برایەكەى مەلا مەسعود كانى كوردەیى بە دەمانجەوە دەچێتە ناو قوتابیەكانى و هەڕەشەیان لێدەكات
Friday, 25/02/2011, 12:00
رێبین ێدیق براى مەلا مەسعود كانى كوردەیى كە هاوكات بەرێوەبەرى قوتابخانەى (مەتینا)ى خوێندنى خێراى ئێوارانە ئێوارەى چوارشەممەى (23/2) كاتژمێر 7 ى ئێوارە كۆبونەوەى بە سەرجەم قوتابیەكانى كردووە پێى گوتون كە نابێت خۆپیشاندان بكەن وە هەڕەشەى ئەوەى لێكردوون كە هەر كەسێك خۆپیشاندان بكات تووشى لێپێچینەوە دەبێت. ئێوارەى رۆژى هەینیش (25/2) هەر ئەو بەرێوەبەرە نامەى بۆ قوتابیەكانى ناردووەو تێیدا وەكو گالتەكردنێك بە نەوشیروان مستەفا نووسیویەتى (من كاك نەوشیروانم، فیتنەى ئاخر زەمانم، كەرێكى بێ كورتانم، دوژمنى كوردستانم). جێ ئاماژە پێدانە رێبین ێدیقى براى مەلا مەسعودى بەناو بێ لایەن ماوەى 10 ساڵ پاراستن بووەو چەندین ساڵیش موفەوزى ئاسایش بووە لە بەشى تەحقیق و ئێستاش بەرێوەبەرى قوتابخانەى مەتینایە كە دەكەوێتە شەقامى شۆرش بەرامبەر بەنزینخانەى شۆرش، تەنیشت كۆمپانیاى 77 لە شارى هەولێر، ئەو بەرێوەبەرە حیزبیە ئێستا بە دەمانجە دەچێتە ناو قوتابیەكانى. قوتابیەكى ئەو مامۆستایە تەواوى ئەو زانیارییانەى بۆ كوردستان پۆست پشت ڕاستكردوەو ئەو نامەیەشى پیشانداین كە رێبین ێدیقى براى مەلا مەسعود بۆى ناردبوو.
تێبینى: ناوى ئەو قوتابیە لەلاى كوردستان پۆست پارێزراوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست