نهێنییه‌کانی پشت سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ لای تاڵه‌بانی
Wednesday, 06/05/2009, 12:00
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 03 . 05 . 2009 بارزانی گه‌یشته شارۆچکه‌ی دوکان ، پاش نانخواردن و پشوودان ، کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیان ئه‌نجام دا . به‌رزانی په‌یامی خۆی و حیزبه‌که‌ی گه‌یاند به تاڵه‌بانی.
په‌یامه‌که‌ی بریتییه له، که یه‌کێتی پێویسته هێزی سه‌ربازیی به‌رامبه‌ر به نه‌وشیروان و هه‌واداره‌کانی به‌کاربهێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م نا، ئێمه به‌یه‌ک لیست داده‌به‌زین.
تاڵه‌بانی وه‌ڵامی به به‌کارهێنانی هێز له‌به‌رمبه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا قایل نه‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵی ڕازیکردنی داوه که هه‌ر به‌یه‌که‌وه هاوپه‌یمان بن ، تا ئێستا داخوازیه‌کانی بارزانی به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
دیاره هاوپه‌یمانێتی چه‌ند ساڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی په‌یوه‌ست نه‌بووه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کورد، به‌ڵکو درێژه‌ده‌ری هه‌مان چه‌مکه که بناخه بووه بۆ بنیادنای شه‌ڕی ناوخۆ . حیزبایه‌تی له‌به‌رده‌وامی بیر و موراڵی سه‌رکرده‌کانماندا، هاوشێوه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی پشت کوردایه‌تییه‌وه. خوێندنه‌وه‌یه بۆ پاراستنی ویسته که‌سی و ده‌سه‌ڵاته تاکڕه‌وییه‌کان، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خوێنی تاکی کورد بێ نرخترین شتی نێو ململانییه‌کان بووه .
کوردایه‌تی چه‌مکێک نه‌بوو که حیزب بکاته وه‌سیله بۆ گه‌یشتن به‌ئازادی ، به‌ڵکوو حیزب ' کوردایه‌تی کردۆته وه‌سیله‌ی له‌پیناو پێگه‌ی ئازادی سه‌رکرده‌دا. ده‌ورانی سه‌رکرده له‌کوردایه‌تی دا به‌رماڵیکی ڕاخراوی ڕوو له قیبله‌کان نه‌بوو تا پاکی و ڕاستگۆیی و نێتی نێوان خۆی و گه‌له‌که‌ی بێت و له‌بیر و ڕه‌فتاریدا کورد و خوێنی کورد له‌سه‌رو هه‌موو پیرۆزیه‌کانی تره‌وه بێت ، وه په‌رژینی گه‌مه‌پێکردنی بکاته کلتوری کفرو تاوان . سه‌رکرده‌ی ڕاسته‌قینه دادوه‌رێکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ئاوێنه ڕوونه‌کانی کوردایه‌تییه . ئه‌و ده‌ورانه‌ی که سه‌رکرده ده‌ی بینێ ، خودی جڵه‌وی شۆڕش و بزوتنه‌وه‌که‌یه ، ده‌شکرێت هۆشیاری و پێکهاته‌ی حیزب ، سنوری به‌رنامه‌و پێگه‌یی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده دیاری بکات . له‌کوردستانی ئێمه‌دا هه‌ر له‌سه‌رتاوه به‌پێی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی که شۆڕش و سه‌رکرده‌ی تیا هاته کایه‌وه ، جیهانێکی تایبه‌تمه‌ندی دا به‌سه‌رکرده‌و خودی سه‌رکرده‌که‌شی پیرۆزکرد بۆ سه‌رو گه‌له‌که‌مان ، یاسا وه‌ک پێگه‌یه‌کی خوار سه‌رکرده ڕۆچوو ،وه‌خودی یاسا وه‌ک لاسیکێک به‌ده‌ست سه‌رکرده‌وه به‌چاک و خراپ به‌کارهێنرا ، ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه بۆزۆر ناوچه گوسترایه‌وه ، وه لێپرسراوه‌که‌ی هه‌مان ده‌وری سه‌رکرده سه‌ره‌کییه‌کی ده‌بینی و بکوژوبڕی ناوچه‌که‌ی خۆی بوو . ئه‌م کلتووره به‌و هه‌موو گۆرانکارییه جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌کانه‌وه وه‌ک پێویست گۆڕانکاری به‌خۆوه نه‌بینی ، به‌ڵکو سه‌رکرده درێژه‌ی به چیژی پیگه‌که‌ی خۆی ده‌دات .
' ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زان له‌ساڵی 1986 دا له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی هۆزی زێباردا وتبووی : ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و خۆفرۆشانه که‌وتون هیچیان کورد نین و نیشتمان فرۆشن ، من کوردم و نیشتمانم لاپیرۆزه له‌ژێر‌سایه‌ی سه‌رۆک سه‌دام حوسه‌یندا " خوا بیپارێزێت .
شتێک هه‌یه له‌پشت ئه‌م قسانه‌وه ئه‌ویش پێگه به‌ربڵاوه‌که‌ی سه‌رکرده‌و هه‌ڵه‌کانی سه‌رکرده‌یه ، کاتێک سه‌رکرده" سه‌رکردایه‌تی گه‌وره‌ترین تاوانی وه‌ک شه‌ڕی ناوخۆ بکات ، یان تاوانبارترین که‌سانی خۆفرۆش له‌نێو ململانییه حیزبیه‌کاندا باشترین پله‌و پایه‌ی خه‌ڵکی شۆڕشگێری پێ ببه‌خشرێت ، ئه‌وه بۆخۆی ماوه دانه به‌که‌سێکی وه‌ک " ته‌ها یاسین ' له‌و شێوه وڕێنانه ده‌رپه‌ڕێنێت .
هه‌وڵدان بۆ گۆڕاندنی ناوخۆی جه‌سته‌یه‌کی موزمین به‌مێژوویه‌ک هه‌ڵه‌و تاوان و بێ یاسایی ، گاڵته‌جاڕیه‌کی منداڵانه‌یه . پێویسته گه‌له‌که‌مان له‌وه زۆر باش ئاگادار بێت ، ده‌کرێ گه‌ل له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه موزمینانه " به‌شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌نده‌ڵی و به‌زینی سنوره نیشتمانییه‌کان که تاوانبارن ، پێکهاته‌یه‌کی تری نوێ بخوێنێته‌وه‌و وه‌باوه‌ڕی خۆیانی پێبده‌ن .
له‌کوردستاندا هێزێک ' سه‌رکردایه‌تی به‌ناو چه‌مکه‌کانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و پێشکه‌وتن ده‌کات، که به‌خوێن هاتوو‌ته سه‌ر ته‌خت و به‌هه‌مان نرخ ده‌ست به‌رداری ده‌بێت، ده‌کرا هه‌مان کۆبوونه‌وه که له‌نێوان به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانیدا ' ئه‌نجام درا، په‌یوه‌ست بوایه به‌وکایه‌وه که بیان ویستایه پیلانێک بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵات دابڕێژن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی هه‌ڵه‌کانی یه‌کێتییه‌وه ، بارزانی له‌به‌رزیدا داخوازییه‌کانی به‌سه‌ر یه‌کێتی دا ده‌سه‌پێنێت و بێ منه‌ت ده‌یه‌وێت ئاگری شه‌ڕی خوێناوی بۆ نێو ماڵی یه‌کێتی بگوێزێته‌وه . گۆڕان له چنگی پارتی و یه‌کێتی ، گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و تۆتیال ، له‌بێ یاسایی و پاشاگه‌ردانی ، له‌گه‌نیوبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان ، ده‌بیت گۆڕانیش داخوازییه‌کانی ئێوه له‌م خاڵانه‌دا به‌رجه‌سته بکات.
# په‌ڕله‌مانێکی بژارکراو که نوێنه‌ری خه‌ڵک بێت .
# حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات.
# سه‌روه‌ری یاسا.
# له‌شکرێکی نێشتمانی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌شکری حیزب و بنه‌ماڵه .
# هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و یاسایانه‌ی که‌له‌مه‌و پێش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب دراوه ، وه‌ک خائین به شه‌هید .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست