کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی تا ئه‌م کاته‌ دژی لیستی گۆڕان نییه‌

Sunday, 19/07/2009, 12:00


بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ ساڵی 1961 ده‌سه‌ڵاتی پارتیی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کوردیان بۆ خۆیان قۆرخ کرد، بۆ پته‌وکردنی پێگه‌ی خۆیان، وایان پیشان ئه‌دا که‌ ڕێز له‌ ڕای جیاواز و بۆچونه‌کانی تر‌ ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌ بوو، که‌ مه‌ترسییان بۆیان نه‌بوو، یان زیانیان به‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌سایه‌تی ئه‌وان نه‌ده‌گه‌یاند، تا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌که‌یان که‌م بکاته‌وه‌ .
ساڵی 1964 سه‌ره‌تای ناکۆکییه‌کانی نێوان جه‌لالی و مه‌لایی که‌وته‌ قۆناغێکی نوێوه‌، ململانییه‌کان تا به‌ئاراسته‌یه‌کی تردا ڕۆیشت و گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و ڕه‌خنه‌گرتن له‌ شێوه‌ی ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک بارزانی باوک، مه‌زن و گه‌وره‌ کرا، به‌ته‌واوی ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌رۆک بارزانی بووه‌ هێڵی سوور، پایه‌و پێگه‌ی ئه‌ویان  له‌ سه‌رو ‌ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌وه‌ ‌نرخاند، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی، که‌ توندو تیژییه‌کانی نێوان مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رۆکایه‌تی به‌ئاقاری خه‌ترد بڕوات و ململانێکان تا ده‌هاتن زیادیان ده‌کرد..
له‌ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێدا به‌ بڕوای زۆرکه‌س ، ئه‌گه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی له‌ لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا، بۆشاییه‌کیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بهێشتایه‌ته‌وه‌،ئه‌وا ململانییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی نه‌ک سه‌ره‌تاگیر نه‌ده‌بوو ، به‌ڵکو قیاده‌ی موقه‌ته‌تیش بوونی نه‌ده‌بوو ؛ جه‌وله‌یه‌کی تری شه‌ری برا کوژی دروست نه‌ده‌بۆوه‌ و وه‌ درێژه‌ی نه‌ده‌کێشا تاکۆتایی سه‌ده‌ی بیست.
ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئه‌مڕۆ که‌ کوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت بۆته‌ کارێکی حه‌تمی و به‌سه‌ر حیزب و ڕێکخراو، ته‌نانه‌ت بازی داوه‌ و بۆته‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌ربڵاو، کاک نه‌وشیروان ژیرانه‌ هه‌ڵیتۆقاندووه ‌و پێشڕه‌وایه‌تییه‌که‌شی گرتۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991ـه‌ که‌ هه‌مان ئه‌ندازیار داهێنه‌رو پێشره‌وایه‌تی ، به‌ڵام جیاوازییه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌داو شێوه‌ی هه‌ڵچونه‌که‌ و شێوه‌ی سیسته‌متی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ا بوونی هه‌یه‌ .
لیستی گۆڕان به‌تایبه‌تی خودی نه‌وشیروان موسته‌فا ژیرانه‌ ڕه‌فتاری سیاسیانه‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا ده‌کات. پارتی دیموکراتی کوردستان که ‌ئێستا هاوپه‌یمانێکی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌کێتییه‌ و به‌یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر ڕکه‌به‌ره‌که‌یان که‌ لیستی گۆڕانه‌ ڕاوه‌ستاون.
پارتی و بارزانی دوو ناوی دانه‌بڕاوی چل ساڵه‌ی نێو خه‌باتیی بزوتنه‌وه‌ی کورده‌ . ئه‌م دوو ناوه‌ یه‌کێکیان هه‌میشه‌ وه‌ک فاکته‌رێکی پاراستنی لاکه‌ی تر له‌ سه‌نگه‌ردایه‌  شه‌ڕی ناوخۆ و به‌سه‌رهاته‌کانی نێو زیندانه‌کانی پارتی و ڕاگه‌یانده‌کان و وتاره‌کانی ئه‌ندامه‌ باڵاکانی پارتی ' شایه‌تی ئه‌و بۆچوونه‌ن، که‌ پارتی پارێزه‌ی مانی بارزانییه‌، نه‌ک بارزانی پارێزه‌ری بوونی پارتییه‌. له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ لیستی گۆران و خودی کاک نه‌وشیروان ژیرانه‌ خۆیان نه‌خسته‌ نێو حه‌وزی ئه‌و ململانییه‌وه‌ که‌ سه‌رتاپا بگۆڕن؛ واتا ڕیشه‌ی بوونی بارزانی له‌ده‌سه‌ڵات ڕابماڵن، که ‌ئه‌مه‌ کارێکی ژیرانه‌یه‌، به‌ڵکوو له‌سه‌ره‌تادا قاچ و ده‌ست کورت ده‌که‌نه‌وه‌ ، واته‌ پارتی و هاوسه‌ره‌ نوێیه‌که‌ی‌ که‌ یه‌کێتییه‌، لاواز و که‌م ئه‌ندام ده‌که‌ن خواش گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌وی تر.
بۆیه‌ تا ناو و بوونی بنه‌ماڵه‌ هه‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، پارتی ماشێنی به‌ره‌نگاریی و فاکته‌ری ته‌نگه‌شه‌کان نابێت، لیستی گۆڕانیش به‌رده‌وام ده‌بێت له ‌بگه‌ڕی گۆڕاندا و به‌ناوه‌رۆکی سیسته‌مدا ڕۆ ده‌چێت .

کونجـــــــــــــــــــــــرینی
18 . یولی . 2009

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە