کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامی شۆڕش و فیدڕالی بۆ کلد و ئاشوری

Friday, 19/11/2010, 12:00


تاڵەبانی ڕازییە کە پارێزگایەکی ئاشوری هەبێت .. سەیری ئەو لینکەی خوارەوە بکە ..
سامی شۆڕش
سامی شۆڕش کەسایەتییەکی ناسراوی دەرکەوتەی سەرەتای هەشتاکانی شاری هەولێرو شۆڕشی نوێیە ، قەڵەم بەدەستێکی سەردەمی شاخە .
دەنگێک بو لەنێو میدیای کورد و عێراقدا ، ماتڕیالێک بو دەکرا گەل بەکاری بهێنایە ، کەچی حیزب قوتی دا . تا لەناو یەکێتیدا بو ، زمانحاڵی یەکێتی بو ، کەچووە ڕادوێی ئۆپۆزسوێن ، بووە زمانحاڵی عێراق و پاشان زمانحاڵی پارتی ..
سامی شۆڕش لە هەڵبژاردنەکانی 25 / 7/ 2010 دا سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنا، ئەمجارەشیان مۆمی سەرکەوتنەکەی ڕوناکی بە حزیب بەخشی . سەرانی بزوتنەوەی گۆڕان زۆربەیان لەنزیکەوە سامی شۆڕش دەناسن و هاوڕێی دێرینین . پەیەوەندییەکی کەسی و کۆی لەگەڵ زۆربەی سەرانی گۆڕاندا هەبو ، ئەم پەیوەندییە بۆتە هۆی گومانی پارتی لە خوالێخۆش بو ، وەک هەواڵێک لەنێو خەڵکدا دەماو دەم دەکات ، دەڵێن : دەستێک لەپشت کۆتایی هاتنی تەمەنی سامی شۆڕشەوەیە ، ئەیش لەڕێی دەرمانخواردنەوە لەلایەن پاراستنەوە ، هۆکارەکەش ڕەچاوی ئەوەدەکرێت ،کە گوایە زۆربەی ئەو دەنگانە پارتی لە هەولێردا بەمافی خۆی هێناوییەتی هی سامی شۆڕشە ، نزیک بونەوەی سامی شۆڕش لە گۆران لەهەڵبژرادنی داهاتودا کارەسات بۆ پارتی بنیات دەنێت ؛؛؛ .پێویستە کەسوکاری خوالێخۆش بوو سامی شۆڕش توێژینەوەیەک لەلاشەکەی بکەن .

خەونی کلد وئاشوری
ماوەیەکە بەچڕی ئاشورییەکان لەعێراقدا بەداخەوە کۆمەڵ کوژ دەکرێن . ڕێکخراوی قاعیدە لەبەیانێکدا ئۆباڵی ئەو ڕەشەکوژییەی خستە ئەستۆی خۆی .. ئاشوری و کورد بۆ چەند سەدەیەک پێش زاین لەململانێی باڵادەستی بەسەرناوچەی یەکتریدا بوون . سەرئەنجام ساڵی ٦١٢ ی پێش زاین مێدەکان سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوەیان بەسەر ئاشورییەکاندا بەدەستهێناو قەڵای نەینەوایان لەدەست سەندن .
ئاشوری و کلدانییەکان مێژویەکی دێرینیان لە تێکەڵایی و بازرگانی لەگەڵ کورد هەیە . ئەم دوو پێکهاتەیە جۆرێک لەتێنەگەیشتن دەڕواننە داخوازییەکانی کورد ، لای ئەوان کورد هۆکاری کەم بونەوەو پوکانەوەی ئەوانن ، ژیرانە تێناگەن کە حوکمڕانی و دەسەڵات هۆکاری پەلاماردانی گەلان و چەوسانەوە و پوکانەوەیەتی . کوردیش وەک ئەوان بۆ سەدان ساڵە ژێردەستەو لەبەرنگاری لەناوچون و پوکانەوەدایە ..
ئاشورییەکان خاوەن چەند ڕێکخرا و حیزبن ، لەناویاندا حیزبی توندڕەوی وەک (حیزبی ئاشوری و نێوان دوو ڕووبار) . ئەم دوو حیزبە هەموو هەوڵەکانیان بۆ لەکەدارکردنی کوردە . ئەمانە خەون بە وڵاتی ئاشوری گەورەوە دەبینن ، ئەمانە لەخەیاڵیاندا نەخشیەکیان کێشاوە بۆ داهاتوی وڵاتی ئاشوریی لەسەر خاکی سوریا و بەشێکی زۆری کوردستان ؛ ئەمانە گەربۆیان بکرێت کورد لەسەر خاکی خۆی دەسڕنەوە ، هەر ئەم بیرکردنەوەیانە زۆرینەیان ئەفسەر بوون لە هێزی کۆماریی سەدامدا.
ئاشورییەکان لە بەڕیتانیاو ئەڵمانیاو فەرەنساو ئەمەریکا جالییەکانیان توانیویانە خۆیان بگەیەننە پێگە باڵاکانی ئەو وڵاتانەو ئامانج و داخوازییەکانیان پێ ڕابگەیەنن .
ڕۆژی ١٠/١١/٢٠١٠ لەپەلامارێکدا بۆسەر گەڕەکنشینی ناوچەی ئەعزەمییە دەیان (فەڵە) کوژران و بریندار بون . ئەم کارە نادروستە دەنگۆیەکی زۆری لەسەر ناوەندە گرنگەکانی جیهان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دایەوە . لەدوای ئەو هێرشەوە وڵاتە زلهێزەکان بەدوای ڕێگاچارەیەکی بنەڕەتیدا کەوتون ؛ بەداخەوە لەسەر حسابی کورد . ئاشورییەکان لەناوەڕاست و باشوری عێراق دەکوژرێن ، دەبێت کورد باجەکەی بدات ..
ئەمەریکا لەهەوڵی ئەوەدایە (کەرکوک) وناوچە داگیرکراوەکانی تر ؛ لە گەڵ تەلەعفەردا ، بکاتە ناوچەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ بۆ ئاشوری و کلدانیەکانی عێراق .. لەبەرامبەر ئەم پێشنیارەدا سەرانی کورد (تاڵەبانی و بارزانی) پێشوازیان لەم پێشنیارەکردووە . لایەنی ئاشوریی دەڵێن : تورکیا ڕەزامەندی خۆی دەڕبڕیو ، وە بەبیرۆکەیەکی باشی دەزانێت و لەبەرئەوەی تورکمانەکان دووردەکەونەوە لە باڵادەستی کورد.
ئەوانەی تائەم چرکەساتە لەبەرەیکدان (ڕەخنە بەچەکوش) ئاراستەی سەرانی کورد دەکەن ، وائەنجامی هەستی زێرینی ئەوان بۆ نیشتمان نەتەوە دەرکەوت . برواننە ئەم سایتەو خۆتان بریار بدەن ، ئەوانەی تا ئێستا بەچاوی نادروستەوە دەڕواننە بەرەی ناڕازی سەرانی کورد ، پەشیمان ببنەوە . خەمی ناڕازییەکان بۆ هەراجی خاک و نیشتمانی کوردە لەلایەن دەسەڵاتەوە .

http://www.ishtartv.com/viewarticle,32495.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە