کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانی نوێ و چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنه‌کان

Sunday, 11/10/2009, 12:00


پارتی و یه‌کێتی چ هه‌نگاوێک ده‌نێن بۆ گلاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران
1 / ڕازی کردنی لیستی گۆڕان به‌دانی به‌شێکی زۆری حکومه‌ت .
2 / داڕشتنی پیلان بۆ ناوچه‌کانی ژێر ئیداره‌ی یه‌کیتی کۆن به‌ خه‌رجی زۆرینه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و جوانکاری .

په‌له‌قاژێی سیاسی
ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام وه‌ک هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆرو تۆتیالیته‌ره‌کانی جیهان ، له‌پێداویستیه‌ سیاسییه‌ ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌کاندا په‌نای بۆ کۆمه‌ڵیک فاکته‌ری خاوکردنه‌وه‌ ده‌بر ، یه‌کێک له‌و‌ فاکته‌رانه‌ ، سه‌رمایه‌ بوو . سه‌رمایه‌ی گشتی گه‌وره‌ترین چه‌کی سه‌دام بوو بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی که‌سانی ساویلکه‌و بێ ئاگا . بۆ نمونه‌ پیاوێکی به‌سڕاوی سێ کوڕی له‌جه‌نگی عێراق > ئێراندا تیاچو ، سه‌دام سه‌ردانی کرد و بڕێک پاره‌ی گشتی پێ به‌خشی و کۆمه‌ڵێک وشه‌ی سه‌رنجڕاکێشی ئاراسته‌کرد ، کابرای خاوه‌ن سێ کوژراو " ڕاسته‌وخۆ بێ گوێدانه‌ ئامانجی سه‌دام و جه‌نگه‌که‌و سه‌رچاوه‌ی پاره‌که‌ ' بڕیاری ڕه‌وانه‌کردنی دوا کوڕی بۆ نێو ئاگری جه‌نگه‌که‌ دا .

په‌له‌قاژێی سیاسی پارتی و یه‌کێتی
له‌دوای هه‌ر شکستێک ' هه‌وڵه‌کان به‌پێی شکشته‌که‌ که‌م وزۆر چڕده‌کرێته‌وه‌ . له‌نێوان شکستی کورت و تیاچوندا ، هه‌وڵه‌کان ده‌گۆڕێن . شکستی کورت سونه‌تی زۆر بورای سیاسییه‌ ، به‌ڵام شکستی تیا چوون کۆمه‌ڵیک فاکته‌رو هه‌ڵه‌و ئامانجی سیاسی و تاوانه‌ . شکشتی تیاچوون ده‌کرێت ململانییه‌کی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ شکستی پچوکدا کردبێت و به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به‌شکشتی تیا چوون کۆتایی هاتبێت . ده‌کرێت شکستی تیاچوون فاکته‌ری ده‌ره‌کی و بلانسه‌ ناجۆره‌کان هۆکاری گرنگ بن له‌ ئه‌نجامدانی ، به‌ڵام ناکریت تاوان و هه‌ڵه‌کان له‌م شکسته‌دا هه‌ژمار نه‌کرێت .
پارتی مێژویه‌کی پڕ له‌هه‌ڵه‌و تاوانی سیاسی و ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ ، گه‌وره‌ترین شکستی سیاسی ئاشبه‌تاڵی 1975 ، هۆکاره‌کان زۆرن بۆ داپۆشین و هه‌ستانه‌وه‌و ده‌رباز بوون :
یه‌که‌م / به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسییه‌ ناوچه‌ییه‌کان .
دووه‌م / ململانییه‌ سیاسییه‌ ناوچه‌ییه‌کان .
سێیه‌م / که‌م هوشیاری و خۆشباوه‌ڕی تاکی کورد .
چواره‌م / نه‌بوونی تروسکایی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی .
شکستی سیاسی زۆرجار له‌نێوان سیاسه‌ته‌ ناڕونه‌کاندا نقوم ده‌بن و زمانی لوس دایان ده‌پۆشێت ، شۆڕشێکی 14 ساڵه‌ هه‌روا بێ بنه‌ما نه‌بوو‌ به‌بریارێک کۆتایی پێ بێت و به‌به‌هانیه‌ک سه‌رانی شکسته‌که‌ ده‌رباز بن . ئه‌م دبستانه‌ له‌دوای ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ چ به‌هانه‌یه‌کی بۆ هێنرایه‌وه‌ ، که‌چی له‌نێو گێژاوی به‌هه‌ناکه‌دا دوای ساڵێک هه‌ستایه‌وه‌ ، لێره‌دا ماتریاڵه‌کانی گه‌مه‌که‌ که‌تاکی کورد و سیاسه‌تی ده‌ره‌کییه‌ تائێستا له‌گه‌ڵ خواستیانیاندا گونجاوه‌ . ئه‌مانه‌ به‌م هه‌موو خواریانه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تادا چۆن چه‌مکی بزوتنه‌وه‌که‌یان به‌ده‌سه‌ته‌وه‌ بووه‌ ، ئه‌وا له‌ئێستادا به‌هه‌مان شێوه‌ .
لوتگیره‌ چل ساڵه‌که‌یان له‌ نێو باوه‌شی شکستی ئه‌ماندا له‌دایک بوو ، که‌چی له‌ئیستادا به‌هۆی شکسته‌کانه‌وه‌ بۆته‌ بشتگیرێکی بێ وێنه‌ ، سونه‌تی که‌سانی شکستخواردوی به‌رده‌م ته‌ڵخ ، هه‌میشه‌ به‌دوای هاوزنجیره‌کانی هاوشێوه‌ی خۆی ده‌گڕێت ، هه‌موو شکست خواردووه‌کان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ' شکستخواردوه‌کان ده‌که‌نه‌ نمونه‌ . یه‌کێتی له‌ ئێستادا چونکه‌ شکستی خواردووه‌ وه‌ک هاوشێوه‌ی لوتگیره‌که‌ی خۆی که‌ پارتییه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌و بۆ داپۆشینی هه‌موو تاوان و هه‌ڵه‌کانیان ' بۆ ئه‌وه‌ی بڵانسی هێزیان ڕاست بکه‌نه‌وه‌و له‌ئاستی باڵاده‌ستیدا بمێننه‌وه‌ ، یه‌ک ده‌گرن یان له‌بۆته‌ی یه‌کتردا خۆیان ده‌توێننه‌وه‌ . ئه‌م یه‌کگرتنه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵاو بۆ یه‌کێتی ماڵی کورد نییه‌ ، به‌ڵکوو چاره‌نوسی شکستخواردووه‌کانه‌ وه‌ک په‌له‌قاژێیه‌کی سیاسی .

پیلانی ئێستاو له‌مه‌ودووای لیستی به‌ناو کوردستانی
گره‌وی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر پارتی و یه‌کێتی ' زمانی نه‌خێره‌ ! بۆ هه‌ر شتێک ئه‌وان بخوازن ، بۆ هه‌ر پیلان و پرۆژه‌یه‌ک ئه‌وان ده‌ست پێشکه‌ربن ، له‌کوێدا ئه‌وان هه‌نگاوبنێن له‌وێدا ده‌بێت به‌رامبه‌ره‌که‌یان توانای خۆیان بسپێنن و وشه‌ی نه‌خێر به‌کاربهێنێت ، ئه‌مانه‌ تائێستا وه‌ک پاشایه‌ک حوکمیان کردووه‌ ڕوبه‌ڕوی وشه‌ی نا نه‌بوونه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌مه‌ودووا وشه‌ی نا لای ئه‌مان کارێکی سه‌خته‌و توشی هیستریاو ته‌نگه‌شه‌یان ده‌کات . ئه‌مانه‌ له‌ژیانیاندا له‌ جیهانی تۆتیالیتاردا گوزه‌ریان کردوه‌ به‌م خێراییه‌ پییان بڵێیت نه‌خێر ! ده‌کرێت جیهانیان لێ تێک بچێت و توشی شێوه‌یه‌ک سه‌رلێتێکچونی سیاسی ببن و له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیشدا هێنده‌ی تر که‌ناگیر ببن.
شکستخواردووه‌کان هه‌میشه‌ ده‌گه‌ڕێن به‌دوای وشه‌ی بریقه‌دار و چه‌مکی مامه‌ڵه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دیالۆگه‌ کلاسکییه‌کان ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن کلتوری به‌سه‌رچو زیندوکه‌نه‌وه‌و چه‌مکه‌دینییه‌کان گه‌شبکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌چووه‌و سه‌ر ئه‌وا شه‌قاوه‌که‌ پڕده‌که‌ن له‌ ڕه‌کله‌می قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ که‌سایه‌تییه‌ به‌تواناکانی به‌رامبه‌ر ، پاشان توانای هێزو خۆگیڤ کردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
یه‌کێتی و پارتی له‌هه‌ڵبژرادنه‌کانی 25 .07 .2009 دا مه‌به‌ستی خۆیان پێکا ، ئه‌م بردنه‌وه‌ نایاساییه‌ پێویستی به‌کۆمه‌ڵیک ڕێچکه‌ ڕێگای نایاسایی تره‌ ، چاوترساندن و هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕێن و تیرۆری شاراوه‌ و به‌کارهێنانی هێز و موراڵی ناسیاسی ، پێشه‌لکردنی دیموکراسی و مافی مرۆڤه‌.
سه‌ره‌تا ئه‌ندازیارێکی شه‌ڕی ناوخۆو پێشڕه‌وێکی پێش پاسداریان بۆ کۆتایی هێنانی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵات و ئاڕبیجی وه‌شێنێکی شه‌ڕی ناوخۆی وه‌ک که‌مال که‌رکوکیان کرده‌ قسه‌که‌رو پێشڕه‌وی داخوازییه‌کانی خه‌ڵک ، ئه‌مه‌یان شکشتێکی تر .
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌دانی چه‌ند وه‌زیرێک لیستی گۆڕان بخه‌نه‌ گێژاوی شکسته‌که‌وه‌ ، به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوون . ئه‌مه‌شیان شکستێکی تر .
ده‌یانه‌وێت بودجه‌ی ساڵی 2010 بۆ ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی پێشوی یه‌کێتی بخه‌نه‌ گه‌ڕ و پێی ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌ ، له‌مه‌شیان کورد شکور هوشیاره‌و ئه‌وه‌ی به‌کچێتی پێیان نه‌کردا ده‌یانه‌وێت به‌ پیرێژنی ئه‌نجامی بده‌ن .. ئه‌مه‌شیان شکستێکی تر .

داهاتو بڕایر ده‌دات ، هه‌ڵبژاردنمان له‌به‌رده‌مدایه‌ ، ئه‌م جاره‌یان لیستی گۆڕان له‌ودیو
بڕیاره‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نییه‌ ، به‌ڵکو بڕایار به‌ده‌سته‌ . له‌ئه‌مڕۆوه‌ ململانییه‌کان بۆ گلاندنی ته‌واوه‌ ، چۆن بتوانرێت بردنه‌وه‌ بکرێته‌ کارێکی حه‌تمی ، له‌وێدا بڕیاره‌کان له‌نێوان جه‌ماوه‌رو ساخته‌کارییه‌کاندا خۆ ده‌سه‌پێنێت . ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان به‌هه‌مان ڕه‌وشی جاره‌که‌ی تر، ساخته‌کارییه‌کان یه‌کلایی که‌ره‌وه‌ی سندوقه‌کان بێت ، ئایا گه‌ل چاوه‌ڕوانی جارێکی تری بردنه‌وه‌ی ساخته‌کارییه‌کانه‌ یان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه‌ی ده‌سته‌به‌ری پێیه‌ یان توشی چاره‌نوسی بێ متمانه‌یی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل ؟ .

کونجــــــرینی
‏10.10.2009
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە