کاک قادر عه‌زیز به‌م زووانه ده‌گاته لام
Sunday, 26/04/2009, 12:00
ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆ به‌رده‌وامی بوونیان له‌ده‌سه‌ڵات ،سێ پیلان جێبه‌جێ ده‌که‌ن .
یه‌که‌م / وردکردنه‌وه‌ی حیزب و ڕێکخراو سیاسیه‌کان .
دووهه‌م/ تیرۆرکردنی که‌سایه‌تییه ناودراو چالاکه‌کان .
سێهه‌م / نان بڕین و ته‌سکردنه‌وه‌ی بواری کارکردنی ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا ناکۆکن.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی ئه‌م چالاکییه حیزبیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌پاش کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی " سه‌دام "مه‌وه به حیزبی دیموکراتی کوردستانی / ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی پێ کرد و پاشان کۆمه‌ڵه‌یان دوو قاشکرد و دووا هه‌نگاوی ئه‌م پیلانه حزیبیه‌شیان ، زه‌حمه‌تکێشانیان له‌بناخه‌وه هه‌ڵوه‌شاند . سه‌ره‌تای ده‌ست تێوه‌ردانیان به ململانێی ده‌ستکردو دواتر به‌ده‌ستنیشانکردنی سه‌ئاتی سفر ، به‌رنامه‌که ده‌که‌وێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه ، لایه‌ک که‌نار ده‌کرێت و لایه‌ک پاڵپشتی لێ ده‌کرێت. حیزبی دیموکراتی کوردستانی به‌ناو ئێرانی باڵی مسته‌فای هیجری ، پارتی پاڵپشتێکی سیاسی و دارایی و لۆجیستیکی به‌رده‌وامێتی و لاکه‌ی تریش که که‌نارگیراوه هه‌ر ئاوڕی لێ نادرێته‌وه . کۆمه‌ڵه‌ی باڵی عه‌بدوڵای موهته‌دی یه‌کێتی پاڵپشتێکی گرنگ و ژیانییه‌تی و کۆمه‌ڵه‌که‌ی تر پشتگوێ خراوه . ئه‌مجاره قاشکردنی زه‌حمه‌تکێشان وه‌ک کۆمه‌ڵه‌و دیموکرات نه‌بوو ، به‌ڵکوو به‌هه‌ردوو حیزبه‌که تێکیان دا‌و هه‌ردوو حیزبه‌که ده‌ستخۆشیان له‌باڵی جیابووه‌وه کرد . دیاره قاشکردنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر کێشینی ململانییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی چه‌که‌ره‌ی کرد ، دیموکرات بۆ پارتی و کۆمه‌ڵه بۆ یه‌کێتی . قاشکردنی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان به‌پێچه‌وانه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه ڕه‌وشێکی ناله‌بار و به‌رنامه‌یه‌کی ترسناکی بۆ شه‌قامه‌که گواسته‌وه ، کارتی سوره بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته‌دا مه‌له‌ده‌که‌ن ، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی پیلانێک بکه‌ن که له‌سه‌رچاوه‌وه وشک بکرێن و هه‌ر سێ خاڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بکرێت ، سه‌ره‌تا له قاشکردنه‌وه ده‌روازه‌کان به‌ڕوویدا ده‌کرێته‌وه ، پاشان به برسی بوون ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ری داده‌خرێت ، ئینجا کۆتایی به‌ژیانی دێت ، له ڕووداێکی نادیاردا ، هه‌رخۆشیان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن .
قادر عه‌زیز وه‌ک هه‌ڵوێست له کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ، که له سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه‌وه بیستومه ، یه‌کێک بووه له چوار که‌سایه‌تییه‌که‌ی نێو چوار حیزبه‌که ، هه‌ر ئه‌ویش هانی چوار حیزبه‌که‌ی داوه ، هه‌ر ئه‌ویش که‌سی سور بووی خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چوار حیزبه‌که بووه ، هه‌ر ئه‌ویش بێ سڵمینه‌وه په‌شیمان نه‌بۆته‌وه له داخوازی چوار حیزبه‌که ، هه‌ر سێ حیزبه‌که‌ش سووربوون و ناوه‌ڕۆکی پرۆگرامه‌که‌ی کاک قادر عه‌زیزیان به سه‌رانی دوو پارته گه‌یاندووه . بۆیه داویان بۆ نایه‌وه‌و که‌وته نێو ته‌پکه‌که .
کاک " قادر عه‌زیز " ژیانی له‌نێوان مان و نه‌ماندایه ، هاکه په‌نای برد بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و ئه‌وانیش به وڵاتی سویسرایان سپارد ، وه له نزیک ماڵه‌که‌ی مندا، خانویه‌کیان له ئه‌په‌رتمانێکدا بۆ گرت ..
کونجـــــــــــــــــــرینی
25 . ئا‌پریل . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست