کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی یان تەویلەی ئاژەڵ

Thursday, 09/12/2010, 12:00


دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕەبۆتن و بەپارەی شیرینی ماشێنیان دەهاژوون .
ئەم دەسەڵاتەی کورد ئەگەر ڕەکەلەمەکانی لێدابڕی ، لەسەرۆکایەتی خێلێكی دواکەوتوی ئەفریقا دەچێت . ئەوەی واتای دەوڵەت و یاساو بەڕێوەبردنە لێی تێینەگەیشتون و تێناگەن ، دوورن لە چەمکی نیشتمانی و هەستی نەتەوەییەوە .
یەکێک لە چەمکە سەروەرییەکانی نیشتمان ، پارێزگاری کردنی کۆمەڵگایە لە نەخۆشی و گرنگیدان بە چەمکی تەندروستی ؛ بنەمای ئەم چەمکە چینی منداڵە.
ئەگەر لایەنی دەسەڵات گرنگیان بەم چەمکە بدایییە ، گومانی تیا نییە کۆمەڵگا دووردەکەوتەوە لە کۆمەڵێک خاڵی خورەفاتی وەک چونە سەر شەخس و پەنا بۆنوشتە و مەلای فریودەر . ئاخر ئەم خەڵکە بۆبیرناکەنەوە خۆ پێخەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر بێت ، بێ حەکیم نەبووەو باوەڕی تەواوی بەحەکیم بووە . ئاخر مرۆڤ دەست بەرزکاتەوە بۆ خوای خۆی و لە خوای خۆی بپاڕێتەوە یان پەنا بۆگۆڕی مردویەک ببات کەتەنها خوا دەزانێت مەکانیەتی لای خوا چییە .
چەمکی تەندروست بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی حکومەت ودەسەڵاتە ، گەشەدان پێی بەشێکە لەجێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی و خۆ بەرپرسیارکردنە بەرامبەر بەکۆمەڵگا ، لایەنێک کە بونی نییە لەلای دەسەڵات پەروەردەی کارمەندی تەندروستە . لەسیستەمی پێشکەوتو و نیشتمانیدا ، پەروەردە پونتی سەرەکی دانی دبلۆمە . دبلۆمێک بەبێ بنەمای گرنگی دان بە پەروەردەی ڕەفتارکردنی هەڵگری دبلۆمەکە کارەساتە .
هەموو سیستەمی حوکمڕانی لەکوردستان ، مینوسن لە پەروەردەی ڕەفتارکردندا ؛ چۆن دکتۆرو یاریدەرەکانی لەگەڵ نەخۆش و کەسوکاری نەخۆش هەڵسوکەوت بکەن ، چ پرۆژەیەک بۆ لایەنی پاکژیی هەبێت . پاکژیی بنەمای پاراستنی نەخۆشییەو کاریگەری زۆری هەیە لەسەر چاکردنەوەی نەخۆش . لەنەخۆشخانەکانەوە هۆزی بیروهۆشی وڵات پاکژیی و هۆشیار پاکژیی گەشەدەکات . لەنەخۆشخانەی منداڵانەوە منداڵ بیرلەدەسەڵات دەکاتەوە ، لەوێوە خۆشەویستی و قین بنیاد دەنێت . لەو لایەنەوە دایکی منداڵ زمانی لەبەرامبەر ویژدانی دێتە قسەو فێری منداڵەکەی دەکات چۆن نیشتمان و دەسەڵاتی نیشتمانی خۆش بوێ
نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هیج بنەمایەکی تەندروستی نییە ، لەوڵاتێکی مافیای تەندروستی دەچێت ، لەوێ ئەوەی لایەنی تەندروستیی هەیە بونی نییە . لەوێ دکتۆرەکان تەزبیحیان بەدەستەوەیە ، چونکە نێرڤوسن و باوەڕیان بەکار نییە . لەوێ دڵسۆزی بەرامبەر بەکار گوێ پێنەدانە بەنەخۆش و خزمەتگوزاریی؛ ژنێک بۆ گێڕامەوە ئەگەر بچیت بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ، وەکو وایە بچیت بۆ تەویلەی ئاژەڵان ، هەست بەخۆت دەکەیت لێرە مرۆڤ چارەسەر ناکرێت ، هیوا بڕاو دەبیت بەرامبەر بە چاکبونەوەی منداڵەکەت ، بۆیە بەهێنانی منداڵەکەت پەشیمانی دەردەبڕیت ، زوخاو بەرامبەر بەدەسەڵات و وەزارەتی تەندروستی دەردەبڕیت . هیوات بەم نیشتمانە نامێنێت ، لەخۆتەوە ڕقت لەخۆت دەبێت . منداڵەکەم نەخۆش کەوت کەبردم بۆ ئەوێ پەشیمان بومەوە ، هێندە پیس و پەڵۆخە بێز لەچواردەورو خۆت دەکەیتەوە ، تادکتۆر دێت نەخۆشەکە نیوە مردو دەبێت ، دەرمان و کادیلاک دانسقەیە ، دەبێت واسیتە بکەیت و بپاڕیتەوە تادەرمانت پێ بدەن ، یان دەبێت گیرفانی ڕەبۆتەکانی نەخوشخانە پڕبکەیت تا هەنگاوێک بهاژووون / ئەمە ژنێک بەسەردان گەڕابووەو بۆ کوردستان لە ژورێکی پاڵتاک بۆخەڵکی باس دەکرد .. سستەرو کارمەندەکان گوێز دەژمێرن و خزمەت ناکەن ؛ بەناچاری منداڵەکەم هەڵگرتو بردمە ماڵەوە ؛ پەنام بۆ دکتۆری دەرەوە برد بەناچاری ، هەموشتێک لەم وڵاتە لەشوێن خۆی نییە ، لەوڵاتی دیموکراسی گیرفان پڕکردن دەچێت . سیستەم واداڕێژراوەو خوارە ، لەسەرەوە بۆخوارەوە ، لەخوارەوە سەدان پێج دەتروکێنێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە