حەسەن ئەحمەد مستەفا كێیە؟
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
جاروایە مرۆڤ كە گوێ بیستی هەندێك شت دەبێت و دوای لێپێچینەوە دەردەكەویت راستە وای لێدەكات كە لەسەر دۆستانیش هەلوێست وەربگرێ. ئەویش كە پەیوەندی بە هەموو كۆمەڵگەی ئێمەی كوردەواریەوە هەیە. ئەوەی بیستومە و دوایی بۆم دەركەوت وایە ئەوەیە كە جەنابی كاك حەسەن ئەحمەد مستەفا كە رەنگە گەلێك كەس دیتبیتیان لە شاشەكانی تەلەڤزیون وەكو خەبیرێكی سیاسی دەردەكەوێت و لەسەر سیاسەتی توركیا قسە دەكات و خۆی بە كەسی تەواو سیاسی دەزانێت (مەلامان كە نەبێت بە كەڵەشێر دەڵێین قازی). بەڵام ئەوەی من بیستوومە بەڕاستی وایە مرۆڤێكی زۆر سیاسییە، لە پێناوی بەرژەوەندییەكانی تاكی خۆی، ئەویش هەڵخەڵەتاندنی دەسەڵاتدارانی پارتیە!!
دەڵێن لە كاتی خۆی كە برایەكەی لە ئاسایشی هەولێرێ بەرپرس بووە، حەسەن و خوارزایەكانی دەنێرێت تا پیاوێك بە ناوی ئاكو كە ماڵی لە دارەتو بووە و دەوامی لە رانیە دەكرد بكوژێت و بەو ڕێگایەوە بە پارتی بسەلمێنێت كە ئەندامێكی كارای یەكێتی كوشتووە و بە هۆیەوە هەندێك ئیمتیازات لە پارتی وەربگرێت و شەوێك كە ئاكۆی بێچارە لە ماڵەكەیان بووە جەنابی حەسەن و خوارزایەكانی دەچن و ئاكۆ لە ماڵەكەی دەردێنن و دەیكوژن.
دوایش كاك هیوا كە پیلانەكەی سەردەگرێت دەچێتە كەركووك و لەوێ پلەی حیزبی باشی پێ دەدرێت و كاك حەسەنیش دەست خۆشی لێدەكرێت و ئەویش بارەگای تایبەت و شارەزا لە سیاسەتی توركیا و سیاسەتوان و رۆژنامەوانی و گەلێك شتی تر و هەروەها دەبێتە خاوەن دەزگای وەرگێران.
بەڵام كاك حەسەن بەوەندە نەوەستاوەو بەردەوام پەرەی بە چالاكییەكانی خۆی دەداو لە رێگای پارەی حكوتەوە (كە هەموومان دەزانین هی ئەو میللەتە بەخت رەشەیە) كارەكانی جێبەجێ دەكرد، بۆ وێنە ئەو هەموو خانوانەی كە كڕیویەتی هەمووی بە پارەی دزی كڕیوە، كە رەنگە نرخی هەر خانوویەك زیاتر بێت لە مووچەی ئەو چەند ساڵەی تەمەنی كە وەریگرتەوە، بۆ وێنە ئەو خانووەی تێیدا دادەنیشێ، بە 145 دەفتەر كڕیوەتی! یان پارەی حكومەت دەدات و كتێبەكانی وەكو بەرەو خۆشبەختی و كۆمەڵناسی بۆی وەردەگێڕنە سەر زمانی كوردی و بەناوی خۆی چاپ دەكات! رەنگە شێوەی دزی كردنی ئەو كە ساڵانە بە چەند میلیون دۆلار دەگات كەس نەزانێت، رەنگیشە كاوە بزانێت چونكە ئەویش بە هۆی هاوبەشی لە دزیەكەی حەسەن، بوویتە خاوەن چەندین دوكان. بەڵام ئەگەر مرۆڤی ژیر و ئاقل سەیری ژیانی ئەو بكات، زوو تێدەگات كە ئەو هەموو سامانەی لە كوێ هێناوە!
ئەو خۆی زۆر بە پارتی دادەنێت و گەورەترین درۆی ئەوەیە كە سوێند بە قەبری مەلا مستەفا و ئیدریسی جوانەمەرگ دەخوات! ئەویش لە پێناوی بەرژەوەندییەكانی، تا بتوانێت باشتر دزی بكات، چون ئەو باوەڕی بە شتی وا هەر نیە. پارتی بۆ وی دابینكردنی حەز و ئارەزووەكانیەتی و ئەگەر لە دەستی بێت هەر ئێستا شەڕی پارتی و یەكێتی دادەگیرسێنێتەوە! چون بەرژەوەندی ئەو وا دەخوازێت. بەڵام واش نییە، رۆژێكیان هەر وا لە زاری دەرپەڕی و بێ حورمەتی بە مسعود بارزانی كرد، (ئیستاناكرێت دواتر ئەم قسەیەش بڵاو دەكەمەوە)
یەكێك لە خزمەكانی بەناوی بەكر كە وەكو حەرەسی دەزگا شەوانە دەوام دەكات، دەڵێن بە خۆی و كوڕەكەی لەو چەند كەسەیە كە لە قەڵادزێ بووینە مەسیحی و بە یارمەتی كەسێكی دیكە كە بە ئەسلا ئێرانیە و سەر بە حیزبی دیموكراتی كوردستانێ ئێرانێیە، دەیانویست چەند كتێبێكی مەسیحی لە هەولێر چاپ بكەن. برادەرێك دەیگوت دور مەزانە كە حەسەنیش بووبێتە مەسیحی، ئەو قسەیە دور لە راستی نیە چونكە ئەو كابرایە هیچ بیرو باوەڕێكی نیە، بۆ وێنە دەیانگوت مووەزەفێكی خۆی بەناوی ئەحمەد لە دەزگای وەرگێڕان دەركردووە لەسەر ئەوەی نوێژی دەكرد!!!
رۆژێك سەیری چاپكراوەكانی دەزگام دەكرد و پێم سەیر بوو، تەواوی كتێبە چاپكراوەكانی دەزگا لەو چەند ساڵە ناگاتە چاپكراوەكانی دەزگایەكی چالاك كە كتێب لە ماوەی چەند مانگ چاپ دەكەن، كەوایە ئەو چەند ساڵە دەزگای وەرگێڕان چی كردووە.
بەڕاستی ئەگەر دەزگایەكی لێپێچینەوە لە حكومەت هەبێت، دەبێ بزانن كەسانی وەكو حەسەن گەلێك زۆرن كە بودجەی حكومەت بە فیڕۆ دەدەن. بۆ وێنە چەند رێكخراومان هەیە لەو وڵاتە كە تەنیا ناوێكن و كەس نازانێت كاریان چیە، بۆ وێنە رێكخراوی ئاشتی كە بە یارمەتی حەسەن داندراوە كاری چیە؟ تەنیا یەكێكی وەكو محەمەد فەریق چەند كچێكی لە دەوری خۆ كۆ كردیتەوە و وەكو نێرەكەر لەنێویان دایە!!! بێجگەلە لە رێكخراوەكە دەڵێن دوو گۆڤاریشی هەیە! بۆچی؟
تێ بینی : حسن خاوەنى دەزگاى وەرگێڕانە كە ئیستا هیچى لە مەلهیەك كەمتر نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست