ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی وازی بێنێ یان هه‌ره‌س بێنێ !!.
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌یان ده‌که‌نه قوربانی پێگه‌که‌یان ، به‌هه‌مان چاره‌نوسی هاوتاکانی ڕابردوویان تێپه‌ڕ ده‌بن ..
به‌پێی نوسینێک که یه‌کێک به‌ناوێکی نهێنییه‌وه بۆی نا‌ردوم ده‌ڵێت : له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه به‌ڕێز تاڵه‌بانی له %40 بوجه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی به‌خشیوه به ئیداره‌که‌ی پارتی له‌به‌رامبه‌ر لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌ڕابردووی تاڵه‌بانی ،، ئه‌م تێمایه به‌بێ پرسی هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتییه ، وه پارتیش له‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ولێرو ناوچه‌کانی تری ژێر ده‌ستی خۆی سه‌رفی ده‌کات ، بۆ زیادکردنی چه‌ندایه‌تی خۆی .
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدانییه که ڕابردووی لێک ترازانی حیزب له کوردستاندا وابه‌سته بکات به ململانێی فکری و نیشتمانی ، ته‌نها ئه‌م ململانێیه نوێیه‌ی نێو یه‌کێتی لێ به‌ده‌ر . ئه‌وانه کێن و له‌پێناو چیدا له‌ڕابردوو جیا بوونه‌وه ، یان بوونه کۆچی قوربانی ده‌سته‌گه‌ری و سه‌رئه‌نجام جگه له‌بێ هیوایی و بریندارکردنی جه‌سته‌ی نیشتمان ، ناو و نیشانیشیان به‌زۆر و به‌ڕێکه‌وتنێکی سیاسیانه له‌خانه‌ی شه‌هیدی نیشتماندا هه‌ژمارکران .
1 / که مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌ساڵی 1965 دا جیا بووه‌وه ، به‌هانه‌کان ته‌نها تاک ڕه‌وی و بیری خێله‌کی بوو ، کاتێک به‌یانی 11 ئازار ده‌رچوو بارزانی باوک به‌یانی لێ بووردنی بۆ جه‌لالیه‌کان ده‌رکرد ، که‌واته تاوانبار لێی بوورا .
2 که حیزبی سۆشیالیست له‌پاش کاره‌ساتی هه‌کاری له ساڵی 1979جیابووه‌وه ، ململانێکان نزیکه‌ی دوو ده‌یه له‌مێژویه‌ک به‌خوێنی سور نه‌خشێندرا ، هێشتا کێشه‌کان به هه‌ڵواسراوی مابوو ، خوالێخۆش بوو ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ندو بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی به‌ڕیکه‌وتنێک گه‌ڕانه‌وه ،، واتا وه‌ک تاوانبار لێی بوورا .
3 ساڵی 1980 خوالێخۆش بووان نوری شاویس و سامی عه‌بدولره‌حمان به‌ته‌واوی له‌پارتی جیا بوونه‌وه‌و له‌پاشاندا " پارتی گه‌ل " یان ڕاگه‌یاند ، به‌ده‌یان کادرو ئه‌ندامی " پارتی گه‌ل " بوونه قوربانی ململانییه‌کان ، ته‌نها له ساڵی 1983 دا له‌ڕۆژێکدا 23 ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ی به‌قاچ و ده‌ست به‌ستراویه‌وه لقی یه‌کی پارتی فڕێی دانه نێو گۆمێکی زێی پچوک له پشت دێره‌لوک ده‌رخواردی ماسی دان . پاش ڕاپه‌ڕین پارتی به‌لێبوردنێک له‌ژێر په‌رده‌ی یه‌کگرتندا ، بۆ سامی و هه‌ندێک له هاوڕێکانی گه‌ڕانده‌وه،، واتا له تاوانبار بوورا.
ململانێی عێراقچێتی و گروپی زیندان و کوردستانی نێو کۆمه‌ڵه له‌پاش شه‌هیدکردنی سه‌رکرده مه‌زنه‌که‌ی (ئارام) و ئازادکردنی ده‌سته‌یه‌ک له زیندانییه‌کانی کۆمه‌ڵه هاته ئاراوه ، سه‌ر ئه‌نجام گروپێکی لێ جیا بووه‌وه له‌ژیر ناوی ئاڵای شۆڕشدا ، پاش ڕاپه‌ڕین کاتێک سه‌رکرده داینه‌مۆکه‌ی (ئاش) به ڕیکه‌وتنێکی سیاسیانه ملی نا بۆ داخوازییه‌کانی یه‌کێتی و له‌و په‌ڕی چه‌په‌وه بیری گۆڕی بۆ ئه‌و په‌ڕی ڕاست ،، واته لێی بورا له‌به‌رامبه‌ر تۆبه‌یه‌کی سیاسی ..
له‌ئێستادا کۆمه‌ڵێک پاشکۆی حیزبی گه‌وره ماون ، جارجاره بۆڵه‌یه‌کی ناڕازییان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ته‌ڵخکردنی چاوی تاکی کورد ، زۆر به‌ئاسانی به‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی سینارۆیی و ده‌ست له‌پشتدانێکی ڕاشکاوانه ته‌می ناڕازیبوونه‌کان ده‌ڕه‌وێته‌وه ، واته" پاشکۆ " قه‌د خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆ نییه .
له‌کوردستاندا باسکردن له دیموکراسی و مافی مرڤ وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بوونی هه‌یه ، ئه‌م پرۆژه‌یه بۆته فاکته‌رێک بۆ قایمکردنی پێگه ده‌سه‌ڵاتییه‌کان ، جگه له‌وه‌ی هۆیه‌کی گرنگی ململانێی حیزبی و ده‌سه‌ڵاتییه‌کانه . له‌شۆڕشی ئه‌یلول دا به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی باوک هه‌مان بالۆره‌ی عیراقێکی دیموکراس و مافی مرۆڤ بوونی هه‌بوو ، له‌ولاشه‌وه ململانێ خوێناویه‌کانی ماڵی کورد له پێناو ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هادا ، بارزانی گه‌یانده سه‌رۆک سالاری سیاسی کوردستان . که بارزانی باری لار بوو ، ڕووی کرده ئه‌مه‌ریکا ، مه‌یدانه‌که ته‌وژمێکی دروستکردنی حیزب و سه‌رکرده‌ی به‌خۆوه بینی ، ئه‌م ته‌وژمه له‌لایه‌ن کوڕه‌کانی بارزانییه‌وه نه‌توانرا به‌ری پێ بگیرێت . له‌سه‌ر ده‌می شۆڕشی نوێ‌دا به‌هۆی به‌رده‌وامی ململانێ خوێناوییه‌کانه‌وه سه‌ر ئه‌نجام نه‌هه‌نگه‌کان هه‌وڵی خواردنی ماسیه پچوکه‌کانی دا ، دوو حیزبی گه‌وره بوونه ئه‌مری واقع ، پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هه‌مان ڕێچکه که له‌سه‌ره‌تای دروست بوونییه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک بۆیاخ و ڕتوشی خۆیان کردووه نه‌گۆڕان ، ئه‌وه‌ی له‌دوای ڕوخاندنی سه‌دامه‌وه ئه‌م پارته‌ی ڕاگرتووه ته‌نها " تاڵه‌بانییه " تاڵه‌بانی له‌ئه‌مڕۆدا ڕاگری یه‌کێتی و کۆڵه‌که‌یه‌کی به‌تینی ڕاگری پارتیشه ، گه‌ر تاڵه‌بانی بڕوات و له‌نێو گۆڕه‌پانه‌که‌دا بوونی نه‌مێنێت ، جگه له‌وه‌ی پارتیش له‌گه‌ڵ هه‌ره‌سی خۆی دا ڕاده‌ماڵێت ، ده‌یان حیزبی نه‌ناسراو و جیهانێکی دیموکراس و ڕه‌وشێکی نوێ به‌رده‌رگای ماڵی کورد ده‌گرێت ..
3 . مارس . 2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست