کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆکی کوردستان

Tuesday, 04/01/2011, 12:00


بەکۆتوبەندکردنی هاوڕەگەزەکانت مەنازە، وامەزانە مرۆڤێکی خاوەن ئاوازەیەکی ژیریت.. دوستۆیڤسکی
دووتاوانی زەق بەمێژووی حوکمرانی مه‌لا مسته‌فای بارزانییەوە دیارە، یەکەمیان / پچوککردنەوەی هەموو بەرژەوەندییەکانی گەڵێک لەهۆزێکدا. دووەم/ بڕیاری خێرا ب ۆکۆتایی هێنانی شۆڕشی چواردە ساڵەی گەلەکەمان. بەڵام مێژوی قیادەی موقەتە و شۆڕشی گوڵان پرە لەتاوانی نیشتمانی.
ڕاستە جەنابی بارزانی هیچ ئەندامێکی پارتیتان فایلی نییە، بەڵام سەدان بەڵگەی مێژویی دەیسەلمێنێت، کە هەموو پارتەکەتان فایلدارە، پچوکترین نمونەش 31 ئابە.
ڕاستییەکانی مێژوو بەئاسانی ناشەوێنرێت ؛ بۆیە تێگەیشتن بۆداهاتوو، خوێندنەوە و پێداچونەوەیە بۆ مێژوو. مێژوی میللەتێک، میحنەتی خۆیەتی لەگەڵ سەروەرییەکانی. کورد ڕابردوییەکی دوور و درێژی لە بێدەنگی و سەرسەلامەتی بەمێژوەکەیەوە ئاڵاوە ؛ بزوتەنەوەی گۆڕان سەرەتای هەوڵدەرە بۆ ئاواکردنی ئەم مێژووە نەخۆشە.
زۆر لەمێژوونووسانی سەردەمی حیزب ڕابردوویەکی پێچەوانەیان خستە بەردیدی نەوەی نوێ و داهاتوو. سەرۆکی کوردستان دەستەواژەیەکی دروستکراو و سەپێندراوە، تەنها عەقلی حیزب هەڵگرێتی و هیچ باکراوندێکی مەعریفی و نیشتمانی نییە. گاندی و مەندیلا و هتدد، ڕەفتار و مەعریفە و ئامۆژگارییەکانییان لەگەڵ مێژوویەکی بێگەرد لەودیو ناو و کەسایەتیانەوە هه‌یه‌، جیهانێکی کارەکتەریان زەڵکردووە.
پەڕتوکی دادگای مێژوو، نرخی زێرە بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو. بەڵگەیەکە، هەموو نووسراوەکانی مێژوی حیزبی و ناحیزبی دەخاتە ژێر پرسیارەوە؛ ئەوەی تێیگەیشتبووین و بە ئاوەژوو لەدوورەوە دەمانبینی.
مەسعود بارزانی پێیی ڕازییە، پێی بڵێن سەرۆکی کوردستان. ئەم دەستەواژەیە، گەرخۆی ڕازی نەبێت، چۆن دەبینێت و دەبیستێت بەڵام لەئاست وشەی وادا، ڕوو وەردەگێڕت و تێناگات.
سەرۆکی کوردستان لەگۆشەیەکەوە هەنگاو دەنێت، مرۆڤێکی ترسنۆکە لەمەیدانی بوونی خۆبینینەوە، کە ئەوی بەرز ڕاگرت. بەمێژووی سەرۆکی کوردستان ڕۆژگارێک دیدەی بە مەیدانی جەنگ ئاشنا نەبووە، گوێی بە قرمەی ئاربیجی و تفەنگ نەزرنگاوەتەوە، لەدوربینی دەستییەوە هەڵمەتی چه‌کداره‌کانی پارتی، نەک هی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی نەدیوە، تەنها چێژی ژیانی لە کۆشک و تەلارەکانی کەره‌ج بینیووە، کێ ماف بەمە دەدات کە به‌ فەرمی بکرێتە سەرۆکی کوردستان؟
بەهەموو مێژوی قیادەی موەقەتە بارزانی چەند هەفتەیەک لەئەشکەوتی نێرووەی ژێریی، ڕۆژگاری بردۆتە سەر (مانگی پێنجی ١٩٨٧ تا مانگی شەشی هەمان ساڵ)، بەگرمەی دوو فرۆکە بەسەرئاسمانی ناوچەکەدا، پەنای بۆ تورکیا برد بۆ گەرانەوە. ئیتر تا دوای ڕاپەرین باشوری نەبینییەوە. ئەوەی دەیبینین کە ئیمپراتۆرە میدیاکەی پارتی چۆن کەوتۆتە گەڕ بۆ گەورەکردنی شەری خواکورک. ئەمە بەشێکە لەو نەخۆشییە دەرونییەی پارتی و سەرۆکەکەی تێیکەوتووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە، کە جەنابی سەرۆک بەمێژووی سەرۆکایەتی قیادەی موەقەتە، خۆی دوورەپەرێزڕاگرتووە لەمەیدانەکە.
ئەوەی شارەزای سێ سنوری ده‌ستکردی تورکیا و ئێران و عێراق بێت، دەزانێت کە خودی شەرەکە خواکورک نییە. بەڵکو دیوی خواکورکە. بارزانیش بە قوڵایی چەند کیلۆمەترێک لەناوخاکی کوردستانی ئێرانەوە لەپشتی بەرزاییەکانی گوندی (زێوێ) ی سەر بەقەزای(شنۆ) سەرپەرشتی شەرگەکە دەکات... شەرگەکە بەشێکە لەشەرگەی پاراستنی سنورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ...
لە بیرۆکەی ئەم پیاوەترسناکەدا تاك ڕەوی و خۆسەپاندن و تاک جەمسەری بەکۆمەڵێک بیرۆکەی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئایدۆلۆژی تەسکەوە، پێمان دەڵێت ئێوە لەخوار منەوە بۆ باڵای من بڕوانن: (تەنها گوێ بگرن، نەک گوێتان لێ دەگرم).
خوالێخۆش بوو بارزانی باوک داهێنەری چەمکی تاک ڕەوییە لەکوردستان، پێهەڵگری سیاسەتی دووفاقی ئینگلیزە لەناوچەکە. تێڕوانی ئینگلیز لە ناوخۆی وڵاتەکەی بۆ دیموکراسی، داپۆشینی دیوە ناشرینەکەی سیاسەتێتی لەدەرەوەی وڵاتەکەی، چەکی پێداویستی بەرەنگاری و داڕشتنی بنەمای دەسەڵاتێتی، گەورەیی ئینگلیز و بەهای تێڕواندنێتی بۆ ئەوانەی کە دەکەونە داوی دیموکراسی. بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەند هێزێک بەقوڵایی دیموکراسیدا ڕۆچووبێت، تێدەگات لەکوێدا گەشەی پێبدات و لە کوێدا زامەکانی شاڕێژ بکات و لەکوێدا گەمە بە ستراکتوری بوونی بکات، دووفاقی سیاستی ئینگلیز وەک پەیامێک بۆ ناوچەکانی دەرەوەی وڵاتەکەی لەسەر ئەو وتەیە خۆی بنیاد دەنێت، کە دەڵێت (ئێمە بۆخۆمان دەژین و ئێوەش بۆ ئێمە) گەر بارزانی ڕاپێچی قوڵایی ئەم تێڕوانە نەکرا بێت، ئەوا ڕێکەوتی زەمنە بۆ شانسی ئینگلیز بنیادی نا.
شۆڕشێک بەگەرخستنی گالیسکەکانی ڕۆشنبیری سەردەمی خۆی بێت، چۆن بەچۆکدا هات لەئاست سەرۆکی تەریقەیەکی دینی وەک بارزانی، چۆن تیخی نەزان سوپەرمانەکانی دەڕمێنێت و واتاکەی پێچەوانە دەکات.. ئەوەی شاکانی سعودیی و سەرۆک خێڵ و کەسە داخراوەکانی وڵاتانی عەرەبی کردە پیاوی دەوڵەت، هەمان دەست بوو که‌ شۆرشێکی چواردەساڵەی بەبارزانی سپارد و پاشان دایخست..
بارزانی باوک نەگەیشت بەوەی کە دەیویست، ئەمڕۆ شتێک سەپاوە ئەو دەیویست پێی بگات. لە نێوان واقع و خەوندا بەرژەوەندی و گەمە سیاسییەکان داهێنەرن، داهێنەرن ڕۆژگارێک واقع هەرەسی پێدێنن و دەیکەن به‌ خەون، ڕۆژگارێک خەون دەکەنە واقع و گەلێک بێ هیوا دەکەن. شۆڕشی چواردەساڵەی کورد واقع بوو، بووە خەون ؛ لە ئاگابونماندا لێمان وون بوو. شۆرشی نوێ خەون بوو، بووە واقع ؛ بەڵام گەمە سیاسیەکان و بەرژەوەندیە نەوتییەکان و هەڵەزەقەکانی تاڵەبانی، گێڕایەوە بۆ خاڵی پێش سفر..
ئەمڕۆ وا شتێک خۆی دەسەپێنێت و گەلێک دەخاتە ململانێی خوازیارییەوە، ئەویش سەرۆکی کوردستانە. پێوانەیەکی دروست نییە بۆ ئەوەی پەسندی بکەین، جگە لە ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵ بوونی خۆی بەسەرماندا پسه‌پێنێت..
ئەوەی هەیە خواستی خۆمان نییە، بەڵام گرنگ ئەوەیە لەململانێی نەبوونیداین. یان دادەسەپێت ! کە ئێستا بۆ زەمەنێک داسەپاوە و بازومان بۆ خستۆتەگەر بۆ ئەوەی تاسەر دانەسەپێت.. لەباشوردا ڕێگری لە دانەسەپاندنی تاکڕەوی و بنیادنانی دیموکراسی نرخی دەوێت، ئازادییەک ئەمڕۆی شەقامی کوردی داخوازێ، لەمێژودا بێباج نەبووە؛ گرفتەکە لەوەدایە ساردییەک لە تاکی کوردا ده‌بینرێت، جوڵەکان سەرتاسەری نییە، تا هیواکان بەتەواویی مسۆگەربن.
ئەم جیهانەی ئەمڕۆ دەرگاکانی داخراوە، ئەوەی دەمانەوێت پێی بگەین کۆسپەکانی بڵندن، جیخی حیزب هەموو لایەکی دەورەداوە. چەکی کپ تەنها مرۆڤەکانمان دەبڕێت، ئەوەی بەردەواممان دەکات پێی بگەین ئاسۆی ئازادییە، ئەم ئاسۆیە هێندە پاقژە، مرۆڤی سەگسار ئاودیوی خۆی ناکات.. گرەوی ئازادی لەبراوەدایە، ئەوەی دەیباتەوە ئەوانەن لەپێناو گرەوی ئازادیدا ڕەنج دەدەن. سەرۆکی کوردستان گرەوی ئازادی نین، بەڵکو گرەوی پیگەیەکە ئازادی زەوت دەکات. دیموکراسی یان پێشەل دەکات یان لەدیموکراسی ڕادەکات.
دیموکراسیخوازان گەورەترین سوکایەتی لەپێناو بەردەوامی دیموکراسییدا پەسند دەکات، پێیان شانازییە ناخۆشترین ژیان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی گەلێک بەئامانجی ڕۆحیانەتی دیموکراسی بگەیەنن، کە ئازادییە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە