سه‌رۆکی هه‌رێم و گه‌رانه‌وه بۆ خاڵی سفر
Sunday, 05/07/2009, 12:00
له‌پێش شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه به‌هۆی باره کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆسهپاوه سه‌رده‌مێکه ، په‌یامی سه‌رۆکایه‌تی کورد به سه‌رۆک بارزانی باوک سپێردرا . له‌و ده‌مه‌وه شۆڕشی ئه‌یلول کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی باش و خراپی بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردی گواسته‌وه ، یه‌کێک له‌و خه‌سڵه‌تانه ململانییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که بوو ، کهدیوێکی خراپی له‌خۆ گرد ، وه بۆیه‌که‌مین جار مێژویه‌کی ململانێی خوێناوی ماراسۆنی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا سه‌پان .
له‌دوای ڕاپه‌ڕین به‌هۆی ململانییه خوێناوییه نانیشتمانییهکهو وه باڵاده‌ستی پارتی و یه‌کێتی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ماندا ؛ چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان و حکومه‌ت و په‌ڕله‌مانه تازه سهرپێکهوتووهکه به‌ره‌و دابه‌شکردن برا ، ئیتر حکومه‌ت ، په‌ڕله‌مان ، گومرک ، خاک و ئاسمان و هه‌وای خه‌ڵک دابه‌شکران به‌دوو به‌شه‌وه . له‌دووای ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی سه‌دامه‌وه دیسانه‌وه دابه‌شکردنه شهرمهزراییهکه به‌رده‌وام بوو ، به‌دووای خۆیدا کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی تری هێنا ، ئه‌م جاره‌یان چاره‌نوسی ئایندهی له‌خۆ گرد ، ترسناکترین ڕه‌وشی سیاسی داخراو ، کۆنه پارێزی ، به‌هه‌ده‌ردانی هه‌وڵه‌کانی ڕابردوو ، به‌رنامه‌یه‌کی ترسناک بۆ ئه‌مڕۆ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیران له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه ، جگه‌له کۆمه‌ڵیك لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تر ، ئه‌مانه بۆ پارتی . سه‌رۆک کۆمارێکی بێ ده‌سه‌ڵات و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرێکی بێ بڕیار ، ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و له‌سه‌ر ئاستی کوردستان سه‌رۆک په‌ڕله‌مانێکی بێ قاچ و ده‌ست و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانێکی کارتۆنی له‌کوردستان ، ئه‌مانه بۆ یه‌کێتی . ئه‌م دابه‌شکردنه له سه‌ر ئاستێکی نه‌وی سیاسی لایه‌ک و خۆکوتان بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌های لایه‌کی تر له‌چوارچێوه‌ی حیزبێکی سیاسی بۆ ئاینده خۆ کۆده‌کاته‌وه ، وهبڕیار له‌سیسته‌مێکی تۆتالیتاری ڕه‌شه‌کوژ ده‌ده‌ن و ئامانجیشیان ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر و وه سپاردنیان به بنه‌ماڵه‌یه‌ک .
هه‌موو ئه‌و پرۆژانه بناخه‌ی خواستی گه‌ل نییه که بۆ ئه‌مڕۆ و داهاتوو ده‌که‌ونه کاری جێبه‌جێکردنه‌وه ، به‌ڵکو هاوشێوه‌ی هه‌مان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسه ، به‌ڵام به‌به‌رگێکی خۆماڵییه‌وه ، که‌واته بزوتنه‌وه‌و هه‌وڵه‌کانی گه‌ل بۆ سفر مل ده‌نیت .
ئێستاکه له خاڵی سفره‌وه ده‌ست به‌کارین بۆ ئاینده‌یه‌کی نوێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری ڕیاڵی و په‌رچه‌کردار و ترسی نوێ ڕووبه‌ڕوومان بۆته‌وه‌و ئالهیهکی نوێی جیاوازتر له سه‌ره‌تای شۆڕش و شاخ بناخه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و کارکردنی نوێمانه . ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وشه‌دا چه‌کی ده‌ستی میلشیات ، توندوتیژی ، پێشه‌لکردنی مافی تاک ، موراڵی کۆن ، پیلانی ترشاو ، هه‌موو ئه‌مانه وه‌ک چۆن ئێستا له‌به‌رامبه‌ریدا ڕاوه‌ستاوین ، به‌رده‌وام بین و به‌دووای ئالهیهکدا بگه‌ڕێین بۆ بنه‌بڕکردنی .
سه‌ره‌تا هێزی گۆڕان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکانی ڕق ئه‌ستور ، بێ هیوا ، ده‌روێشی حیزب و تێنه‌گه‌یشت و که‌سانی وشک ، مامه‌ڵه ده‌کات و تاویان داوه‌ته به‌رخۆیان و ئاسۆشیان ڕوونه‌و هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و هیواشیان به گه‌له‌که‌یان هه‌یه که بۆ ئه‌وانه و ئه‌وانیش پاڵپشتێکی گرنگن بۆ گۆڕان ، هۆکار زۆرن بۆ ئه‌م متمانه‌و هیوادارییه .
1 - حیزب له کوردستان جگه له بڕینی مه‌رحه‌له‌کان بهپچرپچڕاوی ، به‌رنامه‌یه‌کی دورودرێژی بۆ کۆمه‌ڵگا پێ نه‌بووه‌و هه‌وڵه نه‌زۆکه‌کانی به بهربهربهست گه‌یشتووه .
2 له‌هه‌موو جیهاندا حیزب وه‌سیله‌یه له‌نێوان خه‌ڵک و ئامانج و داخوازییه‌کاندا ، له‌کوردستاندا هیزێکی پشتگوێ خهرهو خۆ خوێنه‌ره‌وه‌یه .
3 لای ئێمه حیزب دیموکراسی بنیاد ده‌نێت و بڕیار له چاره‌نوسی ده‌دات . له‌کاتێکدا له‌جیهاندا دیموکراسی بڕیار له چاره‌نوسی خۆشه‌ویستی حیزب ده‌دات.
4 - ئازادی ، دارایی گشتی ، ڕێکخراوه سڤیلیه‌کان ، ده‌ستور و یاسا ، له‌شکر و ئاسایشی نیشتمانی ، سه‌روه‌ری نیشتمانی و چاره‌نوسی گه‌ل و پیهوهندییه ده‌ره‌کییه‌کان وه‌ک سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری . ئه‌مانه له‌کوردستاندا حیزب ده‌وری سه‌ره‌کی تیادا دهگێرڕێت ، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تان و گه‌لانی تره‌وه.
5- سه‌رۆکی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار تا ئه‌مڕۆ بڕیار به‌ده‌ستی دووا بریارو ههڵوهشێنهرهوهو چاره‌نوسی حیزب و ده‌وڵه‌ت و بزوتنه‌وه‌که‌یه .
ڕێزدارانم گه‌لی ژێر ڕه‌شماڵی ئه‌م یاساوڕێساییه ، تائێستا به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی له‌ئاست ئه‌م سهرێچییهی سه‌رانی کورد‌و حیزبه‌کانی بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه‌و زه‌مه‌نه‌که بواری پێ نه‌داون بێنه وه‌ڵام . بێنه وه‌ڵام له‌ئاست تاڵانی دارایی گشتی . بێنه وه‌ڵام له‌ئاست ڕوبارێک خوێن ڕشتن بۆ ململانێی ده‌سه‌ڵات و حیزب . بێنه وه‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک نه‌وی سیاسی له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران و گه‌لانی سه‌رده‌ست . بێنه وه‌ڵام له به‌رامبه‌ر خۆدزینه‌وه له‌داخوازییه‌کانی گه‌ل و تاک . ئێستا هاتوون له‌پاش ئه‌م هه‌موو ههڵهنیشتمانییه به‌کۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی ڕزییوه دهێن درێژه به ده‌سه‌ڵاتیان بده‌ن و بۆ ماوه‌یه‌کی تر گه‌له‌که‌مان له خشته ده‌به‌ن . ئه‌وانه‌ی دوێنێ له‌سه‌نگه‌ره‌کاندا خۆێنی یه‌کتریان ده‌کرده مه‌ست بوونی یه‌کتری ، ئه‌مڕۆ چونه‌ته سه‌نگه‌رێک و له پێناو درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نیان وه‌ک گۆرانی دووتاکی بۆیه‌کتری دهسیننهوه ، له لفکهولیرهو سبیله ڕزیوه‌وه بۆ بانگه‌شه‌کردن و پێاهه‌ڵدان . لهخائین و خۆفرۆشه‌وه بۆ براو سه‌رکرده‌و سه‌رۆک و به‌ڕێز ، ئه‌مانه به‌شێکه له سینارۆی پاکانه‌کردن بۆ گه‌ل و وه شێوه‌یه‌که له په‌له‌قاژێ و هه‌وڵ بۆ ده‌رباز بوون له تۆڕی گۆڕان ، تاکتیکیشه له پێناو زیاتر له‌خشته‌بردنی خه‌ڵک و پهردهسیهکی سیاسیی دۆڕاوه به سه‌ر مێژووی ڕه‌شی ڕابردوویان که هه‌رخۆیان ماڵی کوردیان تیک و پێکان دا‌و ، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کانی ئه‌وانیش هیوایه‌کیان بۆ خه‌ڵک دروست کرد ، بۆ کۆتایی هاتنی شه‌ڕی کورد بهکوشدان و یه‌ک ڕێزی ماڵی کورد .
پاش ئه‌م ماڵوێرانی و قوربهسهرییهی که‌له‌ماوه‌ی چل ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر ماڵی کوردیان هێنا ئێستا هه‌ڵساون دیسانه‌وه ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌تا هه‌تایه گه‌له‌که‌مان و هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگاکه‌مان کۆتوبه‌ند بکه‌ن و هه‌رچی ئه‌وان وتیان ئه‌مان ده‌ست بهسنگهوهیان بگرن و به‌فه‌رمانی چاک و خراپیان وه‌ڵامی به‌ڵێ بده‌نه‌وه ، سه‌یری ئه‌م مهخسهرهیه که‌ن .
ده‌یان نه‌وێت ئه‌وه‌ی دوێنێ ناوی دیکتاتۆرو داپڵۆسێنهرو زاڵم بوو ، ئه‌مڕۆ به‌ده‌ستی خۆمان ، به‌بڕیاری خۆمان به‌به‌رگێکی کورده‌وارییه‌وه بۆهه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ر خۆمانیادا بسه‌پێنین ، بڕواننه به‌شی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردن که‌له ماده‌ی 59 وه بۆ سه‌ره‌وه چ ده‌خوازن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه پێیان بڵێین به‌ڵێ ، ئه‌مه چ ده‌ستورێکه ، ئه‌مه ته‌نها له‌و داخوازییه‌دا بوونی هه‌بوو که‌له‌ساڵی 02 . ئاوگوست . 1934 له‌وڵاتی ئه‌ڵمان دا بڕیار له‌ده‌سه‌ڵات پێدانی ڕه‌های هیتله‌ر درا . بڕواننه ماده‌ی 60 و 61 چی نوسراوه.
ماده‌ی 60 / یه‌که‌م : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردن و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی (پاسه‌وانی هه‌رێم) ـه‌و له بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی هه‌رێم ده‌کات و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانی فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمدا ده‌کات .
دووه‌م : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جێگرێک بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ که هاوکاریی ده‌کات له‌ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیدا و له‌کاتی ئامادهنهبوونیدا جێی ده‌گرێته‌وه‌و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی (پاسه‌وانی هه‌رێم) ده‌بێ ، به مه‌رجێک ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی .
به‌ڕێزان ماده‌ی 61 زیاتر ڕه‌هایی ده‌سه‌ڵات ده‌دات به سه‌رۆکی هه‌رێم که که‌متر نه‌بێت له ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌موو دیکتاتۆرانی جیهان و وه سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ سه‌رو سیاده‌و یاسا بڵند ده‌کاته‌وه که ئه‌مه‌یه .
ماده‌ی 61 : سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ڕێگای ده‌نگدانی گشتیی ، نهێنیی ، کوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ ، به‌و شێوه‌یه‌ی که یاسا دیاری ده‌کات .
له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه کورد وبزوتنه‌وه‌که‌ی ستراتیژییه‌که‌یان ڕوخاندنی دیکتاتۆریی و بنیادنای دیموکراسیی بوو ، ئه‌وا ئێستا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕابردو وه به‌ده‌ستی خۆمان و به‌ده‌نگی خۆمان دیکتاتۆرێک وه‌ک به‌ڵا بۆخۆمان قووت ده‌که‌ینه‌وه‌و بۆ خاڵی سفری سه‌ره‌تای شۆڕشدا ده‌گه‌ڕێینه‌وه ، ئیتر ده‌بێت گه‌له‌که‌مان بۆ دروشمی ساڵی 1961 بگه‌ڕێته‌وه . واته به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی (ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری خۆماڵی و بنیادنانی دیموکراسی) .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست