ڕیفۆرمخوازان له‌چ گۆشه‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندان . وشه‌یه‌کی کۆن بۆ سه‌ر ڕسته‌یه‌کی ئه‌مڕۆ .
Tuesday, 29/09/2009, 12:00
له‌پاش ئه‌وه‌ی حیزبی شیوعی له‌به‌ره‌ی به‌عسدا هه‌ڵهاتن و په‌نایان بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردی برد ، وه‌ک هیزێکی به‌ره‌نگاری له‌پاڵ بزوتنه‌وه‌ی کوردی‌دا چونه سه‌نگه‌وه ، سه‌ره‌تا خۆیان دوره‌په‌رێز ڕاگرد له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ، تاکار گه‌یشته ئه‌وه‌ی : شێوه‌یه‌ک له ورته ورته له‌نێوان هێزی یه‌کێتی و ئه‌واندا دروست ببێت . ڕۆژێک فه‌رمانده‌یه‌کیان له‌ناوچه‌ی شاره‌زور به‌ڕاشکاوانه به فه‌رمانده‌ی که‌رتێکی یه‌کێتی کهشههیدا بووه ده‌ڵێت : ئێمه به‌ڕاشکاوانه زۆرمان پێ ناخۆشه که ئێوه به ئاربیجی > تانک و زرێپۆش و ئاله سه‌ربازییه‌کانی عێراق ده‌شکێنن ، چونکه به موڵکی داهاتووی خۆمانی ده‌زانین .
ڕیفۆرمخوازان ئه‌و لایه‌نه ههوڵدهره ناڕازییه‌ن که‌بۆ چاکسازی ناو یه‌کێتی ، ماوه‌یه‌کی دورو درێژ لهململانیدا بوون له‌گه‌ڵ کۆنسێرڤاتیهکان دا بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی باری لاری پارته‌که‌یان ، به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان به‌بن به‌ست گه‌یشت .
سه‌رچاوه‌کانی له‌دایک بووی لیستی گۆڕان :
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ، ئاوڕدانه‌وه له شه‌ڕی درێژخایه‌نی براکوژی و خۆئاماده‌کردن بۆ کایه‌یه‌کی تر ، خوێندنه‌وه لهگهنیوبوونی به‌رنامه‌و قیزلێبوونهوه له‌کاره‌کته‌ره دهمـوچاو ترشاوهکانی نێو بزوتنه‌وه‌ی کورد ، هه‌نگاونان بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی گونجاو و گه‌ڕان به‌دووای کۆکردنه‌وه‌ی خواسته‌کان ' شانۆی ناڕازی بوون و گیانی به‌ره‌نگاری له‌دایک بوو . هه‌موو ئه‌م شه‌پۆله نه‌رمانه ته‌مه‌نێک گورژمیان خوارد تا له ساڵی 2009 دا بورکانی توڕه‌بوون و ناپهسندکردن ' ته‌قییه‌وه‌و ئه‌و په‌یامه‌ی بڵندکرده‌وه که له ئێستادا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت بۆ ئاینده .
ڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌مه بڕشته‌کان کانگای ده‌ربڕینی وشه‌ی نا بۆ : شه‌ڕی ناو خۆ . پاوهندکردنی ده‌سه‌ڵات . ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی . گه‌نده‌ڵی . ڕۆتین . بۆشایی ژیان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی نیوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک بوون . ئه‌م ڕێچکهڕێیه به‌هۆی زیادکردنی هۆشیاری کۆمه‌ڵگاو به‌رده‌وامی پیلانه نه‌خۆشه‌کانی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ، ڕژایه نێو شه‌قاوه پانه‌که .
له مێژودا : کورد جگه لهتاکوتهرا ' ژیانی زه‌لیلی نێو پیخهفی پێ باشتر بووه له کۆچ و ژیانی ته‌راوگه . کردنه‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه سه‌ره‌تا له بارزانییه‌کانه‌وه ده‌ستی پێ کرد . ئه‌م چه‌مکه به هۆی ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه شێویه‌کی تری له‌خۆگرت له ڕووی چه‌ندایه‌تی و بناخه‌دانان له بیری خه‌ڵکدا تا له‌پێناو به‌رده‌وامی ژیان . له‌دووای ڕاپه‌ڕین ڕاکردن له مه‌رگی شه‌ڕی برا کوژی و له‌ده‌ست زوڵموزۆر و نایاسایی کۆمپانییه‌کانی مافایای دوو جه‌مسه‌ری ، به‌رفراوانترین کۆچوکۆچباری تاک و کۆمه‌ڵی کوردی ڕوه‌و هه‌نده‌رانی به خۆوه بینیی .
شه‌پۆلی ناڕازی بوون له‌نێو پێشمه‌رگه ، ده‌زگای ئاسایش و پۆلیس ، خویندکاران ، کاسپکاران ، موچه‌خۆران ، ئۆرگانه‌کانی حزبی و لاوان ، بنیادنه‌ری زۆربه‌ی پێکهاته‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردین له ده‌ره‌وه‌ی وڵات .
هه‌ڵوێستی ڕیفۆرمخوازان :
یه‌کێک له بڕیاره ئازا‌و ژیره‌کانی ڕیفۆرمخوزان ، ده‌ستبه‌ردار و خۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌یان بوو له‌ماڵه خانه‌خوێ ، زانایانه خۆیان ڕزگار کرد له‌و حهڵقانهی که بهستبوونییهوه به‌خه‌یاڵی چاکسازی نێو یه‌کێتی ، کورد وته‌نی وه‌ک ئاسنی ساردکوتین وایه . لێره‌دا پرسیار دێته‌پێشه‌وه: ده‌کرێ بزانین بۆ چ مه‌به‌ست و بۆ چ ئامانجێک له‌زاری هه‌ندێک که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخوازان ' بۆچونێک ڕه‌چاوده‌کرێت که تائێستا به‌چاوێک ده‌ڕواننه یه‌کێتی و بهچاوهکهی تر ده‌ڕواننه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌هه‌ردو پێگه‌ی گه‌رم وسارددا خۆیان ده‌بیننه‌وه ؟
چاره‌نوسی ڕاسته‌قینه‌ی ڕیفۆرمخوازان :
ده‌رکردن و نان بڕینی فه‌رمانبه‌ر تا دووا ئه‌ندام و کادری ڕیفۆرمخوازان له‌ناو یه‌کێتی له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی جودا " پێویسته جه‌ماوه‌ر و سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌چاوی ڕێزه‌وه بروانێته هه‌ڵوێستیان .
بزوتنه‌وه‌ی گۆران فره تێڕوان و ئایدۆلۆژییه ، ئه‌م چه‌مکه تائێستا له‌سه‌ر میتۆدێک کار ناکات ، به‌ڵکو به‌هۆی داپۆشینی پانتایی خه‌ڵک ' کار له‌سه‌ر فڕه ره‌هه‌ند ده‌کات و قاڵبێکی جه‌ماوه‌ری له‌خۆ گرتووه .
هێشتا چاره‌نوسی دیموکراسی کوردستان ' ڕزگاری نه‌بووه له روبه‌ڕوی لار بوون و ترسی هه‌ره‌سهێنان ، ئه‌رکی ڕیفۆرمخوازانه به‌شێک بن لهداینهمۆی به‌رده‌وامی بوون بۆ ڕزگارکردنی له‌قه‌یران و گاڵته‌جاری سیاسی . ئاشتی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر بنه‌مای ماندو بوون و بێچاره‌یی چه‌مکه شهڕهنگێزهکانه ، ئه‌مانه له ڕاستیدا هه‌میشه له جه‌نگدان ، به‌ڵام له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئیفلاسی سیاسی و ئه‌خلاقی و جه‌ماوه‌ریدا به‌ناچاری ئاشتی نێو جه‌نگیان هه‌ڵبژاردووه ، ده‌کرێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که ڕیفۆرمخوازان گۆشه‌یه‌کی گرنگێتی ' ئه‌و تێزه به‌کار بهێنن که‌نه‌هێڵن ئه‌م دوو هێزه شه‌ڕه‌نگێزه ده‌ست به‌خوێنه ، هه‌لی هه‌ستانه‌وه‌و گهشانهوهیهیان بۆ هه‌ڵبکه‌وێت و زیاتر ڕوو له‌خاڵه هاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان بکه‌ن .
کۆی هه‌وڵه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌دووای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25 . 07 .2009 ئه‌مساڵه‌وه پێ ده‌نێته قۆناخی سه‌خته‌وه ، چاره‌نوس و خۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی سیاسی و له‌پێگه‌یه‌کی پچوکهوه بۆ هێزێکی جه‌ماوه‌ری . ئه‌رکی قورسیان له داڕشتنی پیلان ، به‌رنامه ، ئۆرگانهکردنی هێز ، داڕشتنی تاکتیک ، پیلانی دارایی و راگه‌یاندن ، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌نگه‌شه خێراییه‌کان . گه‌ر ڕیفۆرمخوازان به‌شێک نه‌بن ، له‌م خاڵه ژیانیانه . چاره‌نوسیان به‌کوێ ده‌گات ؟ .
27 . 09 . 2009
[email protected] http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=20387&cat=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست