کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستان نێتی بێهەڵویست بۆ ڕۆژی ڕەش

Sunday, 05/09/2010, 12:00


شۆڕش وەک شەمەندەفەر وایە ترسنۆک و دەربارەکانی زوو لێی دادەبەزن .. (شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی)

هەڵوێستی جوامێرانە لەدەست هەمو کەس نایەت . پیاوەتی و شەهامەت بەرهەمی هەموکەسێک نییە . کوردایەتی و نیشتمان پەروەری بەزۆر نییە و بە زۆرکەس ناکرێت . کوردایەتی ترۆپکی نیشتمانە و کۆڵەکەی کارەکتەری سیاسی و گونجاندنی کۆمەڵگایە ، بۆیە لێک ترازاندنی کۆمەڵگا لەبەریەک ، هۆکاری کاڵبونەوەی کوردایەتییە. مەلایی و جەلالی ئەگەر هەوێنی کوردایەتیان لە بیروباوەڕ و ڕەفتاریاندا هەبوایە مەحاڵ بوو خوێنی کوردیان لە نێو سەنگەری ململانییەکانیاندا بڕشتایە.

ڕۆشنبیران توێژی سەرەوەی گەل و پێشرەوی گۆڕانکاری و دیوە نوێیەکانن ، لەهەمان کاتدا ڕۆشبیران بەلاڕێبەری خۆرستی خەڵکن. ڕۆشنبیر هەوێنی بەرەنگاری و یەکلاکەرەوەی ڕوداوەکانن ، لەو لاوە تێکدەر و وەلانەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکن . ئەم دوفاقییە لە ڕۆشنبیران دەسەڵاتە تۆتیالیتارە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بە دەسەڵاتی خۆماڵیشەوە بنیادیان ناوە.

لە دوای ڕاپەڕینەوە زۆرینەی توێژە ڕۆشنبیرەکە تێگلان لەجیهانی حیزب؛ خەڵەتان و چوونە نێو سەنگەری براکوژی، بەلولەی قەڵەماکانیان بەنزینیان بۆ ماتۆڕی بەگەرخستن وبەردەوامی شەڕی براکوژی دەگواستەوە. تائێستا ئەم دیاردەیە بونی ماوە، شەڕ لەسەر دۆڕاندن و بەهەدەردانی موڕاڵی خۆیان دەکەن. جۆڕی هەڵوێستەکان سیاسی و هونەری و ئەدەبییە ، بەگەرخستنی ئەم هەڵوێستانە بۆ سەرخستنی دەسەڵاتی دوو زلهێزی ئەمڕۆی کوردە، هێندە کوشندەیە لەتاوانی جەنەڕاڵێکی سەربازی زیاترە.

ئەوەی تێی ناگات و بەقەڵەمی ئەمان تێدەگات و بەلاڕێدا دەڕوات، لەدەروێشێکی تەکێ زیاتر ئاشق بەرەفتار و ئەفکاری حیزب دەبێت، وەک ڕەبۆتێکی هەڵسوڕاو هەمو ساتێک ئامادەیە بکوژێت و بکوژرێت، ئەوەی دەکوژێت و دەشکوژرێت مرۆڤی کوردە ... نووسەرە پیاوکوژەکان دەکوژن و دەکوژنەوە. جەنەڕاڵە قەڵەمە پیاوکوژەکان ڕۆژێک جەنەڕاڵی ئازادین و ڕۆژێک مەلای سەرمیبەری حیزبن، لەسەرمیبەری حیزبەوە کوردایەتی لەکەدار دەکەن، دز بەدەست پاک و درۆزن بە دەمپاک و پیاوکوژ بە شۆڕشگێر و خائین بە نیشتمانپەروەر نیشان دەدەن.

هەڵوێست لای ئەمانە چەند بۆ حیزب بژی و چۆن ژیان بەحیزب ببەخشی ، ئەم خواستە لەچێوەی هاندانی بەرامبەرو خۆپاڕێزیدایە، ئەم ئەرکە خۆ قەڵەوکردن و خەڵک فریودانە، ژیان ژاکانە، هەڵوەراندنی لاوانی نیشتمانە، بەلاڕیدانی کۆڕی ئاشق بەخاک و نەتەوە و پیرۆزییەکانە. جینۆسایتە هەموو ڕۆژێک نیوەی کۆمەڵگا برسییەکە ئامادە دەکات بۆ مردن و بۆ دۆزەخی نێو ژیان.

ڕۆژنامە حیزبیە بەناحیزبییەکراوەکان، دانشگای فریودان و هەواڵگری و بیرۆی ڕاپۆرتن ، ئەمانە وەک دوژمن بەئازادی بەئازادیدا هەڵواسراون و ڕۆژنییە بەجەلادی نەیان بینین . وشەیان قامچی دەستی جەلادە و لاشەی لاوی مێشک کامڵەکان قاشقاش دەکەن ، دیموکراسی دەڕزێنن، مەیدان بۆ حزیب پۆلین دەکەن، لەکوێدا حیزب بکەوێتە تەزیقی لەویادا بەرگی ئازادی فڕێ دەدەن و بەیانی خۆیان دەکەن.
عومەر فارس، ماڵپه‌ڕی کوردستان نێت دەگەڕێنێت، بەرگی وشەی ئازاد و بەرەی ناڕازی دەپۆشێت. لە کوێدا وشە بڵندەکان بڵندتر ببێت، لەوێدا دیدی کوردستان نێت بەنزمی دەیبینێت.

٣١ ئاب ڕوداو نییە تا وێڵی کەیت، تاوانێکە لەوڕۆژەدا مرۆڤی کورد شەرم دەکات لەئاست جیهاندا بڵێت سەرکردەیەکم پێش دوژمنەکەم کەوت بۆ تێشکاندنی نەیارە کوردەکەی. لای کوردستان نێت لەو ڕۆژەدا هیچ باس نەییە ، بێ دەنگی لێی هاوبەشییە ..
سه‌ره‌تای ئاسانکاریی شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان بۆ پارتیی، کوردستان نێت بوو! له‌سه‌ر ئیمه‌یله‌که‌ی سه‌رده‌شت نووسراوه‌. له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ کاک عومه‌ر فارس ئاڕاسته‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی کردووه‌، هانی ده‌دات که‌ وێنه‌ راسته‌که‌ی بۆ بنێرێت، تا له‌ سه‌ر سایته‌که‌ی دایبنێ و بڵاوی بکاته‌وه‌.

لە کوردستان نێت دا دروشمی بریقەداری کوردایەتی زۆرن، بەڵام نووسەرە جەنەڕاڵەکانی شەڕی براکوژی داپۆشەری سەکۆی ئەم سایتەن.

کوردستانپۆست ئەو سایتەیە پشکی شێری بەردەکەوێت لەناڕازی بوون و بەرچاو ڕونی خەڵک لە تاوان و خیانەتی سەرکردەکانی دوو دەسەڵاتی داسەپاوی کوردستان، کوردستان نێت هاوڕایە لەگەڵ دەسەڵاتدا بۆ لەکەدارکردنی.

هەڵوێستی کوردانە لەناخدا بونی هەیەو بەنەمانی جەستە کۆتایی دێت . ئەوەی زەمەن کوردایەتی پێ بەخشیبێت ، هەر زەمەن لێی دەسێنێتەوە ، ئەوەی لەناخدا کوردایەتی بیفڕێنیت لەمەیدانی کوردایەتیدا هەر دەنیشێتەوە.

کوردستان نێت بۆ حزیب بووە و هەر لەمەیدانی حیزبدا دەخولێتەوە، چەند پەلکێشی بکات بۆ ئازادی، ناتوانێت بەبێ خواست و کارتی سەوزی حیزب ڕوو لە تارمایی ئازادی بکات. بۆیە ئازاد نییەو ئازادی دەشەوێنێت.

کونجــرینی

٥ / ٩ / ٢٠١٠

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە