لیستی گۆڕان و حیزبی دیموکرات لیبرال
Tuesday, 01/09/2009, 12:00
به‌رکوڵی وتار:له‌ماوه‌ی نزیک به په‌نجا ساڵ دروشمی دیموکراسی نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردی ، وا خه‌ریکه پێ بگرێت . له‌ماوه‌ی ئه‌و په‌نجا ساڵه‌دا جارێک ڕووی ڕه‌ش ده‌بوو ، جارێک ده‌ستی له‌گه‌ردنی گیر ده‌بێت ، جارێک گه‌مارۆی ده‌خرایه سه‌ر ، جارێک لهلاکۆڵانان فڕێ ده‌درا و که‌س خۆی به‌خاوه‌نی نه‌ده‌زانی ، جارێکیش کوله‌که‌ی ڕۆحه‌که بوو ، زێر‌و گلێنه‌ی چاو و به‌هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ی ده‌کرا به‌قوربان .
ماوه‌ی 18 ساڵه ئه‌م مه‌لۆتکه‌یه ، واته " ئه‌زمونی کوردستان " نه‌زمانی هه‌یه ، نهنوزهی دێت و نهشیر ده‌خوات و نه‌زیاد ده‌کات ، که‌چی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ڕۆڵه‌مان هه‌یه هه‌ر هه‌موومان خۆمان به‌خاوه‌نی ده‌زانین . ئه‌وه‌ی حه‌زی له چاره‌ی نه‌بووه‌و نییه ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سپڵهیهیه ، که‌چی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی ' واته " تا له‌ژێر په‌رده‌یدا حیزب سه‌روه‌ر بکات " له‌هه‌موو لایه‌ک زیاتر پێویستی پێیه‌تی .
لیستی گۆڕان له چه‌مێکی ڕه‌خنه‌گره‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌کی خه‌یاڵی لیستی گۆڕان ، ده‌رکه‌وته‌ی به‌شێکی ئه‌و چێوهیهیه که بزوتنه‌وه‌که‌ی لێ پێک هاتوو . ئه‌و لێشاوه ڕهچاونهکراوهی له‌شێوه‌ی بوتنهوهیهکی جه‌ماوه‌ریدا که‌خۆی مه‌ڵاس دابوو وه‌ک په‌رچه‌کردارێک به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا ههڵبشاخێ له‌خه‌یاڵی هیچ که‌سێ له‌سه‌رانی لیستی گۆڕان نه‌بوو ، ئه‌م ته‌وژمه ڕهنگاوییه له‌وسه‌ری ئیسلامی سیاسییه‌وه تا ئه‌و په‌ڕی چه‌پ ' له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاماڵییه نێو گۆمی بزوتنه‌وه‌که ، پێشره‌وایه‌تی کردنی ئه‌م فره بیروباوه‌ڕه کارێکی سه‌خته‌و چاوه‌ڕێی تاسه‌ری لێ نه‌ده‌کرا ، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئه‌زمون و زمان و گفت شیرین و بیرقوڵێکی وه‌ک ئێستا ڕابه‌رایه‌تی نه‌کردایه .
جۆگه‌کانی سه‌رچاوه‌ی بزوتنه‌وه‌که ڕه‌خنه ' له‌خۆڕا به‌رده‌رکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی نه‌گرد ، له‌خۆڕا هێزی ململانێ و ده‌نگی ناڕازی بوون شه‌قاوه‌که ناهاژێنیت ، ئه‌مه سونه‌تی په‌رچه‌کرداری تاوان و هه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری ناڕێکوپێکی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته نه‌خۆش و لوتبه‌رزو بێ یاسا‌و نامهسئولهکانی جیهانن به‌رامبه‌ر به‌گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یان . یه‌که‌م کۆنتراسی ئه‌م شه‌پۆله ناڕازییه له‌پاش هه‌ڵبژاردنی 19 . 05 . 1991 دا به‌هۆی فڕکه فڕکی شۆفڵ فڕاندن و تاڵان‌کردنی مڵكی گشتی و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سه‌رانی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌وه داڕێژرا ، له‌و ساته‌وه ده‌نگه ڕه‌خنه‌گرو نیشتمانییه‌کان له‌نێو هه‌موو چینه‌کان دا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، پاشان بووه به‌ره‌یه‌کی ناڕازی بووی ناڕێکخراو . ده‌ستپێکی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌روازه‌کانی بۆههڵمهتی ڕه‌خنه‌گرانی ناڕازی خۆشکردو شه‌پۆله‌که ڕۆژ به‌ڕۆژ نێوه‌ندی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ته‌نییه‌وه. له‌پاش ڕوخاندنی سه‌دام په‌رده له‌سه‌ر تاوان و هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی و کارهنایاسایی و ناجۆره‌کانی جه‌ندین ساڵه‌شیان چووه‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستبه‌ردان و خۆ به دوور زانینه‌یان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک ، بووه هۆی بۆشاییه‌کی به‌رچاو له نێوان خۆیان و خه‌ڵکدا ، به‌مه‌ش تاکی کورد له نێو دۆڵ و چۆم و شی‌و و نزارگا و بن ده‌وه‌ن و خه‌ونی قوڵ وه‌ئاگا هات و به‌زه‌نگی هه‌ڵه‌یان ڕایانچڵهکاندن . زه‌مه‌نه‌که گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی له‌ناوجه‌رگه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا خوڵقاند و کڵپه‌ی گۆڕان بووه " ئمری واقع " و شێوه‌یه‌ک له به‌ره‌نگاری و ناپه‌سه‌ندکردنی کاری ناپه‌سه‌ندی هێنایه ئاراوه .
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌وانه‌ی هاوڕاو تێفکراون بۆ ئێستا‌و تیژ ڕووان بوون بۆ داهاتوو ' چه‌مک به‌ده‌ست و ئۆباڵ هه‌ڵگری ڕه‌وشه‌که‌و ئه‌نجامه‌که‌ی بوون و دڵسۆزانه قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵی ' چونکه له‌سه‌ر حه‌ق بوون براوه بوون .
به‌شێکی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی له‌وه‌و پێش به‌هۆی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تییه‌وه له‌ژێر ناوی ڕیفۆرمخوازان ' له‌نێو جه‌رگه‌ی زلهێزێک له‌و دوو زلهێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ئه‌مڕۆ که‌خۆی به‌خانه‌خوێ چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت وه‌خۆکه‌وتن و هه‌وڵێکی بێشوماریان دا بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی هێزی به‌ناو خانه‌خوێ ' به‌ڵام به‌به‌ربه‌ست گه‌یشتن .
کوردستان پۆست ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌له‌کترۆنییه و لایه‌نێکی تری چه‌ندین ساڵه‌ی به‌ره‌نگاری و یه‌کێک له چاوگه گرنگه‌کانی به‌ئاگا هێنهرهوهو په‌رده لابه‌ری خیانه‌ت و تاوان و جه‌ریمه شاراوه‌کانی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌یه‌و خوێنه‌رانی خۆیشی ڕۆژانه به‌ئاگا هێناوه‌ته‌وه ، جگه له‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی فکری و کلتوری و سیاسییه‌و نوسه‌ره‌کانی ئازایانه بێ ترس و به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌و سهنگهرهبهنرخهدا ڕوبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌وه‌و وه بوونه‌ته پاسه‌وان و پارێزه‌ری بنیادنانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و چه‌مکه نیشتمانی و نهتهوایهتییهکانی خه‌ڵکی کورد .
ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و کاره‌کته‌ره کاراکانی کۆمه‌ڵگا ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی جێ په‌نجه‌یان دیاره له بنیادنانی باهۆزی دیموکراسی و خوازیاری به‌رده‌وامی گۆڕانن له‌پێناو گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگا ' ئه‌مانیش به‌شیکی تری بزوتنه‌وه‌که‌ن .
خامه‌که ئاماده‌یه‌و پێویستی به‌چ داڕشتهیهکهواقعی ئه‌مڕۆی کورد جۆرێک له ئایدۆلۆژی و بۆچوون و ئاراسته په‌سند ناکات ، پێشڕه‌وایه‌تی کردنی نوێ ده‌کرێت به‌پێی میتالییهت و داخوازی شه‌قاوه‌که پێی هه‌ڵبگرێت و نوێخوازییه‌ک له ڕه‌وشه‌که‌دا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت ، هه‌ڵه‌ی دووره په‌رێزی و بۆشایی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک هانگاوی سه‌ره‌تای کارکردن بێت و و بۆ بنیادنانی بۆچونێکی چهسپیی له‌نێوان خۆی و خه‌ڵکدا. ئه‌م خامه‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ پاڵپشت بووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 . 7 .2009 و چهکێکیشه بۆ ئه‌مڕۆو داهاتوو بۆ سه‌پاندنی یاسا‌و چه‌سپاندنی دیموکراسی و عه‌داله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتوری ' ئه‌م ڕه‌نگاڵه‌یه هه‌ر له ئایدۆلۆژییه‌کانی وه‌ک کۆمۆنیست و ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی له خۆگرتووه ، کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند چه‌مکه له‌یه‌کنه‌چووه دژ به‌یه‌که له چێوه‌یه‌کی کامڵنهبوودا ، کارێکی سه‌خته ، بۆیه له‌ئێستادا کارکردن له‌سه‌ر پێگه‌یه‌کی سیاسی و کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕاکان له‌چێوه‌ی ڕیکخراوییهکی هاوتای حیزبه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان ، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبایهیه که ته‌نها ئاراسته‌ی خۆدی خۆی ده‌کات ، ده‌کرێت به‌دووای چاره‌سه‌رێکی تردا که مۆدێرتر و گونجاوتر که شایسته‌ی خامه‌که بێت .
حیزب یان ڕێکخراوی دیموکرات لیبراڵ " ئه‌و ئایدۆلۆژییه که به‌ته‌واوی ده‌توانێت تاک ئازاد بکات و مافی خۆی پێ ببه‌خشێت ، به‌رنامه‌و یاساکه‌شی کۆکه‌ره‌وه‌و دادی هه‌موو بۆچونهکانهو کۆمه‌ڵگا به‌ئاراسته‌ی زمانی گفتوگۆ ده‌بات و چێوه‌که کانگایه‌کی فره بۆچوونه‌و کار له‌سه‌ر پێگه‌ی سیاسی خۆی ده‌کات و ئامانجی گه‌یشتنی کۆمه‌ڵگایه به‌هیواو خه‌ونه‌کانی ، ئه‌م میتۆده سیاسییه کار له‌سه‌ر هاوڕایی و ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر ده‌کات ، له‌پێناو ئامانجی گشتیدا .
لیستی گۆڕان له‌ئێستادا ناتوانێت وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه کاری له‌سه‌ر بکات و به‌رده‌وام بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕووی کۆمه‌لێک ته‌نگه‌شه‌و کۆسپ و سه‌رئیشه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌دووای چاره‌سه‌رییه‌کاندا مل نه‌نێت ، توشی کاره‌ساتێکی له‌جێگادا ڕاوح ده‌بێت ' یان توشی نه‌خۆشی پاشه‌کشێ ده‌بێت ' هاوشێوه‌ی یه‌کێتی و پارتی .
سه‌ره‌تای چاره‌سه‌رییه‌کان به‌دووا چوونه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌روازه‌کان که‌چۆن بتوانین خۆمان وه‌ک ئمری واقع بسه‌پێنین و ده‌ستی ده‌ستی و هه‌ڕه‌شه قبوڵ نه‌که‌ین ، ئه‌و هێزه‌ی که هه‌مانه به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه به‌کاریان بهێنین و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌ی پێ بپێکین /
1 هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌سه‌ر ڕه‌ئی جیاواز ده‌رکراون بیان ڕژێنینه سه‌ر شه‌قاوه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی پێ بشکێنین و شێوه‌ی جیا جیا له خۆپیشاندانه‌که بگرینه به‌ر .
2 له‌یه‌که‌م دانیشتی په‌رله‌ماندا بوجه‌ی بزوتنه‌وه‌که دیاری بکه‌ین و چاوه‌ڕیی ڕه‌حمه‌تی پارتی و یه‌کێتی نه‌که‌ین . به‌ده‌ستی به‌تاڵ سیاسه‌ت پایه‌کانی هه‌ره‌س دێنێت.
3 هه‌وڵ بدرێت داخوازییه نوێ و کۆنه‌کان بکرێته به‌رنامه‌ی ناڕازی بوونی سه‌ر شه‌قاوه‌کان و پارتی و یه‌کێتی و حکومه‌تی پێ لاواز بکرێت .
دامه‌زراندنی حیزبی دیموکرات لیبراڵ و به‌کارهێنانی هێزی شه‌قام لیستی گۆڕان به‌ئامانجی " ده‌ی گۆڕین " شاد ده‌کات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست