چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كه له‌مه زیاتر دواكه‌وتن هه‌ڵناگرێت
Friday, 04/02/2011, 12:00
گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تونس‌و میسر‌و ئه‌و شه‌پۆلی نیگه‌رانی‌و خه‌مه ئابووریی‌و سیاسییانه‌ی كه ئاوێته‌ی توڕه‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاتانه بوو، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌و كوردستانی ئێمه‌ش به‌تایبه‌تی هه‌بووه‌و جارێكی تر پێویستی چاكسازی بارودۆخه‌كه‌ی كوردستانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان‌و هێزه سیاسییه‌كانی وروژانده‌وه.
وه‌ك هه‌موولایه‌ك ده‌زانین ساڵانێكه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ده‌سه‌ڵات‌و قۆرخكاری حزبییه‌وه به‌ده‌ست خراپی خزمه‌تگوزاریی‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تییه‌كی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌داخه‌وه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گفت‌و به‌ڵێنه زۆر‌و زه‌به‌نده‌ی كه حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ساڵانێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌و چاكسازی له‌هه‌رێمه‌كه‌دا به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هێزو توانا مادیی‌و مرۆییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدایه، كه‌چی كێشه‌كان نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵكو له‌هه‌ندێك بواردا بووه‌ته قه‌یران‌و به‌بنده‌ست گه‌یشتووه، كه ئه‌مه‌ش خه‌ریكه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر خه‌ڵك‌و ته‌نانه‌ت خودی ده‌سه‌ڵاتیش له‌و هه‌رێمه‌دا.
ئه‌مڕۆ داوا‌و داخوازی خه‌ڵك‌و هێزو رێكخراوه سیاسی‌و پیشه‌یی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان بۆ چاكسازیی‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌رچۆنێك بێت هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وامبوونی گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی‌و خراپی خزمه‌تگوزاریی‌و نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی شێلگیرانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه دروستده‌كه‌ن.
ئاشكرایه كه هه‌موو ئه‌و كێشه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا هه‌یه‌و كه‌ڵه‌كه بووه زاده‌ی حوكمڕانی حزبه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌وه، زاده‌ی هه‌وڵی به‌رده‌وامی حزبه له‌كۆنتڕۆڵكردن‌و به‌حزبیكردنی كۆمه‌ڵگه‌و بازاڕ‌و داموده‌زگاكانیدا، كه دیاره ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و قه‌زاو هه‌روه‌ك مافی هاووڵاتیبوون‌و ده‌رفه‌تی یه‌كسانی بۆ خه‌ڵك‌و لایه‌نه‌كان له‌به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی سیاسی‌و له‌دامه‌زراندن‌و پێشخستن‌و وه‌رگرتنی پۆست‌و پله‌ی سیاسی‌و وه‌زیفی‌و زانستی‌و ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌نانه‌ت كاسبی ئاسایی خه‌ڵكیش نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
پارتی‌و یه‌كێتی كه ساڵانێكه شێوازی حوكمڕانی ئه‌وان ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆی دروستكردووه، وه‌ك دوو حزبی ده‌سه‌ڵات داوایان لێده‌كرێت كه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتی‌و به‌جورئه‌ت‌و خه‌مخۆرییه‌كی زۆره‌وه بۆ ئاینده‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان له‌چاره‌سه‌ركردنی پراكتیكی‌و واقیعیانه‌ی بارودۆخه‌كه بێنه پێشه‌وه، چونكه ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له‌مه زیاتر دواكه‌وتن‌و خۆبواردنی ئه‌وان له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان قبوڵناكات.
[email protected] ئەمە سەرووتارى رۆژنامەى رێگاى ئازادییە كە حزبی زەحمەتكێشانى سەربەخۆى كوردستان دەریدەكاتو هەفتانە قادر عەزیز دەینوسێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست