کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مولاحه زاتی موته‌فه‌ریقه‌ له‌ کوردستانی نوێدا

Monday, 04/05/2009, 12:00


سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1/5 مامجه‌لال له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی چاویکه‌وت به‌ لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌نده‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سلێمانی که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌رزان ئه‌حمه‌د کورده‌ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌ڵاح کوێخا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قی و حه‌مه‌ قاشتی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان و حسێن ژاژڵه‌یی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شارباژێر و حه‌مه‌ی وه‌تمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پشده‌ر و حه‌مه‌ چاوجوان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌لار و ئه‌حمه‌د قه‌یه‌فه‌ری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور، که‌ له‌سه‌ر داوای خۆیان مام جه‌لال چاوی پێیان که‌وت.

ڕاستی مه‌سه‌له‌که‌:
مام جه‌لال و مامه‌ حه‌مه‌کان،
مام که‌ حه‌ماوه‌که‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ هانا بۆ(حا) ناوه‌کان ده‌بات.
دوێنێ 1ی ئایار له‌سه‌ر داوای خۆیان که‌وا نیه‌.. مام چاوی به‌ کۆمه‌ڵێک حه‌مه‌ و ئه‌حمه‌د که‌وت

حه‌مه‌ چاوجوان.. که‌لار
حه‌مه‌ی وه‌تمان.. پشده‌ر
حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عی..هه‌ڵه‌بجه‌
حه‌مه‌ی قاشتی.. ده‌ربه‌ند
ئه‌حمه‌د قه‌یفه‌ری.. شاره‌زوور
به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده‌..سلێمانی
سه‌لاح کوێخا.. خانه‌قی
حسێن ژاژه‌ڵی ..شارباژێر

خواو بێ قه‌یناکه‌ ئه‌مانه‌ ئیحتیماله به عزێكیان‌‌کوڕی چاک بن به‌ڵام.. ناوه‌کانیان له‌ ناوی ته‌مسیلی کوردی و چاخی به‌ردین ده‌چێ. بنیام ڕۆحی لێیان ده‌چێ.
ئه‌مانه‌ له‌ ئه‌وقاتی گه‌رما شه‌راره‌ دروست ده‌که‌ن. گوێمده‌رێ خه‌په‌ گیان (ومن الشراره‌ یندلع اللهیب).
بلمناسبه‌ هروبی تارق ڕه‌مه‌زان چه‌ندی سافی تیا بوو؟

له‌ چاودێرا

مه‌لا به‌ختیار له‌ موقابه‌له‌که‌ی 27ی نیسانی شه‌رقی ئه‌وسه‌تا ده‌لێت یه‌کێتی یه‌ک کۆمپانیای هه‌یه‌ ئه‌ویش نۆکانه‌.. فه‌قیره‌ له‌هه‌مان چاوپێکه‌وتن ئه‌خیره‌ن له‌ده‌می ده‌ترازێ یه‌کێتی خاوه‌نی ده‌یان کۆمپانیا و ده‌زگایه‌.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت: به‌ڵام نه‌وشیروان باس له‌ چاکسازیه‌ک ده‌کات، یه‌کێتی‌ بکات به‌ حزبێکی‌ دامه‌زراوه‌یی؟
مه‌لا به‌ختیار: یه‌کێتی‌ خۆی‌ حزبێکی‌ دامه‌زراوه‌ییه‌، ده‌یان مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته‌ی‌ ڕێکخستن و دامه‌زراوه‌ی‌ دارایی و ئیداری‌ و کۆمپانیای‌ ئابوری‌ و نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌یه‌ له‌ چه‌ندین وڵاتی‌ جیهان، ئایا ئه‌مانه‌ سیستمی‌ دامه‌زراوه‌یی نی یه‌؟

شه‌رق ئه‌وسه‌ت: تۆمه‌تی‌ ئه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ حزبه‌که‌تان ده‌کرێت که‌ مۆنۆپۆڵی‌ بازاڕ و پایه‌کانی‌ ئابوری‌ هه‌رێمی‌ کوردستانی‌ کردوه‌، وه‌ڵامتان چی یه‌؟
مه‌لا به‌ختیار: یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان ته‌نها یه‌ک کۆمپانیای‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش کۆمپانیای‌ نۆکان که‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ تا ئێستا نه‌چۆته‌ هیچ زیادکردن و که‌م کردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر پرۆژه‌کان، به‌و پێیه‌ی‌ که‌ پرۆژه‌ی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ و ناچێته‌ ململانێ له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی‌ تر، هه‌ر که‌سێک یان کۆمپانیایه‌ک هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ نۆکان کردبێت به‌ زیانه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

مولاحه زه: ‌ڕێکڵام بۆ نۆکان: اعلان مدفوع مجانا




وه‌ڵام: کوڕی باش بڕوا به‌کامیانت بکه‌ین؟ پیاو که‌ درۆزن و درۆزان بوو ده‌بێ بیریشی تۆزێ تیژ بێ، به‌خوڵامی ئه‌و کاکۆڵ و سمێڵه‌ت بم، ده‌ڵه‌ی خاینی فلیمی هندیت.

گریمان ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ که‌ هه‌ر نۆکانی هه‌یه‌.. فه‌قه‌ت نۆکان نوسینگه‌ و نوێنه‌ری به‌ قه‌ده‌ر حکومه‌ته‌ باڵقه‌ (چل زیپکه) چل وه‌زیریه‌که‌ی دزستان له‌ هه‌ر چوار ئه‌ترافی جیهان هه‌یه‌.

نۆکان چ نۆکان
قاچی له‌ عه‌رز و قنگی له‌ عاسمان
بڕوخێ نۆکان
گووی سه‌ به‌ نۆکان.

پی، یو ،که‌ی، میدیا

بارزانیش له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی تردا به‌پێکه‌نینه‌وه‌ وتی: هه‌ڵبژاردنێکمان له‌به‌رده‌مدایه‌و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رده‌که‌وێت یه‌کێتیی و پارتی تاچه‌ند شیرینن یان تاڵن.

وه‌ڵام: قوربان میلله‌ت مه‌راقی هه‌ڵبژاردنه‌ و تۆ باسی ترۆزیان بۆ ده‌که‌ی.

ئه‌زبه‌نی تا ئێستا ڕۆژێکت به‌ده‌مدا نایه‌ت که‌ هه‌ڵبژاردنی تێدا بکرێت. موحته‌مه‌له‌ دیسانه‌وه‌ یا ددانت بیه‌شێت، یا مه‌غژوڵی ئه‌و 13 هه‌زاره‌ بیت که‌ ده‌ته‌وێت وه‌ک گڵۆپ به‌ چوارده‌و‌رماندا دایانگیرسێنێت هه‌تا که‌ سبه‌ینێ له‌ کوردستان انشاالله لێتان قه‌وما فه‌له‌ستینیه‌کان له‌ غه‌زه‌ بتان گرنه‌ خۆیان.
گوێمه‌ده‌رێ نیوه‌ی هه‌زار پێنج سه‌ده‌.
قوربانی ئه‌و عه‌قڵه‌ت بم، غه‌زه‌ب.


دوو مولاحه زه:
1. حه‌قه‌ کوردستانپۆست. گۆشه‌یه‌ک ته‌رخان بکات، و ناوی سه‌گه‌ هاره‌کانی حه‌فته‌ی تیا بنوسێ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌ حه‌په‌یان دێت و له‌ گۆڕان ده‌ترسن. وه‌ک چۆن له‌ سنفدا موراقیب ناوی هار ده‌نوسێت و زه‌ربی لێ ده‌دات.
ئه‌و حه له‌، با موراقیب میلله‌ت بێت و بزانن تا نهایه‌تی حه‌فته‌ هاره‌كان چه‌ند زه‌رب وه‌ر ده‌گرن. ئه‌و وه‌خته‌ ناوی یه‌که‌م حه‌په‌چی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ و تاجێکی له‌سه‌ر نێن بۆ حه‌فته‌یه‌ک تا پادشایه‌کی تر جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌. گه‌ر نه‌بوو تاجه‌که‌ی هه‌ر له‌سه‌ر ده‌بێ تا یه‌کێکی تر خۆی ته‌به‌روع ده‌کاو ده‌چێته‌ سه‌ر عه‌رش.

2.دوا موقته‌ره‌حم ئه‌وه‌یه‌ ستونێک بۆ ناماقوڵیه‌ ‌گه‌ور‌ه‌کان بکاته‌وه‌، ئیتر چ له‌ کردار یان له‌ گفتار. مه‌سه‌له‌ن ده‌وڵه‌تی کورد خه‌ونی شاعیرانه‌. به‌ردانی تاریق ڕه‌مه‌زان. هێنانی 13 هه‌زار فه‌له‌ستینی بۆ سه‌ر سنگی کوردستان. له‌ باتی زلله‌ و نه‌علێکی ئه‌بوته‌حسینانه‌ بۆ ته‌وێڵ، له‌ولایه‌وه‌ زه‌رب دابنرێ هه‌تا ده‌رکه‌وێت له‌مانگێکدا چه‌ند حاسل ده‌که‌ن.

جارێ به‌دۆعا
کوردستانپۆست: ده‌ستخۆش کاک دارا، تکا ده‌که‌ین به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و مولاحه‌زاتانه‌مان بۆ بنێریت ، تابتوانین ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ئه‌و مافیایانه‌ ریسوا بکه‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە