ئه‌وه دووجاره عارف که‌ریم فریای هه‌ردوو حیزبی دەسەڵات که‌وت
Friday, 27/08/2010, 12:00
من لە دەرکەوتەی سێ خاڵی قانعی فەرد و پێشمەرگەی بێ ناو دێمە سەرباس.
یەکەم/ قانعی فەر، نەیوتووە لەبیرەوەریەکانمدا خوالێخۆش بوو بارزانی هۆکاری ڕوخاندنی کۆماری مهاباتە، بەڵکو دەڵێت لەنێو بەڵگەنامەکانی بەڕیتانیادا ئەو بەڵگانە هەن.
دووەم/ پێشمەرگەی بێ‌ناو، باس لە کۆنگرەی دووی حیزبی دیموکرات و بێسەروشوێنی 54 پێشمەرگەی ئەو حیزبە دەکات.. ڕەخنە لە حیزب دەگرێت کەگرنگی بەکۆنگرەی دوو و شەهیدکردنی (ئەحمەد تۆفیق) و هاوڕێکانی نادات.
سێیهەم/ کاک عارف کەریم، وەک کەسێکی بێلایەن و قەڵەمێکی ئازاد خۆی بەیان دەکات، بەڵام وا دووجارە بەنووسینەکانی فریای دوو حیزبی دەسەڵات دەکەوێت. لەسەردەمی دەرکەوتنی ململانییەکانی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا وتارێکی ڕەخنە ئامێز‌و پڕ لە باسناجۆری لەسەر کاک نەوشیروان نووسی . ئەمجارەش قانعی فەردی کردە خائین و خوازیارە بەسزای گەل بگەیەنرێت .
خوێندەوارە بێئاگاکانی نێو حیزب لە گۆشەکانەوە سەردەردێنن و هەر ڕۆژەی بە دیوێکدا دەردەکەون .. جاوەڕێی هیچ نین لێیان، بەڵام چاوەڕێی بەڵێی ئێمەن، کۆششی ئەوان کۆکردنەوەی دەست لەشان و ئافەرینی سەروخۆیانن .. گوێ دەگرن و وشە دەگەینن و وشە سارد دەکەنەوە، ئەوەی پێیانە بۆ ڕاستی ئامادەی ناکەن، لە چەوتیدا هەڵی دەجنن .. هەر پیتێک کەدەری دەبڕن لەپێش ئەوەی بەرامبەرەکەیان تێی بگات، خۆیان باوەڕی پێی ناکەن.
نووسه‌ری حیزب پەیوەست نییە بەمەرجی ئەوەی خەڵکی نەزان بن، لەنەزانینیدا گەمەدەکەن و بەسەوڵی زانینەوە کەشتی نەزانی لێدەخوڕن .. بیریان لەکێڵگەی حیزب‌دا چەکەرە دەکات، توندوتیژی و خۆزاڵ بوون و شتە نەخوازیارەکانی کۆمەڵگا بەرهەم دێنن . کەچی کەدێتە سەرشرۆڤە، بەنرخی کوردایەتی و بەهاجوانەکان بەکۆمەڵگای دەفرۆشن .. ئەمانە بەڕاست و چەپ تێدەگەن و کەسانی کەڵفام نین، بەڵکو زانینێکی ژەنگاوی بۆ گلاندنی زانینێکی نوێ بەکار دێنن .. زۆر جار دەنگی ناڕازیان لێ بەرز دەبێتەوەو خۆیان لەبەرەی ناڕازی دەبیننەوە، ئەو کاتەی ئەوان دەچنە نێو شەپۆلی ناڕازییەکان بەهەمویان شوشەی کۆشکی دەسەڵاتیان پێ ناقرنجێنرێت،، هەر خودی ناڕازییەکەیان وەک نازی ژنێکی دەستەوەستانی پیاوپەرست وایە، بەدیارییەکی پچوک دەگەڕێتەوە چاڵەکۆن .. ئەمانە زۆرجار زیان گەیەنەرن بەحیزب، لەکوێ پارەو مەبەستیان زیاد بکات، پشت لە حیزبی یەکەم دەکەن و ڕوو لەحیزبی دووەم دەکەن .. بۆیە دەبینین ئەوانەی ئێستا لەنێوان سەرانی پارتی و جەماوەرەکەیدان، پارتییە ڕەسەنەکە نین، بەڵکو مرۆڤەکانی نێو مزایدەی بازاری سیاسی ماڵی کوردن و لەپارتییەکان باشتر شەڕ لەسەر شکستی پارتی دەکەن.
لە سیاسەتدا ڕەفتار ڕەنگدانەوەی ئامانجە، ڕەفتاری نووسه‌رانی حیزب لەخولیای خۆیەتی، بەڵام ئەوە ئامانجە لە ئاستیاندا سەری لێشێواوە، ئەوانەی دوێنێ لەتوندوتیژی ستارتیجدا قەپاڵیان لەکوردایەتی دەگرت، ئێستا نەک تەسلیم بوون، بەڵکو جەستەیان لەسەر لگاوی دەرەبەگ و سەرمایەدار دادەنێن .. لێگەڕێ لە شوعیەکانی دوێنێ بەزمانی فەلەسەفەی مارکسی و لەئەمڕۆدا بەستارتیجی بارزانی نیزم، کۆمەڵێکی تر لەو دیو ئەوانەوە هەن هێندە توند ڕەوبوون، کوردستانی بوونیان بە شەرم دەزانی، ئەمڕۆ شەڕ لەسەر دبستانی گەندەڵی دەکەن.
لەسەرەتای ساڵی 1988 کاتێک لەگەڵ پێنج پێشمەرگەی هاوڕێمدا لەزیندانی (ئە، تی، پی) لە دیاربەکر زیندانی بووین، ئەوسا وەک ئێستا سەربەست نەبووم لە ژیان و جیهانی بیرکردنەوە، جەلالیەکی تەرەقە سور بووم .. لەزیندان کوڕێکی ڕۆح سوک و گفت خۆش هاوڕێمان بوو وەهاتوچۆی دەکردین ؛ ناوی (مەحمود شاهێن) بوو . مەحمود شاهێن تەمبور لێدەرێکی باش بوو . لەحیزبێکدا کاری دەکرد پێیاندەوت (کاوەچییەکان) . ڕۆحیانەتیان لەگەڵ ستارتیجی مارکسی (ئەنوەر خۆجەی) ئەلبانیا دەکوڵا ... لەسەرەتای یەکتری ناسینەوە تا ماڵئاوایی لەیەکتری، چەڵەحەنەی ئەوەی لەگەڵ دەکردین و پێی دەوتین :: ئێوە خۆتان چاک بکەن، دەبێت سیاسەتان بگۆڕن هەوڵ بدەن مزگەوتەکان لەپێش قورعانەکانەوە بخەنە گۆڕ، ئینجا دەست بەچاکسازی میشکی کورد بکەن، ئەوسا ئازاد دەبن .. ئێمەش دەمان وت : ئەوەی تۆ دەڵێت پێویستی بەتۆیە، ئێمە ناتوانین کاری وا بکەین و واتاکەی خراپ دەشکێتەوە .. پاش 22 ساڵ دابڕان لێی، ڕۆژێک هاوڕێیەکی کۆنی زیندانم بینییەوە لەشاری (جنێڤ) و پرسیاری ئەوم لێ کرد، وتی : ئێستا لە دانیمارکەو ئیسلامییەکی زۆر توندڕەوەو کار لەگەڵ حیزبە ئیسلامییەکان دەکات، ئەوەی بڵێت ئیسلام پەڵەی پێوەیە، خۆی پیادەتەقێنیتەوە .
عارف کەریم لەگەڵ سەردەمی خوازیاردا کۆک نییە، لەگڕمەی ناڕازای بوون و هەڵبژاردنی 7 / 3 دا لەبەرەی دژی ناڕازییەکاندا بوو، تیری بە نیشانی مەبەستی حیزبەوە دەنا . ئەو هاتوهاواره‌ی بۆمەبەستێک بوو کەحیزب بڵندگۆکەی بۆ بەرز بکاتەوە .. ماوەیەک دابرا بەڵام دەرکەوتەوە، دەرکەوتنەکەی مەبەستی لەدوا بوو، جاران باڵای حیزبی دەتاشی، لەئێستادا حیزب ئاو دەدات .. بەقەڵەمەکەی ئاڵای ئازادی پێهەڵدەگرێت، بەڵام بە وشەکانی گەرای حیزبی پێدەچێنێت.. مەبەست کات و ئاوڕدانەوەیە بۆ سەرەتای وەرچەرخان، خاڵی وەرچەرخان لە خۆڕستدا لەلای حیزب بەگیرە، حیزب لەئاراستەی نیشتمانی و ستارتیجی نەتەوەیی دەستی بەرداوە، حیزب لەمێژە کار لە سەر پارێزگاری خود دەکات . مێژویان پڕە لە هێنانی پاسدار‌و 31 ئاب .. حیزب زێر نییە بەزاخاوی نووسه‌رە حیزبییەکان زاخاوبکرێت و بگەڕێتەوە تروسکایی ڕەسەن، بەڵکو داڕماوی نێو کۆنتێن و پاشماوەکانی نیشتمانە.
کاک (عارف کەریم) غەدر لەخۆی دەکات، بۆیە زیان بەگەلەکەی دەگەیەنێت، بەڵگەیەک لە نێو بەڵگەنامەکانی ئینگلیزدا هەموو ڕۆژێک خۆی بنوێنێ، شۆڕەسوارەکانی وەک کاک (عارف) گەر دەستی پێی نەگات، بۆ تاوانە بەقەولی کاک عارف ئیتلاعاتێکی وەک (عیرفانی قانعی فەرد) وەک گوێزی کاکڵە بۆمان دەربهێنێت و بۆمان بخاتە سەرخوان و بڵێت : فەرمو مێژووتان بخوێننەوە؟
کاک عارف دەڵێت: وه‌کوو که‌سێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن به ئه‌رکێکی نیشتمانی خۆمی ده‌زانم که به‌م وتاره وه‌ڵامی عیرفان قانعی فه‌رد بده‌مه‌وه چونکه دڵنیام ئه‌م هه‌رزه‌کاره تازه په‌یدابووه، زۆر بێویژدانانه و نامه‌سئولانه قسه‌ده‌کات و په‌لامارده‌دات و به‌ئاشکرا ده‌یه‌وێ خه‌ڵک چه‌واشه‌بکات، خۆزگه حزب و لایه‌نه‌کانی تریش وشه‌ی خۆیان ده‌بوو له‌سه‌ر قسه‌کانی ئه‌و و بێهه‌ڵوێست نه‌ده‌مانه‌وه!.
ئەم نووسینە لە وتاری مەلایەکی کوێرەدێی گوندێکی دورە دەستی لای خۆمان دەچێت کە حەرفی سیاسیی نازانێت و بۆ ئەوەی دوو پاروو نانی زیاتر لە حیزب وەربگرێت، دەم لەسیاسەت دەدات و خەڵک بۆ پاراستنی حکومەتی خێڵ و پەردەپۆش بەسۆکولار هان دەدات .. کاک عارف دەمان فریوێنیت و لە پارتییەک زیاتر سەخڵەتر دەبێت بۆ شێواندنی بنەماڵەی سەرکردەکانی، لەهەمان کاتدا لەوڵاتی (سوید) و بە زمانێکی توندی هەڕەشە ئامێز‌و شۆڕشگێرانە پەیامێک ئاراستەی (قانعی فەرد) دەکات و دەڵێێ:
قانعی فه‌رد ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانێ که ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵک کاغه‌زی سپی ده‌خوێنێته‌وه و ئه‌مانه‌ی ئه‌م ده‌یڵێ به‌ئاسانی تێپه‌ڕنابێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا و دوایی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت و بۆی پینه و په‌ڕۆ ناکرێت و باشتر وایه بۆ ئه‌و چی ڕاسته ئه‌وه بڵێ یان هیچ نه‌ڵێ و له ماڵی خۆی دابنیشێ . قانعی فه‌رد له بنه‌ماڵه‌یه‌کدا چاوی هه‌ڵهێناوه و گه‌وره بووه که هیچ پاشکۆیه‌کی سیاسی‌یان نیه و سه‌ر به هیچ ڕێکخراو و حزبێکی سیاسی نین و نه خۆی و نه بنه‌ماڵه‌که‌یان له خزمه‌تی گه‌لی کوردا نه‌بوون، به‌تایبه‌تی ئه‌و به زوبانی فارسی ده‌نووسێت و کوردییه‌کی سه‌روگوێلاک شکاو و سه‌قه‌ت ده‌زانێ و به‌هۆی کاره گومانلێکراوهکانییهوه هیچ که‌س و لایه‌نێکی کوردی نیشتمانپه‌روه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دانی خێری پیانانێن.
کاک عارف بڕیار دەدات، قانعی فەرد بە هەرزەکار و کەڵفام ناوی دێنێت، جۆری هەرزەکارییەکە دەست نیشان ناکات، پێمان ناڵێت چ جۆرە هەرزەکارێکە،هەرزەکاریی سیاسییە یان هی ئەقڵ .. پرسیارێک یەخەمان دەگرێت: مرۆڤێک لەجیهانی مێژو و سیاسەت و مەیدانی گەمە ناوچەییەکاندا سەر دەربێنیت و بگاتە ئاستێک بەنووسینێک وڵاتێک بشڵەژینێ؟ کاک عارف ڕاست دەکات کەڵفامە بەپێوانەی حیزب، نەک بەپێوانە دروستەکە.
پێشمەرگەی بێ‌ناو:
تا ئەو ساتەی نووسینەکەی بەڕێز (پێشمەرگەی بێ ناو)م نەخوێندەوە، خوالێخۆش بوو (عبدولرحمان قاسملۆ)م وەک یەکێک لە سەروەرەکانی هاوشانی مەلیک مەحمود و قازی نەمرم دەزانی .
پێشمەرگەی بێ‌ناو، کەسایەتیەکی ناوشۆڕش و بەرهەڵستکارێکی مەیدانی سیاسی حیزبی دیموکراتە، ئەو هەڵهاتوی دەستی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ئەو حیزبەیە، لەدامێنی بیری تاکڕەوی و سیاسەتی لاڕێی ئەو حیزبە ترازاوە، دڵسۆزە بۆ نیشتمان و نەتەوە، ئەوەی لەدەست ئەو دێت خەباتێکە لەکوێدا ژیرانە بۆ گەلەکەت تێبکۆشیت و دوا بەخشینش جەستە بێت، نووسیەنەکانی گەواهی دەدەن و زوخاوی گەلێک لەئاست بێمەسئولیەتی سەرانی کوردی ڕۆژهەڵات دەرحەق بە گەلەکەیان دەڕێژێت .. ئەو دەنووسێت و مێژویەکی نادیار‌و شێواومان نیشان دەدات، لەخڕمەی خەوی دورودرێژ بەئاگامان دێنێت و دەنووسێت :
له ساڵی 1964 دا کۆنگره‌ی دووه‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له گوندی سونێی سه‌ر به شاری قه‌لادزێ گیرا، که تێیدا ئه‌حمه‌د تۆفیق به سکرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا. هه‌ر له‌م کۆنگره‌دا ڕه‌حمان قاسملو به‌تاوانی هاوکاری ساواک وخه‌یانه‌ت به شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی کورد له حیزبی دێموکڕات ده‌رکرا. غه‌نی بلوریان و عه‌زیز یوسفی که له ناوبهندیخانهکانی ساواک دا قاره‌مانه‌تیان ده‌نواند، وه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ههڵبژێردرانهوە. پاشان دەنووسێت :
پاش ئاش به‌تاڵی مه‌لامسته‌فا بارزانی له ساڵی 1975 دا، ئه‌ندامانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان که هاوڕێیانی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون، له‌لایه‌ن ژاندرمه‌ی ئێران و عه‌سکه‌ری ئێڕاقه‌وه گه‌مارۆدران، و له ناچاری بڕیاریان دا که داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسی له حکوومه‌تی ئێڕاق بکه‌ن. له‌ئاکام دا 55 که‌س له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له قه‌ندیل هاتنه خوار وله شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری باشوری کوردستان، به هاوکاری بایزی هه‌باساغای سه‌رکه‌پکان، که سه‌رۆک خێڵێکی ئه‌و ناچه‌یه بوو، داوای مافی په‌نابه‌ری سیاسیان له حکوومه‌تی ئێڕاق کرد.ئه‌و 55 که‌سه بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ له شاری ڕانیه ڕاگیران، و پاشان حکوومه‌تی ئێڕاق بڕیاری دا که مافی په‌نابه‌ری سیاسیان بداتێ و کوێ‌یان پێخۆش بێت له وێ نێشته‌جێ بن. به‌ڵام به‌دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ڕۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری سیاسی بۆ ئه‌و 55 که‌سه، دوو خائین و جاشی کورد به ناوه‌کانی "که‌ریم حه‌داد" و "حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی" که له جه‌ماعه‌تی قاسملو بوون، به‌جل و به‌رگی سه‌ربازی ئێڕاقی (مغاویری) و چه‌ند ترومبێلی گه‌وره‌ی سه‌ربازی (زیل عه‌سکه‌ری) و عه‌سکه‌رێکی زۆره‌وه هاتنه شاری ڕانیه و ئه‌و 55 که‌سه‌یان خسته ناو ترومێلهکانیان و به‌ره‌و که‌رکوک و خانه‌قین و پاشان له هه‌مان ڕۆژدا له ڕێگه‌ی سنوری خوسره‌ویه‌وه ته‌سلیمی ژاندرمه‌ری ئێرانیان کردن.
حیزبی دیموکرات ، لەلوتکەدا موسایەکی بۆ پەیدا بوو ، قامچی پێشمەرگەی بێ‌ناو لەوەتەری مێژووی 65 ساڵەی ئەو حیزبەیدا ، فێربوین و تێگەیشتین ئەوانەی ئێستا لەحیزبی دیموکراتدان ، یان کەسانێکی خلیسکاون یان بێئاگایەکی ئەو ڕێگایەن . پێویستە ڕاست ببنەوە بەردەوامی لە ترێنێکی بێ ئامانجدا سەرئەنجامی وەرگەڕانە . پێویستە ئەوانەی لە کۆنگرەی 3 ی ئەو حیزبەدا بەشدار نەبون و لەئێستادا سیاسەتی چەوت دەپارێزن ، داوای لێبوردن لەگەلەکەیان بکەن و لەگەڵ ئازار و هیواکانی گەلەکەیاندا هاوجوت ببنەوە . حیزبی دیموکرات بۆ رۆژێک باسی له خه‌باتی ساڵی 1950/ تا 1975 رێگاوهرگره راسته‌قینه‌کانی قوتابیانی به حه‌قی قازی سه‌روه‌رانی نه‌کردووه، مێژوویه‌کی پچڕ پچڕا‌و و شێوایی بۆ به‌رچاوی گه‌له‌که‌ی گواستۆته‌وه، ئه‌م مێژووه تا دوێنێ وای تێگهیشتیین، به‌ڵام له‌مه‌ودوا وای تێناگه‌ین و به چاوی تره‌وه تێی ده‌ڕوانین.
http://www.standardkurd.nethttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9f98aabf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست