هەڵبژاردن تەنها بۆ رەوادانی دەستەڵاتی هەردوو بنەماڵەی مافیا و دز و چەتەکانی شاخە
Sunday, 19/09/2021, 20:50
چوون بۆ بەردەم سندوقی ده‌نگدان، رەوادانە، کە جارێکی تر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی و درێژە بە خیانەت و دزیی و فەسادیی خۆیان بدەن، تا لە ئێستاتان خراپترتان بەسەر بهێنن.
ئەگەر تۆ راستگۆی لەگەڵ ویژدان و هەڵویستی خۆت، ئەگەر تۆزێک شەرەف و کەرامەتت تێدا ماوە، ده‌بێت بە راستیی هەڵویست وەربگریت، هەرچەندە ئەم دەنگدانە هەمووی درۆیە و خۆیان بڕیاریان داوە کێ هەڵدەبژیرن و کێ دەکەن بە بەرپرس و ئەندامپەڕلەمان و مشەخۆر و موچەخۆر، بەڵام هەڵوێستی تۆ، نەچوونت بۆ ئەو دەنگدانە ، ویژدانی خۆت ئاسودە دەکەیت! دەبێت خه‌ڵکی کوردستان ته‌واوی ئامانجی نه‌هێشتنی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته چه‌ته و سه‌رسه‌ریانه‌ی مه‌لایی و جه‌لالی و کۆیله‌کانی بێت.. بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واویی ڕزگایان بێت و پاشه‌ڕۆژێکی دیار دوور لە خیانەت و وڵاتفرۆشی بۆ خۆیان و نه‌وه‌کانیان دابین بکه‌ن.
وه‌ک ده‌زانرێت دزیی و چه‌ته‌یی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە و ده‌نگی ناڕه‌زایی خەڵکی زیاتر دەبێت، ئەمیش بەهۆی تێکچوونی ژیان و ده‌رامه‌تی خه‌ڵک کە به‌م ئاسته‌ی ئێستا گه‌یشتووە ... ئیتر ده‌بێت هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان چ کاریگه‌رییەکی هه‌بێت! جگه له‌وه‌ی ئێستا چه‌ند دز و چه‌ته‌یه‌کی تریش له گۆڕه‌پانی سیاسیی و پەرلەمان دا زیاد دەکات!؟ جگە لەوەی لە هەموو هەڵبژاردنێکدا چەند پارت و رێکخراوێکی تر دروست دەبێت ..
بۆیه له ژێرسایه‌ی ئه‌مانەدا ژیانی خه‌ڵک زۆر خراپتر ده‌بێت، باشترین چاره‌سه‌ر ڕزگاربوونه له‌م دوو بنه‌ماڵه به‌کرێگیراوه‌ی تورکیا و ئێران و دز و چەتانه ... و بایکۆتی ئه‌م گاڵته‌جاریه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، باشترین ڕێگەش ئەوەیە لانی کەم لە ڕۆژی هەڵبژاردندا هەموو خەڵکی باشوور لە ماڵەوە نەیەنە دەرەوە و وەک پشوویەک لەماڵەوە بن و دوکان و بازارەکان دابخەن، کەس لەو ڕۆژەدا نەچێتە دەرەوە، ئەمەش بۆ دنیا و کەناڵەکانی جیهان دەردەخەن، کە کەمترین خەڵک چووە بۆ دەنگدان.
دەزانین کە دەستەڵاتی چەتە و مافیای هەردوو بنەماڵە هەموو کات تەزویری زۆر دەکەن ، بەڵام گەر کەس نەچێتە سەر سندووقی دەنگدان و لەماڵەوە نەیەنە دەرەوە و شەقام و کۆڵانەکانی شار و قەزاو ناحیەکانی هەموو شوێنێک چۆڵ بێت و کەس بە دەرەوە نەبێت، لە کەناڵ و تەلەفیزۆنەکانەوە دەربکەوێت کە کەس نەچووە بۆ دەنگدان، ئەوکاتە ناتوانن درۆ بەناوی خەڵکەوە بکەن و بڵێن زۆربەی خەڵک دەنگیان داوە...
هەر چەندە تەنیا هەر کۆیلە و چەتەو چەکدارەکانی خۆیان دەچن بۆ دەنگدان .
کەواتە ئەگەر لەم دەستەڵاتەی کوردستانی باشووریت ناڕازیت و دژی ئەم چەتانەی، دەبێت هەڵوێستان هەبێت و لانی کەم ئەو ڕۆژە لە ماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرە دەرەوە و دوکان و بازاڕەکانتان دابخەن و ژیان تەنیا لەو ڕۆژەدا بووەستێن.. .هەروەک چۆن لە جەژنی ڕەمەزان و قورباندا دوکان و بازارەکان دادەخرێن ....
ئایا نا‌توانیت ئەو ڕۆژە ئەو هەڵوێستەت هەبێت، تا بۆ هەموو جیهانی دەربخەیت، کە تۆ ناڕازیت و ناتەوێت دەنگ بەم چەتە و سەرسەری و کۆیلانەی هەردوو بنەماڵەی مافیا و خائێینی تاڵەبانی و بارزانی و ئیسلامە تێرۆریست و حیزبەکانی تر بدەیت؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست