کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی دەست بەتیرۆر دەکات

Wednesday, 12/01/2011, 12:00


پارتی هێزێکە خەون بەبێدەنگی شەقامەوە دەبینێت، خەونی بێدەنگی لەکۆنتڕۆڵی کۆمەڵگاوە سەرگوزشتە دەگرێت . لەوەێوە ئامانج دەگرێت بۆئەوەی دەستەکان بۆ سەرئەژنۆ شۆڕببنەوە لە ئاست وێنەکانی سەرۆک ، وتەکانی سەرۆک ، دەرکەوتنەکانی سەرۆک.
پێگەی پیرۆزی سەرۆک بەوشەی نەستەق گڕۆڵە نابێت؛ مێژوی سەرۆکە پیرۆزەکان ، بەسەرهاتی ئەو پاڵەوانانەن بارانی خوێن کێڵگەی ئەشقیان ئاودەدات. دەروازەکەیان لەوێوە دەستپێدەکات لوتی ڕم و تیخی شمشێرو زەلیلکردنی مرۆڤە بەنوز و بێنوزەکانە . سەرۆک ! مەملەکەتێک دەخوازێت لێواو لێو پڕبێت لەمرۆڤی زەلیل و دەستەوەستان ، بەکۆنتڕۆڵی دەستی ئەو جولەبکەن و ڕابوەستن و دانیشن و قسەبکەن. بنەماڵەی بارزانی خەون بەم ڕێچکەوە دەبینن ، هەمووکایەکانی شەڕی ناوخۆ هەوڵە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە ، شەڕی ناوخۆ ئەوجۆکەرەناحەقییە بوو پارتی گەیاند بەدەستکەوتی ئەمڕۆی . واهەنگاوەکانی دوای شەڕ و ئاشتی دەورەمان دەدات، هەندێکمان بینی لە چاوەڕوانی ڕۆژەڕەشەکانی داهاتوداین.
دیموکراسییەتی ڕاستەقینە هۆکارە بۆ گەلێکی ئارام ، مێشکەکان سەرقاڵ دەکات لەوەی چی بکرێت بۆ ئەوەی گەلێکی مۆدێرن دەستەبەربکرێت . بەپێچەوانەوە هەوڵی توندوتیژی فاکتی دەسەڵاتە ، بوختانەکان وەڵام و بەرپەرچدانەوەیە بۆ داخوازییەکان . ئەوەی دەگوزەرێت لەکوردستان پێشەکی ئەو فلیمەیە کە کۆتایی فلیمەکە بارزانی دەکاتە پاڵەوانی فلیمەکەو پاشان دەیکاتە فاکت . سەرەتای هەموو ڕوانگەیەک ڕەنگدانەوەی هەوڵە پچوکەکانە ، پارتی لە مێژە هەنگاو دەنێت بۆ گەیشتن بەلوتکە ، لەوەدەچێت هەنگاو بۆ ئامانجی کۆتایی بنێت ، پارتی لەکێڵگەی دیموکراسیدا حاسڵاتیک هەڵناچنێت ، بەڵکو لەتێکشکاندن و کۆتایی هێنانی دیموکراسیدا خۆی دەسەپێنیت ..
دروشمەکانی پارتی بۆکۆنگرەی سیانزە وەک (نوێ کاری ، پێکەوەژیان ، بەیەکەوەژیان) تێزیکە لەگەڵ سێ دروشمەکەی بەعسەدا یەکدەگرێتەوە (وەحدە ، حوریە ، ئیشتراکیە) فێڵێکە کۆمەڵگا ڕاپێچدەکات بۆئەوەی بنەماڵەکەیان چی بخوازێت پێی بگات ، نەک کۆمەڵگا چی بخوازێت ئەوان لەئاستیدا بگۆڕێن . دروشمەکان ڕەنگینن و دەدرەوشێنەوە ، ڕەنگین بەدەستی پیسەوە لە بڵندین ، بۆیە بەچاوی قێزەوە تێیدەڕوانین . ئەم دروشمانە کۆمەڵگا بەزۆر گیرۆدەی خۆیان دەکەن ، ترسوتۆقاندن دەچێنن ، فەرمانیان بۆ کۆمەڵگا دەردەکەن و گوێیان لێناگرن ، ئەوەی خۆیان بخوازن شۆڕیدەکەنەوە بۆ خوارەوەو دایدەسەپێنن ، لەهەوڵی ئەوەدان خوارەوە لەئاست سەرەوەدا هەمیشە بەچۆکدا بێت . لەنێو ئەم شێوە دەسەڵاتانەدا چۆک پێکراوەکان لەپەنگخواردندان ، ئەوەی لە ئێران و وڵاتانی بلۆکی سۆڤیەت و تونس ڕوویدا ، گەلانی بەچۆکدراو و پەنگخواردوی ژێر دەسەڵاتی هاوشێوەی پارتین .. بڕوانە ئەم نامەیە

سڵاو کاک کونجــرینی
ئەم هەواڵە نەک ڕاستە بەڵکو لەمێژە بەدواوەیم تابزانم چیدەکەن .
هێندەی ئاگادارم ، ئەوەندەی بیستومە و دەزانم ، پارتی هەنگاو بۆ ئامانجێک دەنێت ، لەوڕێیەوە دەستکەوتێکی تری حیزبی چنگ بکەوێت . ئەم جارەیان زۆر بەسەختی ، ئەوەی لەڕابردودا جارجارە کایەی وایان بەکاردەهێنا ، کە دەستیان نەدەگەیشتە مەرگی نەیارەکانیان بەناچاری لولەی چەکی دەستیان لەتاریکیدا ئاراستەدەکرد . جاران بەبڕیارێکی سەرپێیی و خێرا جەستەی کوردێکیان لەپاڵ تاشەبەردێک یان بنچێک یان لاکۆڵانێک سارد دەکردەوە. ئەمجارە بڕیارەکە سەرپێیانە نییە بەڵکو کاری باشی بۆکرا..
سەری ڕەش شوێنی ڕاهێنان و پیلان و بڕیارەکانی ئەم پرۆژەیـە . کۆی ئەندامانی بەشی تیرۆر (چل و دوو) کەسە . دەزگاکە ناوی (ڕاب) بە کورتکراوەی (ڕاوێژکارانی بارزانی)یە . کۆی بنکەی (ڕاب) لە هەشتا کەسە و ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە بارەگای سەرۆکی پارتی و بارزانی سەرپەرشتی دەکات . بارەگای بەناو مەکتەبی سیاسی سلێمانی بۆ بەشی سلێمانی تەرخان کراوە بەڵام وا ناویان لێناوە ..
(ئاکۆ چاوشین) لێپرسراوی سلێمانی ئەمبەشەو (کەمالی فاتە) لێپرسراوی چالاکییەکانێتی . خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە هۆکاری دواخستنی ئەم پڕۆژە بوون . سەرەتا پارتی لە سەرکردەو کادرەکانی یەکیتییەوە دەست پێدەکات ، ئامانجی سیاسی لەپشت کوشتنی کادرەکانی یەکێتییەوە بۆ تێگلاندنی گۆڕانە .

هەر شاد بیت
ڕێباز

***********************
ئەم نامەیە بەهەموو پێوانەیەک ڕزگارکەرە ، ئاشکراکردنی کورەیەکە بۆ سوتاندنی مرۆڤەکان . ڕونکردنەوەی پیلانێکە ، کەدەمانگەیەنێت بە ڕیاڵیەتی ئامانجی پارتی . ئاراستەکان هەرجەستەی کەسایەتیەکانی نێو حیزب و ڕێکخراوەکان ناکاتە قوربانی خۆی ، بەڵکو پرۆژەی (پەرتکە و زاڵبەیە) کە کۆمەڵگا دەگەیەنێت بەڕەوشی ناجۆر .. ئەم جارەش پیلانەکەی پارتی ئاشکرا بوو.
تێبینی / خاوەنی ئەم نامەیە من دەناسێت ، بەڵام من ئەوناناسم ، هەوڵم داوە چەندە وشەیەکی بۆ ڕاست بکەمەوە لەڕووی ڕێزمانییەوە کەبەهەڵە نوسیویەتی.
کونجــــرینی
١٢ / ١ / ٢٠١١
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە