سوور بوونى دەستى سەركردەكان بە خوێنى یەكترى لە ئێراقدا!‏

Saturday, 30/07/2011, 12:00






ووڵاتى دوو ڕووبار ووڵاتى ململانێی دەسەڵاتە تۆتالیتارەكان و ووڵاتى زەبرو زەنگ و كوشتار بووە , لەپێناو دەسەڵات گرتنە دەست , وەهەروەها بوونى نەتەوەى جیاواز و ئاینى جیاواز لە ئێراقدا كاریگەرییەكى زۆرى دروست كردووە لە درووست بوونى ئاژاوە و تیرۆر, گەر مێژووى ووڵاتى ئێراق و گەلانى ئەم ووڵاتە هەڵدەینەوە , هەموو ڕۆژگارەكانى ڕابردووى بە خوێن ڕشتن بووە تاكو ئەمڕۆى , وە ئەم دەسەڵات كۆتایى بەو دەسەڵات هێناوە هەر لە سەردەمى سۆمەرییەكان و كیش و بابلى و ئەكەدییەكانەوە , وە ئێراقى سەدەیى بیست و سەراتاكانى سەدەیى بیست و یەكیش بە هەمان قەیران ڕۆشتوون و بگرە بەقەدەر هەموو سەدەكانى تر ئاژاوەى تێدا بووە ,ئەوەى گرنگە ئاماژەى پێبكەین تیرۆر كردنى سەركردەكانى ئێراقە بە دەستى خودى ئێراقییەكان خۆیان , بەتایبەتى دوایى ئەوەى كە ئینگلیزەكان ئێراقى نوێ دادەمەزرێنن و شانشینێك بۆ ئەو ووڵاتە دروست دەكەن و فەیسەڵى كوڕى عەبدوڵا وەكو شاى ئێراق دەست نیشان دەكەن , وە هەر لەدوایى ئەوە ئێراقییەكان دیسان مێژووە خوێناوییەكان دووبارە دەكەنەوە, وە تاكو ئەمڕۆى بەردەوامە زۆرترین جار سەرۆكەكانى ئەم ووڵاتە بونەتە قوربانى دەستى تیرۆرستان , وە بەهەرشێوەیەك بێت تیرۆر كراون, تیرۆركردنى سەرۆكەكانیش مێژوویەكى دوورو دریّژى هەیە و هەر لەگەڵ دروست بوونى ژیان لە ووڵاتى ئێراقدا كارى خۆیى كردووە , لێرەدا ئاماژە بەو تیرۆرە دەكەین كە لەدوایى دروست بوونى ئێراقى نوێ و دەسەڵاتى شا فەیسەڵى یەكەم تاكو ڕووخانى دەسەڵاتى بەعسى سەدامى بەدەستى ووڵاتە یەكگرتووەكانى ئەمەریكا لە ساڵى 2003 دا , وە خستنە ڕووى چۆنێتى تیرۆر كردنى سەركردە ئێراقییەكان لەو ماوەیەدا.
شا فەیسەڵى یەكەم لە 23-6-1921 كرا بە شانشینى ئێراق و دوایى دوو مانگ لەو وادەیە پاڵێورا بۆ سەر كورسى شانشینى ,شافەیسەڵ لە شارى (برن) ى سویسرا كوت و پڕ مرد , هەرچەندە گومانێكى زۆر دەربارەى هۆكارى مردنەكەى هەیە , یەك لەو گومانانە كە گوایە لەلایەن ژنێكى هیندى زۆر جوانەوە كە لەو كاتەدا هاوەڵى بووە ژەهر خوارد كراوە , وە بۆچونێكى تر هەیە كە نورى سەعید ڕۆلى هەبووە لە مردنى ئەویش بە دوو جۆر باس دەكرێت یەكەمیان كە نورى سەعید خۆى بە تەنها ئەو كارەى كردووە , وە دووەمیان بەهاوكارى دەسەڵاتدارانى بەریتانیا ئەو كارەى كردووە, وە مردنەكەشى لە ڕۆژى 30-3-1930 دا بووە .

شا غازى یەكەم كە بنەماڵەكەیان سعودین و هیچ پەیوەندییەكى بە ئێراقەوە نەبووە لە بنەماڵەى هاشمییەكانەو لە ساڵى 1912 لە شارى مەككە لە دایك بووە , غازى بەزۆریش كرا بە شانشینى ئێراق لە سەر خواستى بەریتانیاو ئەمەریكا هەندێك لە عەرەب دوور لە خواستى گەلانى ئێراق ,شا غازى یەكەم لە 3-4-1939 تیرۆر كرا , وە دوو بۆچوونى جیاواز هەیە بۆ كوشتنەكەى یەكەمیان كە گوایە بە كارەساتى ئۆتۆمبیل وە ستونى كارەبا بەسەریدا كەوتووە پاشان گیانى لە دەست داوە ,هەرچى بۆچوونى دووەمە دەوترێت لە ئەنجامى پیلانێكى داڕێژراو بووە لە لایەن ئینگلیزەوە لەم كارەشدا (عەبدولئیلا و نورى سەعید) بەشداربوون , بۆ ئەوەى ڕێگە خۆشكەربێت بۆ (عەبدولئیلا) بۆ وەرگرتنى دەسەڵات .

شا فەیسەڵى دووەم كە لە دووایى دوو ساڵ بەر لە تیرۆر كردنى باوكى (فەیسەڵى یەكەم) لە دایك بووە , لە ڕۆژى 2-5-1935 , وە كاتێك دەسەڵاتى گرتە دەست , لە ژێر ئامۆژگارییەكانى خاڵەكەى (عەبدولئیلا) دەجووڵایەوە و, وەهەروەها بە منداڵى لە دایەنگایەكى ئینگلیزەكان بووەو پەروەردە كراوەو بەخێو كراوە , بەڵام ئەمیش لە ئەنجامى ئەو شۆڕشەى كە بە فەرمانى (عەبدولكەریم قاسم) لە 14ى گەلاوێژى 1958 بەرپا بوو , كە بووە هۆى ڕووخانى دەسەڵاتى شانشینی و دروست بوونى دەوڵەتى كۆمارى , فەیسەڵى دووەم هەر لە وڕۆژەدا گوللە باران كرا, وە دەوترێت پێش كوشتنى هەردوو دەستى بەرز كردووەتەوەو تەسلیم بووە و ئاڵاى سپى و قورئانێكى بەرز كردووەتەوە , كەچى هەر كوشتوویانە و , پاشان لە خەستەخانەى سەربازى لەسەر بازگەى ڕەشید نێژراوە .

بەكر سدقى لە ڕۆژى 29-10-1936 لەگەڵ چەند ئەفسەرێكدا هەڵگەڕانەوەیەكى سەربازى لە دژى حكومەتە مەدەنیەكەى یلسین هاشمى كردو وەزارەتەكەى ڕووخاند , كە ئەو كات بەكر سدقى پەیوەندى باش نەبوو لەگەڵ شا غازى دا , پاشان وەزارەتێكى نوێى دروست كرد بە سەرۆكایەتى حیكمەت سڵێمان , بەڵام زۆرى نەخایاند دوو بەرەكى كەوتە نێو ئەفسەرەكانەوە و سوپا تێك چوو , وە هەندێك لە كەسایەتیەكانى ئێراق ووڵاتین بەجێ هێشت لە وانە (ڕەشید عالى گەیلانى و تەها هاشمى) , وە گرووپێك لەو ئەفسەرانەى كە لە سوپا دەركرا بوون كەوتنە پلان دانان بۆ كوشتنى بەكر سدقى , دوا جار لە ڕۆژى 11-8-1937 لە فڕۆكە خانەى موسڵەوە كە دەیویست بەرەو توركیا بچێت تەقەى لێ كراو تیرۆریان كرد .

میر عەبدولیلا حاكم و وەلى عەهدى ئێراق بوو , لە ڕۆژى 14ى گەلاوێژى 1958 بەدەستى پیاوەكانى عەبدولكەریم قاسم كوژرا و لاشەكەیان بەسەر شەقامەكاندا ڕاكێشا , پاشان پارچە پارچەیان كردوو هەر پارچەیەكیان لە شوێنێكى بەغداد هەڵواسى , دوایی سوتاندیان و خۆڵەكەیان فڕێ دایە نێو ڕووبارى دیجلەوە .
نورى سەعید سەرۆك وەزیرانى ڕژێمى شانشینى ئێراق و حاكمى فبعلى ووڵاتى ئێراق لە 3-6-1944 دەستى لە كار كێشایەوەوهەر لە ڕۆژى 14ى گەلاوێژى 1958 كوژراو تەرمەكەیان بە شەقامەكانى بەغدا گێڕا.

عەبدولكەریم قاسم لە شارى بەغدا لە ڕۆژى 21-11-1914 لە دایك بووە دوایى ئەوەى لە 14ى گەلاوێژى 1958دا شۆڕشى لە دژى شانشینى ئێراق كردوو دەوڵەتى كۆمارى دروست كردو بەڵام نەیتوانى برەو بە حوكمەكەى بدات , دوا جار لە ڕۆژى 9-2-1963 دوایى بیست و چوار كاتژمێر بەرگرى كردن لەلایەن ئەو كەسانەى كە بە شۆڕشى 14ى ڕەمەزان ناسرا بوون لە دەزگایى ئێستگەى ئێراقى لەگەڵ چەند بەرپرسێكى تر لەوانە (عەقید عەباس مەهداوى و زەعیم تەها شێخ ئەحمەد و ملازم كەنعان خەلیل حەدید) گوللە باران كرا, عەبدولكەریم سەرەتا لە دەرەوەى بەغدا بە خاك سپێرا , بۆ ڕۆژى دووەم لە ژێر خاك دەریان هێنایەوەو چەند بەردێكیان بەلاشەیەوە بەست و لەو شوێنەى كە ڕووبارى دیالە دەڕژێتە ناو ڕووبارى دیجلەوە فڕێیان دایە ناو دیجلەوە .

عبدالسەلام عارف ساڵى 1966 لە ڕووداوى كەوتنە خوارەوەى فڕۆكەدا لەگەڵ سەرجەم ئەندامانى ئەو وەفدە حكومییەى كە لەگەڵى دابوون كوژراو لاشەكانیان بووبە خەڵوز, وە چەندین گومانى جیاواز دەربارەى كەوتنە خوارەوەى فڕۆكەكەى و گیان لە دەست دانى هەیە , وە پاشان عەبدولڕەحمان عارفى برایى دەسەڵاتى گرتە دەست كە بە یەكێك لە سەركردە لاوازەكانى ئێراق دادەنرێت تا ساڵى 1968 كە بە كودەتایەكى سپى لەلایەن ئەحمەد حەسەن بەكر لە سەر حوكم بوو وە پاشان بە فڕۆكە نێردرایە دەرەوەى ووڵات .
ئەحمەد حەسەن بەكر دوایى ئەوەى لە ساڵى 1968 بە كودەتایەكى سپى چووە سەر حوكم , لە سەرەتاى كودەتاكە سوێندى خوارد كە ئیتر حوكمى خوێناوى نەمێنێت , بەڵام هەر زوو لە پەیمانەكەى پەشیمان بووەوە ,دەستى كرد بە كوشتن و لەناو بردنى چەندین كەسایەتى .

گۆڕانكارى لە ئێراق
دوایى ئەوەى هێَرش كرایە سەر باڵەخانەى هەر دوو سەنتەرى بازرگانى ووڵاتە یەكگرتوەكانى ئەمەریكا لە 11 -9- 2001 ,گۆڕانكارى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا درووست بوو بەتایبەتى لە هەردوو ووڵاتى ئەفگانستان و ئێراق , تەنها ئاماژەمان ووڵاتى ئێراقە كە گۆڕانكارییەكان لە ڕۆژى 9-4-2003 دا بوو ئەویش بە ڕووخانى دەسەڵاتى دیكتاتۆرى حزبى بەعسى ئێراقى , دەست گیر كردنى گەورەترین دیكتاتۆرى جیهان سەدام حسێن لە ڕۆژى 13-12-2005 داو بردنى بۆ پێش دادگاو لەو دوایى چەندین دانیشتن لەسەر كێشەى دوجێل بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ دەركرا لەگەڵ چەند بەرپرسێكى ترى حزبى بەعس, دواجار لە ڕۆژى یەكەمى جەژنى قوربان كە بەروارى31-12-2006 بوو , كە چەندین بەرپرسى شیعە ئامادەى لە سێدارەدانەكەى بوون , یەكێك لەوانەى كە خەڵك ئاماژەى بۆ دەكات (موقتەدا سەدر) بوو سەدام پەتى سێدارەى لە مل كراو , زۆرینەى گەلانى ئێراق بە ڕۆژێكى مێژووى ناو دەبەن , هەرچەندە ناڕەزاییەكى زۆریش لە ناوەوەو دەرەوەى ئێراقدا درووست بوو , لە دژى ئەوەى لە یەكەم ڕۆژى جەژنى قوربان لە سێدارەدرا .

دەسەڵاتەكانى ئێراق لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ
ئەو جیاوازییانەى كە لە نێوان دەسەڵاتە ڕابردووەكان و دەسەڵاتى ئەمڕۆى ئێراقە , تەنها لە پەیڕەو پڕۆگرامێكى سنوردارەوەیە , وە ئەم پەیڕەو و پڕۆگرامەش تەنها ڕووكەشێكە باس لە دیموكراسى بوونى ئێراق دەكەن , ناوەڕۆكەكەى هەمان ناوەڕۆكى دەسەڵاتە دیكتاتۆرییەكانى ڕابردووى ئێراقە ,تەنها بەرگێكى دیموكراسى كراوە بە بەرى ئێراقى پاش سەدام حسێن , وە ئەگەر بڕوانینە ووڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هیچ كام لەم ووڵاتانە نەیانتوانیوە سیستەمێكى دیموكراسى پەیڕەو بكەن , وە هیچ كام لە سەركردەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ماناكانى دیموكراسى نەگەیشتوون و خوێندنەوەیەكیان نیە لەسەر دیموكراسى , تەنها ووشەى دیموكراسى وەكو بەرگرییەك لە دەسەڵاتیان بە كار دەهێنن , گرنگ ئەوەیە ئەكتەرە سیاسییەكانى ئەمڕۆى ئێراق بتوانن ببنە نوێنەرى ڕاستەقینەى بەرژەوەندییەكان و خواستەكانى ئەكتەرە كۆمەڵایەتیەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لە ئێراق .

تیرۆر بەردەوامە
وەك دەبینین ڕۆژانە لەئێراقدا بەشێوازى جۆراو جۆر تیرۆر بەردەوامە , چەندین گروپى توند ڕەوو لە دوایى پڕۆسەى ئازادى لە ساڵى 2003 دا دروست بوون , ئامانجى ئەم گرووپە توند ڕەوانە تەنها تێكدانى ئاسایشى ووڵاتە, وە هەردەم هەوڵیان داوە دەستیان بگاتە سەركردەكان و سەرۆكى حیزبەكان, وە توانیویانە هەندێك كەسایەتى دیارى ئێراق تیرۆر بكەن لەوانە (محەمەد بقر حەكیم) كە لە دووایى گەڕانەوەى لە دەرەوەى ووڵات لەساڵى 2003 دا بە تەقینەوەى ئۆتۆمبیلێكى مینڕێژكراوو تیرۆر كرا كە سەرۆكى لیستى ئیتلافى شیعە بوو,وە گومان لەوەدا نیە كە سەركردەكانى تر دەكەن بە ئامانجى خۆیان , درەنگ یان زوو چەندین سەركردەى تر دەكەوێتە بەر ڕەحمەتى دەستى تیرۆر.

ئیراقى تاڵەبانى و مالكى
دوایى ئەوەى لە ساڵى 2003 گۆڕان و وەرچەرخانێكى مێژووى لە مێژووى وڵاتى ئێراق ڕووى دا , وە بووە هۆى گۆڕان لە بەرژەوەندى و ڕۆڵ و مەوقعى دەسەڵات , وە وەرگرتنەوەى دەسەڵات لە سوونەكان لەلایەن كورد و شیعەوە ,وە وەرگرتنى هەر دوو پۆستى كۆمارى و سەرۆك وەزیران , ئەمە لە كاتێكدا كە سوونەكان بۆ ماوەى چەند سەدەیەك هەموو دەسەڵاتە ڕامیارى و سەربازییەكانى ئێراقى بە دەست بووە هیچ كام لەو دووانەى تر نەیان توانیوە ئەو دەسەڵاتە بسێننەوە و خۆیان بە تاكە خاوەنى ئەم ووڵاتە زانیوە و شیعەو كوردیان پەراوێز كردبوو لەگەڵ ئەوەشدا دەستیان دەچووە خوێنى ئێراقییەكانەوە و قەتڵ و عامى شیعەو كوردیان دەكرد وە هەموو ئەو سەركردانە بە دەستى سوونەكان تیرۆر كراون ,پاشان ئەمەریكاییەكان ئەو دەسەڵاتەى بۆ وەرگرتنەوە ,سوونەكان دوور خرانەوە , وە هیچ كەسێك ناتوانێت گومان لەوە بكات سوونەكان بەوە ڕازى دەبن كە دەسەڵاتەكانیان لێ وەرگیراوەتەوە لەلایەن كورد و شیعەوە ,ئەوان حكومەت ببەن بەڕێوە و حكومى ئێراق بكەن , وەهەروەها كورد و شیعەش كە خاوەنى مێژوویەكى دوور و درێژن لە چەوساندنەوەیان لەلایەن سونە مەزهەبەكانەوە , شیعەكان بەهۆى زۆرینەیان لە ئێراقدا هەموو كات دەیانەوێت خۆیان ببنە خاوەنى ئێراق و ئێراق بگەڕێننەوە بۆ سەدەكانى ناوەڕاست ,فەرمانەكان لە مەرجعیەتەكانى سیستانى و سەدر و جەعفەرىییەوە بێت ,كوردیش داوایى قەرەبوو كردنەوەى ئەو تاوانانەى كە حكومەتە یەك لە دوایى یەكەكانى ئێراق بەسەریدا هێناون بە دەسەڵات گرتنە دەست دەكات و خۆى بە مافى ئەوە دەزانێت كە یەكێك لە پۆستە سەرەكییەكانى ئەم ووڵاتەى لە دەست دابێت ,


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە