کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی دارشەقی ڕاگرتنی پارتییەو بزاڤی گۆڕان پوازی سیەتەمە

Thursday, 11/03/2010, 12:00


بزوتنەوەی گۆڕان هێزێکی جەماوەری بەرفراوانە ، نەک حیزب . سەرکەوتن و جیاوازی بەدەست هێنانی دەنگەکانی ئەمجارە لەچاو پێشودا ، هی قەوارەیەکی حیزبە نەک هێزیكی وەک بزاڤی گۆڕان ، سەرکەوتنەکە لە ئاست پڕوپاگەندەی گۆڕانندا یەکی نەگرتەوە . دەیگۆڕین ، وتارو دروشمێکی ماوەکورت و یەکلایی کەرەوەیە . دروشمی گۆڕین لای کورد نوێیەو لای وڵاتانی جیهان چەند جارێک دوبارە بۆتەوە . ئەم دروشمە لەهەڵبژاردنێک یان زیاتر خۆی یەکلایی دەکاتەوە .

بزوتنەوەی گۆڕان لە دوای٢٥ . ٧ . ٢٠٠٩ بەئەرکی تەواوی خۆی هەڵنەسا . لەئەرکەکانماندا هەمومان کەمتەرخەم بووین . نەمان توانی لەو قەوارە سەرەتاییەی خۆمان تیا بنیادنا ، پێ بنێینە قەوارەیەکی نوێوە . هاوتەریب نەبوین ، لەگەڵ ئاوازەی خەڵک و سیاسەتی گونجاودا . هەرچەندە ماوەکە کورت و بزوتنەوەکە نوێ بو ، بەڵام هەنگاوەکانمان لەئاستی خێرایی هەڵبژاردنەکەدا نەبوو . بۆ کەسێکی شارستانی و گوندییەکی خێڵەکی ، بەرنامەو ئامانجی گشتگیرو هاوبەش دەخوازێت . پرۆسەی دیموکراسی و کاری نیشتمانی و ئیداریی خەڵک ، لەئاوێتەیەکی یەک جەمسەریدا بەڕێوەدەچێت ، ناتوانرێت لەنێوان کەسێکی سلێمانی و گوندییەکی دورە دەستەدا دو بەرنامە بەرجەستە بکرێت ، یان بە ئەقڵی شار ڕەفتار لەگەڵ گوندا بکرێت ، دەکرێت بەرنامەیەکی گونجاو زۆربەی کۆمەڵگا کۆبکاتەوەو ڕووەو ئامانجێکیان ببات . کاریگەری جۆرو ناوەڕۆکی بەرنامەکە هۆکارە بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر زۆرینە ببێت و ڕێژەو سەنگی هێز بگۆڕێت .
تائێستا سەرکردایەتی بزوتنەوەکە ، کلتوری هێمن لە کارکردندا بەرجەستە دەکات ، ئەم کلتورە بۆ هەمو سەردەمەکان گونجاو نییە و لەئاست پاشقلی هێزە سیاسیەکان و موڕاڵی ئەمڕۆی کوردا هاوتا نییە . چۆن لەشەڕدا جۆری چەکەکان شێوەی جەنگەکە دەگۆڕن ، ئاوهاش وتار و کەسایەتی و جۆری ڕەفتارو پرۆگرامەکان ، ململانییە سیاسیەکان دەگۆڕێت . لەشەڕدا دەستکەرەوەو خۆئامادەکراو و بەئەزمون زۆرینەی شەڕەکانی بردۆتەوە . ململانێی سیاسی هاوشێوەی شەڕە ، بەڵام بەجۆرێکی تر .
بزوتنەوەی گۆڕان کار لەسەر دوو چەمکی وەک " وتار و هیوا " بەخشین دەکات ، نەیتوانیوە لەو قەوارە بەرەو پێش بڕوات . لەماڵی کوردا ، تێمای سیاسی بەتای کۆمەڵگایەکی پێشکەوتو ، بۆسەردەمێک جێگای خۆی دەکاتەوە . بەڵام داهاتو بنیاد نانێت .
تائێستا ئەم هێزە ماتڕیاڵی ئایدۆلۆژی و چەمکی ڕێکخستنی نەبردۆتە نێو جیهانە فرە خێڵ و ڕۆشەنبیرو نەخوێنەوارەکەوە ، دور کەوتۆتەوە لەبەڕماڵی گشتگیر لە بۆچونە ڕەنگییەکان . لەبەرامبەر هێزی فێڵاوی و دڵڕەق وبەئەزموندا بڵانسی وەرنەگرتووە ، هەگبەکەی لەئاست هەگبەکانی ئەواندا لاسنگە . بتەوێت لە جیهانی سیاسی هاوشێوەی ئەمڕۆی کوردستان کار بکەیت ، لانی کەم زمانی زبر دەرمانی دەردەکانە .

پارتی و یەکێتی و گۆڕان و چەمکی دەسەڵات

هەرلەسەرەتای هەشتاکانەوە دو فاکتەر ، هۆکاری هێشتنەوەو بەردەوامی پێشمەرگایەتی و کاری سیاسی بەڕێز نەوشیروان بو .
یەکەم / لەتکردنی یەکێتی ، ڕێگای بە ڕەهایی کردنی پارتی دەدا لەدەسەڵاتدا .
دووەم / نەبونی ژێرخانێکی ئامادەکراوی جەماوەری و ململانییەکانی ناو ڕێکخراوی کۆمەڵە ، بەری بۆ خەونەکانی کاک نەوشیروان پێ نەبو .

لەدوای ڕاپەڕین هاوکێشەکان گۆڕان . ئەوەی لەشاخ بڕیاری لە چارەنوسی سیاسی دەدا لەشار ڕوی لە هاوپێچی کرد . پارتی وەک هێزێکی ناوەڕۆک تۆتیال ، لەگرمەی کاری سیاسی و هێمنی ڕەوشدا ، قەوارەکەی دەپوکێتەوەو برسکی لێ دەبڕێت ، سەدام ئەگەر پەلاماری ئێران و کوەیتی نەدایە ، تەمەنی حوکمی بەوشێوەیەی کەدەیخواست لە ڕەوشێکی هێمنیدا بواری بۆ نەدەڕەخسا. ئەمە نسیبی کۆلکە دیکتاتۆر و وانەی قوتابخانەی تۆتالیتارە . یەکێتی لەدوای ڕاپەڕینەوە هۆکاری ماوەدانە بە پارتی ، بۆهەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ . لەدوای ڕاپەڕین چارەنوسی پارتی بە درێژەی شەڕو بەسنوری دەسەڵات و بەتەسفییەی ناوچەییەوە مایەوەو شەڕ بووە شادەماری بونی . دانەرو جوڵەی پارتی بە ئێستاشەوە تاڵەبانییە . ئەوەی گۆڕان کاری لەسەر دەکات ، کردنەوەی گرێکوێرەکانی سیاسەتی تەمومژاوی ئەمڕۆی کوردستانە .

وتاری نەتەوایەتی و گەشەی " گۆڕان "
دەکرا بزاڤی گۆڕان ئەم جارەیان وتارەکانی بگۆڕیایە ، گۆڕانکاری لە وتاردا ، دەکرێت بەشێک بێت لەبەرنامەی نوێ و گوێگرتنێکی نوێ . جەماوەر بە زۆر وتنەوەی یەک گۆرانی و یەک مۆسیقا بێزار دەبێت ، بۆ ئەم هەڵبژاردنە بزاڤی گۆڕان تەنها هۆنراوەی وتارەکانی پێشوی جێگۆڕکێی پێکردوەو جیاوزییەکی ئەوتۆی پێ نەداوە . دەکرا بۆ ئەمجارە ، وتارەکە لەئاست گەورەیی و بەردەوامی پێشڕەوییەکەیدا یەکی بگرتایەتەوە . دەکرا پرۆژەیەکی گەورەو زەقی نەتەوایەتی و نیشتمانی پێ بوایە ، کە پەیامی گۆڕینی هاوکێشە سیاسیەکەی بەیان بکردایە ، وەک پەیامێک و هاوپێچییەک بۆ کارە نایاسایی و نا دیموکراسییەکانی سەرانی کورد ، لەبەرامبەر هەڵبژاردنەکانی ڕابرد ، بۆ بەرپرسیارەتی بونی خەڵک لەئاست کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان و چارەنوسی هەرێم (وتاری لەرزین) ی ئاراستەی ڕایی جیهان و کوردو عێراق بکرایە ، بەڵێنی پێبدانایە : گەر براوە بین ، هاوکێشە سیاسییەکان لەعێراق و کوردستان ' دەگۆڕین و بۆ چارەسەری نەتەوەکانی ناو کوردستان ، ئەوروپاو ئەمەریکا بانگێشتی نێو کایە چارەسەرییە بنەڕەتییەکان دەکەین .

گۆڕان و هەوێنی سیاسی

نەریت و خو ، خۆتەکەی ڕێگری مێژوی پێشکەوتن و ئاسۆی ڕونی ئەم گەلەی ئێمە بووە . کلتوری جاشایەتی و مل دان ، مێژویەکی کون و قوڵی لەسەر بەرماڵی کور داکوتی وە ، هەستکردن بە خۆکەم زانین لەئاست دەسەڵاتە دەرەکییەکان(گوڵی خۆماڵی لەجێگای درک و ، درکی خۆماڵی کردن بەگوڵە) ئەم نەریتە دەرەکییە کەڕوی لەماڵی کورد کردووە ، خراپ بەسەر کوردا شکاوەتەوە . ئەوەی شەرفخانی خوێندبێتەوە گۆمان لە کۆیلەیەتی خۆی و کۆمەڵگاکەی دەکات . هیج وەختێک خۆی بەئازاد نابینێت . خۆخۆری ، بەشێکە لەکلتوری ئەم کۆمەڵگایە ، داگیرکەران و ناحەزانی کورد سودیان لەم چەمکە وەرگرتوەو لەتیخی ئەم شەبەحەوە ڕەفتار لەگەڵ کوردا دەکەن . کورد لەم خەوە تائێستا هەڵنەساوە . ئەوەتا شەرم لە داخوازی ماف ' کردویەتیە نەریت . کەرکوک و ناوچەکانی تر مافی کوردەو داخوازییەکەی تەمومژاوییە ، کارکردن لەسەر ماف ، بێ پێچوپەنایە ، ئێمە لەسەر ئەوناوچانە سەدان هەزار شەهیدمان داوەو سازشکردن لەسەری ' خیانەت و سەمای سەرکۆشی داگیرکەرە . بزاڤی گۆڕان لەگۆڕینی چەمکەکانەوە ئاوا بو ، دەخوازێت سەرەتاو کۆتایی نەریتە سڕکراوەکانی ماڵی کورد لەتاریکی مێشکی کوردا بسڕێتەوەو پەنجەرەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ' واڵا بکات .

تاکی کورد دە ڕاپەڕە ، ڕوو لەپەنجەرەی کراوە بکەو واز لەنەریتی خۆکوشتن بهێنە .

کونجــــــرینی
١١ . ماێرس . ٢٠١٠
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە