گۆڕان هەڵە دەکات، ئهگهر لێبوردنی پارتی قبوڵ بکات
Tuesday, 14/12/2010, 12:00
زۆرجار پەرچەکرداری قین و بوخزی سیاسی دەبێتە پونتی نێو مێژوویەکی سەروەری بۆبەرامبەر . ئەوەی پارتی لەگەڵ گۆڕان کردی ، بەخێر گەڕایەوە بۆی و نەوشیروان موستەفای دورە پەرێز ڕاگرد لە دانیشتنی هاوشانی موتڵەک و نوجەفی.
٨ / ١١ / ٢٠١٠ لە شاری هەولێر لایەنەسیاسییەکانی عێراقی و کوردی جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان، لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆبونەوە. هۆکاری کۆبونەوەکەش لەسەر پێشنیاریی بارزانی بوو.
لایەنەکانی عێراقی بۆ ماوەی چوار مانگ زیاتر لەناکۆکیەکی چارەنوس گرژیدا بوون ، چاودێرانی سیاسی پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە ڕەوشی عێراق بەرەو داهاتویەکی جەنگی ناوخۆ مل دەنێت. پێشنیار و بانگێشتکردنەکەی بارزانی ، عەرەبە توندڕەو و میانڕەوەکانی لەسەر مێزگردێک گردکردەوە .. لەومێزگردەدا بە قین و بوخزی سیاسی پارتی گۆڕان هاوبەشی پێ نەکرا.
هۆکاری بانگێشت نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان وابەستەیە بەقەیرانە سیاسیەکەی کوردستان . هەوڵی بارزانی بازدانە بەسەر کێشە ناوخۆییەکانی ماڵی کورد ، وەک ئەو نەخۆشە وایە کە سەری دێشێت و دکتۆر دەرمان بۆ قاچی دەنووسێت.
پارتی هێزێکی دوو چەشنەیە، خاوەن دوو ستارتیجە لەپێناو یەک ستارتیجدا ، ستارتیجی ناوەکی و شێوەیی. ستارتیجی ناوەکی بەرز ڕاگرتنی بنەماڵەی بەرزانی و زاڵکردنێتی بەسەرکۆمەڵگاو هەنگاوهەڵگرتنە بەرەو جیهانێکی تۆتیالیتار و چاندنی گەراکانی لوتکەی پاشایەتی.
ستارتیجی شێوەیی ، بەکارهێنانی هەموو وشەجوانەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەڕبڕینە لەپێناو جێبەجێکردنی ستارتیجی ناوەکی.
گۆڕان بۆ پارتی دووا بەربەستی خەونەکانێتی و ترسی شیتاڵ شیتاڵ پێکردنی ڕوانەگەیەتی ، لەوەدەترسێت بەجەستەیەکی تێک شکاوەوە لەخەون ڕایپەڕێنێت . گۆڕان بۆ ئەم زەمەنە وەک هەمان زەمەنی یەکێتییە کەلە پاش ئاشبەتاڵ پەنای بۆ قاچەچۆلەکەیەک دەبرد بۆئەوەی لەگۆمی نقومی ئاشبەتاڵ کەنار بگرێت.
دەکرێت هۆکار و بەهانەی لاواز بکرێتە خاڵ لەبەرامبەر بانگێشت نەکردنی گۆڕان بۆ سەرخوانی چارەنوسی عێراق لە چێوەی پێشنیارەکەی بارزانی . بەڵام بۆ کۆنگرەکەی پارتی بەهانەی لاواز ختوکەی سیاسییە.
ئەگەرچی لەپێش مێزگردە پێشنیارچێنراوەکەی بارزانی، کەفوکوڵی ناڕەزایی گۆڕانی نەپەڕاندبوو ، وەبارزانی خستبووە گۆشەیەکی قبوڵ نەکردنەوە ، بەڵام هەڵوێستی گۆڕان لەبەغداد وەک ئەو وەڵام و پەیامە وایە کە بۆچونەکانی دەسەڵات و خەڵکی کۆڵدەکرد .. دەکرا ئەو هەڵوێستە بەهەند وەرگیرایە و دەسەڵات ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرادایە ، بەڵام خۆشبەختانە ئەقڵی ژیرانەی گۆڕان هەنگاو دەنێت ، شەوچرای خۆشکرد ، ناڕازییەکانی پشت دەنگدانەکەی گۆڕان بە تاڵەبانی دەسەڵاتی تاسان و کۆمەڵگای هۆشیارکردەوە.
بانگێشت نەکردنی گۆڕان بۆ کۆنگرەی پارتی باجەکەی لای پارتییە ، سەروەرییە مرۆڤ لەوەی تێدەگات، سرک نەبێت لەئاست وەڵامی پرسیارە هەڵچۆکان .. گۆڕان لە هێمنی و پارتی لەهەڵچوندایە؛ بۆ مێزگردەکە گۆڕان کلتوری بێدەنگی پیادەکرد و بۆئەمجارەش دەشێت هۆشی لەدەست نەدا هەمان چەک بەکاربهێنێت. پارتی هەمان نێچیرە کە بەچەکی بێدەنگی مارەو خۆی شاڵاو بۆ مەرگی خۆی دەبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست