بارزانی وه‌ك خۆی
Monday, 27/12/2010, 12:00
هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره بۆچونانه ناكۆك بووم، كه پێیان وابوه بارزانی ده‌بێت وه‌زیفه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ببینێت، وه‌ك كاره‌كته‌رێكی بێ لایه‌ن ته‌ماشای هه‌موو لایه‌ن‌و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی بكات، ئه‌م بۆچوونه شاعیرانه‌یه زه‌مه‌نێكه ده‌هۆڵی خۆی ده‌كوتێت‌و هه‌رگیز نایه‌وێت له‌وه تێبگات، ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌یه‌وێت بیكات سه‌ركردایه‌تی كردنی هه‌رێمێك نیه به‌دیدێكی یه‌كسانه‌وه، به‌ڵكو هه‌رێمێك ده‌خاته حزمه‌تی حزبێك، ته‌ماشاكردنی هه‌رێمێكه به چاوی حزبیه‌وه، له‌م رێگه‌یه‌وه به‌نیازه ته‌ماح له‌هه‌رێمێك بكات تا بتوانێت به‌و ئاراسته‌یه‌ی ببات هه‌مووی بكاته ئه‌ندامی حزبێك‌و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو پنته‌كانی ژیاندا بگرێت، ئه‌و رۆژه‌ی باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گوزارایه‌وه بۆته‌نیش خانوه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆسه‌ری ره‌ش، ئه‌و رۆژه ئه‌م كاره‌كته‌ره حزبیه به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی وت كه خه‌ونی به‌سیسته‌مكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیان هه‌بوو، كه ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه جگه له‌په‌یژه‌یه‌ك بۆسه‌ركه‌وتنی حزبی پارتی شتێكی دی نیه بۆئه‌م هه‌رێمه، ناسینی بارزانی له رێگه‌ی گوتاره‌كانیه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌خته، له‌به‌ر هیچ نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه دوو دیوی هه‌یه، دیوه راسته‌قینه‌كه‌ی كه ماهییه‌تی بوونیه‌تی به‌ستراوه به پایه‌كانی حزب‌و خێڵه‌كه‌یه‌وه، بۆنمونه له‌كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی شانازی به پیاوه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌كرد، ئه‌وه‌نده شانازی به‌ماهیه‌تی كورده‌وه نه‌كرد فه‌خركردن به خێڵه‌وه له‌پایه‌ی سه‌رۆكی حزبێك، یان سه‌رۆكی هه‌رێمێك ئه‌و په‌ڕی كۆمیدیایه، كۆمیدیایه‌ك كه جارێكی تر نه‌وه‌یه‌ك كه هه‌رگیز باوه‌ڕیان به‌و پایانه نیه ئه‌خاته به‌رده‌م شۆكێكی گه‌وره‌وه، ناشكرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا داوا له‌م جۆره كاره‌كته‌رانه بكرێت بێنه ناوئه‌و دونیا پاكه‌وه كه ئه‌م نه‌وه‌یه داوای ده‌كات، چونكه دنیای ئه‌م كه‌سانه دنیایه‌كه له‌ناواخنی خۆیدا به‌بوغز‌و كینه‌و كاڵكردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی قه‌تماغه‌ی به‌ستوه. دونیایه‌كه به بوغز ده‌ستپێده‌كاو به‌وێرانه‌یی كۆتایی دێت.
چاوه‌ڕوانیكردن بۆدروستكردنی سیسته‌م‌و به‌یه‌ك ره‌نگ ته‌ماشاكردنی هێزه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌لایه‌ن چاوی بارزانیه‌وه، وه‌ك چاوه‌ڕوانیكردنی هاتنی گۆدۆیه، كه هه‌رگیز نایه‌ت، نابێت قورسایی بخرێته سه‌ر بارزانی تا فێربێت كورده‌كان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشابكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه ناتوانێت به‌و جۆره دنیابینیه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی خۆی بكات، خراپه‌كارێكی ناڕێك به‌س مه‌یلی بۆحزبه‌كه‌ی هه‌بێت، لای ئه‌م پیاوه باشتره له چاكه‌كارێكی گه‌وره كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی بێت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر چی شوینێكه به‌ده‌نگدان دیاری كراوه، وه‌لێ خراوه‌ته خزمه‌ت حزب‌و بنه‌ماڵه‌كان، دیوه‌خان‌و منالاَنی خێڵ ته‌حه‌كوم به‌م شوێنه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌ك سیسته‌می سیاسی هه‌رێم، هه‌ر لایه‌ن‌و گروپێك گه‌ر‌وه‌لائێكی بۆئه‌و كۆڵه‌كانه نه‌بێت كه‌بارزانی له‌سه‌ریان ده‌ژیت‌و باوه‌ڕی پێیانه، ئه‌و لایه‌ن‌و گروپه ده‌كرێته ده‌ره‌وه‌ی ژیانی سیاسی‌و ته‌نانه‌ت ده‌شكرێته ده‌ره‌وه‌ی كورد بوون، ئه‌و گوتاره نه‌عله‌تیه‌ی كه‌بارزانی له‌سه‌ری ده‌ژیت‌و ناوی گوتاری نه‌ته‌وه‌یه، گه‌وره‌ترین ئازارێك به‌م میله‌ته ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه بارزانی بۆمانه‌وه‌ی خۆی‌و ده‌وره‌به‌ری ئه‌م گوتاره به‌كارده‌هێنێت، نه‌ك ئیمانێك بێت‌و باوه‌ڕی پێی هینابێت، په‌شیمان بونه‌وه‌شی له‌زۆربه‌ی گوتاره‌كانی كلیلی ئه‌و راستیه‌ن، كه‌گوتاری نه‌ته‌وه‌ی ته‌نها تروسكایه‌كه ئه‌و‌وبنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ده‌سه‌لاَت بهێڵێته‌وه، له‌پشت هه‌رگوتارێكیه‌وه ماهیه‌تێكی دی خه‌وتوه، ناسینی ئه‌و ماهییه‌ته به‌سه بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین نابێت ئومێدێكمان به‌م جۆره كاره‌كته‌رانه هه‌بێت، نه‌ك نابێت ئومێدمان پێی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌وه‌ش حاڵیبین ئه‌م جۆره سیاسییانه مه‌ترسین له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌و ئاینده‌ی نه‌وه‌كانیشمان، ده‌ست هه‌ڵگرتنی بارزانی له 19 خاڵه‌كه‌ی كورد له به‌غداد، له‌پێناو په‌راوێزخستنی لیستی گۆڕان، دیوه‌راسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌م كه‌سه‌مان بۆده‌ره‌خات، ئه‌ماده‌یه ده‌ست له ئاینده‌ی میله‌تێك كه له نۆزه‌ده خاڵ كورتكرابویه‌وه هه‌ڵگرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و هێزه په‌راوێز بخرێت كه ره‌عیه‌تی بۆ ئه‌وناكات له‌كوردستان، ئه‌م دواهه‌نگاوه بچوكه‌ی بارزانی كه له‌م دوایه‌وه هاویشتی پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه بارزانییه راسته‌قینه‌كه‌یه. ئیدی باوه‌ڕ به‌و گوتارانه مه‌كه‌ن وه‌ك فێڵێك بسه‌كاردێن بۆ تاریك كردنی رێگه‌كان، سه‌یری هه‌نگاوه‌كانی خۆی بكه‌ن ده‌زانن بوغزه‌كان‌و كینه‌كان له‌كوێوه هه‌ڵده‌قوڵێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست