با پێکهوه بە ئازا قەراغی پێبکەنین
Monday, 27/04/2009, 12:00
سەرەتا دەمەوێت بەم پەندەی نەنکم دەست پێبکەم، کە لە پەندەکانی شکسبیر جوانترە. بەڕەحمەت بێ دەیووت کە (ئەگەر لە لادێ کەڵەشێری ڕەسەن هەمووی بفرۆشرێ ئەوە کەڵەشێرە گەڕەکان تلی لیلانیان دەبێ).
جا تۆ وەرە ئەم پەندەی نەنکم بهێنە بزانە کتومت لە ئازای حەسیب قەرەداغی و جەمالی عەبە چەتە بەدی ناکەیت. دەک سەد ڕەحمەت لەو گۆڕەت نەنە. ئاخر چۆن تا هەفتەیەک پێناکەنی کاتێ دەبینی ئەم دوو زاتە باسی سوک و سەلیمی دەکەن و ووشەی بێڕێزی بە نووسەرە بە هەڵوێستەکان دەڵێن؟. من کوڕی ئەو شارەم و لەگەڵ ئەم دوو تەرحە بۆ نەگبەتی هاوتەمەنم . ئاخر ڕۆژێ لە ڕۆژان بیرم نایەت کەسێک بێزی هاتبێ مەرحەبایەکی مەعقولی لەم دوانەکردبێ، باوەڕتان بێ کاتی خۆی کازینۆیەک هەبوو لەسلێمانی لە جادەی مەولەوی ناوی کازینۆی هونەرمەندان بوو هەرچی هونەرمەندە بەڕێزەکانی ئەو شارە بوو عەسران لەو کازینۆیە کۆ دەبوونەوە و خۆیان بەدۆمینەکردن و تاوڵەکردنەوە مەشغول دەکرد ئیتر ئەو سەردەمە هەر وابوو گەورەیی هونەرمەندی ئەو شارە لەبەر هەڵوێستی جوامێرانەی خۆیان دەبوایە ئەوە باجەکەی بوایە خۆیان لەو شوێنەدا ببیننەوە لەگەڵ ئەوەشدا شوێنێکی زۆر پڕ لە قەدر و حورمەت بوو. جا بابێمەوە سەر ئەم دوو زاتە. جارێ ئازایان زۆر حەزی دەکرد بێتە ئەوێ و خۆی لەناو ئەو هەموو هونەرمەندە مەزنانەدا ببینێتەوە لە بەر ئەوە بۆ یادەوەری دەیڵێم باوەڕ ناکەم کەسێ هە بوو بێ حەزی کردبێ چارەی ئەم زاتە ببینێ، هەر بەڵگەش بۆ ئەوە ئەم زاتە لای هەر کەسێکەوە دابنیشتایە بەبێ یەک و دوو ئەو کەسە یەکسەر دە دۆڕا لەتاوا بۆیە پێیان دەوت. ئەگەر ئەم ئازایە دووباڵی هەبوایە بەسەر سلێمانیدا بفڕیایە ئەوا سلێمانی هەمووی ئەدۆڕا بۆ ڕاست و دروستی ئەمەش ئەوە زۆری لەو هونەرمەندانە ماون بەخوا لەوانەیە ئێستاش لەتەلەفیزۆنا بیبینن چاوی خۆیان بگرن. جا با بێمەوە سەر قوتەی دووهەم جەمالی عەبە چەتە. ئەم زاتەش هەر دایمەن حەزی دەکرد خۆی لە کازینوی شەعب ببینێتەوە کە ئەو کازینۆیە بنکەی شاعیران و ڕۆشنبیران بوو . گەر چی کەسێکی زۆر مەکروهبوو لەوی بەڵام خەڵکی ئەوەندە گوێ ی پێنەئەدا هیچ حسابێکیان بۆ نەئەکرد وەکو جاسوسێک سەیریان دەکرد ئەمەیان نازانم لەچیەوە سەرچاوەی گرتبوو خوا ئەمێنێ و موڵکی . بەڵام یەک شتی هەبوو زۆر سەیر بوو ئەم تەرحە زەلامە هێندە عەکس بوو لە هەموو شتێکا خۆی هەڵدەقورتان کەسیش حسابی بۆ نەئەکرد چونکە ئەو بەڕێزانە حەزیان نەدەکرد کاتی خۆیانی پێوە بەفیڕۆ بدەن. تەنانەت وای لێهاتبوو ئەگەر داوای چای شیرینی بکردایە. ئەوە چای دیژیان بۆ دائەنا. خۆ ئەگەر داوای دیژی بکردایە ئەوە چای شیرینیان بۆ دائەنا. ڕۆژێک بەڕێزێ نایناسێ و لە خۆیەوە دڵی پێئەسوتێ سەیر دەکات جەمە گیان داوای دیژێک دەکات کاک (.ع.) چایەکی شیرینی بۆ دێنێ ، ئەو بەڕێزەش دەڵێ براکەم کاک جەمە داوای دیژی کرد بۆ شیرینت بۆ هێنا . کاک (.ع .) لەوەڵامدا دەڵێ برام ئەو کابرایە هەر خۆی عەکسە داوای هەرچیەکی کرد دەبێت تۆ عەکسەکەی بۆ بهێنی بۆ نمونە ئەگەر داوای ماستی کرد تۆ دەبێت بچیت قیری بۆ بهێنی. چونکە ئەگەر بۆی نەهێنی قوڕمان بۆ دەگیرێتەوە و دوو پیاڵە لیک لە دەمی دێتە خوارەوە. دوای گازینۆکەمان دەشکێت. ئەی تۆ نابینی ئێستا ئێمە ماست ناهێنین بۆ ئەم کازینۆیە. ئیتر چیبکەین بەخوا فەلسەفەکەی نەنکمە کەڵەشێرە ڕەسەنەکان هەمووی فرۆشراون و ئیتر ئەم گدیلانە ماون.
ئاخر چۆن هەفتەیەک پێناکەنی ئێستا ئەم دوو زاتە گدیلەیە ئەشەرەفی شەریفی شارن. بەناهەق بەڕێزێک لە نووسینێکیدا نەی نووسیبوو (کۆنە کوردێک) ئێستا ئەو بەڕێزە خۆی ناوناوە کۆنە کوردێک.
سلێمانی 2009-04-26
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست