تێتدەگیەن بارزانی ئان تێمان بگە
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
بارزانی لە کۆبونەوەکەی ٣٠/١ دا زۆر بەتوڕەیی و بەچاوی سورهەڵگەڕاوەوە ، بەدەم سەندنەوەی ئەشهەدوبیلای مەلابەختیارو هەڕەشەکانییەوە کۆبونەوەکەی دەست پێکرد.
یەکێک لەسەرکردەئیسلامییەکانی نێو ئۆپۆزیسۆن و بەشداربووی کۆبونەوەکە نوزەی هات و کۆبونەوەکەی خاوکردەوە .. بەیاننامەیەکی شەرمەزریان دەرکرد..
دەسەڵاتدارانی تونس و میسر لەگڕگرتنی گەلانیاندا ، هێندەی بەیاننامەکەی بارزانی دژی گۆڕان توندوتیژیان نەنواند ، بەڵکو بن عەلی لە کۆتایدا وتی (تێتان دەگەم) مەیدانکەی بۆ بۆچۆڵکردن ..
ململانییە خوێناویەکانی سەردەمی شاخ و دوای ڕاپەرین ، بەرهەمی ئاوازەی جەلالی و مەلایییەو بکەری دەروازەو داخستن و کۆتایی پێهێنانی بوون . بەهەمان ڕتم گەندەڵی بەرهەمی ململانییەکانی خۆیانە بۆ پانتایی زیاتری دەسەڵات و چەندایەتیی ، هەر خۆیان بنیادنەر و هەر خۆشیان کۆتایی پێ بهێنەرین .
لەدوای ٢٥/٧ / ٢٠٠٩ لەنێوان کۆنسێرڤاتیڤەکان و بەرەی نوێ دا، ئاراستەکان لە نێوان داخوازی و گیریدا ، پەنگی خواردەوەو بەیاننامەکەی ٢٩ / ١ لێکەوتەوە . تێڕوان لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان دەمان گەیەنێت بەدووڕیان ، ڕیانێک لەوەی لەماوەی نزیک بەدوو ساڵ لە هەژمارنەکردنی ئۆپۆزیسۆن ، ئەم وەڵامە لەبیزارییەوە پێی وتن : (بەسە).
ڕیانی دووەم / ئەوەی ئێوە دەتوانن ڕێگربن ، ئیمەش دەتوانین تێکتان بشکێنین و جێتان پێ لێژکەین . ئەوە ڕەوشتی نەتەوایەتی و هەستی نیشتمانیانەمانە سەبرمان پێ دەدات ، بۆیە پێتان دەڵێین بەسە.
ڕووداوەکانی تونس ئینجا میسر ، زادەی هامان دەسەڵاتن کە لەکوردستاندا گوێ ناگرن و گوێ پێنادەن .. ئەم گوێ نەگرتن و گوێ پێنەدانە پەنگخواردنەوەو بنیادنانی ڕەوشیکە کەمرۆڤ دەورژێنێت و شەقامێک دادەپۆشێت و پاشان شارێک تا دەگاتە کۆی وڵات.
هیج پڕۆژەیەکی سیاسی کۆکەرەوەی کۆمەڵگا نییە ، ئەگەر پەنگخواردنەوە پاڵ نەری نەبێت .. ڕاستە پەنگخواردنەوەکان ناجوڵێن تانەیجوڵێنن ، بەڵام کورد فێرە بەجوڵەیەکی سیاسی گۆمەکەی بشڵەقێت. ئەوەی لە کوردستان بەدەست یەکێتی پارتییەوە دەگوزەرێت ، شانسێکی گەورەیە کە لەمێژە گۆمەکە ناشڵەقێت .
بابەرزانی بگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی تونس ، تێدەگات هەستێک گڕی گرت و زیاتر لە دوو تا سێ هەزار لەهەستەکانی تر هەلیان بۆهەڵکەوتو هەستەکانی تریان پێ جوڵاند . لەکوردستان هەزاران هەست واگڕ دەگرێت ، چۆن ناتوانن کۆشکو تەلاری بەناو پاشای کوردستان بسوتێنن.
تێمان بگەو تاتێت بگەیەنین بارزانی
کونجـــرینی
١/٢/٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست