گوێ لە بارزانی بگرن و بەتەمای هیچ مەبن
Sunday, 05/06/2011, 12:00
جەنابی بارزانی دوێنێ وتی : بەهەرنرخێک بێت جارێکی تر ناهێڵم خوێنی کورد بەدەستی کورد بڕژێت ؛ بەڵام پاش چەند مانگێک بەسەر تێپەڕاندنی وتارەکەیدا ، بەفەرمانی ڕاستەوخۆی خۆی : چەکدارانی پارتەکەی منداڵانی کوردیان لەسەر شەقامەکانی کوردستان لە خوێنی خۆیاندا گلاند ....
لهمیانهی كۆبونهوهكهدا بارزانی وتی " ئۆپۆزسیۆن مافی خۆیهتی داوای دهسهڵات بكات بهڵام دهبێ له چوارچێوهی یاساو شهرعیهتدا بێت و نابێ هیچ لایهنێك به دهسهڵات و ئۆپۆزسیۆنهوه مهرجی پێشوهخته دابنێ، من یهك پرسیار دهكهم : ئایا باری كوردستان بهوشێوهیهیه كه ئهوهنده بێ منهت بین؟ بۆ دهبێ وهكو تونس و میسر بین؟ بۆ وهك باشووری سودان نهبین؟ . هاوڵاتی .....
بۆ دۆزینەوەی هەرکارێک لەئەوروپا ، شێفی فابریکەیەک پێش ئەوەی داوای دبلۆمت بکات ، دەپرسێت چەند لە کارەکە شارەزایت .. خەڵکی کوردستان بۆ ماوەی پەنجا ساڵە لەگەڵ دروشم و پڕۆگرامی پارتی و ئینجا یەکێتیدا چاو و مێشکیان پڕ بوو . بەڵام ڕۆژێک دڵشاد نەبوون بە ئەزموونیان ...
لەکوێوە دەست پێبکەین ، لەو چرکەساتەوە لەتێپەربوونی شانزەساڵ بەسەر شۆڕش ئەیلولەوە ، خاڵێک دابنێن و بێینە سەری دێڕو چاو بەشۆڕشی پڕگومانی گوڵانەوە بخشێنین . لەو ساتەوە کەسەرانی شۆڕشی گوڵان پێیەکییان لە کەرەج و ئەقڵیان لە ئەنقەرەو نامەیان لەبەغداد هەڵبدەینەوە ..
لەو وەختەوە کاتێک شۆڕشێک بەمەزندەی پیلان و گەلەکۆمەکێ کۆتایی هات و چۆن پاشکۆکەی شۆڕشی گوڵانتان بۆ هەڵگیرسان ؟.. لەسەرەتای چرکەساتەکانی بڕیاردانی خوێنی کورد بەدەستی کورد ڕژا ، پەڕەکانی مێژوو دەمانخاتە سەرچۆکی بڕیاردان و کارتی سەوزی شەڕی برا کورژی تیا بەکارهات و شۆڕشێک بۆ ئەوە دروست بوو کە بۆجارێک لوللەی تفەنگ بکرێتە دوژمن و چوارکورد لە لاپاڵێکدا سارد بکرێتەوە . یان لەو ساتەوە بەپلیکانەی دروشمەگاڵتەجاڕییەکان بچێنە خوارەوە ، کەجەنابی بارزانی دەڵێت : دیموکراسی لەهەناسە پێویست ترە ! بەڵام نابێت مەزاجی پارتی تێک بدات . لەکوێوە لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لەهاوکێشەی ڕاپەڕیندا بوونتان نەبوو ، بەڵام بەشی شێرتان بەرکەوت .. نا" بالەم ڕۆژەوە دەست پێبکەین ، لەو چرکەساتەوە کەڕابردووتان لە خاڵیکدا چرکردەوە " هەموو خوێنێک لەپێناو پیرۆزی هۆزو مان و دەسەڵاتدا ئاراستەکرد .. لەوێوە دەست پێبکەین کەزۆر جار ڕۆژگار زاڵم نابێت و جارجارە پەردە لەسەر زاڵمان لادەدات .. ١٧ /٢ /٢٠١١ هەرچەندە درەنگ بوو ، بەڵام شکۆدار بوو ؛ گۆڵی ئەمجارەی ڕۆژگار بازنەیەکی تری خستە سەر زنجیرەی مێژووی جەلالی و مەلایی تا ئاشبەتاڵ و ٣١ ئاب و دوا ڕۆژە سپییەکانی فابریوەر تا ئەپریل و مای . دیسانەوە نوسینەوەی پەڕەیەکی مێژوویی ڕەشە بۆسەرانی کورد ، بۆئێمەش چرای ڕوناککەرەوەی شەوەزەنگی نەزانینمان ...
لەوێوە دەست پێدەکەین، ئێستا دەنگمان بڵندو چاومان کراوەو ئەقڵمان فراوان ، بەرگەی وتارە بریقەدارەکانی چاندین ساڵەشتان دەگرین ، نەخوازەڵا بۆلەمەودووا.
لەوێوە جەنابی سەرۆک ، ئێوە بە قورسایی و بارتەبای تواناو هێزتان خوێنی ئەم گەلەتان ڕژاند لەپێناو بەدەست هێنانی تەختی کورسیی ئەمڕۆتان ! چۆن و بەچ مەزنەدەی ئاوازەیەک بەدیموکراسی و هەستی نوێ لەدەستی ئەدەن ؟ ..
پێوستە لێرە بەدواوە ، ئەوەی قسەکردنە لەسەری ، ئەوەی بیرکردنەوەو ئاوڕدانەوەیە لێی ، لەبەرامبەر واتارو بەڵێن و ئاماژەی ئێوەدا ، کات بەفیڕۆ نەدەین .
پێویستە گوێ بگرین ، بەڵام باوەڕنەکەین ... بەقسەخۆشەکانتان هەڵوێستەوەرگرین و بە توڕەبوونەکانتان چاوڕێی خوێنی زیاتر و تەزحییەی زیاتر بکەین ..
سیاسەت ئەوەی نییە کەئێوە لەسەری دەڕۆن ، بەڵکو ڕستەی درۆکانی سیاسەت بۆ ڕاستکردنەوەی چەوتییە ، درۆی سیاسی بۆ ناوخۆ تاوانی نیشتمانییە و بۆ ئەودیو سنورەکان پەیامە . دەشێت درۆی دەرەکی خێری بۆ نیشتمان هەبێت ، بەڵام درۆی ناوخۆ قێزو هەڵوێستەو ناڕێکی و ترازانی لێدەکەوێتەوە ..
چەندجار تۆبەی ئێوەمان بینی بۆ شەڕی براکوژی ، چەند جار وتاری هەڵگیرسانی شەڕی براکوژیمان بینی ، کێ خاوەنی ئەم دوو ڕووبەڕووەیە . نەئێوەمان بینی زمان لەوە بدەن کە هەڵگیرسێنەرین بنیادنەرین و نەبینیمان جارجارە شەرمازاری بکێشن ..
قەیرانێک هەیە ، ئەم قەیرانە گەورەترین کۆستی ئەم گەلەیە ، قەیرانەکە لە ئەقڵ و بیرکردنەوەی تاکی کورد بەدەر نییە ، ئەم قەیرانە هەست و نەست و ڕووی تاکی کوردی بۆیەکلا وەڕگێراوە ، بۆیە بەدەیان پیلانی ئێوە باوەڕدەکەن و هەڵدەخەڵەتێن ، ئەگەر ئەم کۆستەی تاکی کورد کۆتایی هات ، کەواتە سەرەی کۆستی ئێوەیە ..
لەدوای ئاوڕدانەوەی خەڵک لەڕابردوو ، لەئێستاو داهاتوو ، وتارەکانی ئاغای بارزانی زیاترو بریقەدارترو توڕەترە ؛ بەڵام سەرەتاو کۆتای یەک ئامانجەو دەمان خاتە سەر یەک هێڵ لەوەی هەیە ، هەر ئەوەیە ..
هەر ئەوەیە ، کە ئەو بۆ هەتا هەتایە سەرۆک بێت و دوای ئەویش پەیامەکەی بۆ ئەوەیە کە دەسەڵات لەخۆیدا هەیە ، لەناوی خۆیدا دەمێنێتەوە ...
ئاغای بارزانی دەڵێت : من یهك پرسیار دهكهم : ئایا باری كوردستان بهوشێوهیهیه كه ئهوهنده بێ منهت بین؟ بۆ دهبێ وهكو تونس و میسر بین؟ بۆ وهك باشووری سودان نهبین؟ . هاوڵاتی .....
ئێمەش پرسیارمان هەیە .
یەکەم / ئایا گەلی کورد مافی ئەوەی نییە هێندەی گەلی میسرو تونس ئیستحقاقی ئازادی و دیمکراسیان پێ ببڕێت ؟
دووم / بۆ هەموومان ئەوەندە بێ ئاگاین کە باشوری سۆدان هاوشێوەی باشورێ کوردستان نقومی گەندەڵی بووە ؟ ..
سێهەم / ئێوە هێندەی سەرکردە گەندەڵەکانی باشوری سۆدان توانیوتانە دەم لەسەربەخۆیی کوردستان بدەن ؟ ..
چوارەم / بەپێوانەی باشوری سۆدان دەتانوێت چاکسازیمان لەگەڵدا بکەن ؟ ، کەواتە ڕەوشەکە خراپتر دەکەن .
پێنجەم / بۆ چۆڵی ناکەن وەک (بن عەلی و موبارەک) لەپێناو ئایندەیەکی گەشترو باشتر ، بۆ دەگەڕێنەوە بۆ باشورێکی خراپتر ..
جیاوازیی لەنێوانی دوو دەسەڵاتی باشوور ، ناو و ڕەنگ و زمان و بەرگ ، بەڵام یەک بیرکردنەوەو یەک هەنگاو و یەک تێڕوان ؛ ئەوەی دەمانترسێنێت گەڕانەوەیە بۆ ئەقڵی خراپتر کەجێگیرە لەباشوری دووەم کە سۆدانە ...
کونجــرینی
5/6/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست