کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاوانم کوێر بێ، لێ ئاشبه‌تاڵی په‌که‌که‌ی پێ نه‌بینم (به‌شی دووه‌م)

Friday, 03/04/2009, 12:00


چ چه‌کێک ، ده‌کرێته‌ گورز بۆ ڕشتنی خوێنی براکان.
دووه‌م هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی " سه‌رۆک ئۆجه‌لان " پاش گرتنه‌که‌ی ئه‌وه‌ بوو : ‌ بۆ یه‌که‌م جار ، دانی نا به‌وه‌ی که‌ دایکی تورکه‌ . وه‌ له‌نێو دادگا‌شدا داوای لێبووردنی له‌که‌سوکاری کوژراوانی ده‌ستی په‌که‌که‌ کرد .
چه‌کی یه‌که‌م / خوێنی براکان به‌ده‌ستی براکان ماشێنی په‌ککه‌وته‌ی دوژمنی پێ ده‌هاژوێ.
سێ لایه‌ن " هێرشبه‌رو پیلانگێرو نه‌یاری سه‌رسه‌ختی په‌که‌که‌ن ، یه‌که‌م / تورکیا ، دووهه‌م و سێهه‌م / پارتی و یه‌کێتی که‌ ده‌هۆڵ ژه‌ن و ڕێگا پاک که‌رو چرا به‌ده‌ستی ڕێی ڕۆشه‌نکه‌ره‌وه‌ی له‌شکری تاڵانکه‌رن .. پارتی به‌پاره‌و پولی ڕه‌شوڕووتی کوردستان و به‌چه‌کدار و به‌سیاسه‌تی چه‌واشه‌ .. یه‌کێتیش ، ته‌نها وتاره‌ وره‌ به‌رده‌ره‌که‌ی تاڵه‌بانی .. له‌ساڵی 1982 دا له‌ژێر ڕێنوێنی تۆرانییه‌کان ، پارتی و یه‌کێتی له‌ژێر ناوی سه‌روه‌ری بۆ یاسا (که‌ هه‌موو شتێک قبوڵ ده‌که‌ن ته‌نها یاسا نه‌بێت) ، خۆیان کرده‌ کوڵوانه‌سوره‌ی پێش له‌شکری تۆرانییه‌کان . له‌و شه‌ڕه‌ نابه‌رامبه‌ره‌دا جگه‌ له‌چه‌کدارێکی زۆر ، کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین و شۆڕشگێر ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌ی مه‌رگ کران ، به‌رامبه‌ر به‌کێ ؟ به‌رامبه‌ر به‌ هاوگۆشت و هاوخوێن ، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ په‌لامار دران . ئامانج کۆتایی پێ هاتنیان بوو ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش وه‌ک ده‌یان جاری تر ، هه‌ڵوێست له‌ که‌سانی ناوخن‌ نیشتمانی ده‌رکه‌وت و ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی به‌خواستی دوژمنیان پێ قبوڵ نه‌کرا . بووه‌ نه‌وای ژیانیان و بردنی بۆ شوێنی " دابین " .. ئه‌و قۆڵه‌ی که‌ به‌ر پارتی که‌وتبووه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن نزیکه‌ی 2500 تا سێ 3000 گه‌ریله‌ بوون که‌ خۆیان دابوو به‌ده‌سته‌وه‌ ، بۆ پرکردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌کی تری تاوان ، هه‌ر له‌جێدا له‌ناویان بردن . خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌ران " گه‌ریله‌کان " هه‌روا له‌خۆڕا فری و نه‌داران و نه‌درانه‌ ده‌ست گورک ، به‌ڵکو له‌پاش کۆمه‌ڵێک به‌ڵێن و گفتوگۆ .
له‌قۆڵی یه‌کێتی هێزه‌کان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان بوو ، لایه‌نی یه‌کێتی که‌وته‌‌ شه‌ڕه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براکان ،‌ به‌ڵام هه‌ردوو براکان گلاندنی یه‌کتریان پی قبوڵ نه‌بوو ، به‌ڵکو باره‌که‌ گۆڕدرا بۆ هاوسۆزی و هه‌ستکردن و ‌مه‌سئولیه‌ت له‌به‌رامبه‌ر نیشتمان ، بۆیه‌ نه‌وشیروان " له‌وێدا هێزه‌کانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ری په‌که‌که‌ی به ‌براکانی لای خۆی سپارد ، ‌براکان پێشیان که‌وتن و هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی و تورکیا و ڕێنوێنیه‌کانی تاڵه‌بانیشیان شکاند و هه‌موو مه‌سئولیه‌تی گه‌ریله‌کانیشیان خسته‌ ئه‌ستۆی خۆیان و به‌قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزو سه‌رسه‌ختیان سپارد . له‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌سپێکی کێشه‌کانی نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان " سه‌ری هه‌ڵدا و " ناوی " نه‌وشیروان " ‌ بووه‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی سه‌رزای ده‌هۆڵ ژه‌نه‌کانی پارتی و حیزبی شوعی و چه‌پ و کۆمه‌ڵێک نوسه‌رو شاعیری کرێگرته‌ .
ئه‌مجاره‌ قه‌ندیل " ئانقه‌ره " ده‌ها‌ژێنێت ، له‌نێو شیو و دۆڵ و هه‌ورازه‌‌ سه‌خت و لوتکه‌ سه‌رکه‌شه‌کانی قه‌ندیلدا ، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به‌هه‌ست و هۆشیار بۆ گه‌له‌که‌یان ، کۆمه‌ڵیک ڕزگاربووی ده‌ستی گه‌مارۆی پارتی و یه‌کێتی ، توانیان ئه‌نقه‌ره‌ی بهێننه‌ سه‌رچۆک و بڵانسی شۆڤێنی و دڕنده‌یی تۆرانییه‌کان بگۆڕن ،، له‌ تورکه‌شاخاویه‌کانه‌وه‌ بۆ گه‌لی براو ، داننان به‌ بوونی کورد و ئازاد کردنی زمانی دایک و کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی شه‌شی ته‌ره‌ته‌و گه‌ران به‌دووای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ کۆتایی هاتنی کێشه‌کان له‌چێوه‌ی له‌تورکیادا ، هه‌موو ئه‌م ماف سه‌ندنانه‌ به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندوبوونی په‌که‌که‌یه‌

له‌به‌شی سێهه‌م و کۆتاییدا ، هێڵه‌ دیموکراسییه‌کانی تورکیا و پارتی و یه‌کێتی ' چۆن چۆنی یه‌کده‌گرن و جیهان پڕ ده‌که‌ن له‌ قین و توڕه‌بوون ، له‌به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە