کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و پیلانە نوێیەکە

Thursday, 04/11/2010, 12:00


بەعس بەرنامەیەکی کۆپی کراوی گروپ و دەسەڵاتە تۆتیالەکانی پێش خۆی و سەردەمی خۆیەتی . بەعس هەڵجێنراوی کۆمەڵێک بیری شۆڤینی بەموتربەی عەرەبییە . عەقلی بەعس شتێکی نوێ نەبو ، بەڵکو دوبارەبونەوەیە لەمەیدانێکی نوێدا . ڕاپێچکردنی عەقڵی بەعس بۆ عێراقی دروستکراوی دەستی ئینگلیز ، تەسپیت کردنی بیری کۆنیاڵی ئینگلیزە لەچوارچێوەی وڵاتێک لەسەرەتای سەدەی بیستەوە ناوی نەبوو . گەشەکردنی بیری خۆشەویستی و وەلا بۆعێراق ، بەعس داهێنەرێتی ، لەپێش بەعسدا دەمارگیری عێراق بە هەوییەی عروبە سادەو تەنک بوو .

بەعس ، عێراقی بونی بەستەوە بەکۆمەڵێک ستارتیژی نەتەوەییەوە . دروشمەکانی بەعس لەخەون و ستارتیجی نەتەوەیی یەکگرتووەوە ، بەچاوگەی عێراقی بەناو سەرکردەو مەرکەزی بەهێز .

پارتی هێزێکی سیاسی کۆپیکراوی بەعسە لەکوردستان و ناوچەکە ،دەکرێت بوترێت هەندێک هەنگاوی پارتی لەپێش بەعسەوە بێت. بەعس لە چاوگەکانی : موخابەرت ، ئیستیخبارات ، ئەمن ، هێزی سەربازی ، هێزی کرێگرتە بەند بو .. پارتی لە سەرچاوگەکانی : تیرۆر ، پاراستن ، هێزی چەکداری . حەلقەبەستراوەکانی دەرەکی .. لەپێش ئەوەی بەعس موخابەرات و ئیستخباراتی هەبێت ، پارتی دەزگای پاراستنی لەگەڕدا بوو..

پارتی ئەو هێزەیە وەک لەدەمی سەرۆکەکەیەوە دەڵێت : ئێمە بەخوێن هاتوین و بەهەمان نرخ دەستبەرداری دەبین . خوێن دان ، یان ڕشتنی خوێن ؟. لەناو خودی پارتیداخوێن مانایەکی تر دەبەخشێت ، دەکرێت لەتەک پارتیدا خوێن ڕژابێت . لەوەتەی پارتی پارتییە ، ڕشتنی خوێنی لاوان وەک چەکێک بەکاردەهێنێت بۆ ئامانجی دەسەڵات ، ئەوەی ڕژاوە بۆئەوەی بنەماڵەی بارزانی لەدەسەڵاتدا بن.. ڕژاوە نەک دراوە ، دەکرێت چ نرخێکی تر بەتای دەستەبەرداری دەسەڵاتی ئەوان بێت .. دەسەڵاتێک بۆئەوەی پێشرەوایەتی گەلێک بکات لەپێناو ئازادیدا ، دەکرێت نرخی ئەو دەسەڵاتە هەر ئازادی بێت . نەک خوێن . ئازادی لەپێناو خوێندا جودایە لەوەی خوێن لە پێناو ئازادیدا ، ئەوە دەسەڵاتە تۆتیالیتارەکانە باکیان نییە لە خوێن لەبەرامبەر نەدانی ئازادی . دیموکراسییەت بەرهەمی ئازادییە ، پێگەی نێو دەسەڵاتی دیموکراسییەت ، خەڵاتی گەلە لەبەرامبەر داخوازییەکانی ئەوان ، ئەم جیهانە دروشم و بەڵێن و هیواکان لە کەڵچەری گرێبەستە ڕاستگۆییەکانەوە بنیاد دەنێت.

کەواتە بارزانی ڕاست دەکات ، پێگەی ئەو نرخی خوێنە لەبەرامبەر ئازادیدا . ئەوەی دەکوژرێت ، ئەوەی دەگیرێت ، ئەوەی ناخوێنرێتەوە ، کەسانێکن لەچێوەی دەسەڵاتی کوردیدا ئازادیخوازن ، بۆئەوەی بگەن بەئامانج ، پێویستە نرخی ئازادییەکە بدەن ..

هێزە لێچووەکان هاوڕەفتارن . بەعس کەسوکاری پێشمەرگەی ئازار دەدا ، پارتی و یەکێتی شوێن پێیان هەڵگرت . ستراتیجی سیاسی بەعس پەرتکەوزاڵبەو دەستبەسەراگرتنی قوتی گشتی بو ، هەمان سیاسەت ڕوانگەی پارتی ویەکێتییە .. بەعس تۆوی دوبەرەکی دینی و هۆزو شارو ناوچەی داهێنا ، مێژوی ١٩ ساڵەی دەسەڵاتی کوردی ، مێژویەکی ڕەشە لەو بارەوە .

لەدوای ڕوخانی سەدامەوە ، هیوایەک لەبەردەم خەڵکدا دروست بو . کورد چاوەڕێی باڵادەستی پڕۆژەکانی ئەمەریکا بوو . بەرژەوەندییەکان هیواکانی پێچەوانەکرد . دەسەڵاتی کوردی لەژێر کەپری دیموکراسی و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ، درێژەیان بەهەمان سیاسەتی پێشویان دا. بەعس لەهەوڵدا بو ، نێوانی سلێمانی و هەولێر و بادینان تێک بدات ، بۆئەوەی سیاسەتی زاڵبە بگەیەنێتە ئامانج ، دەسەڵاتی کوردی ئەم پرۆژەیان گەشە پێدا .. ڕۆژ نییە نوکتەیەک لەنێوان سلێمانی و هەولێردا نەهۆنرێتەوە . کێشەی نێوان بادینی و سۆرانی بەرهەمی بەعسە ، وا نەوژەن ترو گەشەتر دەبێت لەسەردەمی دەسەڵاتی کوردیدا.

پرۆژەی پارتی لەئەوروپا
لەدوای ڕوخاندنی دەسەڵاتی سەدام ، هەڵبژاردن بووە چەمکی یەکلایکردنەوەی دەسەڵات و زاڵ بون . دەسەڵاتی کوردی هێشتا لەسێبەری ناکۆکی دوبەرەکیدان ، ملدان بۆ واژوی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی ، پەیوەستە بە بەردەوامی دەسەڵاتەوە نەک بە بەرژەوەندنی ئاسایشی نیشتمانییەوە . لە ٧/٣/٢٠١٠ دا ڕەورەوەی خواستی یەکێتی و پارتی گۆڕا ، بیرکردنەوە لە داهاتو پارتی و یەکێتی لاسارتر کرد . پارتی هەنگاوی توندوتیژی و تیرۆرو چاولێبزکردنەوەی تەشەنەپێکرد ، شەهید سەردەشت ، سمبولی نیشتمانی و پەردەهەڵبڕی شتە شاراوەو بەرچاولێڵەکانی کۆمەڵگا بو . سەردەشت و هاتنە مەیدانی بزوتنەوەی گۆڕان هۆکاری تێگەیشتن و هەژاندنی تاکی کورد بون . لە هەڵبژاردنی ٧/٣/٢٠١٠ دا پارتی لەسنوری سلێمانی و کەرکوک بەتەواوی هەرەسی هێنا . لە هەولێردا بەهۆی تەزویرو کۆمەڵێک فاکتەوە ، نەتوانرا هەرەسی پارتی بینرێت ، بەڵام پارتی لەتوانا جەماوەرییەکانی خۆی تێگەیشت . بۆیە لە ٢٥ /٧ دا جگە لەتەزویر کۆمەڵێک هەنگاوی تری نا .

پارتی لەدوای ٢٥ /٧ /٢٠١٠ بەدواوە کۆنترۆڵی زیاتری بادینانی کرد ، لەئەوروپا بەهۆی کۆمەڵێک شانەی نوێی پاراستنەوە ، کوردەکانی ناوچەی بادینانی خستۆتە ژێر چاودێری توندەوە ، هەر کوردێکی بادینی لەگەڵ کوردێکی سۆرانیدا پەیوەندی ببەستێت لێپێچینەوەی توندنی لەگەڵ دەکەن ، جگە لەمەش تۆوی دوبەرەکی نێوان سۆرانی و بادینی بەتەواوی چاندووەو ئێستا لەهەوڵی ئەوەدایە سەرنجی زۆرینەی کرمانجەکان بەچاوی خراپەوە بڕواننە براکانیان لەناوچەی سۆران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە