بشگۆڕێن ، ده‌تان گۆڕین
Wednesday, 18/11/2009, 12:00
شه‌وچرای یه‌که‌م: مینسته‌ر " یۆشکا پیشهر " له‌ساڵی 1998 تا 22 . نۆڤمبه‌ری 2005 لێپرسراوی ده‌ره‌وه وڵاتی ئه‌ڵمان بوو . سه‌ر به‌حیزبی سه‌وز بوو . وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سه‌نته‌رێکی گرنگی ئه‌و وڵاته ' له‌ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردودا یه‌کێک بووه مینستهره سه‌رکه‌وتوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمان . به‌هۆی ته‌مه‌ڵییه‌وه نه‌یتوانیوه پۆلی " نۆ "ی ئاسایی ته‌واو بکات ، بهبهباشی زمانی ئینگلیزی نه‌زانیوه ، وه له‌شۆفێری ته‌کسییه‌وه گه‌یشتۆته ئه‌و پله‌یه ، ته‌نها که‌سێکی پاک و دڵسۆز و هه‌ڵسوراوێکی نیشتمانی بوو.
کوێستانی باس :
ماوه‌یه‌که لێره‌و له‌وێ له‌زمانی چه‌ند لێپرسراوێکی حکومی و حیزبی ، به‌تایبه‌تی سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی باس له گۆڕینی به‌رنامه‌و هه‌ڵوێستی کارکردن ده‌کرێت. ئه‌م بالۆره‌یه هیچی زیاتر نییه له بالۆرهکهی چاکسازی ، چه‌ندیان هه‌نگاو نا بۆ چاکسازی هه‌ر هێنده‌ش خۆیان له‌قه‌ره‌ی گۆڕین ده‌ده‌ن .
هونه‌ری ئیداره و به‌ڕێوه‌بردن ' پێک هاته‌ی سێ چه‌مکی سه‌ره‌کی وه‌ک(پیلان و پرۆگرام ، هه‌ست و خۆماندوکردن ، ئه‌زمون) ـه ، نه‌بونی هه‌ر یه‌ک له‌م چه‌مکانه ترازانی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاته . ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردی له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ چه‌مکه‌دا له‌نێوان به‌رگریکردن و دۆڕاندندایه . خۆسه‌پاندن و ڕهفتارڕۆتین ' بنیادنانی ترازاندنی جومگه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکه . (میکاڤێل " سه‌رکه‌وتویی مرۆڤی سیاسی له‌چه‌مکی ئیدارهدانێتی) ڕه‌فتارکردنی 18 ساڵی پارتی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکه‌دا خۆسه‌پاندنه ، توانا‌و دڵسۆزی له‌قه‌یراندایه وه‌ک بۆشاییه‌کی فیلتهرداره بۆ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان . بهپیرهوهچون و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن گرێدراوه به‌ته‌سکییه‌ی حیزبی ، لێره‌دا که‌سه ئاکتیڤهکان له‌چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدان و په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی له‌کوێدا وزه‌ی خۆیان سه‌رف بکه‌ن ، به‌ڵکو حیزب بۆ کوێ‌یان ده‌ست نیشان ده‌کات ، تالهوێدا خۆیان توشی لێپرسراویه‌تییه‌کی ناشرین بکه‌ن .
(پیلان) وه‌ک باس و ڕوکه‌ش لهفایلێکی ته‌پوتۆز نیشتودا ' ده‌ستاو ده‌ست ده‌کات و هێزی به‌ناو ڕۆشه‌نبیری مێشک که‌له‌پچه‌کراوی حیزبی پێی له‌خشته ده‌برێت .
(پرۆگرام) هێنده‌ی بۆ کۆکردنه‌وه‌و گه‌وره‌کردنی پانتایی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندییه دورهکانیهتی، شتێک نییه بیر له کۆمه‌ڵگا بکاته‌وه . جیهانی بێ پرۆگرام که‌سی نه‌خۆش و بێ توانا ' ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کات ، توانانیشتمانییهکان له‌بۆته‌ی سڕبون و کهنارگیردا ئاکتیڤی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن . دڵسۆزی بۆ کۆمه‌ڵگاو نیشتمان ڕوبه‌ڕوی کاره‌سات و فه‌وتان ده‌بێته‌وه . حیزب و به‌رژه‌وه‌ندییه که‌سایه‌تییه‌کان لهمیبهری پیرۆزیدا به‌هۆی هێزو جیهانی توندوتیژییه‌وه هه‌موو شته جوانه‌کانی وه‌ک یاسا‌و مافی مرۆڤ و هه‌نگاوه پێشکه‌وتووه‌کان و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه پێشه‌ل ده‌کات . کۆمه‌ڵگا ده‌خزێنیته خوێندنگایه‌کی توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ، زمانی گوڵ ده‌ورێت و خۆساخکردنهوهو خۆبینینه‌وه له‌سه‌نگه‌ری خوینڕشتندا جێگای ده‌گڕیته‌وه . ئه‌م خویندنگایه ، هۆیه‌ک ده‌بێت بۆ دریژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش و تۆتیالیتارو قوتکردنه‌وه‌ی به‌چکه دیکتاتۆر .
" هه‌ست " خراپی به‌سه‌ردێت و قیبله پرۆزهکانی وه‌ک چه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و بیری تێڕواندنی داهاتو له‌به‌رچاوی مرۆڤدا شاراوه ده‌کات و په‌نگخواردنه‌وه‌یه‌کی پچڕپچڕاو بنیاد ده‌نێت . کێشی مرۆڤ له‌پێگه خۆیدا لاواز ده‌بێت ، که‌سێک ده‌بێته ئالهی حیزب و به‌هه‌مان که‌س ،که‌سی تری بێ حیزبی سه‌رکوت ده‌کرێت .
" خۆماندوکردن " بڕستی لێ بڕاوه ، هه‌مو که‌سایه‌تییه‌کان له چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدان وزه‌ی ژیانیان پێ ببه‌خشرێت ، حیزب و ده‌سه‌ڵات ئامرازی مرۆڤه‌کان نین بۆ هیواو داهاتوو ، به‌ڵکو به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ههنگاوهکانیانن . به‌رپرسیارێتی داینه‌مۆی خۆماندوکردنه ، بازرگانیانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌م چه‌مکه‌یان وه‌ک هه‌زاران ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان له‌سه‌نگه‌ری برا کوژیدا کرده قوتی حهزهنهخۆشییهکانیان . (گه‌ر بۆ ژیان ماندوبون بونی نه‌بێت ، پێشکه‌وتن لهڕهورهوهی ژیاندا بۆشایی جێ دێڵێت)
کورد له چه‌مکی " ئیداری" دا جگه له که‌سه هه‌لپه‌رست و دورهپهرێزهکانی نیشتمان که‌له‌سه‌رده‌می به‌عسدا لهپلهباڵاکانی ده‌وڵه‌تدا کاریان ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی له شاخه‌وه دابه‌زینه شار‌و جڵه‌وی ئیداریان گرته ده‌ست ، خاوه‌ن هیج له‌م چه‌مکانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوون ، بیری شاخ و زهڕوریهتی سیاسی و خۆسه‌پاندن و چاره‌نوس ، هۆ بوون بۆ جڵه‌وگرتنی ئیداره‌ی به‌شێکی زۆری باشوری کوردستان. له‌نه‌بوونی دڵسۆزی و هه‌ستکردن به‌لێپرسراویه‌تی و قاڵبونه‌وه له‌بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕاستگۆیی به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان ، به‌جێ هێشتنی ئه‌و بۆشاییه‌یه که ئه‌مڕۆ بۆته سه‌رچاوه‌ی کێشمه‌کێشی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته .
شه‌وچرای دووه‌م : کاک " ئاری " که‌خه‌ڵکی ماوه‌ته ، خاوه‌ن کوڕێکه له هاوسه‌رێکی به‌ره‌گه‌ز (پۆڵۆنی) ـه به‌هۆی ساڵیادی له‌دایک بونی کوڕه‌که‌یه‌وه بانگێشتی یاده‌که‌ی کردین له شارۆچکه‌ی بروگ . خێزانێکی تری به‌ڕه‌گه‌ز سویسری هاوبانگێشتی ئێمه بوو که پێک هات بوو له پیاوێکی سه‌رو په‌نجا ساڵ و کورێکی برازای و هاوسه‌ری برازاکه‌ی که هاو ڕه‌گه‌زی هاوسه‌ره‌که‌ی کاک ئاری بوو . زۆر حه‌زیان ده‌کرد دوو کوره‌که‌م بدوێنن ، له‌کۆی قسه‌کاندا باس له‌سه‌ر خوێندن و کارکردن کرا ، پێاوه‌که وتی : من هه‌میشه کێشه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ باوکم له‌سه‌ر خوێندن ، ئه‌و پێی ده‌وتم بخوێنه با وه‌ک منت لێ نه‌یه‌ت و نه‌بیته کرێکار ، به‌ڵام زۆر جار ئه‌قڵ (ئاوازه) میوانی سه‌رده‌می منداڵی مرۆڤ نابێت ، به‌ڵکو له گه‌وره‌یدا ڕاده‌ستت ده‌بێت ، من ئێستا خاون کۆمپانیایه‌کم ، به‌ده‌یان ئه‌ندازیارو خاوه‌ن دبلۆم چاوه‌ڕێی منن که فه‌رمانیان به‌سه‌ردا بکه‌م ، چی بکه‌ن .
سه‌رده‌می بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
پارتی و یه‌کیتی دوو هیزی ماندوی شه‌ڕی ناوخۆن ، له‌کوانوی ته‌سکی بیری چیاوهوه هاتونه‌ته سه‌ر کوانوی پانتایی شار ، ئه‌م دوو هێزه به‌هه‌مان کوانوی ته‌سک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوانوی پانی شاردا ده‌که‌ن ، له‌نێو ته‌نگه‌شه‌و داخوازییه‌کاندا زمانی ترس و گۆشه و چه‌ک ، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کۆتایی ڕوکه‌شی ناڕازییه‌کانه ، ڕۆژبه‌ڕۆژ کوانوی شار پانوپۆڕترو داخوازتر و پڕکێشه‌تره، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵسوڕاوانی دێرینی کوانوی ته‌سک تواناکانیان له چاو داخوازییه‌کانی ئه‌واندا ڕوبه‌روی شکست و دوره په‌رێزی و توڕه‌بون ده‌بێته‌وه . ئه‌قڵی سه‌رانی کوانی شاخ داخراوه به ڕوی جارهسهریه بنه‌ڕه‌تییه‌کان بۆ کێشه پهلهاویشتووهکانی کوانی شار . گێژاوه‌کان ' خاوه‌ندارێتی کوانوی ته‌سک له‌پێگه‌ی خۆیدا ته‌سک تر ده‌کاته‌وه‌و په‌ل بۆ توندوتیژی ده‌بات ، هه‌ڵمه‌ته‌کانی کوانوی شار له داگیرکردنی ڕێژه‌یی خاک و ئابوری و کلتوری تێپه‌ڕیوه به‌ئاراسته‌ی بیری سیاسی و خۆجێگاکردنهوه له‌هه‌موو بواره‌کاندا تا هه‌ڵمه‌ت به‌رێت بۆ جێگۆڕکێی ده‌سه‌ڵات . کێشه‌کان چاره‌سه‌ری لای ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه ، به‌ڵکو کوانوی شار به دووای جارهسهرییهکاندا ده‌گه‌ڕێت ، ده‌یه‌وێت خۆی له زیندانه سیاسییه زه‌به‌لاحه‌که و دانیشتوانانی کوانوی ته‌سکیش به‌خۆییه‌وه ڕزگار بکات ، ئه‌م بیرۆکه‌یه ڕزگارکردنی کۆی خه‌ڵکی باشوری کوردستانه ، به‌شارو گونده‌وه . له کڵێشه‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی تێپه‌ڕیوه‌و خۆی گه‌یاندۆته ئاستێک خۆی ڕێک بخات و له‌سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ردا بۆ سه‌رکه‌وتن خۆی ئاماده بکات .
ئه‌مڕۆی نیوان " گۆڕان و ده‌سه‌ڵات لار
گۆڕان به‌سه‌رکه‌وتویی به‌سه‌ر قۆناخی یه‌که‌مدا سه‌رکه‌وت ، خۆی گه‌یانده ئاستی بڕیاردان و چاره‌نوس به‌ده‌ست . گۆڕان ئه‌رکه‌کانی فرهپهله ، به‌ره‌و هه‌نگاونان و به‌ربه‌ستی بۆته‌وه ، جه‌ماوه‌رێکی زۆری سه‌ره‌تایی لێکۆبۆته‌وه ، هه‌ندێک دوای قه‌ره‌باڵخیه‌که که‌وتون و هه‌ندێکی تریان دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی که‌وتون ، ئه‌وانی تری به‌راستی گۆڕانخوازن ، به‌شێکی تر که زۆرینه‌ی گه‌له‌که‌مانن له‌و دیو دیواره نه‌خوازراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌وه‌ن تائێستاخۆیان ساخ نه‌کردۆته‌وه و له‌ناوه‌ڕۆکدا هه‌ر هه‌موویان گۆڕانخوازن و زه‌مه‌ن و بێباوه‌ڕی یه‌کلایی نه‌کردونه‌ته‌وه .
گۆران ده‌بێت له‌مه‌ولا جگه له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیانی سیاسی ، ده‌بێت کار لهسهرکۆمهڵیک خاڵی گرنگ بکات ، وه‌ک /
1.. دوای قه‌ره‌باڵخ که‌وتوان.
2 .. بهرژهوهندچییهکان .
3 .. گۆڕانخوازه‌کان .
4 .. ڕاماوهکانی مه‌یدانی سیاسی .
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێک بێت هه‌ڵسێته‌وه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌به‌رده‌وامی ئامانج دایه ، چارهنوسترین خاڵ بۆیه‌کلایی کردنه‌وه‌ی توانای هیزه‌کان، کارکردنه له‌سه‌ر ئه‌و هێزه‌ی که‌تائێستا ڕاشکاوانه دان نانێت به‌هیج له‌م هێزانه‌دا .
ڕووه‌و باسه‌که
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی 19 . 5 . 1992 دا ئه‌م دوو پارته‌ی که ئێستا شه‌قی زه‌مه‌ن کردونی به‌هاوپه‌یمانی یه‌کتری ، هه‌ر یه‌که‌یان لهملوێنێک زیاتر ده‌نگیان هێنا.
تهتهرئاسا په‌لاماری هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکیان دا ، ده‌کرا زامنی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان بونایه ، که‌چی بونه پێشڕه‌وی خه‌ڵک بۆ تاڵانکردن . به‌رهه‌می هه‌ڵمه‌تی چاوچنۆکی و په‌لاماردان و دروشمی هه‌ر که‌س بۆخۆی ، هه‌ڵکه‌ندنی سه‌نگه‌ری به‌کوشدانی براکانی لێکه‌وته‌وه.
له‌پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌شت ساڵ له ڕشتنی خوێنی براکان به‌ده‌ستی براکان هیج جۆره ئه‌قڵێکی نیشتمانی و مرۆڤایه‌تی تیا به‌کارنه‌هێنرا. ده‌کرێت کورد سه‌روه‌ختی یه‌که‌م شه‌هیدی سه‌نگه‌ری ڕه‌شی براکوژی بکاته ڕۆژی ڕه‌ش و هه‌مو ساڵێک له‌و ڕۆژه‌دا یادی قوربانیانی شه‌ڕی برا کوژی بکه‌نه‌وه‌و ئه‌ندازیارانی شه‌ڕی براکوژی له‌ساڵی 1964 ڕیسوابکه‌ن.
ئه‌ندازیارانی شه‌ڕی ناوخۆ له پاش ماندوبون و بڕست بڕین ، وتیان : (ئه‌گه‌ر باس له ئۆباڵی هه‌ڵگیرسێنه‌رانی شه‌ڕی براکوژی بکرێت ، ئه‌وا ئێمه بێ تاوانین) . ده‌بێت کێ تاوانباربێت ؟ .
دوای ماندو بوون و تا سنورێک تێر بوون و گیرفان پرکردن ، سیاسه‌تێکی تری ترسناکیان بۆ ناو ئیداره‌و جیهانی سیاسی کورد هێنا ، ئه‌ویش باسی گه‌نده‌ڵی و به‌رنامه‌ی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی .
له‌پشت گه‌نده‌ڵییه‌وه کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر بوونی هه‌یه ، گه‌نده‌ڵی شتێک نییه له‌و دیو سیسته‌مه‌وه به‌ڵکو ده‌بێته به‌شێک له سیسته‌م و سیسته‌میش وزه‌یه‌تی . کاتێک باس له گه‌نده‌ڵی ده‌کرێت ده‌بێت باس له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی سیسته‌م بکرێت .
هه‌ژده ساڵه کورد به‌ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا تێ ده‌په‌ڕین ، له‌وماوه‌یه‌دا سیسته‌می وڵات له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا تیپه‌ڕبونی به ئه‌زمونی ئیداری و سیاسی دا، هه‌ر پاتی و یه‌کێتی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوون و هه‌ردوو به‌ڕێزان تاڵه‌بانی و بارزانی خاوه‌نی بڕیار‌و جڵه‌وی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌کان و واژوبهدهستی بنیادنانی ئارێشه‌کان بوون . له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه‌دا ڕه‌خنه‌گرو جوداخوازییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بووه که‌ده‌سه‌ڵات خاوه‌نداری ئازادی و دیموکراسیه ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له‌ده‌سه‌ڵاتدا تاک ڕه‌وانه بڕیار ده‌ده‌ن و مل بۆ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌نێن و باس له‌زیاده‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ده‌که‌ن . له‌میژودا گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌بۆشایی یاسایی و قه‌یرانی سیاسی و تاکڕه‌ویدا گه‌را داده‌نێن وله‌وێدا خۆیان له‌سه‌رخوانی خه‌ڵک بنیاد ده‌نێن .
لهئیدارهیهکی گهندهڵاویدا ، کاتێک لێپرسینه‌وه‌و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتن و خۆ به‌به‌رپرسیار زانین به‌رامبه‌ر گه‌ل و نیشتمان له‌غیابی کارکردن و هه‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا بو ، تاوانه‌که ده‌که‌ویته ئه‌ستۆی خودی سه‌رکرده‌کانی ده‌ست ڕۆیشت و . له‌و کڵیشهدا نه‌خوێندنه‌وه بۆ سه‌روه‌ری یاسا‌و بڕیاره‌کانی دادگا‌و گوێگرتن له خاوه‌ن ئه‌زمون و بهتهنگهوههاتوهکان بونی نابێت . تاک ڕه‌وی خۆسه‌پاندن و بێهه‌ژماری په‌رده به‌سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا ده‌کێشێت ، قه‌یرانی سیاسی و ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره‌ده‌سێنێت و که‌سایه‌تی تاک تێکده‌شکێت . له‌ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی ڕابردودا کورد به‌م ده‌ورانه‌دا تیده‌په‌ڕێت . ئه‌م کێشانه پێویستی به چاره‌سه‌ری بنچهنهییه ، یان ده‌بێت ده‌سه‌ڵات مل بنێت یان ئه‌وه‌تا گه‌ل به‌دوای چاره‌سه‌ریه‌کاندا بگه‌رێت . که‌واته بشگۆڕێن ده‌تان گۆڕین
17 . نۆڤمبه‌ر . 2009
[email protected] http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%8A%D9%88%D8%B4%D9%83%D8%A7_%D9%81%D9%8A%D8%B4%D8%B1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست