سه‌رده‌م.. نمونه‌ی ده‌زگایه‌كی گه‌نده‌ڵ و بێسه‌روبه‌ر (بەشی یه‌که‌م)
Friday, 11/06/2010, 12:00
ئه‌م نووسینه له سایتی ئاوێنه وه‌رگیراوه، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌که، که بیخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌رانی سایته‌که‌مان.
شوان ئه‌حمه‌د: ئەندامی دەستەی نوسەرانی پێشوی گۆڤاری سەردەم
(هه‌ڵسه‌نگاندنی من له‌ئێستادا بۆ نووسه‌ران و رۆشنبیران به‌پێی تێكست و نوسینه‌كانیان نییه، به‌ڵكو به‌پێی ره‌فتار و ههڵسوكهوتكردنیانه، به‌وه‌یه ئاخۆ له‌دژی گه‌نده‌ڵین یاخود به‌شێكن له‌سستمی گه‌نده‌ڵی). -د.نه‌سر حامد ئه‌بو زه‌ید -
به‌رایی:یه‌ك دوو ساڵێك لهمهوبهرو له‌به‌رنامه‌ی یه‌كێك له‌ته‌له‌فزیۆنه لۆكاڵیه‌كاندا، كاك رێبین هه‌ردی باسی له‌و گهندهڵیو بێسه‌روبه‌ریه ده‌كرد كه‌له‌كوردستاندا بۆته خۆره‌و بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. به‌شداربوویه‌كی به‌رنامه‌كه به‌ته‌له‌فۆن ئه‌م پرسیارهیكرد: (كاك رێبین باس له‌م هه‌موو گهندهڵیو ناعه‌داله‌تیه‌ی كوردستان ده‌كات، كه‌چی باس لهگهندهڵیهكانی ناو ده‌زگای سه‌رده‌م ناكات. ئه‌رێ به‌راست ئه‌و ده‌زگایه هیچ گه‌نده‌ڵیه‌كی تێدانیه واقسهیهكی له‌سه‌ر ناكه‌ن؟). وه‌ڵامی كاك رێبین هه‌ردی ئه‌مه‌بوو: (من ناڵێم له‌ناو سه‌رده‌مدا گه‌نده‌ڵی نییه، به‌ڵام ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی بهئهنجومهنو ئیداره‌ی سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه، ئێمه ته‌نها وه‌ك نوسه‌رێك له‌وێین، ئیشه‌كه‌مان ده‌ركردنی گۆڤارێكهو به‌وه‌وه خه‌ریكین. واته ئیشی ئێمه ئیشێكی فیكرییه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌پاره وهرگرتنو چۆنیه‌تی سهرفكردنو كاروباره‌كانی تری ده‌زگاكه‌وه هه‌یه، ئه‌وا ئهنجومهنو ئیدارهیهكمان هه‌یه ئه‌وان لێی به‌رپرسن‌و ئه‌وان ده‌زانن چی لێده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێت بۆشتێكی وا پرسیار له‌وان بكرێت).
ئه‌م قسه‌یه‌ی رێبین هه‌ردی راسته، ئێمه له‌ناو ده‌زگای سه‌رده‌مدا سنوری ئیشكردن‌و كاره‌كانمان دیاریكراوه كهدهرچواندنی گۆڤارێكه، هه‌رچی ئیش‌و كاره‌كانی دیكه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌و سه‌رمایه‌و سه‌رفكردنی پاره‌و شته‌كانی دیه‌وه هه‌یه، چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو لێی به‌رپرسیارن كهدوانزه ساڵه له 25/10/1998 تائێستا موقه‌ده‌راتی ئه‌و ده‌زگا رۆشنبیرییه‌یان خستۆته ژێر ره‌حمه‌تی خۆیانه‌وه‌و له‌مڕۆدا سه‌رده‌میان كردۆته یه‌كێك لهبهدناوترین شوێنه‌كانی ئه‌م وڵاته. حیزبه كوردییه‌كان چه‌ند بێئعتیبارو چارهگرانن له‌ناو خه‌ڵك‌و خوای ئه‌م وڵاته‌دا، له‌ناوه‌ندی رۆشنبیری كوردیشدا سهردهمو سهرۆكو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی هه‌مان شتن.
هه‌ردوو راپۆرتی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی به‌رهه‌م هێنانو رێكخراوه‌كان ژماره (422) به‌رواری (29/12/2005)، هه‌روه‌ها ژماره (4) به‌رواری (24/1/2008)و ئهونوسینانهی له‌رۆژنامه‌و سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان دهنوسرێنو قسه‌و باسی نوسهرانو رۆشنبیران له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌رده‌م، نیشانه‌ی بونی نهخۆشیو خه‌له‌لێكی گه‌وره‌ی ئیداری‌و مالی‌و ئه‌خلاقیه له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه رۆشنبیریه‌دا.
لێره‌وه ئه‌وه‌ی ده‌وترێت كه‌ئێمه به‌شێك نین له‌و خهلهلو نه‌خۆشیانه‌و شه‌ریكی براده‌ران نین له‌و بازرگانێتیهی به‌ناوی رۆشنبیریی كوردیه‌وه ده‌یكه‌ن راسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راست نیه‌و بگره تاسه‌ر ئێسقانیش مایه‌ی شه‌رمه ئه‌وه‌یه، ئینسان چاو له هه‌موو ئه‌و كهمو كوڕی‌و ناعهدالهتیو بێسهرو بهریو گه‌نده‌ڵیانه بپۆشێو دهستو په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم بكات.
له‌وكاته‌وه‌ی راپۆرته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری، ده‌ستی سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌می بۆهه‌موولایه‌ك ئاشكراكردووه، لێره‌و له‌وێ خه‌ڵكانێك له‌دڵسۆزیه‌وه پێمان ده‌ڵێن: (ئێوه‌چی ده‌كه‌ن له‌وجێگه‌یه، تكایه خۆتان به‌دناو مهكهنو له‌پاڵ خه‌ڵكانێكی خه‌مساردو نابه‌رپرسدا خۆتان پیس مه‌كه‌ن).
وامن لێره‌وه به‌ده‌نگی به‌رزو به‌پیتی درشت ئه‌و ته‌وقی بێده‌نگیه دهشكێنمو ئه‌وه‌ی دهیزانمو ویژدانم ئاسوده ده‌كات باسی ده‌كه‌م. باسی به‌شێكی ئه‌و دزی‌و ناعهدالهتیو گه‌نده‌ڵیه‌ی به‌ناوی رۆشنبیری كوردیه‌وه ده‌كرێت. لێره‌دا به‌داخه‌وه ههردهتوانم قسه له‌سه‌ر به‌شێكی فه‌ساده ئیداری‌و مالیهكانی شێركۆ بێكهسو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بكه‌م‌و بواری ئه‌وه‌م نابێت باسی فه‌سادو فه‌زیحه‌ته ئه‌خلاقیه‌كانیان بكه‌م، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌م له‌به‌رده‌ستدا نهبێتو له‌و زاتانه سڵ بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رخاتری باری كۆمه‌ڵایه‌تی هەندێک، جارێكی تر ده‌بنه‌وه قوربانی‌و دڵڕه‌قانه دهكهونهبهر ره‌حمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌كانیان. زۆریش نابات ده‌بنه بابه‌تی قه‌سیده‌یه‌كی شێركۆ بێكه‌س له‌جۆری ئه‌و قه‌سیده حازربهدهستانهی بۆمه‌رگی هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف ده‌ینوسێت، یان چیرۆكێكی كرچ‌و كاڵ‌و بێڕۆحی ره‌ووف بێگه‌ردو ستونێكی پڕ ریاكاری هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵاو ئازاد به‌رزنجی. من لێره‌داو بۆئه‌وه‌ی به‌ر به‌مه بگرم، ته‌نها فه‌سادی ئیداری‌و مالی باس ده‌كه‌م، خوا بكات رۆژێك بێت ئه‌و کەسانە خۆیان بێنه قسه‌و باسی ئه‌و سوكایه‌تی‌و بێحورمه‌تیانه بكه‌ن كه‌له‌پاڵ شیعر‌و چیرۆك‌و رۆشنبیری‌دا له‌ناو حه‌ره‌می سه‌رده‌مدا پێیان كراوه.
وامن به‌ئاشكراو بێ هیچ په‌رده‌یه‌ك، رووه راسته‌قینه‌كه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و نوسه‌ره سهنگینو به‌هره‌مه‌نده‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی نیشان ده‌ده‌م، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر نه‌ك هه‌ر رێزی ده‌زگاكه‌یان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك رێزی مێژووی خۆیان ده‌گرن بابێنه وه‌ڵام، چونكه ئه‌گه‌ر بێده‌نگی جارێك جوامێری بێت ئه‌وا هه‌زار جار ترسنۆكیه. ته‌حه‌دای یه‌ك بهیهكیشتان ده‌كه‌م‌و منه‌تیشم نهبهناوی دهزگاكهتانو نهبهشكۆو جه‌به‌روتی خۆتانه، چیتان هه‌یه‌و چیتان له‌به‌ر ده‌ستدایه له‌سه‌رمن بینوسنو بڵاوی بكه‌نه‌وه.
له‌كه‌س نا، لهحسێن عارف بپرسن!له‌وه‌ته‌ی له‌ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م كارده‌كه‌م، ته‌نها كه‌سێكم بینیبێت خه‌مخۆرانه‌و به‌رپرسانه كاری كردبێت، مامۆستا حسێن عارف بووه. ئه‌م پیاوه تاكزی چاویو نه‌خۆشی ته‌نگی پێههڵنهچنیو لهسهردهمدابوو، وه‌ك ماڵی خۆی‌و دڵسۆزانه كاریده‌كرد. ده‌یزانی جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاو ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی، هه‌ر ده‌سكه‌وت‌و هه‌ر چنینه‌وه‌ی ئیمتیازات نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی ئهخلاقیو ئیداریشه.
كاركردنی مامۆستا به‌م رۆحیه‌ته، وایلێكرد هیچ رۆژێك وه‌ك غهنیمهیهك سه‌یری سهردهمو پاره‌و داهاتی ئه‌و ده‌زگایه نه‌كات. وایلێكرد وه‌ك ناوه‌ندێكی رۆشنبیری سه‌ودا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م بكات، نه‌ك وه‌ك شوێنێك بۆ بزنس‌و بازرگانی. ئه‌وكاته‌شی هه‌ستیكرد سهرۆكو ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌ماحی شتی تر‌و به‌رنامه‌ی تر له‌سه‌ریاندایه، هه‌رزوو ماڵی له‌گه‌ڵدا جیاكردنه‌وه. هه‌رزوو خه‌تێكی سوری له‌نێوان خۆی‌و ئه‌واندا كێشا‌و نه‌یویست ببێته یه‌كێك له‌وان.
ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت له‌حه‌قیقه‌تی ئه‌و گهندهڵیو بێسهرو بهریهی ده‌زگای سه‌رده‌م حاڵی بن، بابهرلهوهی موتاڵای راپۆرته نهێنیه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای چاودێری دارایی بكهنو دیكۆمێنت‌و به‌ڵگه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی به‌شی ژمێریاری ده‌زگاكه تاوتوێكهن، یان له‌بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری به‌دوای هۆكاره‌كانی ته‌وقیفكردنی كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵۆ شێركۆ فایه‌قدا بگه‌ڕێن، بابچن له‌مامۆستا حسێن عارف بپرسن. بڵێن مامۆستا بۆچی دوای دوو تا سێ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن، بڕیارتدا نه‌چیته هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌زگاو توخنی براده‌ره كۆن‌و تازه‌كانت نه‌كه‌وی؟ چی بوو مامۆستا وایكرد هه‌ر له‌و بیناو خانووه‌شدا دانهنیشیتو لهژورێكدا له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌و ژمێریاری‌و له‌خانویه‌كی دوور له‌واندا په‌نا بگرێت؟ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ر لهراپۆرتهكانی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی، لهتاڵانو برۆییهكانی ناو ده‌زگای سه‌رده‌م حاڵی بێت، بابچێت حسێن عارف بدوێنێت، حسێن عارف و كه‌سی تر نا.
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی شێركۆ و مه‌كته‌ب سیاسی حزبه‌كان:ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ، ته‌مه‌نی سه‌رده‌م خۆی ده‌دات له‌دوانزه ساڵ. به‌درێژایی ئه‌م دوانزه ساڵه شێركۆو دار‌و ده‌سته‌كه‌ی هه‌موو شتێك بوون. بۆنه‌و موناسه‌به‌یه‌ك نیه بهنوسینو یان به‌وتن، شێركۆو پیاوه گوێ لهمستهكانی باسی دیموكراسی‌و خۆنوێكردنهوهو خوێنی تازه‌و رۆحی گهنجو ئاڵوێردكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌ن، هه‌میشه تانه‌ی ئه‌وه لهحیزبو كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ن كه‌كورسی پهرستنو دیكتاتۆر‌و خۆسهپێنهرن، هیچ كات گۆڕانكاری له‌به‌رنامه‌و پێكهاته‌و دهمو چاوی كارهكتهرهكانیاندا ناكهنو ده‌یانه‌وێت تا ئه‌به‌د ههرخۆیانو هه‌ر خۆیان بن. ئه‌م منه‌وه‌رانه‌ی كورد له‌پاڵ ئه‌م هه‌موو رسته قه‌ڵه‌وو بێناوهڕۆكانهدا، ئه‌وه‌یان له‌بیرنییه كه‌ئه‌وه‌ی خۆیان پلاری لێده‌گرن‌و به‌ده‌نگی به‌رز ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌رهه‌مان ئه‌و شته‌یه كه‌خۆیان كاری پێدهكهنو قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی. گه‌رنا، خێره دوانزه ساڵه هه‌رهه‌مان سهرۆكو هه‌رهه‌مان ئه‌نجومه‌ن. ده‌زگای سه‌رده‌م رێك‌و راست كۆپی مه‌كته‌ب سیاسی حیزبه‌كانه له‌كوردستاندا. سهرۆكو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كان، بهدووشت لائه‌چن یان مردن یان نه‌خۆشی. لهسهردهمیش (ئین تاس ئین حه‌مام)، مامۆستا ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی بهمردنو مامۆستا حسێن عارف به‌نه‌خۆشی.
ئه‌وه‌ی به‌گۆڤاری (سه‌رده‌می ره‌خنه) كرا:كه‌س هێنده‌ی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی باس له‌پرۆژه‌ی جدی‌و رێزگرتنی نوسه‌رانی به‌تواناو به‌هره‌مه‌ند ناكه‌ن. لافی ئه‌وان بۆباوهشكردنهوه بۆقهڵهمه جدی‌و پرۆژه فیكریه‌كانیان سنوری نییه. شێركۆ هه‌ر له‌گه‌ڵی دابنیشی رستێك جومله‌ی ساز‌و حازربه‌ده‌ستی پێیه‌و ههڵیدهرێژێت، ئیتر نازانم پێی راهاتووه یان بۆشاردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیحراجیه زۆره‌یه كهلهبهرامبهر ئێمه‌وماناندا هه‌ستی پێده‌كات. ئه‌و هه‌موو جارێك ده‌ڵێت: (ئه‌م ده‌زگایه ده‌زگای نوسه‌رانه)، به‌ڵام له‌راستیدا سه‌رژمێریه‌كی ده‌زگاكه بكه‌ی نوسه‌ران له سه‌دا پێنجی پێكناهێنن. ده‌ڵێت بۆمن جێی شانازیه كه ده‌زگاكه‌م كه‌سانی وه‌ك: رێبین ههردیو شاهۆ سهعیدو شوان ئه‌حمه‌دی تێدایه، كه‌چی ئه‌م شاعیره مه‌زنه ئه‌وه‌ی له‌بیرچوو كهدوانزه ساڵه رێی به‌هیچ یه‌ك له‌وانه نه‌داوه پێبنێنه ئه‌و دیو ده‌رگای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی له‌بیرچووه خۆی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی (كهههموویم به‌به‌ڵگه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه)، به‌پاره‌ی مۆڵی ده‌زگا ساڵانه چوونه‌ته شام‌و بهیروتو ئهستهمبوڵو تاران‌و ستۆكهۆڵمو سیئۆلو ڤیه‌نناو ئۆسلۆو ئهمستردامو كۆڵنو بهرلینو له‌نده‌ن، به‌ڵام ئه‌و نوسه‌رانه‌ی جێی شانازی ئه‌ون تا ئه‌ودیو عه‌ربه‌ت نه‌چوون. ئه‌وه‌ی له‌بیرچووه كه‌لیستی پاداشت‌و پاره بهخشینهوهكانی نه‌ك نوسه‌رانی ئێره، بگره نوسه‌رانی كوردستانی رۆژههڵاتو رۆژئاوا‌و تاراوگه‌و ته‌نانه‌ت برا عه‌ره‌به چاوڕهشهكانیشمانی تێدایه، به‌ڵام له‌كوله‌كه‌ی ته‌ڕیشدا ناوی ئێمه نه‌هاتووه. پۆستی سهرنوسهریو سه‌رپه‌رشتیاری كتێب‌و سكرتێر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسین، وه‌كی نوقڵی ترش‌و شیرین به‌ر هه‌مووان كه‌وت، لێ شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وه‌شی پێڕهوانهبینین. بۆبه‌رچاو روونی ده‌بێت ئه‌وه بڵێم كه‌ئێمه نه‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و شتانهبووینو نهههڵوهداشی بووین‌و نهمنهتمان پێی هه‌بووه، به‌ڵام باسكردنم ته‌نها بۆئه‌وه‌بوو تا ئاشكرابێت شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان، چ ریاكارێكی گه‌وره‌یه.
كه‌س نیه له‌م وڵاته‌دا و له‌دوای به‌هاری ئازادیه‌وه، سهنگو قورسایی ئه‌و پۆله رۆشنبیره جدیه نه‌زانێت كهبهگۆڤاری (ئازادی) ده‌ستیان پێكردو به‌گۆڤاری (ره‌هه‌ند) گیرسایه‌وه. جدیترین دوو گۆڤارێكی فیكری‌و مه‌عریفی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه (ئازادی)و (ره‌هه‌ند) بوون.ئه‌و براده‌رانه له‌ساڵی 2005و دوای پرۆسه‌ی ئازادی، بڕیاریاندا له‌ناو ده‌زگای سهردهمداو به‌هه‌مان نه‌فه‌سی (ئازادی)و (ره‌هه‌ند)، گۆڤارێكی فكری سه‌نگین دهربكهنو به‌نوسینی به‌رده‌وامی خۆیان‌و بهنهخشهسازی خۆیان‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی تاقه یه‌ك جێگه‌ش له‌سه‌رده‌م بگرن كاربكه‌ن، به‌ڵام سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌م، له‌لایه‌ك له‌به‌ر غیرهكردنیان و له‌لایه‌ك له‌به‌ر ئاشكرانه‌بوونی گه‌نده‌ڵیه‌كانیان، له‌ژووره داخراوه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا كه‌وتنه تهشقهڵهكردن بهگۆڤارهكهو پلان چنین لهوبرادهرانه. شتێ نه‌بوو گۆڤاره‌كه‌ی پێڕاگرنو براده‌رانی پێ قه‌ڵس كه‌ن، جگه له‌به‌هانه‌ی ئه‌وه نه‌بێت كه‌نابێت موچه‌ی مانگانه‌ی ئێوه هێنده‌ی موچهكانی ئێمه بێت. له‌كاتێكدا نه‌سریه‌ی گۆڤاره‌كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌و نه‌سریه‌ی سهردهمهوهنهبوو.
راستیه‌كه‌ی شێركۆو پیاوه گوێ لهمستهكانی، له‌وه تۆقیبوون كه‌ئه‌مانه هه‌ر رۆژێك به‌وه‌زعی راسته‌قینه‌ی ناوسهردهمیان زانی قسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌وان له(ی.ن.ك)و (پ.د.ك) قبوڵ ناكهنو قسه لهدهسهڵاتداره ده‌ست رۆیشتووه‌كانی كوردستان ناخۆنه‌وه، ئێستا خێره له‌شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و دهستو پێوه‌نده‌كانی قبوڵ بكه‌ن. هه‌ر كه‌سێك ده‌قی نامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (سه‌رده‌می ره‌خنه)ی بینیبێتو خوێندبێتیه‌وه، ده‌بینێت ئه‌و هاوڕێیانه چه‌ند توڕه‌ن لهومامهڵه بێماریفهتو بازرگانیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه.
شێركۆ و براده‌ره‌كانی زۆر خه‌مساردانه دوای ده‌رچوونی پێنج ژماره‌ی گۆڤاره‌كه، كۆتاییان به‌هه‌مووشت هێناو تیرۆری گۆڤارێكی فیكری زۆر جدیان كرد كه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوایه، ده‌بووه یه‌كێك له‌ده‌سكه‌وته گه‌وره‌و گرانه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌م، به‌ڵام ئه‌وانێك سه‌رده‌میان بۆگیرفان پڕكردنو خۆزهنگینكردن بوێت، چ كاریان به‌سه‌ر مه‌ریوان وریا‌و به‌ختیار عهلیو ئاراس فه‌تاح‌و كاره جدیهكانیانهوه هه‌یه.
دڵشاد عه‌بدوڵڵا و یه‌هوزای ئهسخهریۆتی:سهرۆكو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌م دۆستی مه‌سڵه‌حه‌ت‌و براده‌ری ناچارین. كه‌س نیه هێنده‌ی ئه‌وان روو به‌ڕوو موجامه‌له‌ی یهكتربكهنو له‌پاش ملهش بكه‌ونه وێزه‌ی یه‌كتری.
لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌كی بچوك باسده‌كه‌م.. ره‌وف بێگه‌ردو ئازاد به‌رزنجی‌و هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا وه‌ك سێ حەربای ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و وه‌ك سێ كه‌سی بێجورئهت، وه‌ختێ له‌ناو دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا كه‌مترین قسه‌یان لهرودا بۆنهدهكراو بچوكترین هه‌ڵوێستیان نه‌ده‌نواند، ده‌هاتنه ده‌ره‌وه‌و له‌په‌ناو پهسێوداو به‌وپه‌ڕی شڵه‌ژاویه‌وه ده‌كه‌وتنه وێزه‌ی خواڵێخۆشبوو مامۆستا ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی‌و كاك دڵشاد عه‌بدوڵڵا. هه‌ڵكه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی دانووی له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌كره‌می رهحمهتیدا نه‌ده‌كوڵا، هه‌رچی پۆخڵه‌واتی ده‌زگاكه‌یه ده‌یدایه پاڵ ئه‌و، ره‌وف بێگه‌ردو ئازاد بهرزنجییش هه‌میشه ده‌می تۆمه‌ت و جنێودانیان رووی له لهدڵشاد عهبدوڵڵابوو.
ئه‌وان دههاتنهوهو ده‌یانوت فیتنه‌یی دڵشاد بووه مایه‌ی داخستنی (سه‌رده‌می ره‌خنه). ئه‌و پیاوه رقی له‌هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی جدی‌و له‌هه‌موو بههرهمهندێكی شاری سلێمانیه. ئه‌و پیاوه شارچێتی دهكاتو چاوی كۆسره‌ت رهسوڵو ئه‌رسه‌لان بایزه له‌ناو سه‌رده‌مدا. شێركۆ گوێ له‌مستی ئه‌وه‌و هه‌رچی ئهوبڵێت ده‌بێته بڕیار. كهدهمانووت (سه‌رده‌می ره‌خنه) بۆ به‌و ده‌رده‌چوو؟ ده‌یانوت ده‌ستی دڵشادو ئه‌كره‌مه وحه‌زیان به‌چاره‌ی ئه‌و براده‌رانه نییه، ده‌ڵێن كهدێنهوه سڵاوێكمان لێناكهنو زه‌حمه‌ت ناكێشن سه‌ر بێننه ژورهكانمان. كه‌پێمان ده‌وتن ئه‌وان دوواننو ئێوه‌ش سیان، جگه له‌وه‌ش سه‌رۆكی ده‌زگا ده‌نگی به‌دوو ده‌نگ دهچێو له‌گه‌ڵ ئێوه‌دایه، گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ش به‌ده‌نگدانی زۆرینه بێت (پێنج به‌دوو) ده‌رده‌چن، ده‌یانوت دڵشاد عه‌بدوڵڵا پیاوێكی (لهئیمو خه‌بیسه)و به‌رده‌وام ده‌می له‌بناگوێی شێركۆ ناوه‌و قسه‌ی بۆدێنێو قسه‌ی بۆده‌بات. ته‌نانه‌ت ده‌شیان وت شێركۆ له (........) ره‌حمه‌تی ده‌چێت، كێ یه‌كه‌مجار خۆی گه‌یانده لای بڕوا بهوهدهكاتو قسه‌ی ئه‌و به‌ڕاست وه‌رده‌گرێت.
ئازاد به‌رزنجی‌و ره‌ووف بێگه‌رد كه‌له‌ناو كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا جورئه‌تی قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دڵشاد عه‌بدوڵڵادا نه‌بووه، كاتێك ده‌هاتنه ده‌رێ داخی خۆیان ههڵدهرشتو ده‌یانوت: (ئه‌م پیاوه له‌هه‌ولێره‌وه كه‌دێته‌وه تاده‌گاته سلێمانی، له‌ئاوێنه‌ی سه‌یاره‌كه‌یدا سه‌یری خۆی دهكاتو بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه‌گه‌یشته سه‌رده‌م چ گۆبهنێك بنێته‌وه‌و كێ بكات به‌گژ كێداو چاڵ بۆكێ هه‌ڵكه‌نێت). سه‌روه‌ختێك دڵشاد عه‌بدوڵڵا پێنج شه‌ممان لهئهدهبو هونه‌ری كوردستانی نوێ‌دا گۆشه‌ی (ئیرۆسكی)ی بڵاوده‌كرده‌وه، به‌درێژایی هه‌فته له‌ناو ده‌زگاو له‌سه‌ر مێزی خواردنه‌وه‌ی شه‌وان، نوكته‌یان له‌سه‌ر دهكردو پێی پێده‌كه‌نین. ئه‌و ده‌یوت بابه‌ته‌كه‌ی ئهلیۆتت خوێنده‌وه، ئه‌و دهیسهندهوهو ده‌یووت قوربان من به عه‌زرا پاوه‌ند تێگهیبووم. كهدیوانی (مانگی نیوه مۆری) بڵاوكرده‌وه، براده‌رانی ئه‌نجومه‌نی ده‌یانوت ده‌بوایه ناوی دیوانه‌كه‌ی (لۆریه‌ك ئاینده) بوایه، چونكه مه‌خزه‌ن پڕی لۆریه‌ك له‌گۆڤاره فاشیله‌كه‌ی ئه‌وی تێدایه كهنافرۆشرێتو به‌سه‌ر ده‌زگاوه بۆته زه‌ره‌رێكی گه‌وره.
سه‌رده‌می ره‌خنه‌ش كهداخرا، هه‌موویان وه‌ك داكۆكیكارو به‌رگریكاری سه‌ر سه‌ختی ئه‌و كاره خۆیان ده‌رده‌خست‌و حهزینیی خۆیان نیشانی ئێمهدهداو ده‌یانوت: (سه‌ری ماره‌كه ئه‌و ههولێریهیه كه‌چاوی به‌هیچ شتێكی ئه‌م شاره هه‌ڵنایه). سه‌رده‌می ره‌خنه داخرا، به‌ڵام من بۆ ته‌نها چركه ساتێكیش بڕوام به‌قسه‌ی ئه‌و سێ حەربایە نه‌كرد. له‌كاتی خۆشی‌دا به‌سێ نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی برایان كاك ئاراس فه‌تاح‌و مه‌ریوان وریا‌و به‌ختیار عه‌لیم ئاگاداركرده‌وه‌و بۆم نوسین، ئه‌وانه‌ی باس لهسوهرابو بۆرخیسو بوداو كازانتزاكیو كۆندێرا دهكهنو رووبه‌ڕوو موجامهلهیتان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه بوون چاره‌نوسی گۆڤارهكهتانیان به‌و ده‌رده‌برد.
بابۆسهلماندنی راستی ئه‌و قسه‌یه نمونه‌یه‌كتان بۆباسبكهم. سێ چوار رۆژ دوای وه‌ڵامه توند‌و پۆرت شكێنه‌كه‌ی براده‌رانی (سه‌رده‌می ره‌خنه) بۆ شێركۆو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی، ره‌ووف بێگه‌رد زۆر رووقایمانه بانگی كردمه ژورهكهییو پێی وتم: (ئه‌وبراده‌رانه دوای ئه‌و هه‌موو پیاوه‌تیه، ئه‌وه ههڵوێستو وه‌ڵامیانه. قهیناكا بائێمه كارێك بكه‌ین نه‌هێڵین گۆڤاره‌كه بوه‌ستێت، خۆ كورد په‌كی له‌سه‌ر نوسه‌ر نه‌كه‌وتووه. ئێمه له‌ئه‌نجومه‌ن قسه‌مان كردووه، به‌مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌و سێ براده‌ره كه‌بڕی شه‌ش ملیۆن دیناره، ده‌یكه‌ینه پاداشت بۆنوسهرانی دیكه‌و گۆڤاره‌كه‌ی پێدهردهكهین. من پێم وت: ئه‌توانن دهریكهنهوه، به‌ڵام دڵنیابه، ته‌نها به‌رگه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می ره‌خنه ده‌چێته‌وه، هه‌رچی ناوهڕۆكهكهشیهتی وه‌ك ئه‌وگۆڤاره فاشیل‌و كه‌م خوێنانه ده‌بێت كهههژده ساڵه به‌ناوی ئهدهبو فیكر‌و ره‌خنه‌وه له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌دا ده‌رده‌چێت. ره‌ووف بێگه‌رد ههرسوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌توانێت له‌رێی په‌یوه‌ندی به‌جه‌مال غه‌مبارو هیوا قادر‌و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی‌و ئارامی كاكه‌ی فهلاحو كاوه جه‌لال ونوسه‌رانی دیكه‌ی هه‌نده‌رانه‌وه نه‌هێڵێت گۆڤاره‌كه بوه‌ستێت. هه‌روه‌ها وتیشی ئازاد به‌رزنجیش ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به د.محه‌مه‌د كه‌مال‌و سه‌ڵاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان‌و د.حه‌مید عهزیزو رێبوار سیوهیلیو... كه‌سانی تر بكات‌و بۆشایی ئه‌وبراده‌رانه پڕبكاته‌وه‌و ئه‌وشه‌ش ملیۆن دیناره بكاته پاداشتی ئه‌وانه‌و گۆڤاره‌كه نهوەستێت. من وتم ئه‌و گۆڤاره هه‌ر به‌وانه‌وه دهردهچێتو ئه‌وه قه‌ناعه‌تی منه، ئه‌گه‌ر خۆشتان بیرتان له‌شتێكی تر كردۆته‌وه ئازادن).
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و براده‌رانه خۆیان زۆرباش له‌ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه گهیشتبوونو حاڵی بوون، شێركۆو دهستو پێوه‌نده‌كه‌ی وه‌كو یه‌ك ده‌ستیان له‌وكاره‌دا هه‌بوو، گه‌رنا بۆهه‌ر هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌ختیار عه‌لی ئه‌و نوسینه درێژه‌ی به‌قه‌واره‌ی نامیلكه‌یه‌ك ده‌بوو، له‌سه‌ر قه‌سیده‌ی (كورسی) شێركۆ بێكه‌س نوسیبووی، له‌چاپخانه‌ی سه‌رده‌م كێشایه‌وه‌و رێگه‌ی چاپكردنی نه‌دا. ئه‌و به‌رهه‌مه به‌هۆی ئه‌و ناجوامێرەی شێركۆوه، تائه‌مڕۆش هه‌ر رووناكی نه‌بینی، كهپێموایه وه‌ك باقی نوسینه ئه‌ده‌بیه‌كانی دیكه‌ی به‌ختیار عه‌لی، شتێكی دانسقه‌و دهگمهنو كه‌م وێنه‌یه.
بهكورتیهكهیو به‌درێژایی ئه‌م دوانزه ساڵه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت كه (ئاینده) بۆته پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان ده‌زگای سهردهمو ده‌زگای ئاراسو براده‌رانی ئه‌نجومه‌ن ئێستا دیعایه‌ی ئه‌وه لهدڵشاد عهبدوڵڵادهكهنو پێیده‌ڵێن بۆته پیاوی پارتی‌و به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب، هه‌رچی شتێكی نهخواستراوو ناقۆڵا رووی دابێت داویانه‌ته پاڵ دڵشاد عه‌بدوڵڵاو ئه‌ویان كردۆته یه‌هوزای ئهسخهریۆتی. ته‌نانه‌ت ئهوباندەی ساڵانێكه به‌ئاشكرا له‌ناو سه‌رده‌مدا راو‌و رووت دهكاتو كه‌سیش جورئه‌تی ئه‌وه‌ناكات پێیان بڵێت (به‌ری چاوتان بهكله)، به‌شاعیری گه‌وره‌ی گهلهكهشمانهوه كه‌سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌یه، ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی دڵشاد عه‌بدوڵڵاو ده‌ڵێن ده‌ستی ئه‌ویان له‌پشته.
ئه‌و تاقمه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌رچی ساڵانه دووسێ جار به‌ناوی نهخۆشیو پێشه‌نگای كتێب‌و سه‌ردانی ماڵ‌و منداڵ‌و پشووی كورتخایه‌ن‌و درێژخایه‌نه‌وه چه‌رده‌یه‌ك پاره‌ی مۆڵ لهدهغیلهكهی سه‌رده‌م بۆخۆیان لف ده‌ده‌ن، كه‌چی لێره‌و له‌وێ ته‌نهاو ته‌نها باسی ئه‌و (بیست‌و پێنج) وه‌ره‌قه‌یه ده‌كه‌ن كه دڵشاد عه‌بدوڵڵا بۆسه‌فه‌ری توركیا وه‌ری گرتووه. ره‌وف بێگه‌ردو هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵاو ئازاد به‌رزنجی ده‌ڵێن: (ئه‌وكابرایه دیاره ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆئه‌وه بردووه تاله ئه‌نكه‌ره ئیسماعیل بێشكچیو له‌ئه‌سته‌مبوڵ ئۆرهان پامۆكو لهئهنتالیا یه‌شار كه‌مالی پێ ببینێت). یان ره‌ووف بێگه‌رد ده‌یوت: (بۆئهوهچووه تابزانێت پامۆك چۆن چۆنی نۆبڵی هێناوه، چونكه واهه‌ستده‌كات له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا خه‌ڵاته‌كه بۆئه‌م ده‌بێت، ئه‌میش پێشكه‌شی جه‌لال به‌رزنجی‌و مچكۆو قه‌ڵای ده‌كات). بۆتێكڕای ئه‌م قسانه ئاماده‌م رووبه‌ڕوو له‌به‌رده‌م دادگادا راستی هه‌موویان بسه‌لمێنم، گه‌رهاتو ئه‌وپیاوه جوامێرانه حاشایان له‌م شتانه‌ی خۆیانكردو وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان خۆیان بهپاكیزهزانی.
ئه‌وه‌ش شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان:ئه‌وه‌ی ته‌نها لهتێكستو ده‌قه شیعریهكاندا بۆ شێركۆ بێكه‌سی گه‌وره شاعیری گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێت، ئه‌و پیاوه ناناسێت‌و له‌حه‌قیقه‌تی ئه‌و حاڵی نابێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌شێكی شێركۆبێت، به‌شه‌كه‌ی تری وا له‌ناو راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی‌و ئه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتانه‌ی له‌ژمێریاری ده‌زگاكه‌یدا پارێزراون. من لێره به‌دواوه وازدێنم، تالهرێی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه، حه‌قیقه‌تی ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه بزانین.
یه‌كه‌م/ راپۆرتی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی- به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی چالاكی بهرههمهێنانو رێکخراوهكان-، ژماره (422) به‌رواری (29/12/2005) له‌به‌شی خه‌رجیه‌كاندا (فه‌قه‌ره‌ی ب) هاتووه: (هه‌موو خه‌رجیه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌م ته‌نها به‌ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی دهزگابووه، له‌كاتێكدا به‌پێی خاڵی شه‌ش له‌ماده‌ی پێنج له‌په‌یڕه‌و پرگرامی ناوخۆی ده‌زگا، ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری خه‌رجیه‌كان بده‌ن). ئای له‌و ئه‌نجومه‌نه كارتۆنیه؟!
دووه‌م/ له‌به‌شی موچه‌و پاداشت بڕگه‌ی (5)دا هاتووه: (بڕی سی‌و سێ ملیۆن‌و سه‌دو شهستو یه‌ك هه‌زارو نۆسه‌د دینار خه‌رجكراوه له‌سه‌ر فه‌سڵی دوو ماده‌ی حه‌ڤده كه‌تایبه‌ته به- مكافئات لغیر المنتسبین-، له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ده‌زگا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا بڕیاری له‌سه‌ردابێت). من بۆخۆم شهرمهكهم ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نێكی لهوجۆرهبم!!
سێیه‌م/ له‌دووه‌م راپۆرتی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاكی به‌رهه‌م هێنانو رێكخراوه‌كان- ژماره (4) به‌رواری 24/1/2008 هاتووه كه: (له 1/8/2004 تا 27/10/2007 سه‌دو ده‌هه‌زارو دووسه‌دو شهستو چوار دۆلار بۆچه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخانكراوه. له‌كۆی سێ سه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار دۆلار كه له‌سكرتاریه‌تی ی.ن.ك وه‌رگیراوه وه‌ك كۆمه‌ك بۆهه‌مان ماوه، زۆرێكیش له‌و كۆمه‌كه خه‌رجكراوه بۆكهسانێك كه‌هیچ سه‌ره‌تایه‌ك نیه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنه‌كه. ئه‌م شێوه خه‌رجكردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆنهبونی سستمێكی رێك‌و پێك بۆیارمهتیو پاداشتكردنی نوسه‌ران. له‌روی یاساییه‌وه كه‌موكوڕی زۆر به‌دی ده‌كرێت له‌كاره‌كانیاندا. بۆ نمونه بڕی یه‌ك ملیار‌و پێنج سه‌دو شهستو دوو ملیۆن‌و سێ سه‌دو نه‌وه‌دو سێ هه‌زارو سه‌دو چل‌و پێنج دینار، له‌گه‌ڵ شهستو پێنج هه‌زارو هه‌شت سه‌دو سی‌و دوو دۆلار خه‌رجكراوه بۆكڕینی دوو ئامێری چاپ، له‌كاتێكدا هیچ شێوازێكی ئسوڵی‌و یاسایی به‌دی ناكرێت له‌ئه‌نجامدانی كڕینه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها كوڕی سه‌رۆكی ده‌زگا هه‌ستاوه به‌كڕینی ئه‌و دوو ئامێره، له‌كاتێكدا كه‌سی پله یه‌كن‌و به‌پێی یاسا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدانی دابینكردنی ئه‌و ئامێرانه بدرێت به‌ناوبراو. هاوكات ساده‌ترین مه‌رجی یاسایی له‌و كڕینهدا نیه).
لێره‌دا وه‌ك خۆم دوو شت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باس ده‌كه‌م:أ/ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێری باسی نه‌كردووه‌و له‌كاتی ته‌وقیفكردنی هه‌ڵۆ شێركۆ فایه‌ق له‌بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری باسی لێنه‌كراوه، لیژنه‌ی كڕینی چاپخانهكهیه كه‌هه‌ریه‌ك له:ئازاد به‌رزنجی‌و هه‌ڵكه‌وت عهبدوڵڵانو ئێستا ئه‌و كیتابه لهدۆسێكانی سه‌رده‌م ده‌رهێنراوه‌و ونكراوه.
ب/ له‌كاتی سپاردنی كڕینی چاپخانه بۆ سه‌رده‌م به‌كوڕی سه‌رۆكی ده‌زگا (وه‌ك راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئاماژه‌ی پێده‌دات) هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا باسی ده‌كرد، ئه‌و ته‌نها كه‌س بووه كه‌له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگادا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ شێركۆدا كردووه‌و به‌و مه‌سه‌له‌یه رازی نه‌بووه‌و تاكه ده‌نگی ناڕازی بووه، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌واوی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن قڕو قه‌پیان كردووه‌و رازی بوون به‌بڕیاره‌كه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان.
لهقاسهكانی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه بۆ گیرفانه‌كانی شێركۆ بێكه‌س:شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی له (1/8/2004) تا (27/10/2007) سێ سه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار دۆلاری له جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م ته‌نها له 3/4/2005 به‌یاداشتێك ئاگاداری ژمێریاری ده‌زگاكه‌ی كردووه كه‌له‌ساڵی 2003، مانگانه پاداشتی نوسه‌ران له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌رگیراوه، به‌ڵام نازانێت بڕی پاره‌كه چه‌ند بووه؟! (بۆ خۆدزینه‌وه له‌م گه‌نده‌ڵیه گه‌وره‌یه، شێركۆ نامه‌یه‌كی شهرمئاوهرانه ئاڕاسته‌ی كاك جه‌لالی سام ئاغا ده‌كات، تاشفاعهتی بۆبكاتو ئێمه لێره‌داو له‌بڕگه‌كانی دواتردا ده‌قی نامه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه).
له‌وبڕه پاره‌یه‌ی سكرتاریه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌دو ده‌هه‌زارو دوو سه‌دو شهستو چوار دۆلار خه‌رجكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ته‌نها چه‌ند نوسه‌رێك سودمه‌ندبوون كه‌زۆربه‌یان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌من. بڕێكی زۆری ئه‌و خه‌رجیه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاوه خهرجكراوهو هیچ سه‌ره‌تایه‌كی نیه، تابزانرێت بۆكێو بۆچ مه‌به‌ستێك خه‌رجكراوه، له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه. (ئه‌مه له‌راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێریدا هاتووه).
بڕی پاره‌ی خه‌رجكراو بهدۆلارناوی ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی بۆخهرجكراوهپلهو ناونیشانی ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌ی بۆخهرجكراوه46998 شێركۆ فایه‌ق بێكه‌س (سه‌رۆكی ده‌زگا)
11966 هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا رۆسته‌م (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا)
7100 ئازاد عه‌بدول محه‌مه‌د (ئازاد به‌رزنجی) (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا)
5600 رووف سابر سعید (ره‌ووف بێگه‌رد) (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا)
5100 دڵشاد عه‌بدالله خدر (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا)
3600 أكرم محمد عبدالله (ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی) (ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگا)
1650 سامی داود (روناكبیری سوریا)
خه‌ڵكینه ئێوه شاعیر‌و نوسه‌رانێكی لهمجۆرهتان بینیوه، كه‌باس لهگهندهڵیو نه‌بونی شهفافیهتو عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دهكهنو خۆشیان چۆن ره‌فتارده‌كه‌ن؟!
ئه‌ی كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رچی گیرا؟ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بزانێت هه‌ڵۆ شێركۆ فایه‌ق له‌سه‌رچی گیرا، بابچێت له‌بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری له‌سه‌هۆڵه‌كه فایله‌كه‌ی ببینێت. بۆزانیاری زیاتریش باچاوێك به‌راپۆرته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێریدا بخشێنین، دوای ئه‌وه‌ش ئه‌و فاكسه خێرا‌و به‌په‌له‌یه بخوێنینه‌وه كه‌شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ئاڕاسته‌ی كوڕه گه‌وره‌كه‌ی كردووه.راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌ڵێت:
(به‌فه‌رمانی كارگێڕی ژماره - 27- له23/2/2006، بڕیاردراوه بهراسپاردنی هه‌ڵۆ شێركۆ فایه‌ق بۆهێنانی ئامێری چاپكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه په‌یوه‌ست نامه‌ی له‌گه‌ڵدا رێك نه‌خراوه! له‌به‌رنه‌بونی پهیوهستنامهیهك له‌نێوان سهردهمو هه‌ڵۆدا بۆده‌ستنیشانكردنی ئیلتیزاماتی ناوبراو، كرێی نهسبو گواستنه‌وه‌و عموله‌ی بانك له‌لایه‌ن ده‌زگاوه خه‌رجكراوه، كه‌ده‌بوو ئه‌و خه‌رجیانه له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ست نامه‌یه‌كدا دیاریبكرایه، كه‌ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی چ لایه‌ك). منیش لای خۆمه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی به‌ڕێز ده‌ڵێم: ئاخر له‌به‌ینی باوك‌و فرزهنددا، چ پێویست بهپهپوهست نامه ده‌كات؟ تۆ بڵێی كوڕه‌زای فایه‌ق بێكه‌س خیانه‌ت له‌باوكی خۆی بكات كه‌سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌و شاعیری گه‌وره‌ی گه‌لی كورده؟ بۆراستی قسه‌كانیشم ده‌با فاكسهكهی شێركۆ بۆ هه‌ڵۆی كوڕی بخوێنینه‌وه:
*****************************
به‌ڕێز كاك هه‌ڵۆ سڵاو..
فاكسهكهتمان پێگه‌یشتو سوپاس
والێره‌دا هه‌ندێك زانیاریت بۆ ئه‌نوسم، له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئۆفسێتهكه:
1- مۆدێلی ئۆفسێتهكه 1977 نه‌ك 1991. (خه‌ڵكینه هیچ نییه ته‌نها چوارده ساڵی بچكۆله‌یان فه‌رقه).2- تاقمی رۆڵه‌كانی به‌ته‌واوی بێكهڵكهو چاپی پێناكرێت، چونكه له‌زۆر شوێنه‌وه خوراوه یان قوتری كه‌م بۆته‌وه.3- ئه‌و شوێنه‌ی كۆمپرێسه‌ره‌كه كهرێژهی روناكی دیاری ده‌كات شكاوه. بۆیه لهرێژهیهكی دیاریكراو زیاتر ناتوانرێت رۆنی تێبكرێ، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆجیهازهكهو هه‌م بۆ كۆمپرێسه‌ره‌كه خراپه.4- جیهازی كۆمپرێسه‌ره‌كه كه‌وتووه‌و زیانی پێگه‌یشتووه، به‌تایبه‌تی به‌شی فیدرۆڵهكهیو سندوقی مهوادهكهیو وه‌حده‌ی هه‌واكه‌ی.5- ئه‌و قولاپه‌ی پلێتی پێده‌گیرێت له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتووه.6- رۆڵه‌كان بۆڵبرینیان پێوه نییه، خۆشیان به‌كه‌ڵك نایه‌ن.7- هیچ جۆره مه‌وادێكی یه‌ده‌گی له‌گه‌ڵدا نه‌هاتووه.8- مێزی مۆنتاژه‌كه به‌شكاوی گه‌یشتۆته ده‌ستمان. (ریخی مانگا به‌سه‌ر رۆشنبیریی كوردی مامۆستا شێركۆ).9- ئه‌و كه‌ره‌سته‌و جیهازانه‌ی كهگهیشتوونهته سه‌رده‌م، تكایه نرخی ههریهكهیانمان به‌جیا بۆبنێره.10- جیهازی چوار ره‌نگه‌كه‌ش رۆنی لێده‌چێت، كاتی خۆی بهئهڵمانیهكانیشمان وتوه، وتیان ئه‌وه موشكیله‌ی نییه.11-جیهازی ئۆفسێتهكه زیاتر لهشهستو پێنج ملیۆن رۆیشتووه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر سفریش نه‌كرابێته‌وه.12- تكایه نرخی ته‌واوی ئه‌م جیهازی ئۆفسێتهمان بۆبنێره.13- چاوه‌ڕێی باقی شتهكانین كه لهفاكسهكهدا نوسیوتن.له‌گه‌ڵ رێزدا..شێركۆ بێكه‌س سه‌رۆكی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌م************************
خوێنه‌ری به‌ڕێز ویژدانی خۆت بكه به‌حه‌كه‌م. گه‌ر له‌جێی كوڕی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان، هیچ کەسێکی تری، سه‌رپه‌رشتی هێنانی ئه‌و چاپخانه‌یه‌ی بكردایه، ئه‌و هه‌موو ده‌گه‌یه‌ی له كورد‌و لهسهردهمو له‌شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌دا.جێی خۆیه‌تی خه‌ڵك بپرسێت ئه‌م شێر‌و هه‌ڵۆیه بۆ وا بهكوردو بهموقهدهراتی رۆشنبیریی كوردی ده‌كه‌ن؟
دادگاكانی كوردستان له سه‌ر دزینی مهقهڵیهك چوار كه‌س بۆ ماوه‌ی ساڵێك له كونجه تاریكه‌كانی زینداندا فڕێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌پای به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنه‌ها دینار‌و هه‌زاره‌ها دۆلاردا، كه‌س بهشێركۆو هه‌ڵۆی كوڕی ناڵێت چاوتان بهكله. پیاوه جوامێره‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌رده‌میش، بێده‌نگ لێی دانیشتوون‌و بهتانیهكیان به‌سه‌ر فهزیحهتهكهدا داوه.
هه‌ندێ ورده‌شتی تر له‌سه‌ر چاپخانه‌كه‌ی هه‌ڵۆو شێركۆ:1- چاپخانه‌كه‌ی سه‌رده‌م نزیكه‌ی چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی تێچووه، كه‌چی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌سویدو له‌سه‌ر گیرفانی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح چاپكردووه.
2- وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌ی دیوانی چاودێری دارایدا هاتووه: (سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاره زۆره‌ی چۆته چاپخانه‌كه‌ی سه‌رده‌م، كه‌چی به‌رهه‌می هه‌ندێ لهنوسهرانیان ئاڕاسته‌ی چاپخانه‌ی حه‌مدی كردووه، لای فوئادی مه‌جید میسری‌و تێچونیان گه‌یشتۆته: په‌نجاو شه‌ش ملیۆن‌و دووسه‌دو بیست‌و دوو هه‌زارو حه‌وت سه‌دو په‌نجا دینار، له‌گه‌ڵ ته‌نها شه‌ست هه‌زارو نۆسه‌دو سی‌و شه‌ش دۆلار). تۆبڵێی نهێنی ئه‌مه له‌چیدا بێت؟
3- ئامێری به‌رگ لێدانی پێنج مه‌حه‌ته‌ی (مۆلهرمارینی) له‌ساڵی (2007) كڕاوه، ئێستا دانراوه بۆفرۆشتن.
4- مقه‌ستی (پۆلهری 115) ساڵی 2007 كڕاوهو ئێستا ده‌یفرۆشته‌وه. ئه‌مانه‌به (130) هه‌زار دۆلار كڕدراونو به (60) هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێنه‌وه. واته ته‌نهاو ته‌نها به(70) هه‌زار دۆلار زه‌ره‌ر. دوای ئه‌مه‌ش ئه‌ڵێن ده‌زگا لهئهزمهدایهو كۆمه‌ڵێك به‌دبه‌ختی تر نان‌بڕاو ده‌كرێت!
5- مه‌كینه‌ی (مان رۆلاند) تهبعهی چوار ره‌نگ بێتهندهر كڕدراوه. شایانی باسه (مان رۆلاند) له‌رووی چاكی نێوبانگه‌وه له‌دوای (هایدڵبرگ)و (KBA) دێت. ئه‌رێ به‌راست كێ (مان رۆلاند)ی هه‌ڵبژاردوو ئه‌و دوو نهوعیهتهی تری فه‌رامۆشكرد؟
6- هیچ مه‌كینه‌یه‌ك به‌و مواسه‌فاتانه‌ی سه‌رده‌م به‌و نرخه نیه‌و بهوپاره زۆره ناكڕدرێت، ته‌نها به‌مه‌رجی ئه‌وه‌نه‌بێت كه (چه‌ند ستافێك بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆفێربوونو سیانهكردنو ئیدامهكردن). له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی سه‌رده‌م هیچ یه‌ك له‌مانه‌ی تێدانیه. ئه‌ڵبه‌ته نه‌ك ههرئهمانهی تێدا نیه، بگره به‌پێی ئه‌و فاكسه‌ی له (2/10/2007) هه‌ڵۆ بێكه‌س له‌رێی حه‌مه نوری ناوێكه‌وه ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌می كردووه، كۆمپانیا ئهڵهمانیهكه ئاماده‌نیه بۆ سێرڤسی ساڵانه‌ی چاپخانه‌كه سه‌ردانی كوردستان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو پاردا خراپتره به‌هۆی (تۆپ بارانی ئێران، ته‌قینه‌وه لهههولێرو مهخمورو شهنگالو سه‌رباری بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا). وه‌كو هه‌ڵۆ بێكه‌س لهفاكسهكهیدا نوسیویه‌تی ئه‌مه قسه‌ی كۆمپانیا ئهڵهمانیهكهیه، به‌ڵام بڕیاریانداوه له‌ئێرانه‌وه ئه‌ندازیار بنێرن بۆ (سێرڤسی) چاپخانهكهو هه‌م بۆچاكردنهوهی لیزهرهكه. ئه‌مه‌ش هه‌ر لهفاكسهكهی كوڕی سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رده‌مدا هاتووه.
گه‌لۆ باوك كوڕ به‌مجۆره‌و پێكه‌وه بۆ وه‌ته‌ن هه‌وڵێ نه‌ده‌ن
دووره ده‌رچوونی له‌دیلی مه‌ل بهباڵێك نافڕێ؟!
7- ساڵی (2007) ده‌زگای سه‌رده‌م ته‌نده‌رێك ده‌كه‌ن بۆكڕینی ئامێرێكی دوو ره‌نگ، له‌گه‌ڵ ئامێرێكی پێنج مهحهتهیی كه‌به‌رگی كتێب لێده‌دات، هه‌روه‌ها مقهستێكیش به‌بڕی (130) هه‌زار دۆلار. ته‌نده‌ره‌كه بۆ كه‌سێك ده‌چێت، به‌مه‌رجێك دوو ره‌نگه‌كه مۆدێلی (85) كه‌متر نهبێتو مه‌نه‌فێستی ئه‌ڵه‌مانیای پێ بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌مۆدێلی (85) كه‌متره‌و له‌به‌غداش كڕدراوه.
8- ئه‌و مه‌كینه كۆڵبۆسه ئهڵهمانیهی ئیشی كۆكردنه‌وه دهكاتو بڕی تێچوونه‌كه‌ی ملیۆنێك‌و حه‌وت سه‌د هه‌زار یۆرۆیه، نه‌خراوه‌ته ته‌نده‌ره‌وه (ئه‌م كاره ئه‌گه‌ر باوكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كردبێتی هه‌ر نایاساییه)؟! پرسیارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كێ داوای ئه‌و نه‌وعیه‌تی مهكینهیهی كردووه؟!
ده‌زگا له‌قه‌یراندایه:له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌مدا، ناوبه‌ناو شێركۆو دار‌و ده‌سته‌كه‌ی لهئهنجومهندا دهمو چاو گرژدهكهنو (حاله الگواری) رادهگهیهننو ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه‌ده‌زگا له‌قه‌یراندایه، بۆده‌رچوون لهوقهیرانهش ده‌ست ده‌كه‌ن بهدهركردنو نانبڕینی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی بهدبهختو داشكانو كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌نده به‌شمه‌ینه‌ته‌كانی تر. سه‌رده‌م تائێستا له‌دوو قۆناغی جیاوازدا به‌گۆتره كۆمهڵهكهسانێكی دڵسۆز‌و ئیشكه‌ری ده‌ركردووه له‌ئاسۆ جه‌بارو عه‌تا قه‌ره‌داغی‌و زانا ره‌ووف،ه‌وه تا ئه‌و ژماره زۆره‌ی تر له‌به‌هاری ئه‌مساڵدا. شێركۆو براده‌ره‌كانی دروشمێكیان هه‌یه ده‌ڵێت:
كه پاره هات بۆ خۆمانه، كه ئهزمهش هات بۆ ههمووانهتائهوكاتهی پاره هه‌یه، ته‌نها شێركۆو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی لێی به‌هره‌مه‌ند دهبنو گهشتو سه‌فه‌ری پێدهكهنو ناوماڵی پێدهكڕنو سه‌یاره‌ی پێ چاك دهكهنو تهخشانو په‌خشانی ده‌كه‌ن. كهدهغیلهكهش تێیدانهما كش له‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی به‌سته‌زمان ده‌كه‌ن كهبژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و موچهكهمهی سه‌رده‌مه. بۆئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی سه‌رده‌م به‌وانه‌ی به‌بڕیاری قهرهقۆشیانهی شێركۆو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی نانبڕاوكرانو ئه‌وانه‌شی موچه‌كانیان داشكێنراوه، بزانن بۆچی سه‌رده‌م سه‌رباری ئه‌وهه‌موو بودجه‌و پاره‌و پوله ده‌كه‌وێته قه‌یرانه‌وه، باسه‌رنج له‌م شتانه‌ی لای خواره‌وه بده‌ن كه‌هه‌مووی به‌پێی به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتهو هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌توانێت بیان بینێت.
1- سه‌فه‌ری ساڵانه‌ی شێركۆ بۆده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆلای خێزانه‌كه‌ی له‌سوید، (سه‌نت به‌سه‌نتی) له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌رده‌م بووه.
2- ساڵانه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی شێركۆ جارێ تادووجار، بۆههركوێیهك چووبن لهدهغیلهكهی سه‌رده‌م بردویانه.
وه‌ك نمونه‌یه‌كیش لێره‌دا ته‌نها چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كتان لهودهیان به‌ڵگه‌یه به‌رده‌ست ده‌خه‌م كه‌راستی ئه‌و قسه‌یه ده‌سه‌لمێنێ:
**********************
أ/ به‌ڕێز شه‌هلا خانبههیوای خۆشیتانههرسێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كاك بێگه‌ردو كاك هه‌ڵكه‌وتو كاك ئازاد، به‌نیازی سه‌فه‌رن بۆسوریا- شام. دیاره به‌كارێ كه‌په‌یوه‌ندی بهسهردهمهوه هه‌یه (خوا خۆی ئاگاداره هیچ كارێك نه‌بووه له‌شام په‌یوه‌ندی بهسهردهمهوه بێت)، جگه لهپشویهكی بچوكیش بۆخۆیان (ئه‌مه ئه‌سڵی مه‌به‌سته). بۆیه تكایه لهویارمهتیه تایبه‌تیه‌ی لاتانه (شه‌ش هه‌زار) دۆلارم بۆبنێرهو ئه‌م نامه‌یه‌ش هه‌ڵبگره‌و سوپاس.شێركۆ بێكه‌س17/8/2006**************************
لێره‌دا سه‌رنج له‌فێڵ و فه‌ره‌جی شێركۆو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بده:
ن. ساڵانه له‌سه‌رده‌م مانگێك پشووه له‌یه‌كی ته‌موزه‌وه بۆیه‌كی ئاب، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگا له‌وماوه‌یه‌دا سه‌ردانی ماڵ‌و منداڵ ده‌كات له‌ستۆكهۆڵم، دوای ئه‌وه مۆڵهتو پشوو نامێنێت. كه‌چی سه‌یركه‌ن دوو هه‌فته دوای مانگێك له‌پشووی ره‌سمی ده‌زگاكه، جارێكی تر به‌فه‌رمانی شێركۆو له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی ئهنجونهكهی، ئه‌و براده‌رانه جارێكی تر‌و بۆپشوویهكی كورت به‌شه‌ش هه‌زار دۆلاری ده‌زگاوه روو له‌شام ده‌كه‌ن. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بۆماوه‌ی دوو ساڵ له‌ئیشی تاقه‌ت پڕوكێنی فیكریدا بووبن‌و (الوجودو العدم) یان نوسی بێت وا پێویستیان به‌و پشووه به‌رده‌وامانه هه‌بێت؟!
***************
ب/ به‌ڕێز كاك شێركۆ بێكهسسهرۆكی ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سهردهمسڵاوێكی گهرموهك له‌كۆبونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌ندا باسكرا، داوای مۆڵه‌تی سێ هه‌فته‌م كرد بۆسه‌ردانی منداڵه‌كانم له دانیمارك، ئێستاش كهسهفهرهكه رێككه‌وتووه، حه‌زمكرد ئاگاداری به‌ڕێزتان بكه‌م كه‌رۆژی چوارشه‌ممه له‌دیاربه‌كر فڕۆكه‌م هه‌یه، بۆیه حه‌زده‌كه‌م مۆڵه‌ته‌كه‌م له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی 19/10/2005 ده‌ست پێبكات. هه‌روه‌ها تكام وایه یارمه‌تی سهفهركردنهكهم (به‌پێی به‌ڵێنی به‌ڕێزتان) بۆسه‌رف بكه‌ن، شایانی سوپاس‌و پێزانینه.پێشوه‌خت سوپاسی هاوكاریت ده‌كه‌م‌و هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن بۆمان.هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا17/10/2005 **********************
شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌مه‌ی لههامشی نامه‌كه‌دا نوسیووه:
به‌ڕێز شه‌هلا خانباههزار دۆلاری لهیارمهتیهكه بۆسه‌رف بكرێ، چونكه جگه له‌سه‌ردانی منداڵه‌كانی له‌وێ، سه‌ردانی كۆمه‌ڵێ ده‌زگای رۆشنبیری ده‌كات، له‌وانه‌ی كهدهزگان بۆچاپهمهنی منداڵان. (سه‌یری ئه‌م فێڵه گه‌وره‌یه‌ی سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رده‌م).شێركۆ بێكه‌س18/10/2005***********************
كارمه‌نده به‌ڕێزه‌كانی سه‌رده‌م، ئه‌و پاره‌یه لهدهغیلهی سه‌رده‌م رۆشتووه و مۆڵه‌ته‌كه‌ش دوای مانگی حه‌وته كه پشووی ره‌سمی ده‌زگاكه‌یه.
ئه‌مه جگه له‌سه‌رفكردنی پاره‌ی سه‌فه‌ری ساڵانه‌ی دیكه بۆ ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی‌و دڵشاد عه‌بدوڵڵاو سكرتێره‌كانی شێركۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رفكردنی پاره‌ی زیاد له‌سه‌فه‌رێك بۆ ره‌وف بێگه‌رد بۆئێرانو سوریا‌و لوبنان‌و هۆڵه‌نداو نه‌رویج، هه‌روه‌ها سه‌رفكردنی پاره‌ی سه‌فه‌ری جیاجیا بۆ ئازاد به‌رزنجی سێ جار بۆ تاران (دووجار بۆپێشانگای كتێب‌و جارێك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی)، له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ركردن بۆ به‌یروت و دیمه‌شق ودانهاخ له هۆڵه‌ندا.
****************
ج/ به‌ڕێز كاك شێركۆ بێكهسوێڕای سڵاو وخۆشهویستمكاتێك دواجار به‌ڕێز مام جه‌لالم له‌قه‌ڵاچوالان بینی، پاش گفتوگۆیه‌كی تایبهتیو ئاخاوتن ده‌رباره‌ی خۆم‌و بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم، پێی راگه‌یاندم ههرپێویستیهكم هه‌بوو بهبهڕێزتانی بڵێم. ئێستاش وه‌ك خۆتان ئاگادارن له‌ژورێكی ماڵی باوكمدا دهژیمو له‌م ساته‌دا توانای خانووكردنو خانوگرتنیشم نییه؟ به‌ڵام خوشكێكم كهلهقاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی باوكمدا ده‌ژی، به‌م زووانه ده‌چێت بۆلای مێرده‌كه‌ی له‌به‌ریتانیاو ماڵه‌كه چۆڵ دهكاتو وانیازه بدرێته من، بۆئه‌وه‌ی هه‌م سهربهخۆبمو هه‌م چاوێكم لهدایكیشم بێت، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ پێداویستیه‌كی ناو ماڵ‌و نیشته‌جێبوون نیم؟ داواكارم بۆئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیمهتێكم بۆ بكه‌یت، شایانی سوپاس‌و پێزانینه.پێشوه‌خت سوپاسی هاوكاری‌و بهدهنگهوههاتنت ده‌كه‌م‌و هه‌ر ته‌مه‌ن درێژبن بۆمان.هاوڕێت هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا4/10/2005به‌ڕێز جه‌نابی كاك شێركۆ بێكه‌سی دهستو دڵفراوانیش دوای چوار رۆژ نوسیویه‌تی:به
ڕێز شه‌هلا خانتكایه لهیارمهتیهكهی مام دوو هه‌زار دۆلاری بۆ سه‌رفبكه‌ن8/10/2005**********************
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی چه‌ند پرسیارێك له‌شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان‌و ئه‌ندامانی زۆربهڕێزی ده‌زگای سه‌رده‌م بكه‌ین:
یه‌كه‌م/ هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا پاسپۆرتی وڵاتێكی ئه‌وروپی لهباخهڵدایهو خۆی‌و ماڵ‌و منداڵی ئیقامه‌ی وڵاتی دانیماركیان هه‌یه. خاوه‌نی خانوی خۆیه‌تی، له‌به‌كره‌جۆ به‌رهه‌م ساڵح باشترین زه‌وی نیشته‌جێبوونی داوه‌تێ. به‌پله‌ی وه‌كیل وه‌زیر خانه‌نشینه‌و نزیكه‌ی دوو ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ده‌زگای خهندانهو مووچه‌كه‌ی دوو ملیۆن‌و نیو دیناره. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌زگای سه‌رده‌مه‌و موچه‌كه‌ی دوو ملیۆن دیناره. كه‌سێك خاوه‌نی شه‌ش ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار دینار موچه‌ی مانگانه بێت، توانای كرێ خانوو دانی نیه؟! ئه‌ی ئه‌و هه‌موو كارمه‌نده به‌دبه‌خته‌ی سه‌رده‌م چۆن دهژینو چۆن كرێ خانوو ده‌ده‌ن كه‌موچه‌ی دووساڵیان ناكاته موچه‌ی مانگێكی هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا.
دووه‌م/ بۆچی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌نێوان (8/10) بۆ (17/10) واته له‌ماوه‌ی نۆرۆژدا (سێ هه‌زار دۆلار) بۆئهندامێكی به‌ڕێزی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی سه‌رف ده‌كات كه‌رۆژی نیو سه‌عات بۆسێ چاره‌ك ده‌وام ده‌كات.
سێیه‌م/ گه‌لی كوردی به‌شه‌ره‌ف ئاگاداری، خه‌ڵكانێك به‌ناوی ریفراندۆم بۆسه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه ده‌چنه قه‌ڵاچوالان بۆلای جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌وێ له‌بری باسكردنی مافی چاره‌نوسی گه‌لی كورد‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، داوای ناوماڵ‌و تاقمه قه‌نه‌فه‌و ژووری نوستن ده‌كه‌ن. ئه‌رێ به‌راست شێركۆو جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی شه‌رم ناكه‌ن؟ ئه‌ی دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌كو رۆژان ده‌وامی ئاسایی خۆیان دهكهنو ده‌موچاوی خۆیان نیشانی خه‌ڵك‌و خوا ده‌ده‌ن؟!
**********************
د/ به‌ڕێز شه‌هلا خانئهم كاته‌تان باشتكایه له‌وپاره‌ی ئه‌مانه‌ته‌ی لاتانه، به‌نیازی دابینكردنی پاره‌ی سه‌فه‌ری هونه‌رمه‌ند رێبوار سهعیدو نوسه‌ر كاك لاوك سه‌ڵاح كه‌له‌ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ئێسته له‌سه‌رده‌م كارده‌كه‌ن، دوو هه‌زار دۆلارم بۆبنێرهو سوپاس.شێركۆ بێكه‌س17/10/2005***********************
كارمه‌نده نانبڕاوهكانی ده‌زگای سه‌رده‌م ببینن، چۆن سه‌رۆكی دهزگاكهتان (حاته‌می تهی) ئاسا، ته‌نها له‌رۆژێكدا (17/10/2005) بڕی (سێ هه‌زار دۆلار) بۆكرێ ته‌یاره‌ی هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵاو رێبوار سهعیدو لاوك سه‌ڵاح سه‌رف ده‌كات، دوایش دێت‌و ده‌ڵێت له‌موچه‌ی كارمه‌نده بهستهزمانهكانمان ده‌بڕین، چونكه ده‌زگا له‌قه‌یراندایه. باشه ئه‌ی خهڵكیتر چۆن سه‌فه‌ر ده‌كات؟ قابیله هه‌ركه‌س له‌ئه‌وروپا هاته‌وه‌و بۆئه‌وروپا رۆشته‌وه، ده‌زگایه‌ك یان كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوێك باربوی بكات.
*********************
ه/ به‌ڕێز شه‌هلا خانرۆژتان باشتكایه له‌و ئه‌مانه‌ته‌ی لاتانه (500) دۆلارم بۆبنێرن، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك یارمهتیو هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش (كۆمه‌ڵه‌ی روناكبیری منداڵانی بكه‌ین) لهعیمارهو ته‌سلیم به كاك حه‌مه ره‌شیدی بكه‌ین.سوپاس شێركۆ بێكه‌س26/11/2005*********************
له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقدا، كه‌ناڵی KNN شه‌وێكیان له‌به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌ناوی به‌ڵگه‌نامه ڕه‌شه‌كانه‌وه، چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌كی له‌سه‌ر رێكخراوی منداڵ پارێزی كوردستان خسته‌روو. به‌رنامه‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌خانمی یه‌كه‌می عیراق هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌گرت كهپارهو پولی منداڵانی بێ باوك‌و بێوه‌ژنانی كوردستان ده‌بات بۆبهغدادو عه‌ممان، بێئاگابوون له‌وه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌شمان، پاره‌ی خه‌ڵكی كهلارو هه‌ڵه‌بجه دهباتو ره‌وانه‌ی منداڵانی میسان‌و عیماره‌ی ده‌كات.
به‌ڕێزینه ئێستا حاڵی بوون بۆ سه‌رده‌م نه‌ك هه‌رله ئه‌زمه‌ی مالی، بگره لهئهزمهی ئه‌خلاقیشدایه. توخوا ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌ش نین؟
ی/ دوونامهكهی سامی داود..(بائه‌مه بمێنێ بۆكاتێكی تر، له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی نوسینه‌كه زۆر ده‌رده‌چێت).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست