بەدران بۆ حەبیب نییە؟
Sunday, 16/01/2011, 12:00
ئەم ماوەیە زۆرى وت و قسەمان نەكرد، زۆرى رست و نەماندا بەهەلاج، زۆر دەنگى بەرزكردەوەو گوێمان لێنەگرت، پەلامارى داو قاچمان بەرزكردەوە ، بەڵام ئەگەر بەوشە پێى نەڵێیت بوەستە زۆر ئەروا، فێربوە هەمووجار نەیخەیەوە قاڵبەكەى خۆى تەجاوز ئەكات، خۆپیشاندەران بەفیكەى حەرام زادە سەیرئەكات، نازانێ گەر حەرامزادەى هەبێت مەگەر لەروخسارى ئەودا بۆى بگەرێیت، ئەگەر خەڵكى سادەى سەرشەقامەكان فیكەى حەرام زادەبن ئەوا ئەو و حزبەكەى بە سروشتى لەدایك نەبوون، هاتنەوەى بەعس بۆهەولێر بەرێكەوتنى سیاسى ئەبینێت كەچى خۆپیشاندەران بەحەرامزادە باسەكات، هەرچەن لێى ئەروانى شەرم ئەكەیت، كتومت بۆ ماستاو دروستكراوە، میدیاى ئازاد بەفەوزەوى تەفسیرئەكات، تێنەگەشتوە لەوەى بەوكورتە باڵایەى خۆیەوە هەرگیز دەستى ناگاتە بجوكترین گۆشەى میدیاى ئازاد، هەزار جار هەوڵى یا لەمیدیاى ئازاد خۆى نزیك بكاتەوە كەس لەگۆشەیەكى بچوكیشیا رێى نەكردەوە كەچى لەدورەوە پەلامار ئەیات، بیرى چوە ئەگەر قسەبكەین ئەبێت جوانكارى بكات بۆدەموچاوى ئەگینا ئیتر روى نیە بەو روخسارەوە بێتە دەرەوە، هەرچەن ئەمدیو ئەودیوى كەى هەرعەیەبەیە، لەبەردەم دەسەڵاتدارەكانا رەعیەتە، جەبیبى ئەو بۆ ناحەبیبى خۆیەتى، وەك خۆى وتەنى ئەیەوێـت مۆر لەنووسەران بدات، جونكە خۆى دەمێكە خەتمكراوە بەدەستى مەسولان، رۆژێك شویعیەو رۆژێك خێڵەكى، رۆژێك ماستاو ئەكات بۆحزب رۆژێك دۆ، رۆژێك مەشكە ئەژەنێت بۆمەسولەكان رۆژێكیش خۆى، لەهەرشوێنێ پولێك هەبێت بۆى هەڵەپەرێت، بەحەیاتى ئازاد نەبوە و بریارى یاوە حوكمى قسەكانى تا بەردەرگاى رێكخراوێكى حزبى بچن، ئەوەنە چەوسێنراوەتەوە لە كۆیلەكەى سینۆهە ئەچێت، داوا ئەكا سلێمانى ئازاد بكرێت چونكە پێى خۆش نیە خەڵك قسەبكات و ئەو لەژێربەتانیەكەشیدا نەوێرێت بیخوێنیتەوە، ئەوەنە كورتەباڵایانە بیرئەكاتەوە رێك ئەڵێى خۆیەتى. خەبیرە لەتۆمەت دروستكردانا، ئوستادە لە فێڵكردنا، دەست كورتە لە شەهامەتا، بەكەس ناوێرێ جگە لە كارمەندەكانى خۆى، دوو وتارى لەسەر بنووسە روت روت ئەبێتەوە، ماڵەكەى شوشەیەو بەرد لەخەڵك ئەگرێت، تالەبەردەم مەسولەكانا نەیبینى نازانى چەند ناحەبیبە، نازانى چەن نانەجیبە، نازانى چەند بچوكە، حەزەكا كەس بەئازادى قسەنەكات بۆئەوەى رۆحى رەعەیتى ئەو بیمار نەبێت، كەروبەروى ئەبیەوە هەڵدێت كەپشتت تێكرد زمانى درێژ ئەكات، ژنانە شەر ئەكات، لەبەردەگاى دەزگاكەى خۆیا ئازایە، كەدوركەوتەوە كزەى دێت، گەرپێى نەڵێیت تۆلەخوارەوەى خۆى ئەخزێنێتە سەرەوە، هەرچى لێدەكەى لێى كە بەس بهێڵە تۆزێك پارەى دەستكەوێت، كەچى حەق بەخۆى دەدات پەلامارى رۆژنامەى ئازاد بدات و خۆى چەند حەبیبە ئەوەنەى تر حەبیب بكات، وائەزانێت ئەبێت هەمووكەس وەك ئەوبێت، تێناگات لەوەى ئەوەى ئەو ئەیكات مەگەر هەربەخۆى بكرێت، نابێت بەمەنتیق قسەى لەگەڵ بكەیت چونكە شایەنى كۆمیدیایە، حەزەكا سلێمانى فەتح بكرێت، حەزیش ئەكات هەموو خەڵك وەك خۆى عەلقَەى ئەزبەنى بكاتە ملى. خۆى بەزمان زان ئەزانێت و زمانى كوردى گەیاندوەتە ئەو حاڵەى كەخۆى تیایەتى، گاڵـتەى بەرۆژنامەنوسانى دەرەوەى حزب دێت، چونكە ناتواننن وەك ئەو ماستاو بنووسن، ناحەبیبى ئەم بەدرانە گەشتوەتە ئاستێك هەرچى بكەیت ئەڵێ دەستى لەپشتە، تومەز وائەزانێ خەڵكیش خۆیەتى بەبێ تێسمرین نەتوانێ فزە بكات،هەتا لێى دوربى باشترە بۆنى ناگاتە لات، ئەگەر فایلەكانى هەڵدەمەوە خۆى تەریق نابێتەوە بەس خوێنەركانم تەریق ئەبنەوە، هەرجارێك ویستبێتى شتێك بكات دواى ماوەیەك بەتەلەفۆنێك دەمیان قەپات كردوە، كەچى ئەوەنە روقایمە بیرى ئەچێتەوە، كەناوێرێت دەست بۆ حزبەكەى هەولێرببات دێت دەست بۆئەوانە ئەبات دوورن لەو حزبەوە، بیكوژە بەخەونیش وشەیەك لەسەر حزبەكەى هەولێر ناڵێت، چونكە پشتى ملى ئەگرن و تا ناوچە دابراوەكان فرێى ئەیەن، حەزەكا دنیا بروخێنى بەسەریا بەس پێى نەڵێیت كۆنە شویعى چونكە شەرم لەرابردوى خۆى ئەكات،لەوەش خۆشتر كەس پێى ناڵێت پارتى و بوە بەعوقدە لەنووسینەكانیا، نەخۆشە ئەما نەخۆش، حەزەكا لەسلێمانى باران نەبارێت وائەزانێ بۆ پارتى خراپە،پارتى وەك دوپشك دەمى بەستوە ئیتر خەریكى گازگرتنە لەم و لەو، پێى خۆشە ببێتە هاورێى نووسەرەكانى میدیاى ئازاد بەس كەسیان قبوڵى ناكەن، هەتا دەستى بۆببەیت بۆگەنى زیاتر دێت بەدەستەوە، هەرچى ئەكات لاى خەڵك گەورە نابێت، ماڵى تانە لێدانە، یەكجار بیبینى بەسە بۆئەوەى بێز لە و جارە بكەیتەوە، چونكە خۆى دەستەمۆیە حەزەكات خەڵكى تریش وەك خۆى بێت بەس پێى ناكرێت. ئەوەنە لاوازە لەخۆى ئەچێت. ئەزانن چى؟
ئەم حەبیبى نا حەبیبە
عەقڵى كورت و نانەجیبە
هەرچى ئەنوسێت ماستاوە
بۆگەنى دێت وەك كەلاوە
بوغزاوى و بستە باڵایە
ئەزغو ڵامى كاڵایە
پڕە لەعوقدەو نەخۆشى
هەربابیناسن بۆخۆشى
پەرۆى دەستى مەسولەكانە
ئوستازى فیتنەو زمانە
شەرواڵ پیس و زمان شڕە
نان خۆرو سفرە دڕە
بۆپارتى یەكاو یەكە
پیرزیبَى ئەم پیاوە بچوكە
گەر زۆر باسیكەم بۆتان
تەریق ئەبنەوە هەمووتان
تێبینى: ئەم نیو ستوونە هەر بۆخۆشى لەسەر ئەو ناحەبیبەم نووسى، بۆیە بەم زمانەش لەسەرم نووسى شایەنى ئەوە نییە بەجدى قسەى لەسەر بكەم.و بیرى لێ بكەمەوە، چونكە ناچێتە ناوخانەى بیركردنەوەى جدى منەوە. لە پهراوێزى قسە كۆمیدیەكانم باسى ئەكەم وەك ئەمەى ئەیبینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست