گومان له ڕیفۆرمخوازانی دوێنێ و لیستی گۆڕانی ئه‌مڕۆ زۆر جار گومانه‌کان ده‌بێته ڕاستی ، ڕاستییه‌کان ده‌شه‌وێنێت .
Saturday, 06/06/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که به‌چه‌ند جۆرێک شه‌قامه‌که‌ی پڕبووه له قسه‌وباس ، له‌هه‌ر که‌ناڵێکه‌وه ئاراسته‌کان به‌شێوه‌یه‌ک و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ک خۆ ده‌کێشێت. باسه‌کان نه‌ک گومانی بۆ سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا په‌یدا کردووه ، به‌ڵکو ناوه‌ڕۆکی حیزبه‌کانیشی به‌ته‌واوی هه‌ژاندووه . باسه‌کان دوو جۆرن ، لایه‌ک بۆ له‌که‌دارکردن و لایه‌ک بۆ شرۆڤه‌کردنی ، لیستی گۆڕان هیچ هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای نییه بۆ هه‌موو ئه‌و قسه‌و باسانه کهدهرحهقی ده‌کرێت . ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی لیستی گۆڕان دیسانه‌وه دوولایه‌نه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات توشی په‌نگخواردنه‌وه‌یه‌کی هیسترایی و توڕه‌بونێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و هه‌رچی هه‌ڵوێستی شهقامهکهشه له‌نێوان متمانه‌و نامتمانهدا له چاوه‌ڕوانی گۆڕاندایه .
پارتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌نێو ئۆرگانهباڵاکانیدا به‌وه‌ردی چاودێری هه‌نگاوه‌کانی ڕیفۆرمخوازان ده‌کات ، له‌زمانی هه‌ندێک لێپرسراوی باڵایهنهوه بۆچونیان له‌سه‌ر ڕه‌وشه‌که وایه که گوایه ئه‌مه ڕیکه‌وتنێکی دوو قۆڵی نێوان نه‌وشیروان مستهفاو ما جه‌لاله بۆ مل شکاندنی پارتی ، کۆبونه‌وه‌کانی سه‌ری ڕه‌ش و دوکان پهلهییهکی له‌ڕاده به‌ده‌ری پێوه دیار بوو ،، تێڕواندنهکانی پاش کۆبونه‌وه‌کانی دوو لوتکه‌ی حیزب ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاوی ئاواژوکراوی به‌خۆوه بینی ، وتاره‌کانی نێو نێوه‌ندی پارتی و هه‌ندێک له بڵندگۆکانی وه‌ک سه‌رۆ قادر له‌پاش کۆبونه‌وه دوو قۆڵییه‌کان که به‌جۆرێک باسیان لێوه ده‌کرد که‌نه‌وشیروان مسته‌فا" ئه‌ندازیاری شه‌ڕی ناوخۆیه ، ئه‌م بوختانه له‌نێو گه‌لێکی بێ یاسادا هه‌ڵکوتانی سهنگهرییه ، له‌نێو ولاتێکی یاسادا وته‌یه‌کی ئاژاوه‌گێڕییه . ده‌کرێت لێره‌شدا گومانێکی تر په‌یدا ببێت و پرسیارێک بهروژێنێت . بۆ له‌دووای دانیشتنه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی سه‌رۆ بڵنگۆکهی لیستی کوردستانی هه‌ڵگرت و ئه‌و بانگه‌وازه‌ی دا ؟ ده‌کرێت له‌دوای ئه‌و بانگه‌وازه‌وه شه‌ڕی بوختان و ئاگری شه‌ڕی شه‌قام هه‌ڵی بکردایه ، به‌ڵام بهڵگانامهکانی ده‌ستی ئه‌مانه‌ت " ئاوی کرد به ئاگرهکهداو کۆمه‌ڵێک گومانی شه‌قامه‌که‌شی ڕه‌وانده‌وه .
له‌نێو یه‌کێتیدا گومانه‌کان زۆرن ، تائیستاش هه‌ندێک که‌س به‌هه‌مان گومانه‌وه ده‌ڕوانێته داهاتو ، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ' شه‌ڕیانه له‌سه‌ر کهسپکردنی زیاتره ، جۆرێک له‌گومانه‌کان دروستکراون و گه‌مه‌ی سیاسیان له‌پشته ؛ هه‌ندێکیان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که کاک نه‌وشیروان له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی یه‌کده‌گرێته‌وه ، ئه‌م بۆچونه هه‌مان بۆچونی پارتییه له پێش کۆبونه‌وه‌کانی تاڵه‌بانی و به‌رزانی ، به‌ڵام لای یه‌کێتیه‌کانی پشتی ئه‌م بۆچونه ، قه‌سدێکی تر هه‌یه ، ده‌یانه‌وێت گهڵاکوتی لایه‌نگرانی باڵی گۆڕانی پێبکه‌ن و ڕوانگه‌کان بۆ لایه‌کی تر‌و تاکتیک و گه‌مه‌کان فریودانێکی کوردخایهنی وه‌ک چه‌کێک بۆ سهرکورتکردن و چه‌واشه‌کردنی هه‌ڵویسته‌کان به‌کار بێنن . ده‌نگێک که هه‌ردوو حیزبی گه‌وره‌ی له‌پشته وه‌ک چکێكی تر به‌کاری ده‌هێنن که یه‌کێتی و پارتی پاره‌ی هه‌یه‌و لیستی گۆڕان خاوه‌نی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایی نییه ، وهحکومهت به پاره به‌ڕێوه ده‌برێت . لێره‌دا بێ یاسایی و به‌ڵگه‌یه‌کی تری تاڵانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ده‌رحه‌ق به سه‌رمایه‌ی گه‌له ، بۆخۆیان به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه که زۆر به‌ئاسانی بۆ کات و ساتی خۆی ده‌توانرێت ئه‌م دوو حیزبه به‌سزا بگه‌یه‌نرێت ، ئهگهرکاتێک یاسا سه‌روه‌ر بوو.
ڕشتنی ژه‌هره‌کان له‌ده‌می دوو ئه‌ژدیهای ده‌سه‌ڵاته‌وه ، سرکردن یان به‌ره‌نگاری به‌رجه‌سته ده‌کات ، سڕکردن' هه‌ندێک نان بڕین ده‌که‌نه به‌هانه‌و هه‌ندێک کلتوری سه‌رلێشێواندن به‌ته‌واوی ڕاستی لێ ونکردون و هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندی کردونیه‌تیه تویژی ده‌سه‌ڵات . ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان چونیه‌ک نین ، ئه‌وانه‌ی ده‌م له‌نان بڕین ده‌ده‌ن یان ڕاماون به‌ده‌ست ڕه‌وشه‌که‌وه ، بیروباوه‌ڕ یان بوونی ئایدۆلۆژیایه‌ک کۆی نه‌کردونه‌ته‌وه ، به‌ڵکو له‌ڕه‌وشێکی ته‌مومژاویدا بوونه‌ته پاسه‌وانی تویژی بهرژهوهندچییهکانی ده‌سه‌ڵات .
ئه‌وانه‌ی بوونه به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری ، ئه‌وانه‌ن چاوکراوه‌و هه‌ست و نه‌ستی گه‌ل و ئاوردانه‌وه له‌ڕه‌نجی پێش‌و ، بیرکرردنهوه له داهاتوو ' کۆی کردونه‌ته‌وه‌و ده‌جوڵێن به‌ره‌و ئاسۆی گۆڕان ، ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌موویان هاوجۆر نین ، به‌ڵکو لێره‌شه‌وه گومانه‌کان ده‌بنه ترس و به هه‌سته‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و هێزه‌ی که ئێستا وه‌ک ده‌ڵه‌مه‌یه‌ک نه‌بۆته گروپ یان ڕێکخراو یان حیزب به‌ڵام گیراوه‌یه‌کی ته‌واو ئاماده‌یه بۆ کۆنکرێتی چێوه‌یه‌کی سیاسی ، ده‌شکرێت گومانه‌که دوور بێت له ڕاستی به‌ڵام ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌م گومانه به قازانجی ئه‌و شه‌پۆله‌یه که ده‌یه‌وێت ده‌ریایه‌ک له گۆڕان بۆ ئه‌مڕۆیی گه‌لێکی ته‌واو ماندوو به‌ده‌ست زوڵم و زۆری سایه‌ی داگیرکه‌رو دوو ده‌یه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵییهوهیه ، که ده‌وترێت گومان یان ده‌مدان له‌گومان به‌رامبه‌ر لیستی گۆڕان ، خودی زمان لێدانهک به‌شێکه له‌دڵسۆزی بۆ هیوا و به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی هیواکان ، چۆن : ئه‌م هێزه‌ی ئێستا که شه‌پۆل ده‌دات هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانی راپه‌ڕین ، له‌نێو شه‌پۆله‌کانیدا ده‌کرێت خه‌ڵکانی به‌رژه‌وه‌ندچی و نه‌فس نزم و ڕابردوو پیس ، له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ناو کایه‌که به‌رێت و له‌وێدا چاوی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان نابینابێت ، حاڵه‌ته‌کان دووڕیانییه . یه‌که‌م / گه‌ر پێشره‌وانی گۆران و خاوه‌ن هێزی نوێ ، چاوپۆشی له ڕۆتین نه‌که‌ن ، ده‌کرێت گوڵبژێریک له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بۆ هێزه‌که ئه‌نجام بدرێت ، لێره‌دا ده‌بێت هه‌ژمار بۆ کۆمه‌ڵێک شت بکه‌ن که‌تاکه‌کان دهتهکێنێتهوه ، له‌ناوی که‌سه‌کان تا ده‌گاته ڕابردووه قێزلێکراوهکان . دووه‌م / به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگێک ده‌بێته به‌شێک له ستراکتوری گۆرانه‌که ، ده‌کرێت بۆ زه‌مه‌نێک چاوپۆشی بکرێت ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ناشتوانرێت به چاک و خراپ به‌ر له‌شه‌پۆله ڕهخنهئامیزهکان بگیرێت .
کونجــــــــــــــــــــــــــــــــرینی
6 . یونی . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست