بەعس بەرنامەیەکی کۆپی کراوی گروپ و دەسەڵاتە تۆتیالەکانی پێش خۆی و سەردەمی خۆیەتی . بەعس هەڵجێنراوی کۆمەڵێک بیری شۆڤینی بەموتربەی عەرەبییە . عەقلی بەعس شتێکی نوێ نەبو ، بەڵکو دوبارەبونەوەیە لەمەیدانێکی نوێدا . ڕاپێچکردنی عەقڵی بەعس بۆ عێراقی دروستکراوی دەستی ئینگلیز ، تەسپیت کردنی بیری کۆنیاڵی ئینگلیزە...
لە بوخچەی نیشتماندا شتێک نییە، ناوی داڵدەدانی خائینان بێت. بزوتنەوەی کوردی بەخواری ڕۆیشتووە بۆیە ناوەڕۆکی پێچەوانەیە.قاسم ئاغا نمونەی خواری بزوتنەوەکەیە کە دەبینین بەئازادانە گوزەردەکات و هێزێک دەیبەخشێت و هەژمار بۆ ئاسایشی نیشتمانی ونەتەوایەتی ناکات. مەرجی خیانەتی نیشتمانی لەگەورەیی و پچوکیدا نییە،...
ململالنێکانی جەلالی و مەلایی، گۆڕان و یەکێتی، دوو کڵێشە و دوو بنیادنانی دوو زەمەنی جوودان . لایەک بۆ کۆتایی هاتن و لایەک بۆ چاکسازی ، لەنێوان ئەم کێشمەکێشەدا نەخوێندنەوە و تێڕواندنێکی لێکچوو بۆ هەردوو بابەتەکە بوونی هەیە.ململانێی نێوان مەلایی و جەلالی لە دوو ئاراستەوە بۆ دوو بەرەی دژ بەیەکی خوێناویی...
بۆ گەلەکەملە کویادا دەتانگرێنملەویادا ڕاتاندەژێنملەکویادا زوڵمیان لێکردنلەویادا هەڵمەتیان بۆبەرنفێربون و گۆشکراونکرنوش بۆ هیچ زاڵمێک نەبەن ..سەرانی نێو حکومەتە نمونەییەکەی کوردستان زمانی زۆر دەدەن لە سەروەری (یاسا ، دیموکراسی ، مافی مرۆڤ . ئازادی تاک) بۆئەوەی ئەم دروشمانە ببنە واقع ، پێویستە ئۆردنەرو...
2010-05-05 به شێوەیەکی نادیار، ڕۆژنامەنووس ی لاو (سەردەشت عوسمان) ڕفێنراو پاشان شەهید کرا. ئەنسارولئیسلام ساڵی ٢٠٠١ دامەزرا ، پێکهاتەی ئەم هێزە لە (جوندلئیسلام و جیاخوازەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی باڵی مەلا کریکار) ـە . ساڵی ٢٠٠٣ لەسەروەختی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر عێراق ، ئەمانیش کەوتنە بەرهێرشی توندی ڕۆکێتە...
شۆڕش وەک شەمەندەفەر وایە ترسنۆک و دەربارەکانی زوو لێی دادەبەزن .. (شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی)هەڵوێستی جوامێرانە لەدەست هەمو کەس نایەت . پیاوەتی و شەهامەت بەرهەمی هەموکەسێک نییە . کوردایەتی و نیشتمان پەروەری بەزۆر نییە و بە زۆرکەس ناکرێت . کوردایەتی ترۆپکی نیشتمانە و کۆڵەکەی کارەکتەری سیاسی و گونجاندنی...
من لە دەرکەوتەی سێ خاڵی قانعی فەرد و پێشمەرگەی بێ ناو دێمە سەرباس.یەکەم/ قانعی فەر، نەیوتووە لەبیرەوەریەکانمدا خوالێخۆش بوو بارزانی هۆکاری ڕوخاندنی کۆماری مهاباتە، بەڵکو دەڵێت لەنێو بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیادا ئەو بەڵگانە هەن.دووەم/ پێشمەرگەی بێناو، باس لە کۆنگرەی دووی حیزبی دیموکرات و بێسەروشوێنی 54 ...
لەمیژە گەلییەکانم لە ڕێی گفتوگۆ و قسەکردنەوە لەگەڵ بەڕێز لێپرسراوی کوردستانپۆست (کەمال جەمال موختار) درێژەی هەیە . سەردەمانێک کاک پۆڵا سەعید سەرنوسەری ئەم سایتە بو ، من گلەیم لە ئەدای کارکردن و تێپەڕاندنی هەندێک نوسین بەسەر ڕۆژنامەکەدا هەبو ؛ لەئەمڕۆژدا بەهەمان سێر . ئەو وەختانەی کاک پۆڵاو کاک تاهیر...
دەڵێن سەرەتای ساڵی ١٩٦٣ لە کونسوڵخانەی بەریتانیاوە دبلۆماتێک بەنهێنی خۆی دەگەیەنێتە لای خوالێخۆش بو بارزانی ، لەپێش سەردانەکەیدا مام جەلایش ئاگادار دەکرێتەوەو ئەویش لەوێ ئامادە دەبێت ، لەسەروەختی گەڕانەوەی دبلۆماسەکە بۆ بەغداد ، بارزانی تەزبیحێک دەدات بەمام جەلال و پێی دەڵێت بیپارێزە تا لەژیاندا ماویت...
لە (کوردستانپۆست)دا بابەتێکم خوێندەوە بەناونیشانی (دارویش گۆڕانی بۆ کورد دەڵێت) . بەتێروانی نوسینەکە ، چاوم هەستم ڕۆچووە قوڵایی بیرەوەرییەکانی لاوێتیم ، هەڵیفڕاندم و جەستەیەکی گەنج و سەرەڕۆی کردەوە بەبەرمدا ، خۆم بینییەوە لەکانێسکان ، هێشتا بەناو ڕیزەدار و کۆمەڵەدارەکانی نێو داڕفرۆشەکاندا تێنەپەڕیم...
ساڵی 2008 له مانگی دوانزەدا، خاتو سۆزان دوو نوسینی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکردەوە بەناونیشانی ئەو هۆمایانەى، که كۆمەڵگە قبوڵیان ناكات، ئەوروپا پێشوازیان دەكات . لەدوای بڵاو کردنەوەی بەشی یەکەم لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ کاک کەمال جەمال موختار، گفتوگۆمان لەسەر هەڵوێستی جوامێرانەی ئەو خاتونە کرد...
لەدوای ڕوخاندنی سەدامەوە کورد ئەو هاوکێشە بو ، کەبناخەی عێراقی نوێی لەسەر بنیاد نرا ، لەهەمان کاتدا بۆتە فاکتەرێک کە بڵانس و بەردو پوشی ئەستێی داگیرسانی ناکۆکییەکان بێت . سەرانی کوردبه ناو دوو لوتکەی نێو کایەکەن ، سیاسەتی ئەمەریکا بۆ ئەمڕۆی عێراق ، پێویستی بەم شێوە لوتکانەیە . ئەم دوو لوتکەیە قسەکەر...
لەکوردستاندا دەم لە دیموکراسی دەدرێت ، لە هەمان کاتدا هەنگاوەکان بەئاراستەی دیکتاتۆریەت و پیرۆزی وەچەکەی هەڵدەنرێت . مەسعود بارزانی بۆ مەسرور ، مام جلال بۆ قوباد ، هەر لەئێستاوە سەرۆکی داهاتو دەناسین و دەبینین . ئەگەر نادادوەری لەناخی کەسێکی دەسەڵاتداردا بڕوێت ، دەسەڵاتەکەی لەبنیادنانی دووبەرەکیدا...
لە نێوان نووسینەکەی هاوڕێم قادر نادر و هیشام ئاکرێی و حەقیقەتێکی باس نەکراودا . هێندە بەسە بۆ من کە لەپارتی و یەکێتی تێبگەم ، لە چ خانەیەکی مێشکمدا جێگریان بکەم ، لەکوێدا ناو و ڕەفتاریان بخەمە بەرچاو ، بەهەموو داهاتوشیان گەر بێ پەڵە بێت ، ناتوانن ڕۆژگارێکی ڕابردویان لای من و گەلەکەم سپی بکەن . ماوەیەک...
ئەوانەی بەڕێکەوت سەردانی ڕۆژنامەی گۆڵانیان کردبێت ، بێگومان چاویان کهوتووە بە وێنەی مرۆڤێکی کۆیلە . ئەم بونەوەرە یەکێکە لەو ڕەبۆتانەی کە نەبۆن دەکات ، نە دەبینێت ، نەدەبیستێت ، نە بۆخۆی قسە دەکات ، نەبۆخۆی دەجوڵێت ، ئەمە یەکێکە لەو بونەوەرانەی کەزەمەن بۆ نەگبەتی کورد وەک قارچک هەڵی تۆقاندون ، تا بارانی...