ڕۆژى دادگایى كردنى (برایمى كاكە ئەحە) بكەن بە زەماوەند و شایى
Saturday, 28/01/2012, 12:00
نە درۆیە ونە بوختان ئەگەر كەسێك سوێند بخوات دەسەڵاتى گەندەڵ و چەوسێنەرى كورد لە كوردستانى باشوور بە درێژایى بیست ساڵى ڕابردوو تەنها دارێكیشى نەخستۆتە سە بەردێك بۆ دروست كردن و بیناكردنى دەوڵەتى كوردى كە ئاواتى هەموو كوردێكە جگە لە دەسەڵاتدارانى كوردستان .
هەر دەسەڵاتى كوردیشە كە كورد و كوردستانیان لەبەر چاوى دۆست و دوژمن سووك و ڕیسوا كردووە. كامە كورد و دۆستى كوردى سەردەمى هەشتا كان و نەوەدەكان ماوە كە تروسكاییەك ئومێدى بە دەسەڵاتى گەندەڵ و كوردكوژ مابێت؟ ئەگەر بەعس كوردى ئەنفال و كیمیاباران دەكرد , خۆ دەسەڵاتى كوردیش بە هەمان شێوە شەڕێكى براكوژى و ماڵوێران كەرى بەسەر كورددا سەپاند كە تەنها بنەماڵەكانى خۆیان و دوژمنانى كوردى سوود مەند كرد, كوڕى كام مەسئول و تڕە مەسئولى تێدا كوژرا؟ ڕەز و باخ و كۆشك و تەلارى كامەیان سووتا و تاڵان كرا؟؟؟
جاران كە ناوى شەڕى براكوژى دەهات ئەو پێشمەرگە ڕاستەقینەو دڵسۆزەى كە تازە لە شەڕەكە گەڕابۆوە تەریق دەبۆوە و ئارەقى شەرمەزارى دەسڕى كە نەیدەزانى بۆچى ئەو شەڕەى پێ دەكرێت؟ بەڕواڵەتیش دەیزانى كە تەنها دوژمنى كوردى تێدا قازانج دەكات بەڵام سەرى دەرنەدەچوو لەوەى كە ئەو شەڕە بۆ كێ دەكات و بۆچى لەگەڵ لایەكەى بەرامبەرى بوونەتە خوێنڕێژى یەكترى؟؟. بۆ ئەوەى لەبەر چاوان شەڕەكە بكرێتە دیاردەیەكى ئاسایى و درێژە بە ئەمر و فەرمانى داگیر كەران بدەن ناوى شەڕەكەشیان كرد بە شەڕى ناوخۆ.
ئەو دەسەڵاتە ئێستاش كورد دەكوژێت و كورد ماڵوێران دەكات. هەر لە محمد حەللاق و مامۆستا ئەمینى جوتیاران و مەلا عەبدوللاى قەسرێ و دەیان و سەدانى تر كە دەزگاى زانیارى و دژەتیرۆر و دەزگاى پاراستن بەدزى بێت یان بە ئاشكرا تیرۆریان كردوون. ئەوا خەریكە ساڵێك بەسەر گوللە باران كردنى شەهیدانى 17 ى شوبات و ڕۆژانى دواتر دا تێدەپەڕێت كەچى هێشتا بچوك ترین مێشوولەش نەهێنراوەتە بەردەم دادگا بۆ دادگایى كردن لە تەقە كەر و پیاو كوژەكان.
كەچى بە هەموو چاوى حیز و ڕووى ڕەشیانەوە برایمى كاكە ئەحە دادگایى دەكەن , وەك ئەوەى برایم زۆر لە گاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان و قاسماغاى جاش و وفیق سامەرڕائى (ڕاوێژكارى ێددام و جەلال تاڵەبانى) تاوان بار تر و كورد كوژتربێت؟؟؟؟؟؟
من دەترسم دادگا ناوى هیوا ئەحمەد و برایمى كاكە ئەحەیان لێ تێك چووبێت و لە جیاتى هیوا برایم زیندان و دادگایى بكرێت؟؟؟!!!!! بەشەرمەوە و لەڕووم نایەت زۆر بە دەنگى بەرز بڵێم جەنابى دادگا و دادوەر (ئەوە برایمى كاكە ئەحەیە نەك هیوا ئەحمەد, تەقەكەر نیە تەقە لێكراوە, لەناو بارەگا و سەنگەردا نەبووە لەسەر جادە بووە. لەكەسى هەڵنەداوە و تێ ى هەڵدراوە, نەچەكى پێ بووە و نە فەرمانى تەقەكردنیشى دەركردووە. تۆ لەسەر چ بنەمایەك و چ بەڵگەیەكت بەدەستەوەیە بۆ دادگایى كردنى برایم , خۆ ئەگەر گرتەى ڤیدیۆیى بڵى ى تەقەكەر دیارن و تەقەلێكراو و كوژراو دیارن كێن؟؟؟؟؟ ئەگەر چەكدار و تفەنگ بەدەست بڵێ ى ئەوانیش هەر دیارن ؟؟!!! ئەگەر ڕابردووى پیس و پیاوكوژیش بڵى ى هەر دیارن كێن؟؟؟) . ئەوە چۆن دادگایەكە دادگایی پێ دەكەیت؟؟؟ ئەو دوو نانەشت لە خوا بووێت و شەق لەو دادگا و دائیرەیەش هەڵدە كە ناحەقیت پێدەكەن. كە چەوساوەت پێ دادگایى دەكەن نەك چەوسێنەر, كە تەقەلێكراوت پێ دادگایى دەكەن نەك تەقەكەر.
هەر دوو مانگى ترە ئەگەر نەتدیت دادگایى ڕێژوان و ئەوانى تریشیان بە مردوویى پێ نەكردیت گلەییم لێ بكە و بڵێ هیچت نەزانیووە . بەڵام وادیارە تۆش هیچ نابیستیت و نابینیت؟؟!!!
دەكەواتە لێرەوە هاوار دەكەمە هەموو خەڵكى كوردستان : مەڵێن شوێنى خۆى گەرم و قایمە و سەرى ئێمەش دێشێنێ, مەردى خوا بن لەوە زیاتر بەو حوكمە ڕازى مەبن كە جگە لەوەى گەندەڵ و ووڵات فرۆشە كورد كوژیشە.
ڕۆژى دادگایى كردنى برایمى كاكە ئەحە بكەنە ڕۆژى ڕاپەڕین و ڕزگار بوون, بیكەنە ڕۆژى زەماوەند و شایى , پشتى ئەو كەمپینە بگرن كە بۆ پشتیوانى لە برایمى كاكە ئەحە ڕێكخراوە. دڵنیابن هەموو ژن و پیاو و كچ و كوڕى ئەو ووڵاتە دادگایى و زیندان دەكەن , نۆرەى هەمووان دێت, هەر هیچ نەبێت دەڵێن پێكەنیوویت. گریاویت. پژمەت كردووە.. خۆ كۆخە كردن ئەوە تاوانەكەى لەوەى برایم گەورەتر و سزاكەشى لەوەى ئەو زۆر قورس تر دەبێت.
ئەوانە زۆر لە فیرعەون و هۆلاكۆ و جەنگیز خان بەربەرى تر و خوێن ڕێژترن. لەوە زیاتر لێیان ڕازى مەبن و لەكۆڵ خۆتانیان بكەنەوە . ڕۆژى 1/2 /2012 زۆر نزیكە لەدەست خۆتانى مەدەن!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست