دارِێژراودا به پاس هه‌زاران كه‌س زیاد له پێنج جار ده‌نگیان داوه و به به‌ڵگه له لامان هه‌یه .له میانه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى مه‌شهه‌د عێراق ى ئيواره‌ى ئه‌مرۆى كه‌ناڵى جه‌زیره دا زانا رۆستایی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان رِایگهیاند پرۆسه‌ى ده‌نگ دانى رِۆژى رِابردوو له شاره‌كانى هه‌ولێر و دهۆك پرۆسه‌یه‌كى ساخته‌كارى رِێكخراوى به‌خۆوه بینى و ئه‌وان وه‌ك لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى زۆرترین پێشیلكاریان له پرۆسه‌كه‌دا تۆمار كردووه له وانه له كاتى درێژ كردنه‌وه‌ى به پیلانى كاتى ده‌نگ داندا ژماره‌یه‌كى زۆر ده‌نگ ده‌ر بێ ئه‌وه‌ى ناویان هه‌بێت له لیسته‌كاندا ته‌نها به بونى پێناسێك ده‌نگیان داوه‌و له پاش كاتژمێر 5ى ئێواره‌وه به پاس هه‌زاران كه‌س له بنكهیهكهوه بۆ بنكه‌یه‌كى تر گوێزراونه‌ته‌وه و ده‌نگیان پێ دراوه
.زانا رۆستایی وتى به به‌ڵگه ده‌نگ ده‌رمان ئاشكرا كردووه كه زیاتر له پێنج جار له ئێواره‌دا ده‌نگى داوه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رِێخراوه نێو دهوڵهتیهكانمان له‌و كاره ئاگادار كردۆته‌وه و سكالاَشمان ئارِاستهى كۆمسیۆنیش كردووه .
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد یه‌كێكى دیكه له پێشێل كاریه دیاره‌كانى دهسهلاَت كه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ركردن و ده‌ستگیر كردنى نوێنه‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسایه و رِێگرى كردنیان بووه له رِۆشتنیان له‌گه‌ڵ سندوقه‌كانى ده‌نگ دان دا به جۆرێك ژماره‌یه‌كى زۆر له سندوقه‌كان بێ ئه‌وه‌ى دابخرێن نێردراون بۆ كۆمسیۆن بێ ئه‌وه‌ى كه‌سیان له‌گه‌ڵ دا برِوات .
رِوونكردنهوهیهك له‌لیژنه‌ى باڵاى هه‌ولێری لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی دوێنێی ههلبژاردنهكاندوێنێ له‌دوو توێى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بێ هیچ ره‌چاوكردنى ئه‌م هه‌موو ساخته‌كارى و ته‌زویره‌ى كه‌كرا له‌لایه‌ن لیستى دهسهڵاتهوهكهچى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنهوهو به‌بیانووى ده‌ستكارى باجى كۆمسیۆن ته‌شهیر به‌لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ژماره(59) كراوهگوایهدهستكارى باجه‌كان كراوهلهلایهن دوو نوێنه‌ر لهلیستهكهمان له‌بنكه‌ى (قدم خێرى) ئیسكانى هه‌ولێر، ئێمهلهكاتێكدا ئهوهرِادهگهیهنین كه‌هه‌ردوو نوێنه‌رو چاودێره‌كانمان هه‌ڵگرى باجى رِهسمى كۆمسیۆن بوون و ناویان له‌تۆمارى چاودێران به‌ر له20/7/2009 تۆماركراون و هه‌ردوو نوێنهرهكههیچ گرفتێكیان نهبووهجگهلهداكۆكى و رِاگرتنى ته‌زویرى بنكه‌كه‌یان و به‌و بیانوهدهستگیر ده‌كرێن و دهبرێنهلیژنهى ئه‌منى له‌دواى كاتژمێر (2:30) و تا كاتژمێر (7)ى ئێوارهلهنێوان پارێزگا‌و كۆمسیۆنى باڵاوهدهست به‌سه‌ر ده‌كرێن له‌و كاتهناسكهدا و بنكه‌كه‌ش واڵا ده‌كرێت بێ بوونى چاودێرانمان و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵا‌و به‌رپرسى ئیدارى هه‌رێمى كۆمسیۆنهوهئازاد ده‌كرێن.. ئێمه له‌لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى وێراى پاراستنى مافى یاسایىمان له‌به‌رامبه‌ر ته‌شهیر و ناو زرِاندنى لیسته‌كه‌مان و چاودێره‌كانى به‌توندى ئه‌م تۆمهتهرِهت ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه‌ش رِادهگهیهنین كه‌بۆ په‌رده‌پۆشكردنى كارى ته‌زویرو خروقات و كارئاسانى لیستى ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ره‌كانمان ته‌شهیریان پێده‌كرێت و هیوادارین كۆمسیۆن به‌دواى خروقات و تهزویرهكانى دواى كاتژمێر (4) تــا (7)ى ئێواره‌دا بچێت تا كوردستان له‌لیستى رِهش ده‌ربهێندرێت.
لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ژماره(59)
سایتی یه‌كگرتوو / له‌بادینان به‌سه‌دان سكاڵا له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانه‌وه له‌سه‌ر خروقاته‌كانی دوێنێی ده‌سه‌ڵات له هه‌لبژاردنه‌كاندا پێشكه‌ش كراوه به كۆمسیۆنپهیامنێری سایتی یه‌كگرتوو / بادینان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له زاخۆ به سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی دوێنێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 100 سكأڵا ێشكه‌ش به كۆمسیۆن كراوه و هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه به هۆی ئه‌و ته‌شهیره‌ی دوێنێی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له هه‌ولێر رایانگه‌یاندبوو كه ئه‌و چاودێره‌ی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له‌سه‌ر ئه‌وه گیراوه كه باجی خۆی ته‌زویر كردووه ..
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به‌سایتی یه‌كگرتووی راگه‌یاند كه دواتر ئه‌و چاودێره به‌ردرا و ده‌ركه‌وت كه وا نه‌بووه و ، مه‌به‌ست ته‌نها دور خستنه‌وه‌ی بوو له بنكهكهی خۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی ته‌زویر و خروقات واڵا بێت و كه‌سێكی پله دار هاتووه و ئه‌م رێی نه‌داوه ئه‌و كه‌سه به ته‌زویر ده‌نگ بدات ، له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستگیریان كردووه ..
سكاڵایه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ته‌شهیر وناوزراندنى كردوه له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته بێ بنه‌مایه ..
هه‌روه‌ها له دهۆك سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی رایگه‌یاند كه رێژه‌یه‌كی زۆر له سكاڵا پێشكه‌ش كراوه وتا ئێسته‌یش هه‌ر به‌رده‌وامن له پێشكه‌ش كردنی سكاڵاكانیان له‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی دوێنێ
به هه‌مان شێوه‌یه له ئاكرێ و ئامێدی پێشكه‌ش كردنی سكاڵاكان به كۆمسیۆنیباڵا له‌سه‌ر ئه‌و خروقاتانه‌ی كه دوێنێ له هه‌لبژاردنه‌كاندا رویداوه به‌رده‌وامه ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست