هاوتا ئه‌سعه‌د وه‌ک خۆی
Thursday, 29/01/2009, 12:00
نه‌فره‌ت له‌بیرو هۆشتان
له‌ڕابردووی خه‌باتتان
له‌دروشم و ڕاتان
ئه‌مه ئه‌و سرووده کورد کوژه‌یه ، که‌ده‌نگێک بوو له‌نێو جه‌رگه‌ی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی بڵند بووه‌وه‌و له‌نێو جه‌رگه‌ی شه‌ڕی کورد به کوشتندا ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی خۆش کرد.
شه‌ڕی ناوخۆ جگه له‌لای دوژمنان و بازرگانیانی خوێنی کورد ، واتایه‌کی خراپ و کارێکی نادروسته . هه‌روه‌ها هه‌ندێک به‌ناو نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند سودمه‌ندی ئه‌و جه‌نگه ڕه‌شه بوون ، له‌وانه ئه‌م هاوتا ئه‌سعه‌ده ..
هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر کۆت وبه‌ندی بیری حیزب له‌بیرو هۆشی نه‌گلێنێت ، توێژێکی گرنگی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کن ، ده‌توانن به ده‌نگ و ئاوازه‌که‌یان کاریگه‌ری ئه‌رێنی بخه‌نه سه‌ر ڕووداو و بیری خه‌ڵک ..
له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان ، واتا له‌سه‌ر وه‌ختی 31 ئاب ، هاوتا ئه‌سعه‌د له‌وڵاتی سوید گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان ، له‌نێو جمه‌ی خیانه‌تی 31 ئاب و ده‌نگ و ڕه‌نگی ته‌له‌فزیۆنی ئیمراتۆریه‌ته‌که‌ی 31 ئابدا ، ده‌نگێکی ناساز و شه‌ڕهه‌ڵگیرسێن به‌رزبووه‌وه ، تاکارگه‌یشته ئه‌وه‌ی وڵاتی سوید پێی زانی و له‌وڵاتی سوید ئه‌و ده‌نگه ناسازه‌یان وه‌ده‌ر نا .. پاش چه‌ند ساڵێک خزمه‌تکردن له‌قوتابخانه‌که‌ی بارزانی ، له ساڵی دوو هه‌زاردا ڕۆژێک سه‌رۆک بارزانی بانگی ده‌کات و چه‌ند هه‌زار دۆلارێکی پێ ده‌سپێرێت تا ڕاده‌ستی که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندێکی ده‌شتی هه‌ولێری بکات .
زۆربه‌مان ناوی حه‌سه‌ن سیساوایمان بیستووه ، یان گوێمان له‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی گرتووه ،، ئه‌وه‌ی له‌نێو ده‌ساڵه‌ی پشت حه‌فتاکان بیروهۆش کامڵ بووبێ و له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی نیشتماندا ژیابێت ، ئه‌وا بێگومان گوێی به‌ده‌نگی مام حه‌سه‌ن زرنگاوه‌ته‌وه له‌ئیزگه‌ی گه‌لی کوردستان .. پاش ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی 31 ئاب ده‌چێت بۆ لای مام حه‌سه‌ن تا پاره‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی پێ بدات ، ته‌نها چه‌ند هه‌زارێکی له‌پاره‌ی چه‌ند هه‌زار دۆلاره‌که ڕاده‌ستی ده‌کات ، پاش ماوه‌یه‌ک به‌هۆی چاوپێکه‌وتنێکی که‌ناڵی کوردستان تیڤی له‌دوا وه‌ڵامی داخوازی بێژه‌ره‌که‌دا ، مام حه‌سه‌ن ده‌ڵێت : زۆر سوپاسی سه‌رۆک بارزانی ده‌که‌م که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ناردووم ، ئیتر هونه‌رمه‌ندی 31 ئاب ، دزیه‌که‌ی ئاشکرا ده‌بێت و سه‌رئه‌نجام تڕ‌ۆ ده‌کرێت .. پاشان گێڕه‌که‌ی ده‌گۆڕێت ڕووده‌کاته مزگه‌وت ،، له‌مه‌یاندا به‌خێرایی ته‌رفیع ده‌کات و ده‌بێته مه‌لا له‌مزگه‌وتێکی به‌حره‌که .. ئیتر کاره‌ساته‌کانی نیشتمان فه‌رامۆش ده‌کات و بۆ غه‌زه‌و هزری تاریکی فرمێسکی پاره‌یی و ڕیسوایی ده‌رێژێت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست