لیستی گۆڕان، قۆناخی دووی شۆڕشی نوێیه
Saturday, 25/07/2009, 12:00
ساڵی 1975 به بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆی سه‌رۆک بارزانی باوک ، شۆڕشی 14 ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان کۆتایی پێ هات و سه‌روه‌ری و هۆکانی که‌موکورتی و هۆکاری نێگه‌تیڤی به‌کۆتایی هاتنی ئه‌و شۆڕشه ، وه‌ک نوسراوێک بۆ سه‌ر په‌ڕه‌ی مێژوو گواسترانه‌وه .
ئیتر ئه‌م شۆڕشه وه‌ک خانویه‌کی دارماو بووه که‌لاوه‌یه‌ک ، تهنهاپاشماوهی ئه‌و که‌لاوه‌یه، له بهردوخۆل و خاکێکی ههرهسهێنراوی به‌زه‌حمه‌ت بۆ کارکردنی پڕ ڕه‌نج بۆ نه‌وه‌یه‌کی نوێخوازو سه‌رده‌میانه به‌جێ ما، ئه‌وانیش له‌خاڵی سفره‌و خۆیان ئاماده‌کرد و خۆبه‌خشانه له‌به‌رامبه‌ر هیچ داخوازییه‌ک وه‌ک ئه‌رکێکی نیشتمانی جڵه‌وی شۆڕ‌شیان گرته ده‌ست.
هێزی نوێ هاته مه‌یدان و تارێکی شه‌وه‌زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌عسیان دایه بهرتروکایی بیری نوێ و ئامانجی نوێ و کاری درێژخایه‌نی نوێ، به‌پێی بنه‌مایه‌کی نهێنی و ئاوازه‌یه‌کی نوێی سه‌رده‌میانه‌و به‌بێ هیچ پشتیوانی ده‌ره‌کی و له‌بواری سه‌ربازی و دارایی و ته‌نها پشت به‌ستن به خوا‌و گه‌ل و خۆیان له‌پشت ئازاره‌کانی داڕمانه‌وه که‌وتنه کار‌و ملی ڕێگای سه‌ختی خه‌باتیان گرته‌به‌ر و بێ سڵمێنه‌وه ' مردنیان کرده دیاری بۆ ئامانجیان ، خۆیان بۆ هه‌ستانه‌وه ئاماده‌کردو ملی ڕێگای ههورازو نشێوی و پڕ چه‌رمه‌سه‌ری و به‌گیانێکی خۆلێبوردی و بێ گوێدانه به به‌خشینی جه‌سته‌و هێزو توانای تۆکمه‌و ناڕێکی به‌رامبه‌ر له هێزو توانا دارایی و چه‌ک و تفاق ' که‌وتنه سه‌نگه‌ری پاراستنی که‌رامه‌ت و درێژه‌دان به‌خه‌بات و نه‌وژه‌نکردنه‌وه‌ی شۆڕش و ئه‌و بۆچونهشیان خسته نێو گڵ که‌به‌بێ سه‌رکرده‌ی زهڕوریهت خه‌بات مه‌حاڵه.
ئه‌مانه چاوه‌ڕوانی زۆر تیر‌و خه‌نجه‌ری خۆماڵییان ده‌کرد کهلهدووایانهوه له پشتیان ڕۆ بکرێت ، ده‌یان زانی هه‌ورازه‌کانی به‌رده‌میان ته‌نها به‌عس و جبه‌خانه‌و هێزی داگیرکه‌ر نییه ، به‌ڵکو ده‌سته خۆماڵییه بهکارێهینراوهکان ' کوشنده‌ترن له گورزی به‌هێزی دووژمن ، ئه‌مانه تاخۆساخکردنهوهو بێ هیوایی له چاکسازی ڕوبه‌رووی ململانییه ناوخۆییه ماراسۆنییهکان بوونه‌وه که‌زۆر جار‌و له زۆر پێگه‌ی نهخوازدا پرۆسه‌که‌ی شه‌له‌ل ده‌کردو له‌پێگه‌ی خۆی وه‌ده‌ری ده‌ناو ئامانجه‌که‌شی ده‌گۆڕی و سه‌ری لێ ده‌شێواند ، به‌ڵام خۆراگری و پشووه درێژه‌کانی ئه‌مان ڕۆژگار هه‌ر شهوهزهندی به‌دیاری بۆ نه‌هێنان به‌ڵکو تروسکاییه‌کان به‌شێک بوون له داینه‌مۆی به‌رده‌وامی کارکردنیان.
ڕاپه‌ڕین به‌ری ڕه‌نجی ئه‌مانه بوون و زه‌مه‌نی داسه‌پاوی ژێر ناوی ئه‌زمون و بابهتهنوێخوازهکانی وه‌ک دیموکراسی و ئوستوڵی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی گه‌ل بۆ سه‌رکرده‌ی زهروروریهت و پیلانه ده‌ره‌کی و ئه‌قڵه بلۆککراوه‌کانی پشتی راپه‌ڕین' سوکانی ئاژوواندنی ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌تماخه‌ی تاریکی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مانیان لێ سه‌ندنه‌وه ، ئیتر هه‌وڵی درێژخایه‌ن و دروشمی بێ ماندوبوون بۆ بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی تێگه‌یشت و هۆشیار و به‌هه‌ست به‌رامبه‌ر هه‌ر گه‌مه‌یه‌کی تر و کۆتایی هێنان به ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی 18 ساڵه له که‌شتی چاره‌نوسی به‌ناو لیستی گۆڕان دا سه‌ر ده‌رایی نه‌ته‌وه‌ییمان که‌وت .
لیستی گۆڕان ئه‌و شه‌به‌حه خه‌یاڵییه نییه کهلهخۆرڕا بێ ماندوو بوون و بێ هیچ سه‌رکه‌وتن و دابه‌زینی ههورازو به‌خشینێکی جه‌سته‌یی و بێ هیچ نوتقێکی داهێنان و ڕێ ڕۆشهنکهرهو به‌کوردی و کرمانجی لهخۆرڕا خۆی زاڵکردبێت به سه‌ر ئه‌مری واقعدا ، به‌ڵکوو ڕه‌نجی 18 ساڵه‌ی ئه‌وانه‌ن که زۆربه‌باشی له‌نزیکه‌وه به‌ئاگا له ڕه‌فتارو به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی دوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بلۆککراو و بهقهتماخهی ئاوازه‌ی میرنشینکراوی کوردستان و خوازیاری گه‌لێکی ده‌ست و قاچ به‌ستراوی ژێر فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان و خۆشیان نه‌وه به‌نه‌وه هه‌ر له‌سه‌رو خه‌ڵک و یاسا‌و ده‌می سپی تاسه‌ری ئه‌م گه‌له بن . به‌رهه‌می قه‌ڵه‌مه بهبڕشتهکانی نێوسایت و پانتایی سه‌ر ڕۆژنامه‌کان و هه‌ستانه‌وه‌ی هه‌سته نوستووه‌کانی گه‌ل و خۆخستهنه سه‌نگه‌ری سیاسییه بیرتیژهکانی نێو تروسکایی بوونی کورده ، واته هه‌ستانه‌وه‌و ڕابوونێکی نوێ و درێژه‌دانی چه‌مکی دووه‌می دووای هه‌ستانه‌وه‌ی نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلوله . به‌رده‌وامی لهخۆبڕاوی ، بهههستکراوی، ماندوکێشی ، بێ چاوه‌روانی چی ده‌بێت له‌به‌خشین و چه‌ند درێژه‌ده‌کێشێت ، ئه‌مه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه کهلهبهرچاوان و له‌سه‌ر توێژی خهلایهکانی میشکی کۆمه‌ڵێک جه‌سته‌ی کورد ئایندهی به‌ڕوونی ده‌بینن ، ئه‌مانه هه‌ستانه‌وه‌ی ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی دووای ئاشبه‌تاڵی چوارده ساڵه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولیان به‌بیری تیژیان ڕوناک کرده‌وه ، وا هاتیشنه مه‌یدان و مێژووی ڕه‌شی 18 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ماڵی کوردیشیان به چۆکدا داداو هێنده‌شی نه‌ماوه یاسا‌و ده‌وڵه‌تی قانون و پیلانی ئاینده‌ش بۆ کورد بنیاد بنێن.
کونجــــــــــــــــــــــرینی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست